.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ژیانی مرۆڤ له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كاندا ده‌گوزه‌رێت
، هاوڕێیه‌تی وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ر و پێویست رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌ژیانی هه‌ریه‌كێكماندا و ره‌نگه كه‌سانێكیش نه‌بن هاوڕێیان نه‌بێت و له‌م په‌یوه‌ندیه بێ به‌ش بن و ته‌نانه‌ت ده‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌كی هاوڕێیانه‌مان له‌ته‌ك خودی خۆشمان‌دا هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر بیرێك له‌راِبردووی ژیانی خۆمان و هاوڕێكانمان بكه‌ینه‌وه كتوپڕ چه‌ندین پرسیار ختوكه‌ی هه‌ستمان ده‌دات و بیركردنه‌وه‌مان ده‌هه‌ژێنێت، فلاَن هاوڕێ زۆر خۆشه‌ویسته؟ یا ره‌نگه دڵمان له‌هاوڕێیه‌كمان گه‌ردی گرتبێت، چی وای له‌و هاورێیه‌مان كردووه زیاتر له‌دڵماندا شوێنی هه‌بێت با ئێمه‌ش ئه‌و جۆره سیفه‌ته له‌خۆماندا گه‌شه پێبده‌ین له‌گه‌ڵ هاورێكانماندا به‌و شێوه مامه‌ڵه‌بكه‌ین و له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ش دوركه‌وینه‌وه كه‌دڵی ئێمه‌ی ته‌نگ كردووه تا ئێمه‌ش كه‌سانێكی تر ئازار نه‌ده‌ین، با ئه‌وپرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین ئێمه بۆ هاوڕێكانمان چۆنین؟ ئایا توانیومانه رۆڵی راسته‌قینه و دڵسۆزانه‌ی هاوڕێیه‌تیمان ببینین؟.
هاوڕێیه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كی زیندووه و رۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ژیانمان و ده‌بێت ته‌واو لێزانانه و دانایانه ره‌فتاربكه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوڕێی شیاو و شایسته و دڵسۆز و به‌وه‌فا و خاوه‌نی ره‌وشته به‌رز و بالاَكان و پاراستنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌شێوه‌یه‌كی دروست و رێك و پێك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رونێكی ئاراممان هه‌بێت و ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه بگوزه‌رێنین و بونمان بۆ یه‌كتر ببێته مایه‌ی خۆشبه‌ختی و خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی و یه‌كتردۆستی بگۆڕینه‌وه، ده‌بێت بزانین مرۆڤی تاك و دابڕا و بێ هاورێ ناته‌ندروسته، به‌لاَم ئه‌و كه‌سه‌ش كه هاوڕێی نه‌شیاوی هه‌یه و په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا بێ به‌هره و هونه‌ری هاوڕێیه‌تیه و دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی راستگۆی تێدا نیه و به‌رژه‌وه‌ندی پایه‌ی هاوڕێیه‌تیانه زۆر ناته‌ندروستره و پێویستی زۆری به‌به‌خۆداچونه‌وه و چاكسازیه له‌م بواره‌دا، له‌پێناو هاوڕێیه‌تیه‌كی دروست و سه‌ركه‌وتوو به‌رهه‌مدار چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه ڕوو.
* هاوڕێی كێیت و كێت هاوڕێیه: زۆرجار به‌و كه‌سانه پێوانه‌ده‌كرێین كه‌له‌گه‌ڵیاندا هاوڕێین وه‌ك وتراوه( پێم بڵێ هاوڕێی كێیت پێت ئه‌ڵێم تۆ كێیت)، چونكه خو نه‌ریت و بیركردنه‌وه‌مان وه‌ك ئه‌و كه‌سانی لێدێت كه‌هاوڕێمانن، بۆیه هه‌ڵبژاردنی هاوڕێ كارێكه پێویستی به‌كارامه‌یی و وردبینی و شاره‌زایی و هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌یه و هه‌مووكه‌س بۆ ئه‌وه ناشێت بیكه‌یت به‌هاوڕێت.
