❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاوى شانیا له‌ماڵه‌وه‌ بێناز كه‌وتووه‌! ‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-13 09:49:42

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsXPMSIE7

چاوى شانیا له‌ماڵه‌وه‌ بێناز كه‌وتووه‌! ‌

چاوى شانیا له‌ماڵه‌وه‌ بێناز كه‌وتووه‌! ‌
هه‌ولێر، كرێكار ته‌حسین‌
12/11/2009

دوایئه‌وه‌ى بۆ یه‌كه‌مجار كچه‌ ده‌نگ خۆشى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب (شانیا) یه‌كه‌م ئه‌لبومى خۆى به‌زمانى كوردى به‌رهه‌مهێنا، له‌لێدوانێكیدا به‌كوردستانى نوىَ-ى وت:
كاره‌ هونه‌رییه‌كانم پێش هه‌ریه‌كه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندان لۆكه‌و ده‌شنىَ و هانى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌نجامدا، كه‌ له‌ (9) تراك پێكهاتووه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆم نزیكه‌ى (15) هه‌زار دۆلارم خه‌رجكردووه‌، كه‌چى تائێستا به‌ڵێنه‌كانییان ته‌نیا هه‌ر قسه‌یه‌و ئه‌لبومه‌كه‌شم له‌ماڵه‌وه‌ خه‌وتووه‌و تۆزى له‌سه‌ر نیشتووه‌!.
وتیشى: بۆچى ئه‌لبومه‌كه‌ى ده‌شنىَ كه‌ له‌دواى من كاره‌كانى بۆ كردووه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌، كه‌چى ئه‌و ئه‌لبوومه‌ى من كه‌پێش ئه‌و كاره‌كانى ته‌واوبوو، هێشتا هه‌ر بڵاونه‌كرایه‌وه‌؟
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكى ئه‌لبوومه‌كه‌شى شانیا پێیوتین: ئه‌لبومه‌مه‌كه‌ ناوى (جوانترین چاو)ه‌و سه‌رجه‌م كارى میلۆدییه‌كانیش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر-ه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و تێكسته‌كانیشى هى هه‌ریه‌كه‌ له‌ ده‌ربازو هێمن قه‌سه‌ره‌ى و دكتۆر ئاراس عه‌بدولكه‌ریمء حه‌مه‌ سه‌عید ئیبراهیم و شێركۆ بێكه‌س و ره‌نج سه‌نگاوی-ه‌.
ئاشكراشیكرد: كه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانى ئه‌لبومه‌كه‌ى كۆتایپێهاتووه‌ء ته‌نیا كارى مایسترینگى ماوه‌و هیواداریش بوو ده‌زگا هونه‌رییه‌كان له‌و پێناوه‌دا هاوكاریى بكه‌ن.
له‌كۆتایى قسه‌كانیشیدا شانیا ئه‌وه‌ى دركاندو وتى: هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر نییه‌، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ بڵێم، نازانم بۆ ئه‌لبومه‌كه‌م به‌بىَ نازى و له‌ماڵه‌وه‌ كه‌وتووه‌؟!

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-13 16:57:15

raza jaf
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-09
دواترین سه‌ردان: 2010-07-26
په‌یامه‌كان: 64
WindowsXPMSIE

Re: چاوى شانیا له‌ماڵه‌وه‌ بێناز كه‌وتووه‌! ‌

dasakant xosh hewadarm sar kawtw bet

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-884b549eb4.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net