.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











هاورييان زانياريم ده ويت ده رباره ى ئاريه كان
ئايا له كويوه هاتوون؟جون به يدا بوون؟له كوى هاتوون؟
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن sinoha (2009-11-14 15:26:39)

له‌سه‌ر هێڵ نییه










به‌رێزم فه‌رموو ئه‌مه‌ش زانیارییه‌کی زۆر ده‌رباره‌ی ئارییه‌کان که له چه‌دن بابه‌تێک له کوردژین بلاوم کردۆته‌وه
وابزانم ته‌واوی شته‌کان روون ده‌کاته‌وه گه‌ر زیاتریشت ویست بۆت داده‌نێم بهچاون
هیوادارم که سود مه‌ند بیت به زانیارییه‌کان
ئارییاکان کێین ؟
نهتهوهشووناسى لهرِاستیدا ناسینى رِهچهڵهكى نه‌ژادى و وێستگه‌ى نه‌ته‌وه‌یى وسهربردهى مێژوویى ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یه كه له سنوورێكى جوگرافیایى, لهرِۆژگارانى دێرین ده‌ژیان. ئه‌م خێزانه و كۆمه‌ڵه‌یه خاوه‌نى نه‌ژاد و زمان و كولتوورێكى هاوبه‌شن و هه‌ندێجار له‌لایه‌ن تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى فیسیۆلۆژى كۆمه‌ڵه لێكچوونێك له‌نێوانیان ده‌بینرێت, به‌ڵام لهرِاستیدا هۆكارى جیاوازیان, زمانه. زمانى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك, ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌یه. رِاسته كه كولتوورىكۆمهڵگاو داب ونه‌ریت, له پێكهاته گرنگه‌كانى ناساندنى ناسنامه‌ى میللى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه, به‌ڵام له‌زۆربه‌ى سهرزهمینهكان, هۆكارى باوهرِى ئایینیش ئاورِى لێده‌درێته‌وه كه هه‌ندێجار به هۆكارى گرنگى یه‌كگرتنى نه‌ته‌وه‌كان داده‌نرێت, و لهمرِوهوهیه بوونى نیشتیمانێكى هاوبه‌ش له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كان كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر پێكهاتنى یه‌كگرتوویى نه‌ته‌وه‌كاندا هه‌یه.
له نیشتیمانه به‌رفراوانه‌كان بوونى ئه‌مجۆره یه‌كگرتنه تارِادهیهك جیاوازه. نه‌ته‌وه‌كانى بنارى چیا به‌رزه‌كان, خواوه‌ندانى خۆیان به‌گوێره‌ى ژینگه‌ى جووگرافیایى خۆیان دهپهرهستى و به‌م چه‌شنه خواوه‌ندى پاسه‌وانى چیاكان, خواوه‌ندى كه‌ش و هه‌واى باش و خواوه‌ندى ئاوه‌كان په‌یدابوون. ته‌نانه‌ت ((تووتم))ه‌كانى پهرهستشكردنى ئه‌م جۆره نه‌ته‌وانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵ و مه‌رجى جووگرافیاییان ده‌گونجێت. بۆ نموونه له پێده‌شته به‌رفراوانه‌كانى ئۆراسیا, ئاسك و بزنى كێوى كه له‌م شوێنانه‌دا ده‌ژیان په‌رستش ده‌كران و ته‌نانه‌ت جادووـــ پزیشكان و جادووگه‌رانى رِۆژگارانى دێرین, بۆ ئه‌وه‌ى كه دۆخێكى پیرۆز به پیشه‌كه‌یان بده‌ن, بۆ پۆشینى له‌شیان كه‌ڵكیان له پێستى ئاسك وه‌رده‌گرت و قۆچى ئه‌م گیانلهبهرهیان ده‌كرده كڵاو. به‌ڵام له ناوچه گهرمهسێرهكاندا وه‌كوو وڵاتى ئه‌نزان و ئه‌نشان و خۆزستان له ئێرانى كۆندا, ده‌گه‌ین به سه‌رده‌مى (مارـــ یه‌زدانى) و په‌رستشى مار كه تایبه‌ته به ناوچه گهرمهسێرهمان. له‌سه‌ر تانجى پاشا‌كان و شتوومه‌كى كۆشكه‌كانیان شوێنه‌وارى مار به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش, گرنگترین هۆكارى په‌یوه‌ستكردن و جیاكهردنهوهى نه‌ته‌وه‌كان زمانه. و ئه‌و شته‌ى كه ئهمرِۆ زانایان به‌دواى ناسینى نه‌ته‌وه دێرینه‌كاندا ده‌كشێنێت و هاوكاریان ده‌كات, زمان و زانستى (زمانناسى)یه. له‌م ووتاره‌دا, باس له نیشتیمانى به‌رفراوانى ئێران دهكرىَ كه له رِۆژگارانى دێریندا له‌خۆگرى به‌شێكى (ئاسیاى ناوه‌ندى) و (نێوان دوورِووبار) بوو هه‌ره‌ها ناسینى ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى كه پێش كۆچى ئاریاكان له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا ده‌ژیان و خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ(كوولتوور) و شارستانیه‌تێكى پێشكه‌وتوو بوون. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به رِیشهى نه‌ژادى, زێد, زمان, چۆنیه‌تى جل وبه‌رگ و تایبه‌تمه‌ندى فیسۆلۆژیكى, باوهرِى ئایینى و ڵاشماوهو شوێنه‌واریان ده‌دوێین. بۆ دهستڵێكردن باسى نه‌ته‌وه‌ى (ئۆرِارِتوو) دهكرىَ كه نه‌ته‌وه‌یه‌كى سه‌رده‌مى كۆنى ئه‌م ناوچه‌یه‌ن و لهتهورِاتدا به‌ناوى (ئارِارِاتى) ناویان هاتوه و سنوورى جوگرافیایان ئه‌رمینیاى ئێستا له‌خۆ ده‌كرێت.
دوایى باسى (مانا)كان ده‌كرێت كه له‌باشوورى ده‌ریاچه‌ى ئوورمىَ ده‌ژیان كه ئێستاكه به‌شێكى گه‌وره‌ى كووردستان ده‌گرێته‌وه. زانیارى سه‌باره‌ت به ماناكان لهرِێگهى ساڵنامه‌كانى (ئاشوورى) وه‌ده‌ست هاتووه. هوونه‌رى(مه‌فره‌غ سازى) لۆرستان بۆ ئه‌وان دهگهرِێننهوه. له ساڵنامه‌ى ئاشووریدا ناوى ڵایهتهختیان (زیڵیا) بوه كه له‌وانه‌یه هه‌مان (ێوه) بێت.
(لوولووكان), كه نه‌ته‌وه‌ى كێونشینى بنارهكانى چیاى زاگرۆسن. له سۆمێریدا ناویان به واتاى((ڵیاو ومرۆڤ)) داناوه. زمانیان وه‌ك زمانى نه‌ته‌وه‌ى (عیلام) و نه‌ته‌وه‌كانى نیشته‌جێى داوێنهكانى زاگرۆزه.
(كاسیه‌كان) نهتهوهیهكىترن, كه ههندىَ ڵێیان وایه كه له نه‌ژادى قهفقازیایین و به سووارچاكى لێهاتوو و كارامه داده‌نرێن. ئه‌م نه‌ته‌وه له كۆتاییه‌كانى هه‌زاره‌ى دووه‌مى ڵێش زایین هاتنه ناوچه‌كانى بابل و بۆماوه‌ى دووسه‌ده ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا هه‌بوو. داهێنانى ئه‌و نه‌ته‌وه داكووتانى هێماى به‌ردینه به‌ناوى (كوودووروو), كه بریتى بوون له كۆمه‌ڵه بهردهنووسراوێك كه ده‌ستوورى ڵاشاكانى سه‌باره‌ت به به‌خشینى زه‌وى له‌خۆده‌گرت.