* دڵسۆزبه بۆ هاوڕێكه‌ت وه‌ك چوَن بۆ خۆت دڵسۆزی بۆ كاری باش و به‌سود رێنمایی بكه و به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی دڵخۆشبه و له‌ته‌نگانه‌دا هاوبه‌شی به.
* راستگۆی له‌نێوان تۆ و هاوڕێكه‌ت متمانه زیادده‌كات و هاوڕێیه‌تیش بێ متمانه هیچ مانایه‌كی نیه.
* له‌به‌رامبه‌ر كاره باشه‌كانیدا سوپاسی بكه و ده‌ستخۆشی لێبكه و له‌كه‌م و كورتیه‌كانی ببوره.
* ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كت ئه‌نجامدا داوای لێبوردن بكه و ئه‌گه‌ر داوای لێبوردنت لێكرا به‌سنگی فراوانه‌وه وه‌ریبگره.
* هه‌رگیز به‌ته‌نها هه‌ڵوێستێك هاوڕێكه‌ت هه‌ڵمه‌سه‌نگێنه و راست و چه‌پی پیامه‌هێنه و له‌ناو لاپه‌ڕه‌ی سپی‌دا ته‌نها خاڵی ڕه‌شی مه‌بینه، ئه‌گه‌ر ته‌له‌فۆنێكت بۆ هاوڕێه‌كت كردوو وه‌لاَمی نه‌دایته‌وه بڵێ ره‌نگه ئاگای لێ نه‌بێت، یا به‌كارێكه‌وه زۆر سه‌رقاڵبێت، ئه‌و كاتانه بهێنه‌ره‌وه بیری خۆت كه‌هاوڕێكه‌ت به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیه‌وه یارمه‌تی داویت، ئه‌گه‌ر داوای كارێكت لێ‌كرد و بۆی نه‌كردیت بزانه ره‌نگه ئه‌و كاره هه‌ر له‌توانای ئه‌ودا نه‌بوبێت ئه‌نجامی بدات، شتێكیش له‌سه‌رو تواناوه له‌كه‌س داواكراونیه.
* له‌كاتی ته‌نگانه و ناخۆشیه‌كاندا به‌وپه‌ڕی توانا و دڵسۆزییه‌وه یارمه‌تی هاوڕێكه‌ت بده و پشتی بگره و به‌ره‌و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان رێنمونی بكه.
* سه‌ربه‌خۆیی كه‌سی هاوڕێكه‌ت بپارێزه و رێز له‌بیر و بۆچونه‌كانی بگره و بیر و بۆچونی خۆتی به‌سه‌ردا مه‌سه‌پێنه و بونی وه‌كو تاكێكی سه‌ربه‌خۆ بپارێزه و بزانه هه‌ركه‌س خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی و سه‌ربه‌خۆیی كه‌سی خۆیه‌تی نه‌ك بته‌وێت بیكه‌یته سێبه‌رو فۆتۆكۆپی خۆت.
سه‌رچاوه shafaaq

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




ده‌ست خۆش بابه‌تێکی گرنگه
به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێی باشیش زۆر زه‌حمه‌ته
هه‌ندێک جار ره‌نگه هاوڕێ ئه‌منه له‌گه‌ڵ یه‌ک تێکه‌ڵ ببن ئه‌و کات بگاته
ئاست جنێودان به‌یه‌ک، ئه‌وانیش به شێوه‌یه‌کی ئاسایی وه‌ری بگرن
چونکه وا هه‌ست ده‌که‌ن که ئه‌م سمبوڵی هاوڕێیه‌تییان..مه‌به‌ستم ئه‌وه
له‌م جۆره هاوڕێیانه زۆرن که ناویان بنێین( هاوڕێی باشی خراپ)...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت بابه‌تێکی زۆر جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ئازیزان ده‌ستی ئێوه‌ش خؤشبێت هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ئه‌خوازم هه‌ر شاد‌و سه‌رفراز بن،،
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه