.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















زه‌رگه‌ته‌یه‌کی بچووك دره‌ختی هه‌نجیر پێکه‌وه جووت ده‌کات، ئه‌گه‌ر نێوان دره‌خته‌کانیش به سه‌دان کیلۆمه‌تر له‌یه‌که‌وه دوور بن. وه‌ك پێزانینێك بۆ ڕاژه‌ی دره‌ختی هه‌نجیر، مێرووی باڵادار هه‌ڵاڵه‌ی دره‌ختی هه‌نجیر به‌خێراییه‌کی سه‌رنجڕاکێش ده‌گوێزێته‌وه بۆ دره‌ختێکی تر.
نێوانی دره‌ختی هه‌نجیری ئه‌فریقی "A" و "B" ده‌گاته 160 کیلۆمه‌تر. سه‌ره‌ڕای ئه‌م دوورییه‌ش هه‌ڵاڵه‌ی دره‌ختی "A" ده‌گاته دره‌ختی "B". ئه‌م کرداره سه‌ره‌ڕای ئه‌م نێوانه زۆره چۆن به‌ئه‌نجام ده‌گات؟ توێژه‌رانی به‌ریتانی توانییان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه.
"Sophia Ahmed" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Leeds" به یارمه‌تی تاقیکردنه‌وه‌ی جینی دوای ڕێچکه‌ی تۆوی دره‌ختی "Ficus sycomorus" که‌وتن. ده‌رئه‌نجام بۆیان ده‌رکه‌وت، که جۆرێکی مێرووی بچووك - زه‌رگه‌ته‌ی هه‌نجیر - کاری پیتاندن دره‌خته‌کان ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی. توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of the National Academy of Sciences"دا ده‌نووسن، که مێرووی ناوبراو هه‌ڵاڵه‌ی دره‌خته‌کان کۆده‌که‌نه‌وه و دواتر له دووری چه‌ند کیلۆمه‌تر به‌یارمه‌تی با له خۆیان ده‌که‌نه‌وه و به‌مجۆره‌ش دره‌ختی "A" و "B" جووت ده‌که‌ن.
به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان توێژه‌ران گه‌ڵا و به‌ری دره‌ختی هه‌نجیری قه‌راغی ڕووباری "Ugab" له وڵاتی نامیبیا کۆکرده‌وه. توێژه‌ران گه‌ڵای هه‌نجیره‌کانیان دواتر بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی جینی به‌کارهێنا. سوودیشیان له به‌ری هه‌نجیره‌یه‌کان وه‌رگرت، تا بزانن هه‌ڵاڵه‌کان سه‌رچاوه‌یان له کوێیه‌وه گرتووه. ئه‌نجامه‌کانی تاقیکردنه‌وه نیشانیاندا، که گوڵی دره‌خته‌کان، ئه‌وانه‌ی به‌ر و تۆوه‌کانیان لێوه دروستبوون، له هه‌ڵاڵه‌ی دره‌خت سه‌رچاوه‌یان گرتووه، که 160 کیلۆمه‌تر له‌وانه دووربوون.
جووتبوون له‌ڕێگای زه‌رگه‌ته‌یه‌ك له جۆری "Ceratosolen arabicus" ڕوو ده‌دات. ئه‌م مێرووه به‌شه‌وان چالاکه‌وه و ته‌مه‌نی ئه‌وپه‌ڕی 48 کاژمێر درێژه و به یارمه‌تی شنه‌ی با ده‌فڕێت. توێژه‌ران باوه‌ریانوایه، که ئه‌م مێرووانه له‌ڕێگای بای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌فڕن، که له ئایاره و تا تشرینی یه‌که‌م ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه. به‌مجۆره‌ش هه‌ر مێرووییه‌کی خاویش 60 کیلۆمه‌تر له کاژمێرێكدا ده‌فڕێت و ده‌توانن له‌شه‌وێکدا سه‌دان کیلۆمه‌تر ببڕێت.
گه‌شتێکی وه‌های هه‌ڵاڵه تاکو ئێستا نه‌زانرابوو و پێیده‌چێت له داهاتوودا بۆ بواری کشتووکاڵی سوودی گرنگی خۆی هه‌بێت. توێژه‌ران داوا ده‌که‌ن، که پێویسته جوتیاران هۆشیاربن، کاتێك ڕووه‌که‌ی بۆماوه‌یی گۆڕاوه‌کان ده‌چێنن و له‌وه ئاگاداربن، که ده‌کرێت هه‌ڵاڵه‌ی ئه‌وانه‌ش بۆ ڕووه‌که نه‌گۆڕاوه‌کان بگوێزرێنه‌وه.
Xozga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastt xosh beet
babatakant baswdn baheway sarkawtnt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








Zor supas bo payamakaw Rayan gyan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه