.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















ئەم خۆراكانە بە خاوی مەخۆ
هەندێك خۆراك هەیە كە هەرگیز نابێ كە بە خاوی بخورێن وەكو: پاقلەمەنییە وشككراوەكان Dried beans، دانەوێڵە Grains، هێلكە. بەروبوومە پاقلەمەنییە وشكەكان بە خاوی مادەیەكیان تێدایە بە ناوی phytohemagglutinin كە بە بڕی زیاد ژەهراوییە بۆ مرۆڤ، بە تایبەتی فاسولیای سوور. رێژەی ئەم مادەیە لە فاسولیای سوورس خاو دەگاتە 20،000 – 70،000 یەكە، كەچی پاش كوڵاندن ئەم رێژەیەی كەم دەبێتەوە بۆ 200- 400 یەكە. هەروەها فاسولیای سپی، پاقلە، پاقلەی سۆیاش رێژەیەكی كەمی ئەم مادەیە لەخۆدەگرن.
ترشی فایتیك Phytic acid بە شێوەیەكی سروشتی لە دانەوێڵەی خاودا هەیە و دەبێتە ئەگەری كەمبوونەوەی رێژەی كانزای ئاسن و كانزای زینك(تۆتیا)، بە كوڵاندنی دانەوێڵە رێژەی ترشی فایتیك تا پتر لە 50% دادەبەزێت. گەلێك مادە لە هێلكەی خاودا دەبنە هۆی كەمبوونەوەی بەهای خۆراكی هێلكە، بۆ نموونە پرۆتینی كۆنالبومین . Conalbumin لەگەڵ كانزای ئاسندا یەكدەگرێت و لەش ناتوانێت كە سوودی لێ وەربگرێت، پرۆتینی ئەڤیدین Avidin لەگەڵ بایۆتیندا Biotin كە سەر بە كۆمەڵەی ڤیتامین B یـە یەكەدەگرێت و رێگا لە هەڵمژینی دەگرێت لە كۆئەندامی هەرسدا، بە كوڵاندن یان برژاندنێكی باشی هێلكە ئەم پرۆتینانە دەگۆڕێن و ئەم زیانانەیان نامێنێت. هەروەها بە كوڵاندن یان برژاندنی هێلكە، سەلامەتی تەندروستی زیاتر مسۆگەر دەبێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه