❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فیلمی "مشاری7" به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-15 18:38:12

ئاسو كةركوكى
خونچەی نوێ
شوێن: كةركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-07
دواترین سه‌ردان: 2010-05-27
په‌یامه‌كان: 41
WindowsXPMSIE

فیلمی "مشاری7" به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

سه‌ره‌رِای شكستی دارایی بۆ فیلمی "Saw 6" له‌ نمایشكردنی جیهانی ئه‌و فیلمه‌، ستۆدیۆی "لانز گیت" به‌نیازه‌ ده‌ستپێ بكات به‌ دروست كردنی به‌شی حه‌وته‌می ئه‌و فیلمه‌ ترسناكه‌.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی "هۆلیوود ریپۆرته‌ر"، "مایكل بێرنز"، به‌رپرسی ستۆدیۆی "لاینز گیت" له‌ چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی "راگه‌یاندن و ئابووری" كه‌ رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌ شاری لۆس ئه‌نجلێس به‌رِێوه‌ چوو، رایگه‌یاند كه‌ هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی فیلمی سینه‌مایی "Saw 7" ده‌ستی پێكردووه‌.

سه‌ره‌رِای پێشبینییه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی فیلمی "Saw 6"، ئه‌و فیلمه‌ له‌ نمایشی جیهانی خۆیدا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆ به‌ده‌ست بێنێت.

"مایكل بێرنز" له‌وباره‌وه‌ رایگه‌یاند: "تا ئه‌و كاته‌ی بتوانین له‌و چیرۆكه‌ داهات به‌ده‌ست بێنین، له‌ سه‌ر ئه‌و چیرۆكه‌ به‌رده‌وام ده‌بین".

كاری وێنه‌گرتن بۆ به‌شی حه‌وته‌می ئه‌و فیلمه‌ له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات، كاری ده‌رهێنانی به‌شی حه‌وته‌م له‌ ئه‌ستۆی "دیڤید هێكێل"ـه‌ كه‌ كاری ده‌رهێنانی بۆ به‌شی پێنجه‌می ئه‌و فیلمه‌شی كردبوو.

فیلمی "Saw 2"  به‌ فرۆشی (87) ملیۆن دۆلار، به‌ سه‌ركه‌وتووترین به‌شی ئه‌و زه‌نجیره‌ فیلمه‌ دێته‌ هه‌ژمار.


سه‌رچاوه‌:په‌یامنێر
به‌رێز له‌کاتی کۆپی کردنی بابه‌ت دا تکایه‌ ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌که‌ بده‌...   چاورێر:سۆزی_2020

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net