❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆله‌كه‌یه‌ك گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی زانستی له‌كارده‌خات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-10 17:23:55

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

چۆله‌كه‌یه‌ك گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی زانستی له‌كارده‌خات

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-15cb934ad2.jpg
به‌هۆی‌ خستتنه‌خواره‌وه‌ی‌ پارچه‌ نانێكه‌وه‌ بۆ ناو به‌شی‌ تێكشكاندنی‌ ناوكی‌ ماده‌وه‌ له‌ پرۆژه‌ 17 میلییه‌كه‌ی‌ نێوان سنووری‌ فه‌ڕه‌نسا و سویسرا، چۆله‌كه‌یه‌ك ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی‌ په‌ك خست كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ زانستییه‌كان له‌ مێژووی‌ مرۆڤایه‌تیدا.

ئه‌م گرفته‌ به‌ تازه‌ترین گرفتێك ده‌ژمێردرێت رووبه‌ڕووی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بووه‌ته‌وه‌، كه‌ بڕی‌ 10 ملیار دۆلاری‌ تێچووه‌ و ناوی‌ " پرۆژه‌ی‌ پێكدادانی‌ هادرۆنی‌ گه‌وره‌"یه‌، كه‌ گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی‌ خێراكردنی‌ به‌شه‌كانی‌ ماده‌یه‌ له‌سه‌ر رووی‌ زه‌وی‌، كه‌ بڕیاره‌ له‌بواری‌ ئاشكراكردنی‌ نهێنییه‌كانی‌ ناوك و مێژووی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ گه‌ردووندا سوودی‌ لێوه‌ربگیرێن.

ئامێری‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بۆ جاری‌ یه‌كه‌م له‌ سێپته‌مبه‌ری‌ ساڵی‌ 2008دا خرایه‌ كار، به‌ڵام چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی‌ ته‌كنیكی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ راگرت كه‌ له‌سه‌ری‌ ئه‌نجام ده‌درا، بۆیه‌ پرۆژه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ بڕیاری‌ وه‌ستاندنی‌ درا.

ئه‌و كێشه‌ تازه‌یه‌ی‌ كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ رووبه‌ڕووی‌ پرۆژه‌كه‌ بووه‌ته‌وه‌، بوونی‌ پارچه‌یه‌ك نانه‌ له‌ناو لووله‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ئامێری‌ خێراكردنه‌كه‌، كه‌ ئه‌و لوولانه‌ چه‌ندین میل له‌ تاقیگه‌كه‌وه‌ دوورن.

زاناكانی‌ پرۆژه‌كه‌ ده‌ڵێن: له‌كاتی‌ ئه‌و رووداوه‌وه‌ ئامێره‌كه‌ له‌كاركه‌وتووه‌، چونكه‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ پارچه‌ نانه‌كه‌ وای‌ له‌ ئامێره‌كه‌ كردووه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئۆتۆماتیكی‌ له‌كاركردن بووه‌ستێت ‌و رێژه‌ی‌ زیانه‌كانیش هه‌رچه‌نده‌ ده‌ستنیشان نه‌كراون، به‌ڵام به‌ زه‌ره‌ری‌ زۆر گه‌وره‌ ده‌خه‌مڵێندرێت.

له‌ راپۆرتی‌ "ریجێسته‌ر" زانستی‌ به‌ریتانیدا كه‌ پرۆفیسۆر "مایك لامنت" له‌ رێكخراوی‌ ئه‌وروپی‌ بۆ توێژینه‌وه‌ ئه‌تۆمییه‌كان ئاماده‌ی‌ كردووه‌ هاتووه‌ كه‌ پێده‌چێت ئه‌و پارچه‌یه‌ی‌ كه‌وتووه‌ته‌ ناو خێراكه‌ره‌كه‌وه‌ له‌ جۆری‌ "باگێت – نانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌" بێت و ئه‌و سه‌چاوه‌یه‌ش كه‌ هێناویه‌تی‌ چۆله‌كه‌ بێت.

له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئامێره‌ له‌ جۆرێكی‌ زۆر ناوازه‌یه‌ و باوه‌ڕ وایه‌ ئه‌نجامی‌ سه‌رسوڕهێنه‌ری‌ ته‌كنۆلۆجی‌ به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه‌ كێشه‌یه‌كی‌ كاره‌بایی‌ بچوك ده‌بێته‌ هۆی‌ په‌كخستنی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دوورودرێژ.

ئامێره‌كه‌ له‌ پله‌یه‌كی‌ گه‌رمی‌ نزیك به‌ پله‌ی‌ "سفری‌ سه‌دی‌"دا كارده‌كات، له‌كاتی‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ هه‌ر به‌شێكیدا پێویسته‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ ئه‌و به‌شه‌ به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و پله‌ گه‌رمییه‌ی‌ كه‌ مرۆڤ تێیدا ده‌توانێت چالاكی‌ ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانرێت كاری‌ تێدا بكرێت.

هه‌روه‌ها پێشبینی‌ ده‌كرێت چاككردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ی‌ كه‌ ئێستا بۆ ئامێره‌كه‌ دروستبووه‌ ماوه‌ی‌ مانگێكی‌ ده‌وێت، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی‌ دووباره‌ ساردكردنه‌وه‌كه‌یشی‌ دیسان مانگێكی‌ تری‌ پێویسته‌.

شایه‌نی‌ باسه‌ ئه‌و ئامێره‌ له‌لایه‌ن زانایانی‌ بواری‌ ئه‌تۆمه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت بۆ تێگرتنی‌ پرۆتۆن له‌ناو لووله‌كانیدا، تاكو له‌و رێگایه‌وه‌ بگه‌نه‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ هه‌ندێ‌ له‌ نهێنییه‌كانی‌ گه‌ردوون.


                                          سه‌رچاوه‌  shafaaq

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-12 20:55:34

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چۆله‌كه‌یه‌ك گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی زانستی له‌كارده‌خات

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-12 21:33:43

DaYa GYaN
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2012-11-25
په‌یامه‌كان: 227
WindowsVistaMSIE7

Re: چۆله‌كه‌یه‌ك گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی زانستی له‌كارده‌خات

ده‌ستت خۆش بێت گیانه‌که‌م بۆ دانانی ئه‌م هه‌واڵه‌

Kurdzhin


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-12 23:29:20

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

Re: چۆله‌كه‌یه‌ك گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی زانستی له‌كارده‌خات

سبحان الله‌ ، ده‌ست خۆش به‌رێز نامۆ ، ته‌کنه‌لۆژیا چه‌ن پێشکه‌وێ یان له‌ پێشکه‌وتنابێت هیچ کارێک بۆ کاره‌دانه‌وه‌ی کاری خوای گه‌وره‌ی نابێت به‌ زه‌ره‌یه‌کیش ، هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت.

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-11-13 18:07:38

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: چۆله‌كه‌یه‌ك گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی زانستی له‌كارده‌خات

ده‌ست خۆش بۆ ئێوه‌ش هاوڕیانی ئازیز هه‌ر سه‌رکه‌وتوبن له‌ پێشکه‌وتنابن هه‌میشه‌ کاتێکی شاد،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net