❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بيروباوه‌ڕى ئيسلامى بۆ تازه‌پێگه‌يشتوان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-12 18:50:34

kchi hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: ♥Sweed♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1217
WindowsVistaMSIE7

بيروباوه‌ڕى ئيسلامى بۆ تازه‌پێگه‌يشتوان

بيروباوه‌ڕى ئيسلامى بۆ تازه‌پێگه‌يشتوان ئامانج ومه‌به‌ستمان بۆ تێگه‌ياندن وفێركردنى ئه‌م چينه‌ ئه‌مانه‌يه‌ :
1ـ زانينى هه‌رشتێك كه‌ واجبه‌ موسڵمان باوه‌ڕى پێ هه‌بێت له‌باره‌ى دينى ئيسلام وپله‌كانى دين .

2ـ به‌هێزكردنى باوه‌ڕ به‌هۆى عه‌قيده‌ى يه‌كتاپه‌رستى و ڕه‌گ داكوتانى له‌ده‌روندا .
3ـ پاراستنى موسڵمان له‌وه‌ى بكه‌وێته‌ بارێكه‌وه‌ كه‌ دژى يه‌كتاپه‌رستيه‌كه‌ى بێت يان ناته‌واوى بكات .
4ـ په‌روه‌رده‌كردنى فێرخواز له‌سه‌ر به‌ديهێنانى كاريگه‌رى و شوێنه‌وارى يه‌كتاپه‌رستى له‌ بيروباوه‌ڕ‌ِو گفتار و كرداريدا .
بڕيارو ئامانجه‌كه‌مان ئه‌مانه‌ى تيابێت
أ ـ ئاشنابوون به‌دين و هه‌رسێ پله‌كانى (ئيسلام ، ئيمان ، ئيحسان) ب ـ پايه‌ كانى ئه‌م پلانه‌و ئه‌و به‌روو بوومه‌ى كه‌لێوه‌ى ده‌سگيرمان دبێت .
پێناسه‌ى يه‌كه‌م: پێشه‌كي يه‌ك له‌ عه‌قيده‌ى يه‌كتاپه‌رستى ئاشنا بوون به‌عه‌قيده‌ى يه‌كتاپه‌رستى.
وشه‌ى (عقيده‌) له‌گرێ به‌ست وه‌رگيراوه‌ ، به‌ماناى توند و تۆڵي و دامه‌زران وه‌ ته‌وه‌ره‌ى وشه‌كه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبوون و به‌هێزى وجه‌خت كردنه‌وه‌يه‌.
بيروباوه‌ڕى ئيسلامى بريتيه‌ له‌هه‌رچيه‌ك كه‌ مسوڵمان دڵى په‌يوه‌ست بێت پێوه‌ له‌و شتانه‌ى كه‌ فێريان ئه‌بێت و باوه‌ڕيان پێ ئه‌كات به‌ باوه‌ڕێكى دامه‌زرا و كه‌ هيچ گومانێكى تێدا نه‌بێت ، له‌باره‌ى چه‌ند مه‌سه‌له‌يه‌كى ديارى كراوه‌وه‌ كه‌ له‌لايه‌ن خواو پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌واڵمان پێدراوه‌ .
يه‌كتاپه‌رستى(التوحيد) چاوگه‌كه‌ى تاكه‌ واته‌ شتێك به‌تاك بگيرێت.
مه‌به‌ست له‌ (التوحيد) لێره‌دا: به‌ تاك گرتنى خوايه‌ له‌و شتانه‌دا كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ خوا له‌ (په‌روه‌ردگاريه‌تى ، په‌رستراوێتى ، ناوسيفه‌ته‌كانى) .
وه‌هه‌ندێ له‌زانايان ئاوا پێناسه‌ى ئه‌كه‌ن:به‌ته‌نهاگرتنى خوا له‌په‌رستندا.
گرنگى بيروباوه‌ڕى يه‌كتاپه‌رستى
بيروباوه‌ڕى يه‌كتا په‌رستى (عقيدة‌ التوحيد) گرنگيه‌كى يه‌كجار گه‌وره‌ى هه‌يه‌ ، لێره‌دا ئه‌توانين گرنگ ترين لايه‌نه‌كانى ديارى بكه‌ين :
1ـ گه‌وره‌ترين مه‌به‌ست له‌دروست كردنى گرۆى ئاده‌ميزادو جن ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت (وماخلقتُ الجنً والإنسَ إلالِيعبدُون) (الذاريات - 56) واته‌بۆ هيچ مه‌به‌ستێك جن وئينسا نمان دروست نه‌كردوه‌ بۆ ئه‌وه ‌نه‌بێت كه‌ من بپه‌رستن و بم ناسن .
2ـ ڕه‌وانه‌كردنى پێغه‌مبه‌ران و ناردنى كتێبه‌كان هه‌ر له‌ پێناو يه‌كتاپه‌رستى بووه‌ (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ فَمِنْهُم مَّنْ هَدَى اللّهُ وَمِنْهُم مَّنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلالَةُ فَسِيرُواْ فِي الأَرْضِ فَانظُرُواْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ) (النحل:36 )
واته‌ : سوێند به‌خوا له‌ ناو هه‌موو گه‌ل و ئومه‌تێكدا پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پێيان بڵێ ته‌نها خوا بپه‌رستن و دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ په‌رستنى غه‌يرى خوا . (وماأَرسَلْنامِن قَبلكَ مِن رَسولٍ لإنوحي إلَيهِ أنًََهُ لاإلهَ إلاأنافعبدون) (الأنبياء - 25) واته‌ : پێش تۆ ئه‌ى محمد هه‌ر په‌يامبه‌رێكمان ناردووه‌ وه‌حى و سروشتمان بۆكردووه‌ كه‌ هيچ په‌رستراوێك بێ له‌ من نيه‌ جا كه‌وايه‌ هه‌ر به‌ ته‌نها من بپه‌رستن.
3ـ عه‌قيده‌ بناغه‌ى بانگه‌وازه‌ وه‌ يه‌كه‌م شتێكه‌ كه‌ بانگه‌وازى بۆئه‌كرێ ، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ بوو ماوه‌ى (سيازده‌) ساڵ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ مه‌ككه‌ مايه‌وه‌ خه‌ڵكى بۆ لاى پێغه‌مبه‌ره‌ى خوا يه‌كتا په‌رستى بانگێشت ده‌كرد و ورياى ئه‌كردنه‌وه‌ له‌هاوبه‌ش دانان ، وه‌كاتێك معازى نارد بۆ يه‌مه‌ن پێ ى فه‌رموو (تۆ ئه‌چيت بۆ لاى قه‌ومێك كه‌ كتێبيان بۆ هاتووه‌ لاى خواوه‌ (أهل الكتاب) بايه‌كه‌م شت كه‌ بانگيان ئه‌كه‌يت بۆلاى شايه‌تمان بێت . له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا (باخوا به‌تاك بگرن ئه‌گه‌ر له‌مه‌دا گوێڕايه‌ڵيت بوون ئينجا فێريان بكه‌ كه‌ خوا له‌سه‌ريانى فه‌رز كردووه‌ له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا (5) نوێژ بكه‌ن....) (رواه‌ بخارى)
4ـ يه‌كتاپه‌رستى مه‌رجه‌ بۆ قبوڵ بوونى كرده‌وه‌ هه‌ر كه‌س خوا به‌ تاك و ته‌نها نه‌گرێ هيچ كرده‌وه‌يه‌كى لێ وه‌رناگيرێت ، وه‌ك و خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت (وَلَقَدْأُحيَ إليك وإلى الذينَ من قَبليك لئِن أشركتَ لَيَحبَطَنً عَمَلَك وَ لتكونَنً مِنَ الخاسرين) (الزمر - 65)
واته‌ : ئه‌ى محمد وه‌ حيمان ناردووه‌ بۆ تۆو ئه‌وانه‌ى پێش تۆ كه‌ ئه‌گه‌ر هاوبه‌ش بۆ خوا برياربده‌ى كرده‌وه‌كانت به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌بيت به‌وكه‌سانه‌ى كه‌خه‌ساره‌ت مه‌ندن .
به‌رهه‌مه‌كانى يه‌كتا په‌رستى
يه‌كتا په‌رستى چه‌ندين به‌رهه‌مى گه‌وره‌ى هه‌يه‌ له‌ دنياودوا ڕۆژدا له‌وانه‌ : 1ـ يه‌كتاپه‌رستى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمويه‌تى هۆيه‌كه‌ بۆپاراستنى ماڵ وخوێن،پێغه‌مبه‌ر (أُميرتُ أن اُقاتِل الناس حتى يشهدُأن لاإله إلاالله وأن محمداً رسول ألله...) (رواه بخارى) واته‌ (فه‌رمانم پێ كراوه‌ كوشتارى خه‌ڵك بكه‌م هه‌تا شايه‌تى ئه‌ده‌ن كه‌ته‌نها خوا شايه‌نى په‌رستنه‌و موحه‌ممه‌ديش پێغه‌مبه‌رى خوايه‌...)
2ـ به‌خته‌وه‌رى و ئاسايش له‌ دنياو ڕۆژي دوايى دا به‌يه‌كتاپه‌رستى ده‌ستگير ئه‌بێ َ، خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى (الَذين امنوُاولَمْ يَلبٍسوا إيمانَهم بظُلمٍ أُلئكَ لَهم الأمنُ وهُم مُهتدون) (الأنعام - 82) واته‌ (ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕيان هێناوه‌ و هاوبه‌شيان تێكه‌ڵ به‌ باوه‌ڕه‌كه‌يان نه‌كردوه‌ ئاسايش بۆ ئه‌وانه‌ له‌ ڕۆژى دوايى داو له‌ دنياشدا ، ڕێنموونى كراون)
3ـ يه‌كتاپه‌رستى هۆى چوونه‌ به‌هه‌شته‌ (صلی الله‌ هه‌روه‌ك له‌ فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بى زه‌ردا خواى لێ ڕازيى بێت پێغه‌مبه‌ر علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى (هه‌ربه‌نده‌يه‌ك بڵێ لاإله‌إلاالله‌ پاشان له‌ سه‌رئه‌و حاڵه‌ بمرێ ئه‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌) (رواه‌ بخارى7/43،ومسلم95)
4ـ يه‌كتا په‌رستى هۆيه‌كه‌ بۆ سڕينه‌وه‌ى تاوان ، له‌ئه‌نه‌سه‌وه‌ خواى لێ ڕازى بێت (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمويه‌تى (خواى گه‌وره‌ ئه‌گێڕنه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رمووێت : ئه‌ى به‌نى ئاده‌م پڕ به‌زه‌وى گوناهت هه‌بێ كاتێ دێيته‌وه‌ بۆلام هاوبه‌شت بۆ بڕيار نه‌دابم من پڕ به‌زه‌وى له‌ تۆ ئه‌بوورم) (رواه‌ ترمزى برقم3535)
5ـ يه‌كتا په‌رستى هۆى ڕزگاربوونه‌ له‌ ئاگر (خواى گه‌وره‌ ئاگرى حه‌رام كردووه‌ له‌ كه‌سێك بڵێ لاإله‌إلاالله‌ وه‌ مه‌به‌ستى ڕه‌زامه‌ندى خوابێت) (رواه‌ بخارى2/55-56ومسليم1/61-62)
سه‌رچاوه‌كانى وه‌رگرتنى بيروباوه‌ڕى ئيسلامى
بيروباوه‌ڕى ئيسلامى له‌ قورئان و سونه‌تى ڕاست و دروست وه‌رده‌گيرێ ، چونكه‌ ئه‌و دووانه‌ به‌سن و سه‌رچاوه‌ى ساف و بێخڵته‌ن ، وه‌ به‌و دوانه‌ مسوڵمان بيروباوه‌ڕى راِست و بيرۆچكه‌ چه‌وته‌كان لێك جياده‌كاته‌وه‌.
ده‌ستگرتن به‌ قورئان و سونه‌ته‌وه‌ واجبه‌ له‌سه‌ر هه‌موو مسوڵمانێك وه‌كو خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى (وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْراً أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالاً مُّبِيناً) (الأحزاب:36)
واته‌: خواى گه‌وره‌ ئيمانى له‌و كه‌سه‌ دوور خستۆته‌وه‌ كه‌ له‌كاروباريدا حوكم نابات بۆ لاى شه‌رع وه‌ له‌كاتى ناكۆكي و دوبه‌ره‌كيدا نايكات به‌ دادوه‌ر
..هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى (فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجاً مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيماً) (النساء:65)
واته:‌ (سوێند به‌ په‌روه‌ردگارت ئه‌ى موحه‌مه‌د باوه‌ڕى ته‌واو نيه‌ هه‌تا تۆ نه‌كه‌ن به‌سه‌رپشك و حه‌كه‌م له‌ ناكۆكيدا و پاشان له‌ده‌رونياندا هه‌ست به‌هيچ ناره‌حه‌تى يه‌ك نه‌كه‌ن و ته‌سليم به‌ بڕيارى تۆنه‌بن) كه‌وا بوو واجبه‌ له‌سه‌رمسوڵمان بيروباوه‌ڕى خۆى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌رگرێ له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ ڕاسته‌كانى پێغه‌مبه‌ر وه‌ له‌م باره‌يه‌وه‌ هيچ شتێك به‌ بۆچونى خۆى يان تێگه‌يشتنى چه‌وت يان عاده‌تێكى پێچه‌وانه‌ى شه‌رع نه‌كات.
تايبه‌تمه‌نديه‌كانى بيروباوه‌ڕى ئيسلامى
1.هه‌ڵگۆزراوه‌ له‌قورئان وسونه‌ت .
2.ڕێگه‌ له‌گه‌ڵ ژيريه‌ ساغه‌كان و سروشته‌ ڕێكو پێكه‌كان .
3.هيچ شتێكى دژبه‌يه‌ك يان مه‌حاڵى تێدانيه‌.
4.به‌وه‌ جياده‌كرێته‌وه‌ له‌ بيروباوه‌ڕه‌كانى تركه‌ مامناوه‌نده‌ ، ڕێك و ڕاسته‌ گرنگى ده‌دات به‌هه‌موو لايه‌نه‌كانى مرۆڤ

s.ferdaws

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-1dc3394909.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-13 10:18:01

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: بيروباوه‌ڕى ئيسلامى بۆ تازه‌پێگه‌يشتوان


يه‌كتا په‌رستى چه‌ندين به‌رهه‌مى گه‌وره‌ى هه‌يه‌ له‌ دنياودوا ڕۆژدا له‌وانه‌ : 1ـ يه‌كتاپه‌رستى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمويه‌تى هۆيه‌كه‌ بۆپاراستنى ماڵ وخوێن،پێغه‌مبه‌ر (أُميرتُ أن اُقاتِل الناس حتى يشهدُأن لاإله إلاالله وأن محمداً رسول ألله...) (رواه بخارى) واته‌ (فه‌رمانم پێ كراوه‌ كوشتارى خه‌ڵك بكه‌م هه‌تا شايه‌تى ئه‌ده‌ن كه‌ته‌نها خوا شايه‌نى په‌رستنه‌و موحه‌ممه‌ديش پێغه‌مبه‌رى خوايه‌...)
2ـ به‌خته‌وه‌رى و ئاسايش له‌ دنياو ڕۆژي دوايى دا به‌يه‌كتاپه‌رستى ده‌ستگير ئه‌بێ َ، خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى (الَذين امنوُاولَمْ يَلبٍسوا إيمانَهم بظُلمٍ أُلئكَ لَهم الأمنُ وهُم مُهتدون) (الأنعام - 82) واته‌ (ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕيان هێناوه‌ و هاوبه‌شيان تێكه‌ڵ به‌ باوه‌ڕه‌كه‌يان نه‌كردوه‌ ئاسايش بۆ ئه‌وانه‌ له‌ ڕۆژى دوايى داو له‌ دنياشدا ، ڕێنموونى كراون)
3ـ يه‌كتاپه‌رستى هۆى چوونه‌ به‌هه‌شته‌ (صلی الله‌ هه‌روه‌ك له‌ فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بى زه‌ردا خواى لێ ڕازيى بێت پێغه‌مبه‌ر علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى (هه‌ربه‌نده‌يه‌ك بڵێ لاإله‌إلاالله‌ پاشان له‌ سه‌رئه‌و حاڵه‌ بمرێ ئه‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌) (رواه‌ بخارى7/43،ومسلم95)
4ـ يه‌كتا په‌رستى هۆيه‌كه‌ بۆ سڕينه‌وه‌ى تاوان ، له‌ئه‌نه‌سه‌وه‌ خواى لێ ڕازى بێت (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمويه‌تى (خواى گه‌وره‌ ئه‌گێڕنه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رمووێت : ئه‌ى به‌نى ئاده‌م پڕ به‌زه‌وى گوناهت هه‌بێ كاتێ دێيته‌وه‌ بۆلام هاوبه‌شت بۆ بڕيار نه‌دابم من پڕ به‌زه‌وى له‌ تۆ ئه‌بوورم) (رواه‌ ترمزى برقم3535)
5ـ يه‌كتا په‌رستى هۆى ڕزگاربوونه‌ له‌ ئاگر (خواى گه‌وره‌ ئاگرى حه‌رام كردووه‌ له‌ كه‌سێك بڵێ لاإله‌إلاالله‌ وه‌ مه‌به‌ستى ڕه‌زامه‌ندى خوابێت) (رواه‌ بخارى2/55-56ومسليم1/61-62)
سه‌رچاوه‌كانى وه‌رگرتنى بيروباوه‌ڕى ئيسلامى
بيروباوه‌ڕى ئيسلامى له‌ قورئان و سونه‌تى ڕاست و دروست وه‌رده‌گيرێ ، چونكه‌ ئه‌و دووانه‌ به‌سن و سه‌رچاوه‌ى ساف و بێخڵته‌ن ، وه‌ به‌و دوانه‌ مسوڵمان بيروباوه‌ڕى راِست و بيرۆچكه‌ چه‌وته‌كان لێك جياده‌كاته‌وه‌.
ده‌ستگرتن به‌ قورئان و سونه‌ته‌وه‌ واجبه‌ له‌سه‌ر هه‌موو مسوڵمانێك وه‌كو خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى (وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْراً أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالاً مُّبِيناً) (الأحزاب:36)
واته‌: خواى گه‌وره‌ ئيمانى له‌و كه‌سه‌ دوور خستۆته‌وه‌ كه‌ له‌كاروباريدا حوكم نابات بۆ لاى شه‌رع وه‌ له‌كاتى ناكۆكي و دوبه‌ره‌كيدا نايكات به‌ دادوه‌ر
..هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى (فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجاً مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيماً) (النساء:65)
واته:‌ (سوێند به‌ په‌روه‌ردگارت ئه‌ى موحه‌مه‌د باوه‌ڕى ته‌واو نيه‌ هه‌تا تۆ نه‌كه‌ن به‌سه‌رپشك و حه‌كه‌م له‌ ناكۆكيدا و پاشان له‌ده‌رونياندا هه‌ست به‌هيچ ناره‌حه‌تى يه‌ك نه‌كه‌ن و ته‌سليم به‌ بڕيارى تۆنه‌بن) كه‌وا بوو واجبه‌ له‌سه‌رمسوڵمان بيروباوه‌ڕى خۆى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌رگرێ له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ ڕاسته‌كانى پێغه‌مبه‌ر وه‌ له‌م باره‌يه‌وه‌ هيچ شتێك به‌ بۆچونى خۆى يان تێگه‌يشتنى چه‌وت يان عاده‌تێكى پێچه‌وانه‌ى شه‌رع نه‌كات.

ده‌ست خۆش کچی هه‌ولێری خوا نموونه‌یان زیاد بکه به قوربان 
به هيوام هاورييانيش له بابه ته كــانت سودمه ند بن ‌ ...... سه‌رکه‌وتوو بیت .

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net