.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















دوای ئەوەی رۆژنامه‌ی(Akşam)دا سووكایه‌تی به خانمە هونەرمەندی كورد (رۆژین) كردبوو، نووسیبووی
PKK " له چیاكاندا ئاهه‌نگی سێكسی ساز ده‌كه‌ن و (رۆژین)یش حه‌زده‌كات له‌و ئاهه‌نگانه به‌شدار بێت، بۆیه به‌نیازه په‌یوه‌ندی به (PKK)ەوە بكات"، رۆژین داوایەكی یاسایی لەسەر ئەو رۆژنامەیە تۆماركرد.
هونه‌رمه‌ند(رۆژین) رایگه‌یاند، ئه‌و داواكه‌ی له دژی رۆژنامه‌ی توركی ئه‌كشام و رۆژنامه‌نووس (سه‌ردار تورگوت) ناكێشێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كە به فه‌رمی داوای لێبووردنی له رۆژین كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسی تورك سه‌ردار تورگوت له گۆشهكهیدا له رۆژنامه‌ی Akşam دا سووكایه‌تی به رۆژین كردبوو و نووسیبووی "PKK له چیاكاندا ئاهه‌نگی سێكسی ساز ده‌كه‌ن و ئه‌ویش حه‌زده‌كات له‌و ئاهه‌نگانه به‌شدار بێت، بۆیه به‌نیازه په‌یوه‌ندی به PKK بكات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچه گه‌ریلاكان جوان نین، بۆیه رۆژین ده‌بەنه چیا‌و له‌گه‌ڵی راده‌بوێرن." له‌سه‌ر ئه‌م سووكایه‌تییه، رۆژین داوایه‌كی له دادگه‌یه‌كی ئیستەنبۆل، له دژی رۆژنامه‌نووس و رۆژنامه‌كه تۆماركرد. هه‌رچه‌نده رۆژنامه‌كه داوای لێبووردنێكی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام رۆژین ده‌ڵێ واز له داواكه‌م ناهێنم.
تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر (ئاكانیوز) – ئەگەرچی سەردار تورگوتی نووسەری ڕۆژنامەی ئاكشام داوای لێبووردنی لە هونەرمەندی كورد ڕۆژین كرد لە پای ئەو دەستەواژانەی كە لە وتاری 24 ئەم مانگەدا بەكاری هێنابوو، بەڵام دڵی ڕۆژین بەمە ئاوی نەخواردەوە. ڕۆژین گوتی "تورگوت بەهۆی نەفرەتكردنی لە كرانەوەی كوردی هار بووە. داوای لێبووردنی ئەو لە من هیچ سوودی نییە، چونكە پاشگەزبوونەوەی نییە. نووسەر پێویستە جیاوازیی هەبێت لەگەڵ بەرەڵای سەر جادەدا. سەردار تورگوت زۆر بەنەخوێن شلە."
ڕۆژین لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی حوڕییەت گوتی "سكاڵام لە دژی تورگوت تۆمار كردووە و داوای 100 هەزار لیرە (75 هەزار دۆلار) قەرەبووم كردووە. ئەگەر ئەو دۆزە ببەمەوە، پارەكە دەبەخشم بەیەكێك لەو ناوەندە تەندروستییانەی كە چارەی دەردی بەنەخوێن شلی و داوێنپیسی دەكەن.
ڕۆژین ڕوونی كردەوە تورگوت خوازیارە ڕق و نەفرەتی خۆی لە بەرامبەر كرانەوەی كوردی بەسەر كەسانی تردا بڕێژێت و گوتی "وتارێكی ڕەگەزپەرستانەیە و پڕە لە ڕق لە دژی كورد و پرۆسەی ئاشتی. سووكایەتی بە ناسنامەی نەتەوەیی و ژنایەتیم دەكات. تەنانەت سەرسەختترین دژبەرانی كرانەوە كاتێك بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن، زۆر هەستیارن لە بەرامبەر ژنانی كورد. یەكەم هەڵوێستی ناهاوسەنگ لە تورگوتەوە هات. وتارەكەی ئەو گاڵتە و شۆخی و شتی لەو جۆرە نییە."
ڕۆژین ئاماژەی كرد بۆ ئەوەی كە سەردار تورگوت پێشتریش وڕكی لەم داوە و گوتی جارێك لە وتارێكدا نووسیبووی "خوازیاری توركیایەكم ڕۆژین تیایدا بەختەوەر بێت. ئەوەندەم بەسە ڕۆژین كامەران بێت."
سه‌رچاوه shafaaq
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن namo_rose (2009-11-15 19:40:51)

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








la turk xwa ensur tri xwa drwst na krdwa

له‌سه‌ر هێڵ نییه