(گووتیهكان) له شوێنێك له بنارهكانى رِۆژئاواى زاگرۆز, واتا ئه‌وشوێنه‌ى كه دواتر (مادىرِۆژئاوا) لهوىَ بناغه‌ى ده‌سته‌ڵاتى خوى داكوتا, ده‌ژیان. زمانى گووتیهكان وه‌كوو لوولووكان, له‌گه‌ڵ زمانى نه‌ته‌وه‌ى عیلامى هاوبه‌شبوو.
شارستانیه‌تى گه‌وره‌ى عیلام به‌ناوى (خووجا) و(ئووجا) ناوبراوه و ئه‌م شێوهناوه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ خوزستانى ئێستادا هه‌یه. له‌هه‌زاره‌ى دووه‌مى پێش زایین, ئه‌و ده‌سته‌ڵاته نوێیه‌ى كه له عیلامدا هاته سه‌ركار هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ناوچه‌كانى نێوان دوورِووبار(میزۆپۆتامیا) و بابلى داگیركرد و تاڵانىكرد. سه‌باره‌ت به نه‌ژادى ئه‌وان به‌ئاسانى ناتوانرىَ بۆچوونێك ده‌ربكرێت, به‌ڵام له‌وه‌ش ده‌چێت كه نزیكاتیهكیان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانى نیشته‌جێى زنجیره چیاكانى زاگرۆزدا هه‌بووبێت. ههندىَ برِوایان وایه كه عیلامیه‌كان له‌وانه‌یه كێونشینانێك بوونه كه ئێستا وه‌ك هۆزى لۆرِ ماونه‌ته‌وه. پێكهاته‌ى تایبه‌تى زمانى ئه‌وان, پێده‌چێت له شێوه‌زارێكى ناوچه‌یى قه‌فقازیادا هه‌یه. ئه‌م نه‌ته‌وه بۆ نووسین كه‌ڵكیان له شێوه نووسینى وێنه‌یى سۆمه‌ریه‌كان وه‌رده‌گرت. ئایینیان جه‌وهه‌رێكى فره یه‌زدانى هه‌بوو و له‌خۆگرى (دایك ـــ یه‌زدانى) و (مارــــ یه‌زدانى) بوو.
دوایى, باسى نه‌ته‌وه ئێرانى زمانه‌كانى ئاسیاى ناوهندىدهكرێت. (سهكاكان) نه‌ژادیان هیندووئهورووپایى و زمانیان له زمانه‌كانى ئێرانى سه‌ربه لقى زمانى ئاڤێستایه. له نووسراوه بهردیینهكانى (ههخامهنێشیهكان)دا باسى سىَ ده‌سته له سهكاكان ده‌كرێت. ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یه‌كى كۆچه‌رى بیابانگهرِ بوونه. به‌رزاییه‌كانى ناوچه‌ى((دووبرووجا)) پێیده‌ووترێت:((سهكاییهى بچووك)) و سه‌رانسه‌رى ده‌شته‌كانى باكوور و باكوورىرِۆژههڵاتى ده‌ریاى رِهش ((سهكاكییهى رِۆژههڵاتى)) پێهووترێت. له‌و توێژینه‌وه شوێنهوارناسیانهى كه له باشوورى رِوسیا كراوه, كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێكى هوونه‌رى سه‌ربه‌م نه‌ته‌وه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌وان دیارده سرووشتیهكانیان ده‌په‌رستى و گه‌وره‌ترین نهرییتى ئایینى خۆیان بۆ (یه‌زدان ــ ژن)ى ئاگر به‌ناوى (تابیتى ـــ ڤێستا) به‌رپاده‌كرد. مردوه‌كانیان له‌ناو گۆرِه تهپۆڵكهییهكاندا ده‌ناشت. هاوسه‌رى سه‌رۆك هۆز له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى وله‌گه‌ڵ سه‌دوپه‌نجا سه‌ر ئه‌سپ و سووارهكانیان دهكووژراو دهناشتراو له‌سه‌ر گۆرِكان گردێكیان درووست ده‌كرد و ئه‌م چه‌شنه گۆرِانه به گۆرِى تهپۆڵكهیى ناوبراون. ئاسه‌وارى دۆزراوه‌ى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له مۆزه‌خانه‌ى (ئارِمیتاژ پێترِۆگراد)دا هه‌یه. ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هیچ شێوه نووسینێكیان نه‌بوه, به‌ڵام خاوه‌ن هوونهرێكى سهرسوورِهێنهر و به‌رز بوونه.
(سارماتهكان)یش له نه‌ژادى هیندوئهورووپى و سه‌ربه پۆلى باكوورى ئێرانى زمانى ئاسیاى ناوه‌ندى بوون و زمانیان سه‌ربه لقى ئێرانى, شێوه‌ى ئاڤێستایى بوو. (كیمریهكان)یش نهتهوهیهكىتر له‌نه‌ته‌وه‌كانى سووارچاكى ئاسیاىناوهندى بوون.ئه‌وان لهرِێگهى دۆڵه‌كان و كوێره رِێكانهوه به‌ره‌و باشوور كهوتنهرِىَ و رِوویان له ده‌شتى ئاناتۆلى كرد. ههندىَ له نووسه‌رانى رِۆژگارى دێرین پێیان وایه كه ئه‌وانه نه‌ته‌وه‌یه‌كى ئه‌فسانه‌یین؛ هه‌ندێكیش لێوار رِووبارى (ئاورِنووس) له ئیتاڵیا به شوێنگه‌ى كیمریهكان داده‌نێن, و ته‌نانه‌ت ناوى نیمچه دوورگه‌ى كریمهش بۆ ئه‌وان دهگهرِێننهوه. ناوى دهستهڵاتدارهكانیان به‌گشتى ناوى ئێرانین. دهستهیهكىتر له كۆچه‌رانى ئاسیاى ناوه‌ندى (ماساژێت)ه‌كانن. (هێروودۆت) و (ئێسترابۆن) جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه به‌گشتى خواردنى ئه‌وانه ماسى بوه, وناوهكهیان په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وشه‌ى ماسى هه‌بوه. پێكهاته‌ى خێزانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى دایك ــ سالارى بوو, هێروودۆت ده‌ڵێت كه زه‌ماوه‌ندى به‌كۆمه‌ڵ له‌ناو ئه‌واندا باو بوه. زمانیان وه‌كوو زمانى سهكاكان سه‌ربه لقى ئێرانى سه‌ربه ئا‌ڤێستا بوو. (كوورِووش) پاشاى گه‌وره‌ى ههخامهنێشیان, له جه‌نگێكدا له‌گه‌ڵ فهرماندهیهكى ژن به‌ناوى (توومۆرۆس) كه سه‌ربه نه‌ته‌وه‌ى ماساژێت بوو شكه‌ستى خوارد و كووژرا.
ئاریاكان نه‌ته‌وه‌یه‌كى مێگهلدار بوون كه له ساڵانى نێوان (1800 تاكوو 1500)ى پێش زایین له‌هیند تاكوو باڵكان بڵاوبوون. به‌ڵگه‌كان پیشانده‌ده‌ن ئه‌م نه‌ته‌وه كه رِێگهى باشووریان گرته‌به‌ر به زمانێك ده‌دوان كه له هیندوئهورووپیهوه سه‌رچاوه‌ى ده‌گرت. ئه‌و به‌شه‌ى له‌و نه‌ته‌وه‌یه كه رِێگاى باشوورى رِۆژئاوایان گرته‌به‌ر پێیان نایه ناو سه‌رزه‌مینى هیند و بهشهكهىتریش بۆلاى رِۆژههڵاتى ئێران بهرِێكهوتن, به‌ڵام له چیاكانى زاگرۆز رِانهوهستان و له‌رسه‌ر كۆچه‌كه‌یان به‌رده‌وام بوون ونهتهوهكانى نیشته‌جێى ناووكى ده‌شتیان خسته ژێرده‌ست.
كۆمه‌ڵگاكه‌یان له سىَ توێژ پێكده‌هات و بریتیبوون له, ده‌وڵه‌مه‌ندان, خه‌ڵكى ئاسایى, و كۆیله‌كان. سه‌باره‌ت به باوهرِه ئایینیه‌كانیان, پێكهاته‌و ئایینێكى تایبه‌تیان نه‌بوو. ئهسپدارى و سووارچاكى و نێچیروانى تایبه‌ت به خێزانه زه‌نگینه‌كان بوو. هۆزى (ماد) نه‌ته‌وه‌یه‌كى سه‌ربه ئاریاكان و له نه‌ژادى هیندوئهورووپى بوون. (ئاترۆپاتس) یان (ئاترۆپاتىَ) ناوێكه كه بۆ مادى (ئاترۆپاتێن) دانرا. یه‌كه‌مین ده‌سته‌ڵاتى یه‌كگرتوویى ماد له ساڵى(705)ى پێش زایین دامه‌زرا كه یه‌كه‌مین ده‌سته‌ڵاتى پادشایى ئاریاكان له جیهان بوو.
شوێنهوارناسیانهى كه له باشوورى رِوسیا كراوه, كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێكى هوونه‌رى سه‌ربه‌م نه‌ته‌وه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌وان دیارده سرووشتیهكانیان ده‌په‌رستى و گه‌وره‌ترین نهرییتى ئایینى خۆیان بۆ (یه‌زدان ــ ژن)ى ئاگر به‌ناوى (تابیتى ـــ ڤێستا) به‌رپاده‌كرد. مردوه‌كانیان له‌ناو گۆرِه تهپۆڵكهییهكاندا ده‌ناشت. هاوسه‌رى سه‌رۆك هۆز له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى وله‌گه‌ڵ سه‌دوپه‌نجا سه‌ر ئه‌سپ و سووارهكانیان دهكووژراو دهناشتراو له‌سه‌ر گۆرِكان گردێكیان درووست ده‌كرد و ئه‌م چه‌شنه گۆرِانه به گۆرِى تهپۆڵكهیى ناوبراون. ئاسه‌وارى دۆزراوه‌ى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له مۆزه‌خانه‌ى (ئارِمیتاژ پێترِۆگراد)دا هه‌یه. ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هیچ شێوه نووسینێكیان نه‌بوه, به‌ڵام خاوه‌ن هوونهرێكى سهرسوورِهێنهر و به‌رز بوونه.
(سارماتهكان)یش له نه‌ژادى هیندوئهورووپى و سه‌ربه پۆلى باكوورى ئێرانى زمانى ئاسیاى ناوه‌ندى بوون و زمانیان سه‌ربه لقى ئێرانى, شێوه‌ى ئاڤێستایى بوو. (كیمریهكان)یش نهتهوهیهكىتر له‌نه‌ته‌وه‌كانى سووارچاكى ئاسیاىناوهندى بوون.ئه‌وان لهرِێگهى دۆڵه‌كان و كوێره رِێكانهوه به‌ره‌و باشوور كهوتنهرِىَ و رِوویان له ده‌شتى ئاناتۆلى كرد. ههندىَ له نووسه‌رانى رِۆژگارى دێرین پێیان وایه كه ئه‌وانه نه‌ته‌وه‌یه‌كى ئه‌فسانه‌یین؛ هه‌ندێكیش لێوار رِووبارى (ئاورِنووس) له ئیتاڵیا به شوێنگه‌ى كیمریهكان داده‌نێن, و ته‌نانه‌ت ناوى نیمچه دوورگه‌ى كریمهش بۆ ئه‌وان دهگهرِێننهوه. ناوى دهستهڵاتدارهكانیان به‌گشتى ناوى ئێرانین. دهستهیهكىتر له كۆچه‌رانى ئاسیاى ناوه‌ندى (ماساژێت)ه‌كانن. (هێروودۆت) و (ئێسترابۆن) جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه به‌گشتى خواردنى ئه‌وانه ماسى بوه, وناوهكهیان په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وشه‌ى ماسى هه‌بوه. پێكهاته‌ى خێزانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى دایك ــ سالارى بوو, هێروودۆت ده‌ڵێت كه زه‌ماوه‌ندى به‌كۆمه‌ڵ له‌ناو ئه‌واندا باو بوه. زمانیان وه‌كوو زمانى سهكاكان سه‌ربه لقى ئێرانى سه‌ربه ئا‌ڤێستا بوو. (كوورِووش) پاشاى گه‌وره‌ى ههخامهنێشیان, له جه‌نگێكدا له‌گه‌ڵ فهرماندهیهكى ژن به‌ناوى (توومۆرۆس) كه سه‌ربه نه‌ته‌وه‌ى ماساژێت بوو شكه‌ستى خوارد و كووژرا.
ئاریاكان نه‌ته‌وه‌یه‌كى مێگهلدار بوون كه له ساڵانى نێوان (1800 تاكوو 1500)ى پێش زایین له‌هیند تاكوو باڵكان بڵاوبوون. به‌ڵگه‌كان پیشانده‌ده‌ن ئه‌م نه‌ته‌وه كه رِێگهى باشووریان گرته‌به‌ر به زمانێك ده‌دوان كه له هیندوئهورووپیهوه سه‌رچاوه‌ى ده‌گرت. ئه‌و به‌شه‌ى له‌و نه‌ته‌وه‌یه كه رِێگاى باشوورى رِۆژئاوایان گرته‌به‌ر پێیان نایه ناو سه‌رزه‌مینى هیند و بهشهكهىتریش بۆلاى رِۆژههڵاتى ئێران بهرِێكهوتن, به‌ڵام له چیاكانى زاگرۆز رِانهوهستان و له‌رسه‌ر كۆچه‌كه‌یان به‌رده‌وام بوون ونهتهوهكانى نیشته‌جێى ناووكى ده‌شتیان خسته ژێرده‌ست.
كۆمه‌ڵگاكه‌یان له سىَ توێژ پێكده‌هات و بریتیبوون له, ده‌وڵه‌مه‌ندان, خه‌ڵكى ئاسایى, و كۆیله‌كان. سه‌باره‌ت به باوهرِه ئایینیه‌كانیان, پێكهاته‌و ئایینێكى تایبه‌تیان نه‌بوو. ئهسپدارى و سووارچاكى و نێچیروانى تایبه‌ت به خێزانه زه‌نگینه‌كان بوو. هۆزى (ماد) نه‌ته‌وه‌یه‌كى سه‌ربه ئاریاكان و له نه‌ژادى هیندوئهورووپى بوون. (ئاترۆپاتس) یان (ئاترۆپاتىَ) ناوێكه كه بۆ مادى (ئاترۆپاتێن) دانرا. یه‌كه‌مین ده‌سته‌ڵاتى یه‌كگرتوویى ماد له ساڵى(705)ى پێش زایین دامه‌زرا كه یه‌كه‌مین ده‌سته‌ڵاتى پادشایى ئاریاكان له جیهان بوو.


له‌سه‌ر هێڵ نییه





زور زور سوباس بو زانياريه كان زور به سود بوو....هيواى به رده وامى و سهركه وتن بو ئه خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه