.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















كاربۆهیدرات و چەوریی رووەكی
كاربۆهیدرات و چەوری سەرچاوەی سەرەكی وزەن لە هەموو خۆراكێكدا . كاربۆهیدرات لە نیشاستە وەكو نان، دانەوێڵە، پەتاتە، هەروەها لە شەكرەكاندا هەیە، لە كاتی برسیبووندا هەستی تێربوون بە مرۆڤ دەبەخشن. لەم چەند ساڵەی دواییدا بەكارهێنانی شەكرەكان بۆ خواردن زۆر باوی نەماوە و لە لایەنی تەندروستیەوە پەسند ناكرێت لەبەر پەیوەندی زیاد خواردنی شەكرەكان بە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و نەخۆشی دڵ ( زۆر جار شەكر بە ژەهری سپی و بە دوژمنی دڵ ناوزەد دەكرێ)، هەروەها كلۆربوونی ددانەكان . میوەكان بڕێكی باشیان لە شەكری فركتۆز (شەكری میوە) تێدایە . مادە چەورییەكان سەرچاوەی چڕ و پڕی وزەن، هەروەها چێژ بە خۆراك دەبەخشن، بەڵام بڕی زیاد لە خۆراكدا كێشەی تەندوستی پەیدا دەكات . بەم دواییە گرنگییەكی زۆر دراوە بە چەورییە تێرەكان و چەوریە ناتێرەكان . چەورییە تێرەكان Saturated Fats لە دۆخی رەقیدان لە پلەی گەرمی ژووردا، گەچی چەورییە ناتێرەكان Unsaturated Fats لە دۆخی شلیدان لە پلەی گەرمی ژووردا و تەنیا بە كرداری هایدرۆجین بوون Hydrogenation دەگۆڕێن بۆ دۆخی رەقی . چەورییە ئاژەڵییەكان كە چەورییە تێرەكانن بە پێی راپۆرتە زانستییەكان سەلمێنراوە كە پەیوەندییەكی پتەویان هەیە لەگەڵ تووشبوون بە نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشی دڵ، بۆیە بە گشتی بۆ خواردن پەسند ناكرێن لە سەردەمی ئێستاماندا، ئێستا چەورییە رووەكییەكان جێگای ئەم چەورییە ئاژەڵییانەیان گرتۆتەوە . مرۆڤی چالاك، قەبارەی بچووك بێت یان گەورە، پێویستی بە بڕێكی زۆر لە خۆراكی كاربۆهیدراتی و چەورییەوە هەیە وەكو سەرچاوەیەكی باشی وزە، لەش بۆ بنیاتنانەوە پێویستی بە خۆراكی پرۆتینیەوە هەیە . لەوانەیە كەمی وزە بگەڕێتەوە بۆ جۆرە نادروستییەك لە لەشدا بۆ وەدەستهێنانی وزە لە خۆراكەوە، بە مانایەكی دیكە گرفت لە كرداری زیندەپاڵدا (میتابۆلیزم Metebolism). لێرەدا یان لەم حاڵەتەدا، زیاد خواردن هیچ لە مەسەلەكە ناگۆڕێ.
dwrga

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه