.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ته‌ڵاق و هۆکاره‌کانی
دارا حه‌مه‌د
به‌کالۆریۆس ده‌روونناسی
وشه‌ی ته‌ڵاق به‌سانایی له‌زار دێته ده‌ر به‌ڵام له‌ناخی ئه‌و وشه‌یه‌دا ماڵ وێرانی و کاولکاری خێزانی لێ به‌دی ده‌کرێ ، جگه له‌وه‌ش وشه‌که وشه‌یه‌کی ڕاچڵهکێنهرو قێزه‌ونه…
ته‌ڵاق ته‌نیا جیابوونه‌وه نیه له‌نێوان ژن و مێرددا، به‌ڵکو تێکدانی شیرازه‌ی ماڵ و خێزانه و بێبه‌شکردنی منداڵه (گه‌ر هه‌یانبێ) له سۆزی باوانی.
ته‌ڵاق له کۆمه‌ڵگه‌یه‌که‌وه بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تر‌و لهبارودۆخێکهوه بۆبارودۆخێکی تر جیاوازی هه‌یه‌و ده‌گۆڕێ، بۆ نمونه ئه‌وه‌ی له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوادا ده‌یبینین ئاسایی تره وه‌ک ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ده‌یبینین.
هاوکێشه‌ی ته‌ڵاق له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا ڕاسته‌وانه‌یه، واته هه‌رچه‌نده ته‌کنه‌لۆژیا به‌ره‌و پێش بچێ ،ئامێر‌و که‌ره‌سته‌ی تازه بێته مه‌یدانه‌وه وه‌ک (کهمپیوتهرو تۆڕی ئینته‌رنێت ومۆبایل و…)ئهواتهڵاق دان زۆرتر په‌ره ده‌سێنێت،ژنی وا هه‌بوه له‌سه‌ر نووکهیهکی مۆبایل که بۆی کراوه ته‌ڵاق دراوه،ڕه‌نگه ئه‌و نووکهیه به‌هه‌ڵه یان به‌ڕێکه‌وت بووبێ.یاخود ژن هه‌بوه داوای ته‌ڵاقی له مێرده‌که‌ی کردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاوه‌که‌ی زۆربه‌ی کاته‌کانی که له ما ڵه‌وه بووه به خۆ خه‌ریک کردن به ئینته‌رنێت و مۆبایل به‌سه‌ر بردووه مافی ژنه‌که‌ی پێشێل و فه‌رامۆش کردووه ئه‌مانه‌و زۆر ڕووداوی تر له‌م جۆره…
هه‌روه‌ها هه‌ندێ جار ته‌ڵاق ته‌نها ڕێگه‌یه‌و ته‌نها چاره‌یه ئه‌ویش له‌و کاتانه‌ی که تروسکاییه‌ک هیوای چاک بوونه‌وه‌یان لێ به‌دی ناکرێ ،له‌و کاته‌دا ڕێگه چاره‌یه‌کی دی نیه بێجگه له په‌نا بردنه به‌ر ته‌ڵاق.
هۆکاری گه‌لێ زۆر هه‌ن کهپاڵنهرو ڕێخۆشکه‌رن بۆ جیابوونه‌وه،لێره‌دا هه‌ندێ له‌و هۆکارانه ده‌خه‌ینه ڕوو،وه باسیان لێوه ده‌که‌ین:
1- به‌زۆر به‌شوودانی کچ: له هۆکاره هه‌ره سه‌ره‌کی یه‌کان به‌زۆر به‌شوودانی کچه،که له‌لای ئێمه تا ئێستاش هه‌ر باوی هه‌یه‌و له بره‌ودایه،ئه‌وه‌ش گه‌لێ جار ئاکامه‌که‌ی ته‌ڵاقی لێ ده‌که‌وێته‌وه ……
2- جیاوازی ته‌مه‌ن :جیاوازی ته‌مه‌ن هۆکارێکی دیکه‌یه له هۆکاره‌کانی جیابوونه‌وه،چونکه گه‌ر ته‌مه‌نی ژن و مێرد به‌تایبه‌تی ته‌مه‌نی (ژن)زۆر گچکه تر بوو له ته‌مه‌نی پیاوه‌که‌ی،ئه‌وا زۆر جار ژنه‌که هه‌ست به‌که‌مسه‌ری ده‌کات به‌رامبه‌ر خزم و که‌س و کاری و دره نگ یا زوو ڕه‌نگه ببیته هۆی جیبوونهوه له‌یه‌کتر….
3- له‌یه‌ک نه‌گه‌یشتن : مه‌به‌ستمان له‌یه‌ک نه‌گه‌یشتنی ژن و مێرده ده‌رباره‌ی پیرۆزی ژیانی هاوسه‌ری وکاروباری په‌یوه‌ست به به‌خێو کردنی منداڵ و هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌ردووکیانه ده‌رباره‌ی گه‌لێ شت ،،
4- ناپاکی هاوسه‌ری : ئه‌مه‌ش گه‌ر ڕویدا له‌وانه‌یه چاره‌سه‌ری مه‌حاڵ بێ و ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر ده‌گاته ته‌ڵاق دان به‌تایبه‌تی گه‌ر ناپاکی یه‌که له لایه‌ن ژنه‌که‌وه بێت ،به‌ڵام گه‌ر هاتوو له‌لایه‌ن پیاوه‌که‌وه بوو ڕه‌نگه زۆر جار نه‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه…..
5- منداڵ نه‌بوون (نه‌زۆکی): نه‌زۆکی له هۆکاره هه‌ره گرنگه‌کانی ته‌ڵاق ده‌ژمێردرێ ،زۆر جار بووه ژن منداڵی نه‌بوه پیاوه‌که‌ی له‌سه‌ر منداڵ نه‌بوون ته‌ڵاقی داوه..
6-ساردی سێکسی: ئه‌مه‌ش هۆکارێکی تری جیابوونه‌وه‌یه وزۆر جار ته‌ڵاقی به‌دواوه بووه..
7- گوێ نه‌دانی ژن به پاک وخاوێنی خۆی و ماڵه‌که‌ی و…هه‌روه‌ها گوێ نه‌دانی پیاو به ماڵه‌وه‌و خۆخه‌ریک کردنی زۆربه‌ی کاتی له ماڵه‌وه به‌خوێندنه‌وه‌و ئینته‌رنێت و…..ئه‌وه‌ش ڕێخۆشکه‌ره بۆ بڕوبیانوو داواکردنی جیابوونه‌وه…
ئه‌م هۆکارانه وگه‌لێ هۆکاری دیکه هه‌ن پاڵنه‌رو خوڵقێنه‌ری بڕوبیانوو ههنجهتن بۆ له‌یه‌ک ترازانی ژیانی هاوسه‌ری و جیابوونه‌وه‌ی ژن ومێرد بۆ نمونه(ڕه‌زیلی و‌دڵ پیسی وئاڵوودهبوونی پیاو به خواردنه‌وه‌و قومارکردن_ خۆبه‌گه‌وره زانین وزووههڵچون وتوڕه بوونی هه‌ردوولا_نه‌مانی متمانه‌و له‌نێوانیان _ههروههازۆر سه‌فه‌رکردنی پیاوو جێهێشتنی خێزانه‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر‌و…..هتد)
ئه‌و هۆکارانه‌ی که ئاماژه‌مان پێ کرد له زۆربه‌ی کاته‌کاندا ده‌بنه هۆی داڕمانی سۆزوخۆشهویستی ونه‌مانی متمانه له‌نێوان هاوسه‌راندا،که سۆزوخۆشهویستی نه‌ماو متمانه نه‌ما،ساردی له‌نێوانیان ده‌ست پێ ده‌کات،کهساردی دروست بوو بۆڵه بۆڵ وبڕو بیانوو سه‌رهه‌ڵده‌دات وپه‌ره ده‌سێنێت وله ئاکامدا ته‌ڵاق له‌وانه‌یه کاری فیعلی خۆی بکات وببێته هۆی جیابوونه‌وه‌یان له‌یه‌کترو تێکچوونی شیرازه‌ی خێزان وپه‌رش وبڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌که…
جا پێویسته له‌سه‌ر ژن ومێرد به‌رله‌وه‌ی ووشه‌ی ته‌ڵاق له مێشکیاندا چه‌که‌ره بکات وبخولێتهوه ئه‌وا زۆر شت هه‌یه ده‌بێ بیزانن،له‌سه‌ر هه‌ردووکیان پێویسته که پابه‌ند بن به فه‌رمووده‌کانی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ)که خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا به ڕوونی باسی لێوه ده‌کات و ئاماژه‌ی پێ ده‌کات وههروههاپێغهمبهری خوا (د.خ)له گه‌لێ فه‌رمووده‌دا ڕێنماییمان ده‌کات وبۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه….
هه‌روه‌ها زۆر شت هه‌یه ده‌بێ له‌یه‌کتری قبوڵی بکه‌ن .گه‌ر هاتوو پیاوه‌که تووڕه بوو ده‌بێ ژنه‌که دان به‌خۆیدا بگرێ و وه‌ڵامی نه‌داته‌وه ،بۆپیاوهکهش هه‌روا….. هه‌روه‌ها ده‌بێ خۆیان دوور بگرن له تووڕه‌بوون و زوو هه‌ڵچوون . وه له‌کاتی تووش بوونیان به هه‌رکێشه‌یه‌ک ده‌بێ بڕیاری به په‌له نه‌ده‌ن ودان به‌خۆیاندا بگرن ،چونکه که کار له‌کار ترازا په‌شیمان بوونه‌وه داد یان نادات وبێ سووده بۆیان
ده‌رونناسی


له‌سه‌ر هێڵ نییه








بابه‌تێکی زۆۆۆر به سوود بوو ده‌ست خۆش.
له‌سه‌ر هێڵ نییه