.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئاونگ
تــا بـه‌یــان رۆحی شــه‌وی تاری له نێو سنگا ده‌ژی
چــاوی روونی خۆر لــه نێـــو ئه‌سرینی ئاونگا ده‌ژی
هــه‌نگـی هـه‌ستم تاكوو گوڵجاڕی ئه‌وین جێژوانی بێ
لێـوی شیـعـرم هـه‌ر لـه‌گه‌ڵ شیله‌ی گوڵ رونگا ده‌ژی
پـڕ لـه زه‌ڕڕه‌ی ئـه‌شقه ناخی كۆڵه‌كه‌ی تیشكی نیگام
تـا دڵ‌و بیـرم لـــه رۆچنــه‌ی سـه‌وزی پڕشنگا ده‌ژی
قـــه‌ت ئـه‌وین‌و خـۆشه‌ویستـی ناخی دڵ جێ نایه‌ڵن
ئــاگری كــوانوو لـه‌گــه‌ڵ ســووتانی ئــێزنگا ده‌ژی
كــانی ئه‌شكی روونی چاوی قه‌ت وشك نابێ، كه‌چی
رۆژو‌و شه‌و ئه‌ستێره ته‌می قه‌وزه‌ی له نێو چنگا ده‌ژی
خـشڵی بـسكی لــوولی ســروه: په‌لكی ژاكاوی گوڵه
گــه‌رچی خونچه‌ی گوڵ له نێو په‌رژینی هارژنگا ده‌ژی
ســه‌د ده‌ور تــه‌یمان‌و شـووره ببـنه لــه‌مپه‌ڕ بۆ ژنان
روحـی تینـووم هــه‌ر لــه باوه‌ش خۆر‌و ئاونگا ده‌ژی
به‌هاری 1376
ئاوات
ناڵێم خۆزگه
هه‌موو جیهان
ببێته تاقه یه‌ك وڵات،
دڵی نه‌رمی دڵداره‌كه‌م
به‌رگی سه‌وزی
شیعره‌كانم له‌به‌ر بكات!
ناڵێم خۆزگه
كۆشكی شه‌و پڕ بێ له گڕی چاوی هه‌تاو،
هه‌رچی تفه‌نگه بخنكێن
به شه‌پۆلی خوێنی رژاو!
ده‌ڵێم خۆزگه
وه‌رزی ته‌مه‌نی درێژی چاوه‌ڕوانیم كۆتایی بێ
ژن‌و كچی وڵاته‌كه‌م
ئیتر په‌پووله‌ی نیگایان
له دۆزه‌خی چاوی زێڕدا نه‌سووتێن،
رۆژی جارێ
ته‌نیا جارێ
به‌باڵی ئه‌و په‌پوولانه
تۆزی روومه‌تی كتێبێك بته‌كێنن!
هاوینی 1376
سنوور
كه هه‌ژدیهای ره‌شی سنوور خۆی راكێشا‌و
دڵی گه‌رمی زه‌ویی ئاشقی كوت كوت كرد
چه‌م‌و زه‌ریا
په‌نجه‌ی نه‌رم‌و په‌مه‌یی‌یان لێك هه‌ڵ‌پێكا
شایی پێوه‌ندییان گرت‌و
دڵی سه‌وزی خاكیان پێكه‌وه گرێ دا.
كه به‌رد‌و سمیت‌و ئاسن
قوڕگی زوڵاڵی رووباریان توندتوند گوشی‌و
بوونه به‌ستێن،
ئاوی ئاشق له‌سه‌ر دڵی به تیشكی زێڕینی هه‌تاو
نامه‌یه‌كی چاو پڕ له فرمێسكی نووسی‌و
به پۆلـێ كۆتری سپیی هه‌ڵمدا ناردی بۆ هه‌ور
هه‌وریش ده‌ستێكی به چاوی ته‌ڕی نامه‌كه‌دا هێنا‌و
له‌گه‌ڵ بادا ره‌وه ئه‌سپێكی دڵ‌پڕی
به شمشێری برووسكه‌وه
نارد بۆ رووبار
كاتێ گرمه‌ی ره‌وه ئه‌سپی
تووڕه‌ی هه‌ور
دڵی ته‌نگی زه‌ویی له‌راند
به‌ستێن رووخا
چۆم‌و كانی‌و تاڤگه هه‌ستان
په‌نجه‌كانیان،
له یه‌كتر هه‌ڵ‌پێكایه‌وه‌و
دڵی زه‌وی پڕ بوو له گه‌رمایی رۆحی
سه‌وزی به‌هار.
داپێم بڵێن!
ده‌تووانن سنوور بۆ خۆر‌و
هه‌ور‌و
با ـ و
به‌هاریش دانێن؟!
هاوینی 1376

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastw panjakant xoshbeyttttttttt freshta gyan azizm sarkawtwbeyt chawakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas love
giyan dasti tosh xosh bet
bo peyama jowanakat
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه