.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















چۆن ژیانی هاوسه‌رێتیت خۆش و ناخۆش ده‌كه‌یت
هه‌ریه‌كه له‌پیاوو ئافره‌ت زۆربه‌ی كات به‌هۆی ڕه‌فتاری خۆیانه‌وه كارێكی وا ده‌كه‌ن كه ژیانی هاوسه‌رێتییان به‌ره‌و خراپی یان باشبوون بڕوات، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك هۆكار هه‌ن كه ده‌بنه هۆی ناخۆشكردن‌و خۆشكردنی ژیانی هاوسه‌رێتی.
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ده‌یه‌وێت ژیانی هاوسه‌رێتی ناخۆش بكات، پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خالاَنه‌ی لای خواره‌وه بكات:
*هه‌موو كات ڕه‌خنه له‌هاوسه‌ره‌كه‌ت بگره.
*سكالاَكردن له‌ده‌ست دایك‌و خوشكه‌كانی، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیشیان ناژیت ئه‌وا ژیانی ڕابردوویان باس بكه.
*زۆر ڕه‌خنه‌گرتن له‌وه‌ی كه زووزوو بایه‌خی كه‌مده‌بێته‌وه.
*ئه‌و كاتانه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ت ماندووه، داوای كاری گرانی لێ بكه.
*بێجگه له‌تۆ، ڕێگه مه‌ده چاوی به‌هیچ كه‌سێكی تر بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر ویستیشی چاوی به‌یه‌كێك بكه‌وێت ئه‌وا تۆ ده‌ست بكه به‌ئێره‌یی.
*ئه‌گه‌ر ویستی لێت نزیك ببێته‌وه، مه‌هێڵه‌و بیانوو بدۆزه‌ره‌وه.
*پرسیاری سالاَنی ڕابردووی لێ بكه ده‌رباره‌ی خۆت، ئه‌گه‌ر به‌بیری نه‌هاته‌وه ئه‌وه خۆت توڕه بكه.
*ئه‌گه‌ر سه‌یری تۆپی پێی كرد تۆ كه‌ناڵه‌كه بگۆڕه‌و به‌دوای به‌رنامه‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێ كه ئه‌و حه‌زی لێ نه‌بێت.
*سكالاَ بكه له‌ده‌ست ئه‌وه‌ی كه گوێت لێ ناگرێت، ئه‌گه‌ر ویستی گوێت لێ بگرێت، بڵێ تازه دواكه‌وتیت.
*له‌ماڵه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین بگه‌ڕێ‌و گرنگی به‌جوانی خۆت مه‌ده،به‌لاَم له‌ته‌نیشت كه‌سانی تر، خۆت زۆر به‌جوانی نیشان بده.
*به‌به‌رده‌وامی ڕه‌خنه‌ی لێ بگره‌و بڵێ شێوه‌ت گۆڕاوه‌و ناشرین بوویت‌و چه‌ند شتێكی دیكه......
به‌ڵام بۆ ئه‌و خانمانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت ژیانی هاوسه‌رێتیان خۆش بێت، ئه‌وا چه‌ندین ڕێگه هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته:
*پێویسته هه‌موو كات و له‌هه‌موو شوێنێكدا، ئاگاداری ڕه‌فتاری خۆت بیت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشییه‌كی گه‌وره بهێنیته ژیانی هاوسه‌ریته‌وه.
*هه‌وڵ بده، ئه‌و بایه‌خانه‌ی كه هاوشێوه‌ی بایه‌خی خۆتن، بیاندۆزیته‌وه.
*له‌كاتی بێزاربووندا، كێشه دروست مه‌كه.
*ئه‌و شتانه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ت پێی خۆشه، به‌به‌رده‌وامی بۆی دووباره بكه‌ره‌وه.
*هیچ وشه‌یه‌كی نه‌شیاو ده‌رباره‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی مه‌كه.
*هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سیكی تردا پێوانه مه‌كه.
*كاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ت مه‌هێنه ماڵه‌وه.
*له‌ماڵه‌وه زۆر گرنگی به‌جوانی‌و پاكوخاوێنی خۆت بده.
*ئه‌و كاتانه‌ی لێ كه‌م مه‌كه‌ره‌وه كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا به‌سه‌ری ده‌بات.
*هه‌وڵ بده كارێك بكه له‌گه‌ڵ خۆتدا بگونجێت‌و په‌یوه‌ندیی به‌تۆوه هه‌بێت.
ئا: هه‌رێز ئه‌نوه‌ر
ئه‌نێییز بیز

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ست خۆشبێت بابه‌تێکی زۆر جوانه هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas tina giyan
desti tosh xosh bet malakam
ba hiwaya bardawami
bo toy gulish axwazm
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه