.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













نوێترین توێژینەوە دەریخستووە كە 25%ی ئەو كەسانەی كە ئەلكهول Alcohol دەخۆنەوە بە جۆرێك لە جۆرەكان ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە، بەتایبەتی لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلدا. خواردنەوەی ئەلكهول كاریگەری دەكاتە ئەو بەشەی مێشك كە كۆنترۆڵی چۆنییەتی بڕیاردان و رەفتاركردن دەكات، ئەمەش دەبێتە ئەگەری گوێنەدان بە دەرووبەر و پێشهاتەكان. پاشان ئەلكهول كاریگەری دەكاتە سەر باڵانس و هاوسەنگی لەش لەگەڵ شڵەژانی قسەكردن و شێوانی بینین، دواتر بڕی گەورە دەبێتە هۆی بێهۆشی و كۆما((Coma و دواییش مردن. خنكانیش زۆر جار روودەدات لە ئەنجامی رشانەوە لەكاتی بێهۆشیدا لەبەر چوونە ژوورەوەی شلە و خۆراك بۆ ناو بۆڕی هەناسە و سیەكان. ئەلكهول هۆكارە بۆ رێژەیەكی بەرزی كارەساتە كوشندەكانی ئۆتۆمبیل و تەجاوزكردن و شەرەنگێزی و توندوتیژی. خواردنەوە و لێخوڕینی ئۆتۆمبیل ژیانی هەموو كەسێك كە لەسەر شەقامدایە دەخاتە مەترسییەوە. بەهەرحاڵ، كاریگەرییە جەستەییەكانی ئەلكهول بریتین لە: مردنی هەندێك لە خانەكانی مێشك، مۆمبوونی جگەر، كولبوونی گەدە(قورحە)، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەوكردنی دەمارەكانی دەورووبەر، هەندێك جۆری شێرپەنجە. خواردنەوەی ئەلكهول بە بەردەوامی، بە تێپەڕبوونی كات دەبێتە هۆی تێكدانی هەموو ئەندامەكانی لەش. خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئەلكهول بە خێرایی لە ماوەیەكی كورتدا چونكە راستەوخۆ بە بێ هەرسكردن هەڵدەمژرێتە ناو خوێن، دەبێتە ئەگەری ژاراویبوون بە ئەلكهول كە زۆر جار بە خێرایی دەبێتە هۆی مردن.
خواردنەوە زیانی بۆ كەسانی تریش هەیە كە ناخۆنەوە، زۆر جار بە نزیك كەوتنەوە لەو كەسانەی كە زۆریان خواردۆتەوە دوچاری شەڕ و برینداربوون یان كارەساتی ئۆتۆمبیل دەبنەوە یان دەبنە قوربانی توندوتیژی سەرخۆشێك.
گوڵان


لهسهر هێڵ نییه





ئەو كەسانەی كە ئەلكهول Alcohol دەخۆنەوە بە جۆرێك لە جۆرەكان ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە،
دهستهکانت خۆش سورێن گیان سهرکهوتووبی ئهزیزم

لهسهر هێڵ نییه








dastakant xosh sarkawtwby azyzm

لهسهر هێڵ نییه