.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














جیاوازى نێوان دوو مرۆڤ هه‌مان دوورى نێوانیانه، هاوكات ئه‌م دووریه‌ش له رووى جگرافیه‌وه هه‌رچه‌نده كه‌متر بێت.
جیاوازى نێوان دوو مرۆڤ هه‌مان دوورى نێوانیانه، هاوكات ئه‌م دووریه‌ش له رووى جگرافیه‌وه هه‌رچه‌نده كه‌متر بێت جیاوازیه‌كانیش زیاتر ده‌رده‌كه‌ون. مرۆڤه‌كان هه‌رچه‌نده له رووى جگرافیه‌وه له یه‌كترى نزیك ببنه‌وه له رووى فیزیكیشه‌وه تا زیاتر له یه‌كدى بچن، ئه‌م جیاوازیه ده‌گاته راده‌یه‌كى ئه‌وتۆ، كه ده‌بێتـه هۆكارى به‌ریه‌ك كه‌وتن و ململانێ. هه‌ندىَ جارێش دڵنه‌واى یه‌كدى ده‌كه‌نه‌وه. كه‌واته هه‌رچه‌نده مرۆڤه‌كان له رواڵه‌تدا له یه‌كدى نزیك ببنه‌وه‌ت، جیاوازیه‌كانیان زیاتر ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ش نهێنیه‌كى شاراوه‌ى ناو په‌یوه‌ندى مرۆڤه‌كانه.مرۆڤ بۆ خۆ ده‌رباز كردن له ته‌نیاى و گۆشه‌گیرى هه‌وڵده‌دات خۆى له كه‌سانى تر نزیك بكاته‌وه، هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بووه‌ته هۆى ده‌ركه‌وتنى شارستانیه‌ته‌كان. هاوكات سه‌رجه‌م رێكخراو و ده‌زگا كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى له ئه‌نجامى ئه‌م جۆره له نزیك بوونه‌وانه به درێژاى مێژووى هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌لاَم ده‌رئه‌نجامه‌كانى به ته‌واوه‌تى پێچه‌وانه بوون. هه‌ر بۆیه هه‌ر چه‌نده شارستانیه‌ت پێشكه‌وتووتر بێت، ئه‌وه‌نده‌ش جیاوازى و كێبه‌ركێكان و شه‌رِه‌كان دژوارتر ده‌بن. كاتێك دوو مرۆڤ كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له یه‌كدى نزیك ده‌بنه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن زیاتر وه‌ك یه‌ك بن و پێكه‌وه بن، دوژمنایه‌تیان زیاتر ده‌بێت. ئه‌م یاسایه له‌ناو ده‌زگاى خانه‌واده‌وه تا سه‌رتاپاى كۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت ناوجه‌رگه‌ى حكومه‌ته‌كانیش كاریگه‌ره. وه‌ك بڵێت، كه پێكه‌وه بوونه‌كان و هاوسه‌رگیر و كۆمه‌ڵه‌كان و شارستانیه‌ت بابه‌تگه‌لێكى دژ به سرۆشتى مرۆڤه‌كان بن و پێچه‌وانه خواست و ئاره‌زووه‌كانى مرۆڤ كه ئاشتى و پێكه‌وه ژیانه لێكبدرێنه‌وه. هه‌وڵدانه‌كانیش بىَ سوودن، بێجگه له‌وه‌ى كه پێویسته له‌ناو ئه‌و ململانێ و شه‌رِ و نایه‌كسانیانه‌دا به دواى راستیه‌كاندا بگه‌رِێن. بۆ ئه‌وه‌ى چێژ له ئاشتى و پێكه‌وه‌یى وه‌ربگرین.وه‌ك ئه‌وه‌ى كه مرۆڤ هه‌رچه‌نده هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات، خۆى به‌سه‌ر ته‌نیاى و گۆشه‌گیریدا زاڵ بكات و له خۆپه‌رستى و بێكه‌سى په‌نا بۆ كه‌سانى تر ده‌بات. به‌لاَم له‌م خۆ نزیككردنه‌وه و پێكه‌وه بوونه زیاتر ته‌نیا ده‌بێت و هه‌ست به په‌راوێزى خۆى ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ى كه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ى مافه له ده‌ست چووه‌كانى دوچارى شه‌رِ و ناخۆشى ده‌بێت.هه‌ڵهاتن له ته‌نیا راستیه‌كى حاشاهه‌ڵنه‌گره، بێجگه له‌وكه‌سانه‌ى كه به خواستى خۆیان ژیانى ته‌نیاى هه‌ڵده‌بژێرن، له‌م جۆره حاڵه‌ته‌شدا مرۆڤ پێویستى به‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه نی‌یه، جیاوازیه‌كان و ته‌نیایه‌كان سنور و مافى بوونى مرۆڤن، هیچ كه‌س ناتوانێت له ناویان به‌رێت، ته‌نانه‌ت هه‌وێنیش ناتوانێت له‌ناوى ببات ، به‌ڵكو به خۆى له‌ناو ده‌چێت.
سه‌رچاوه shafaaq

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه