.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی
بەرلەوەی بنەماڵەی بابانییەکان بیرلە دروستکردنی شاری سلێمانی بکەنەوە، ئیمارەتەکەیان لەگوندی (قەڵاچوالان) بوو، لەگەڵ بەرفراوان بوونی ئیمارەتەکە،جموجوڵی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی شارستانی لەناوچەکەدا دەستی پێکرد،لەسەردەمی فەرمانڕەوایی باباندا ململانێ وتوندوتیژیی لەنێوان فارسەکان و عوسمانییەکاندا هەبوو، شوێنی جوگرافیای قەڵاچوالانیش لەبەر نزیکی لەسنووری ئێرانەوە، شوێنَک بوو ببوە مەترسی شەڕو پێکدادانی نێوان لەشکری فارس و عوسمانییەکان بۆیە هەریەکە لە " نادر شا و سوڵتان مەحمودی یەکەم" لەهەوڵی ئەوەدا بوون ئیمارەتی بابان بەلای خۆیاندا رابکێشن،
کێشمەکێشی ناوخۆیش لەنێو بنەماڵەی بابانییەکان و ئیمارەتە کوردییەکاندا بۆ کورسی و دەستەڵات ئەوەندەی دیکە مەترسی لەسەر ناوچەکە دروست کردبوو، ئەمەش وایکرد مەحمود پاشای بابان ساڵی (1781)ی زاینی بیری لەوەکردەوە ناوەندی بەڕێوەبردنی سیاسی لەقەڵاچوالانەوە بگوێزێتەوە بۆ شوێنێکی تر، بۆیە سەرای حکومەتی لە نزیک گوندی مەڵکەندی دروستکرد، دواتر ئیبراهیم پاشای بابان لەساڵی (1783) دا فەرمانڕەوایی ئیمارەتەکەی گرتە ئەستۆ ودەستیکرد بە دروستکردنی شاری سلێمانی تا لەساڵی(1784)دا لەدروستکردنی شاری سلێمانی کۆتایی هات، لەهەمان ساڵدا بابانییەکان پایتەختی ئیمارەتەکەیان گواستەوە سلێمانی.
لەساڵنامەی( 1955)ی سلێمانیدا کەلە رۆژنامەی" ژین" دا بڵاوکراوەتەوە هاتووە: "ئیبراهیم پاشای بابان خۆی حوکمداری شاری قەڵاچوالان بووە، لەبەرناخۆشی و تەنگی شوێنەکە و لەترسی هێرشی دوژمن بەتایبەتی لە نادر شای حوکمداری ئێران کەگەلێ جار ویستویەتی هەڵمەت بەرێتە سەری دەست بەسەری بکات، بەناچاری شاروشوێنی هەڵسوڕانی کاروباری وڵاتەکەی گواستەوە ئەم شوێنە کەئێستا شاری سلێمانییە".
((شوێنی شاری سلێمانی))
شاری سلێمانی دەکەوێتە نێوان هێڵی پانی ( 34 – 36) پلە لەسەر هێڵی کەمەر و هێڵی درێژی ( 45 – 46) پلە لەرۆژهەڵاتی هێڵی گرینویجی گۆی زەوییەوە، واتە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا و باکوری خۆرهەڵاتی کوردستانی عیراقەوە.
سلێمانی لەباکوری خۆرهەڵاتەوە بەزینجیرە شاخی ئەزمڕ کە( 1702م ) و گۆیژە ( 1524م ) بەرزن و قەیوان دەورە دراوە، لەباشوورەوە چیای بەرانان کە ( 1373م) بەرزە دەورەدراوە و لەرۆژهەڵاتیشەوە دەشتی شارەزوور دەستپێدەکات کە درێژییەکەی ( 45 کم) و پانییەکەی ( 15 کم) لەرۆژئاواشەوە شاخی تاسڵوجە کە ( 911 م ) بەرزییەتی گەمارۆی داوە، شارەکەش ( 853 م) لەئاستی رووی دەریاوە بەرزە و ئاووهەواکەی بەدەریای ناوەڕاستەوە کاریگەرە و لەزستاندا ساردو باراناوییەو هاوینیشی وشک و گەرم و بێبارانە، جیاوازییەکی زۆریش لەنێوان پلەکانی گەرمای شەو رۆژ و وەرزەکانی ساڵیدا بەدی دەکرێت.
لە یەکێک لەژمارەکانی رۆژنامەی ژیندا ساڵی 1955 بەم جۆرە باس لەپێگەی جوگرافیای شاری سلێمانی کراوە:
" شاری سلێمانی مەرکەزی لیوای سلێمانیە، لەسەروویەوە شاخی گۆیژە و ئەزمڕ لەخواریەوە روباری تانجەرۆ و زنجیرە شاخی گڵە زەردە دەوری داوە، پانایی روەکەی ( 20) ملیۆن و ( 250) هەزار مەترەو ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە (60 ) هەزار کەس و خانووەکانی نزیکەی ( 7) هەزارە، شەش گەڕەکی سەرەکی تیایە( کانی ئاسکان، گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن) گەڕەکی جولەکانی جارانیش ئێستا خراوەتەسەر گەڕەکی سەرشەقام".
هەرسەبارەت بەشاری سلێمانی رۆژنامەکە نوسیویەتی : " لەناوشارەکەدا نەخۆشخانەیەکی گەورە و دوو موستەوسەف وشوێنی پاراستنی ساوایان هەیە ( 40 ) مزگەوت و ( 6) ئوتێل و ( 35) لۆقنتە و کەبابخانە( 5) چایخانەی گەورە و بچوک، ( 13) دەلاکخانە، ( 10) حەمام، نزیکەی(2 ) هەزار دوکان لەگەڵ ( 3) بانکی تیایە( بانکی زراعی، عەقاری، رافیدەین) .
وه ركيراوه

لهسهر هێڵ نییه








ئه و ده ستانه ت هه ر خؤشبى بؤ ئه م بابه ته جوانه
به راستى سود يكى زؤرم لى وه ركرت به ساقه
سليمانى شارى هه لمه ت و قوربانى به هيواى خؤشى بؤخه لكى
سليمانى خؤشمئه وين
دووباره ده ست خؤش

لهسهر هێڵ نییه








dastt xosh bet han gyan bo aw zaniariya basoda
لهسهر هێڵ نییه






zor sopas bahar giyan dasti tosh xosh bet baqorban
sopas botosh kak yadsarkawtobn
لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه






zor swpas botosh hawre
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش خاتوو ههنه بۆ جوانکردنی بابهتهکهت حهزم کرد ئهم بابهتهش زیاکهم بۆ زیانیاری زیاتر ئهگهر پیت خۆس بێت.
میرنشینی بابان لە بنەڕەتدا بە ناوی فەقێ ئەحمەدی بابانەوە دامەزراوە. لە ساڵەکانی ١٦٨٦ بەدواوە بەھێز بووە و دواییش دەسەڵاتی گرتۆتە دەست. لە نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمدا میرنشینی بابان لە ڕووی سیاسییەوە و دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی بینیوە. ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەڵات و ھێزی سەربازیی میرنشینی بابان.
دەسەڵاتی میرنشینی بابان دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ ساڵێک لەمەوبەر. ئەم میرنشینە دەکەوێتە ناوچەی سلێمانییەوە، لە باشووری میرنشینی سۆرانەوە و تاکوو بەشێکیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە. لە ڕۆژئاواشەوە تەواوی ناوچەی کەرکووکی دەگرتەوە. بەشێکی ناوچەی شارەزوور لە ژێر دەسەڵاتی میرنشینی باباندا بوو. پایتەختی میرنشینی بابان قەڵاچوالان بوو. دوای ئەوەی دادوەری گوندی مەڵکەندی، ئیبراھیم پاشا، بە ناوی سلێمان پاشاوە، لە ساڵی ١٧٨٤دا دەستی بە درووستکردنی شارێک کرد و ناوی سلێمانیی لێ نا و دواییش کرا بە پایتەختی میرنشینی بابان. لە سەردەمی میرنشینی باباندا گیروگرفتی ناوخۆیی زۆر بوو، ئەمە زۆر کاری کردە سەر بێھێزی و لاوازکردنی ئەم میرنشینە لە لایەکەوە، لە لایەکی تریشەوە عوسمانی و ئێران بە پێی ڕێککەوتنی پەیمانی قەسری شیرین میرنشینی بابانیان لە ناو خۆیاندا بەش کرد. ئیتر لە دوای ئەوەیش میرنشینی بابان جارێ دەکەوتە ژێر دەستی عوسمانی و جارێکی تریش ژێر دەستی ئێران. لە سەردەمی میرعەبدولڕەحمان پاشادا جارێکی تریش میرنشینی بابان بەھێز بووەوە و سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٨٢٢دا بە لەشکرێکی زۆر بەھێز و لەژێر سەرکردایەتیی مامەد پاشا خۆیدا، ھێرشی بردە سەر سلێمانی کە پایتەختی میرنشینی بابان بوو. نزیکەی ٥٠٠ کەس لە لەشکری عوسمانی کوژرا، بەڵام لە دواییدا عوسمانییەکان توانییان شاری سلێمانی بگرن.
مەحموود پاشا لە دوای مردنی باوکی بوو بە سەرۆکی میرنشینی بابان و تاکوو ساڵی ١٨٣٤ دەسەڵات بە دەستی ئەو بوو و دوای ئەویش دەسەڵاتی میرنشینی بابان تاکوو ساڵی ١٨٥١ بە دەستی سلێمان پاشا بوو.
لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئەم میرنشینەدا زمان و ئەدەبی کوردی زۆر پەرەی سەند، بەتایبەتی لە کۆتایی سەدەی شانزەوە تاکوو نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدە. دروستبوونی قوتابخانەی شیعری کلاسیکی کوردی بە ڕێبەرایەتیی نالی(١٧٩٧ ١٨٥٥) و ھاوڕێکانی، سالم و کوردی و مەحوی کە شەقـڵشکێنی شیعری کوردی بوون لە دیالێکتی کورمانجیی خواروودا و دواییش بوو بە زمانی ئەدەب و نووسین و زۆر لە شاعیرانی تریش ھەر لەسە ئەو ڕێچکەیە ڕۆیشتن و پەیڕەوییان کرد و پەرەیان بەو زمانە ئەدەبییە دا.
میرەکانی میرنشینی بابان
فەقی ئەحمەد، ١٦٤٩-١٦٧٠
بابا سلێمان، ١٦٧٠-١٧٠٣
خانا موحەممەد پاشا، ١٧٢١-١٧٣١
خالد پاشا، ١٧٣٢-١٧٤٢
سالم پاشا، ١٧٤٢-١٧٥٤
سلێمان پاشا، ١٧٥٤-١٧٦٥
موحەممەد پاشا، ١٧٦٥-١٧٧٥
عەبدەڵا پاشا، ١٧٧٥-١٧٧٧
ئەحمەد پاشا، ١٧٧٧-١٧٨٠
مەحموود پاشا، ١٧٨٠-١٧٨٢
براھیم پاشا، ١٧٨٢-١٨٠٣
عەبدوڕەحمان پاشا، ١٨٠٣-١٨١٣
مەحموود پاشا، ١٨١٣-١٨٣٤
سلێمان پاشا، ١٨٣٤-١٨٣٨
ئەحمەد پاشا، ١٨٣٨-١٨٤٧
عەبدەڵا پاشا، ١٨٤٧-١٨٥٠
س. ویکی پیدیا

لهسهر هێڵ نییه
dastt xosh bet han gyan bo aw zaniariya basoda


لهسهر هێڵ نییه






zor zor swpas barez kwra hazhar bo zaniyariakatan
zor swpas bo tosh barez daryan dast xosh bo payamakantan
لهسهر هێڵ نییه





ده ستت خؤش بيت
لهسهر هێڵ نییه






zor swpas bo payamakatan xosh7al bwm
لهسهر هێڵ نییه








دهستی ههنه خان خۆشبێت بۆ ئهم بابهته پڕ سوده هیوای بهردهوامیت له بابهت جوانهکانتا بهڕیزم
تهمهن درێژی بۆتۆ ههر شاد بیت.
دهستی کاکه سانکۆ ش خۆش بۆ زانیاریه بهسودهکانی ههردهم بهختهوهربیت هیوای ژیانێکی خۆش بۆتۆی دڵ،،

لهسهر هێڵ نییه






سوپاس بۆ پەیامەکانتان خوازیارم سودمەند بوبن
لهسهر هێڵ نییه