❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جـــگەرە و خـــۆراك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-01 07:51:35

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

جـــگەرە و خـــۆراك

جـــگەرە و خـــۆراك
نیكۆتین و مادە ژەهراویەكانی تر كە لەناو دوكەڵی جگەرەدان، كاریگەرییەكی یەكجار گەورەیان هەیە لەسەر كرداری رزگاربوونی لەش لە مادە زیانبەخشەكان. جگەرەكێشان، خانە تێكدەدات و دەبێتە ئەگەری شێرپەنجە، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆل لە خوێندا، نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەكان، نەخۆشی لە كۆئەندامی هەناسەدا، زیادبوونی ئەگەری لاوازبوونی ئێسك(لەدەستدانی بارستایی یان چڕی ئێسك). جگەرەكێشان دەبێتە هۆی لەدەستدان و كەمبوونەوەی هەڵمژینی گەلێك ڤیتامین و كانزا لە كۆئەندامی هەرسدا. جگەرە زیاتر لە مادە گرنگەكانی تر، گرفت بۆ ڤیتامین C پەیدا دەكات. چەندی زیاتر جگەرە بكێشیت، هێندە بڕی زیاتر لەم ڤیتامینەت لێ ون دەبێت و رێژەكەی لە ناو خوێن و لە شانەكاندا كەم دەبێتەوە. لێرەدا، لەش پێویستی بە بڕی زیاتری ڤیتامینC دەبێت بۆ هاوسەنگكردنەوەی (تا رادەیەك) ئەو زیانەی كە جگەرە بە خانەكانی دەگەیەنێت. بۆیە، گەلێك لە جگەرەكێشەكان رۆژانە پێویستیان بە نزیكەی 2000 ملگم لە ڤیتامین C دەبێت. دابینكردنی ئەم بڕە ڤیتامینە رۆژانە تەنها بە خۆراكی كارێكی ئاسان نییە، بۆیە دەبێ ڤیتامین C بە شێوەی دەرمان لەژێر چاودێری دكتۆر وەربگیرێت. ڤیتامین C مادەیەكی دژەئۆكسانی بەهێزە كە لە ئااودا دەتوێتەوە و دەگاتە هەموو بەشەكانی لەش. پەیوەندییەكی راستەوخۆ هەیە لە نێوان مادە دژەئۆكسانەكان و خۆپاراستن لە تووشبوون بە گەلێك نەخۆشی. جگە لەمە، پێویستە لەسەر جگەرەكێشەكان كە بڕێكی باشی سەوزە و میوە رۆژانە بخۆن.

Gulan media

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-14 05:26:15

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPMSIE7

Re: جـــگەرە و خـــۆراك

ده‌ست و چاوت خۆش بێت
بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

ئه‌مه‌ش چه‌ند سودێکی چگه‌ره‌..

(1) جگه‌ره‌ کێش هه‌رگیس به‌ساڵدا ناچێت واته‌ پیر نابێت،،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ گه‌نجی ده‌مرێت !

(2) جگه‌ره‌ کێش به‌رده‌وام ئاشنا ده‌بێت به‌ هاوڕێی تازه‌،،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆژه‌و له‌لای دکتۆرێکه‌

(3) دز هه‌رگیس ناچێت به‌لای ماڵی جگه‌ره‌کێشدا،،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کابرای جگه‌ره‌کێش شه‌و تا به‌یانی هه‌ر ده‌کۆکێت

(4) جگه‌ره‌ کێش میوانی زۆر که‌مه‌،،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆنی زۆر ناخۆشه‌ که‌س ناچێت بۆ ماڵی.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن هاوكار83 (2009-11-14 05:34:41)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net