.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






لای هه‌مووان ئاشكرایه ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی مانگانه بۆ زۆربه‌ی قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌ستپێكردووه بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی و په‌یمانگه.. هتد، قوتابیان و خوێندکاران كه‌م تازۆر سه‌رقاڵی خۆئاماده‌کردنن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئامادهكاریهكانیشدا خوێندكاران دووچاری دڵه‌راوكێ و ترس ده‌بن له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتی‌و ئاساییه، چونكه نازانن شێوازی پرسیاره‌كان چۆن ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو خوێندكارێك پێش هه‌ر تاقیكردنهوهیهک كۆمه‌ڵێك پرسیاری زۆًر له‌خودی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت تۆ بڵیی باش بم و ده‌ربچم؟ یاخود بتوانم پله‌یه‌كی به‌رز به‌ده‌ست بهێنم و بیکه‌مه بناغه‌یه‌کی باش بۆ داهاتوو؟… تد.
له‌م وتاره‌دا ده‌خوازم خوێندكاران به‌دووجۆر دڵه‌راوكێ ئاشنا بكه‌م كه‌له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا دووچاری دێن و هه‌ستی پێده‌كه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له دڵه‌راوكێی به‌جێ و دڵه‌راوكێی ناپه‌سه‌ند.
سه‌باره‌ت به‌دڵه‌ڕاوكێی به‌جێ، دڵه‌راوكێی ئاره‌زووی سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی به‌رزترین نمره‌یه , ئه‌مه‌ش دڵه‌راوكێیه‌كی هاندهرو داواكراوه.
به‌ڵام دڵه‌ڕاوكێی ناپه‌سه‌ند، دڵه‌راوكێ و ترسی نابه‌جێیه کهكاریگهری له‌سه‌ر بڕوابه‌خۆبوون ده‌بێت وێڕای ئه‌وه‌ی خوێندکاره‌که شه‌ونخونی و هه‌وڵی زۆر ده‌دات، به‌ڵام دڵه‌ڕاوکێیه‌که هه‌وڵه‌كان كهمددهكاتهوه و نمره‌كان داده‌به‌زێنێت.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت چه‌ند ڕێنماییه‌كی گشتی بۆخوێندكاران بخه‌مه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌م کێشه‌یه ئه‌وانیش دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر سێ قۆناغدا:
قۆناغی یه‌که‌م:
1- نووستن: بۆئه‌وه‌ی به‌مێشكێكی هێمن و سه‌رنجێكی به‌هێزه‌وه بچیت بۆ تاقیكردنه‌وه پێویسته له‌شه‌وی پێش تاقیكردنه‌وه‌دا كاتێكی باش بخه‌ویت.
2- خۆراك: پێش چوونت بۆ تاقیكردنه‌وه پێویسته ژه‌مێكی سووكی خواردن بخۆیت، چونكه ووزه‌ی پێویست ده‌دات به‌جه‌سته‌ت بۆ بیركردنه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا پشوو ده‌دات به‌گه‌ده، دوور بکه‌وه له ژه‌مه خواردنی چه‌ور، چاو قاوه به‌زۆری مه‌خۆره‌وه، ڕاسته ئه‌م دووانه هۆشمه‌ندی ده‌ده‌ن به‌كۆئه‌ندامی ده‌مار، به‌ڵام لێره‌دا هۆشمه‌ندی داواكراو نیه، له‌به‌رئه‌وه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ لهههریهكێیكیان به‌سه.
3- جووڵه: جووڵه و ڕاهێنانی وه‌رزشی باشترین چاره‌سه‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌راوكێ، ئه‌گه‌ر نه‌توانیت پێش تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ندێك وه‌رزش بكه‌یت ئه‌وا كه‌مێك جووڵه‌و پیاسه لهڕاڕهوهكاندا ئه‌نجام بده، یه‌ك كاژێر پێش تاقیكردنه‌وه.
قۆناغی دووه‌م:
مه‌به‌ست له‌م قۆناغه، کاتی هاتنی خوێندكاره بۆ شوێنی تاقیكردنه‌وه، لێره‌شدا پێویسته خوێندكار ڕه‌چاوی كۆمه‌ڵێك خاڵ بکات وه‌ك:
1- خوێندكار ده‌بێت زوو بچێت بۆ تاقیكردنه‌وه، پێنووس و پێویستیه‌كان به‌زیاده‌وه ببه له‌گه‌ڵ خۆت.
2- نابێت خوێندکار پرسیار بکات و بگه‌ڕێت به‌شوێن وه‌ڵامی هیچ پرسیارێكدا پێش چوونه هۆڵی تاقیكردنه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیارێكت نه‌زانی، ده‌بێته هۆی ڕمانی بڕوا به‌خۆبوون و ده‌چیته ناو بازنه‌یه‌كی به‌تاڵ لهدڵهڕاوكێ و نائارامی ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت لهوهڵامدانهوهت له‌تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا.
3- واباشتره خوێندکار كتێبه‌كانی له‌ماڵه‌وه به‌جێبهێڵیت، چونكه خوێندنه‌وه هه‌تا كاتی تاقیكردنه‌وه ده‌بێته هۆی سه‌رلێتێكچوون و تێكه‌ڵبوونی زانیارییه‌كان, ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بێت له‌خوێندنه‌وه ئه‌وا ته‌نها ناونیشان و سه‌ره قه‌ڵه‌مه‌كان و شێوه ڕونكراوهكان بخوێنێته‌وه.
قۆناغی سێیه‌م:
مه‌به‌ست له‌چوونه ژووره‌وه‌ی خوێندكاره بۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه، له‌م كاته‌شدا پێویسته:
• له‌كاتی وه‌رگرتنی په‌ڕه‌ی پرسیاره‌كان بڕوای ته‌واوت هه‌بێت كه ده‌توانی وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه.
• كاتژمێره‌كه‌ت له‌به‌رده‌مت دابنێ و كاتی وه‌ڵامدانه‌وه دابه‌ش بكه به‌پێی ژماره‌ی پرسیاره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی پرسیارێك له‌كاتی پرسیارێكی دی نه‌بات.
• ده‌ست بكه به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره ساناكان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خاوبوونه‌وه و زیادبوونی بڕوابه‌خۆبوون جگه له‌وه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تاوه گه‌ره‌نتی به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ت ده‌ستده‌كه‌وێت.
• له‌بیر بكه كه‌سانی دی له‌ده‌ورت هه‌یه و قسه و ژاوه‌ژاو ده‌كه‌ن، ته‌نها سه‌رنجت له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی پرسیاره‌كان و په‌ڕه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ت بێت، مه‌ترسه‌و تووشی دڵه‌راوكێ مه‌به كه هاورێكانت ده‌نووسن و تۆ هێشتا بیر له‌وه‌ڵام ده‌كه‌یته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامی تۆ ووردتر و باشتره، چونكه تۆ كاتێكی درێژت به‌سه‌ربردووه له‌بیركردنه‌وه‌و ڕیزبه‌ندكردنی زانیارییه‌کانت، ئه‌مه‌ش وات لێده‌كات نمره‌ی به‌رزتر به‌ده‌ست بهێنیت.
• مه‌شڵه‌ژێ كاتێك هاورێكانت په‌ڕه‌ی وه‌ڵامه‌كانیان ته‌سلیم ده‌كه‌ن و تۆ هێشتا ده‌نووسیت، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی زوو له‌تاقیكردنه‌وه ته‌واو ده‌بن نمره‌كانیان به‌رز نیه‌و پێویسته ئه‌و كاته‌ی ماوه له‌به‌رده‌ستت به‌كاری بهێنی بۆ بیركردنه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه بۆ زیادكردنی نمره‌ی به‌ده‌ستهاتوو.
• ئه‌گه‌ر هه‌ستی دڵه‌ڕاوكێ دوو باره بوه‌وه له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا چاوت دابخه، به لوت هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ وه‌ربگره و هه‌ناسه‌كه بگره ئنجا وورده وورده به‌ده‌م هه‌ناسه‌که بده‌ره‌وه، ئه‌م ڕاهێنانه ئاسانه یاریده‌ده‌ره بۆ خاو بوونه‌وه‌و سه‌رنجێكی باشتر.
سه‌رچاوه‌ی ؛ دهررونناسی


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet kak daryn bo am babta jwana sarkwtu bet


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xoshbet bo am babata chwana w ba suda
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بێت گیان شتێکی به‌سوده سه‌رکه‌وتوبیت ...

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده ست خۆش زۆر جوانه بابه ته که ت
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌ماده كردنى ئه م بابه ته بژیت
به‌هیوای ته‌مه‌ن درێژیت به‌ڕێزم

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه