❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی سلێمانی ده‌بێته‌ 225 ساڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-12 10:46:16

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی سلێمانی ده‌بێته‌ 225 ساڵ

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b0f1920f2a.jpg
مه‌ڵبه‌ندی كوردایه‌تی، پایته‌ختی رۆشنبیری، مه‌یدانی نوكته‌بازی
له‌وه‌ته‌ی به‌ردی بناغه‌ی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای بابان-ه‌وه‌ له ‌ساڵی 1784 دا دانراوه‌، كوردستان شانازیی به‌وه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ خاوه‌نی شارێكه‌ هه‌میشه‌ مه‌ڵبه‌ندی كوردایه‌تی‌و فیداكاری‌و رۆشنبیریی بووه‌.
سلێمانی له‌ماوه‌ی 225 ساڵی ته‌مه‌نیدا، لانكه‌ی شۆڕشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كوردستان بووه‌، مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیریی بووه‌، كه‌ سه‌دان نوسه‌ر‌و روناكبیر‌و شاعیری پێگه‌یاندووه‌، ئه‌م هۆكارانه‌ش نازناوی (پایته‌ختی رۆشنبیری) یان به‌شاره‌كه‌ به‌خشیوه‌. سه‌رباری ئه‌وانه‌یش یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی سلێمانی پێیه‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌، قسه‌خۆشی‌و نوكته‌بازیی خه‌ڵكه‌كه‌ی بووه‌.
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، به‌زیندوویی له‌شاره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه‌
سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان، جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ شاری سلێمانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه‌ نموونه‌ی شاری خه‌بات‌و فیداكاریی بووه‌، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌م شاره‌دا له‌لوتكه‌دا بووه‌، دژی رژێمه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق‌و ولاتانی دراوسێ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌، جه‌مال حه‌كیم ئاغا، بوونی ئه‌و هه‌سته‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌ لای خه‌ڵكی سلێمانی بۆ سه‌رده‌می دروستبوونی شاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌‌و پێیوایه‌: ئه‌و شانازییه‌ بۆ بابانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، دواتر ئه‌و هه‌سته‌ ده‌ستاوده‌ست ماوه‌ته‌وه‌‌و گه‌شه‌یسه‌ندووه‌. به‌بڕوای ناوبراو، بوونی كه‌سانی رۆشنبیر له‌ناوچه‌كه‌دا، هۆكاری سه‌ره‌كیی بووه‌ بۆ زیندووڕاگرتنی هه‌ستی كوردایه‌تی له‌ناو شاره‌كه‌دا.
جوڵانه‌وه‌ سیاسییه‌كان له‌سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌
له‌ڕووی سیاسییشه‌وه‌، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌ی سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: زۆربه‌ی جولانه‌وه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له ‌شاری سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، هه‌میشه‌ قوربانییه‌كان له‌م شاره‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌.
ئه‌و، نموونه‌ی هه‌ریه‌ك له ‌حزبی هیوا‌و ته‌حه‌روری هێنایه‌وه‌، كه‌ له ‌شاری سلێمانی-یه‌وه‌ ده‌ستیان به‌چالاكییه‌كانیان كردووه‌.

به‌رده‌ركی سه‌را، سیمبولی راپه‌ڕین
سلێمانی، خاوه‌نی ده‌یان شوێنه‌واری مێژووییه‌، كه‌ ده‌توانێت شانازیی پێوه‌بكات‌و وه‌ك ماده‌یه‌كی به‌هادار بیپارێزێت.
یه‌كێك له‌و شوێنه‌وارانه‌، كه‌ ئێستا له‌لایه‌ن پارێزگای سلێمانی-یه‌وه‌ ده‌ست به ‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كراوه‌، به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی-یه‌. كه‌ شوێنی ده‌یان نه‌به‌ردیی ئه‌م شاره‌ بووه‌.
حاكم قادر حه‌مه‌جان، له ‌نامیلكه‌ی (شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی، 6ی ئه‌یلولی 1930) دا، ده‌نووسێت: 6ی ئه‌یلول كاره‌ساتنامه‌ی یه‌كه‌مین راپه‌ڕینی كوردستان-ه‌، كه‌ له ‌چاوگه‌ی كوردستان، شاری سلێمانی-یه‌وه‌ هه‌ڵهات‌و بۆ یه‌كه‌مجار له ‌مێژووی هاوچه‌رخدا شار راپه‌ڕی.
له ‌مێژووی نزیكی كوردستانیشدا، شاری سلێمانی پێشه‌نگ بوو.

سلێمانی هه‌رگیز قسه‌ی لێنابڕێت
یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شاری سلێمانی، بوونی قسه‌ی خۆش‌و نوكته‌یه‌، كه‌ هه‌میشه‌ له‌كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا، ماوه‌یه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی نوكته‌ ته‌رخانده‌كرێت.
جه‌مال ئاغا، چه‌ند قسه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه‌ یاد، كه‌ كاتی خۆی له‌نێو (سه‌رسه‌رییه‌كان)ی سلێمانی دا باوبووه‌: ده‌ڵێن گه‌رمه‌ ... شه‌ندرڵی ده‌بابه‌، یه‌كێك بده‌ به‌و سه‌گبابه‌. ئه‌و، ده‌ڵێت: سلێمانی هه‌رگیز قسه‌ی لێنابڕێت، له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ قسه‌ به‌رهه‌مده‌هێنێت.

ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی ده‌به‌خشێت
جه‌مال ئاغای حه‌كیم ئاغا، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی قسه‌خۆشیش ناوبانگی ده‌ركردووه‌، ئه‌و پێشتر چه‌ند پێوانه‌یه‌كی دانابوو بۆ خه‌ڵك، ئایا به‌خه‌ڵكی سلێمانی داده‌نرێت، یاخود نا؟ به‌لام له‌گفتوگۆكه‌ی كوردستانی نوێدا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌‌و ئاماژه‌ی پێنه‌كرد.
ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌ی سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی ده‌به‌خشنه‌ كه‌سانی ئازا‌و لێهاتوو، داواشیان لێده‌كه‌ن له‌ناو شاره‌كه‌دا بمێننه‌وه‌، به‌لام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ئاماژه‌ی به‌ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌كرد، كه‌ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی شاره‌كه‌ی پێبه‌خشیون!!

جوانیی سلێمانی، به‌به‌هه‌شت وه‌سف ده‌كرێت
جوانیی شاری سلێمانی، سه‌رنجی شاعیر‌و نوسه‌ر‌و روناكبیرانی راكێشاوه‌، بۆنموونه‌ جه‌مال حه‌كیم ئاغا، كه‌سایه‌تیی ناسراوی شاری سلێمانی، له‌دێڕه‌ شیعرێكدا جوانیی شاره‌كه‌ی به‌به‌هه‌شت وه‌سفده‌كات‌و ده‌ڵێت:
به‌هه‌شتی زاتی پاكی خوا به‌ناوبانگه‌ له‌به‌ر جوانی
كتومت ره‌نگی رێژراوه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی سلێمانی
له‌مێژه‌ ئه‌م دێڕه‌ شیعره‌ وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌‌و جه‌مال حه‌كیم ئاغا بواری نه‌بووه‌ بیكاته‌ قه‌سیده‌یه‌كی ته‌واو. ئه‌و، نكوڵی له‌وه‌ ناكات، كه‌ جوانیی سلێمانی شایانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر بنووسیت، به‌لام ده‌ڵێت: به‌ده‌ست خۆم نییه‌‌و خوا وای لێكردووم، جاران ده‌متوانی شیعر بنووسم، ئێستا توانام نه‌ماوه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b3854b02f6.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-eab36de0ca.jpg
                                                                                                                                                  سه‌رچاوه‌ kurdsa

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-12 11:29:47

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی سلێمانی ده‌بێته‌ 225 ساڵ

aaaaaaay slemany dastakant xoshbet bo am babata jwana har bzhit

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-12 14:46:32

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی سلێمانی ده‌بێته‌ 225 ساڵ

ده‌ست خۆش بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌رکه‌وتوبیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-12 14:57:26

Rebeen Sarbast
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2026-03-18
په‌یامه‌كان: 2196
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی سلێمانی ده‌بێته‌ 225 ساڵ

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ سه‌رکه‌وتوبیت ئه‌مڕۆ یادی کۆچی دوای شاعیر دڵداریشه‌ وه‌لا سوتفه‌یه‌کی موهیمه‌

Kurdzhin
کـورد ئـەبـەد نـاگـاتـە مـەقـسـەد نـۆکـەری بـێـگـانـەیـە
دودڵــن پـیـسـن لـەگـەڵ یـەک بـۆیـە وا بـێ لـانـەیـــە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-11-12 15:06:36

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی سلێمانی ده‌بێته‌ 225 ساڵ

دةست خؤش بيت هاوريى كيان بؤ دانانى ئةم بابةته جوانه من هةفتةى بيشو لةو شاره بووم برياريش بوو ئةم هةفتةيةش بيمةوه
ئةو شاره خؤشةويسته من دةميك بوو نةهاتبوومه سليمانى بةلام خةلكه بةريزةكةى وايان كرد لةمةو دوا زوو زوو سةردانى بكةم
وةك هةولير به شارى خؤمى دانيم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-11-13 09:13:44

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی سلێمانی ده‌بێته‌ 225 ساڵ

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ش هاوڕێیانی ئه‌زیز تینا ، ئایشوه‌ری ، ڕێبین گیان وه‌ هه‌روه‌ها کۆسۆڤی گیان با دلنیایه‌وه‌ شاری تۆیه‌ هیج فه‌رق نیه‌ هه‌موی یه‌ک خاکه‌ گوڵه‌که‌م هه‌میشه‌ به‌ خێر بێیت گیان هیوای  به‌رده‌وامی بۆ هامو ئه‌ندامان ئه‌خوازم کاتێکی شاد،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-11-14 23:20:27

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی سلێمانی ده‌بێته‌ 225 ساڵ

ده‌ستت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net