❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كولەكەی زستانی دژی زەردوویی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-17 11:00:33

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

كولەكەی زستانی دژی زەردوویی

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-20de7ffa88.jpg
كولەكەی زستانی دژی زەردوویی
كولەكەی زستانی Pumpkinپێكهاتووە لە ئاو، نیشاستە و شەكر، زەیتی رووەكی، پرۆتین، ریشاڵی رووەكی، خوێی كانزایی وەكو كاسیۆم و ئاسن، ڤیتامین A. كولەكەی زستانی یان كولەكەی زەرد یان نارنجی فرمانی گەدە رێكدەخات و كۆئەندانی هەرس لە قەبزی دەپارێزێت. هەروەها یارمەتی فرمانەكانی جگەر دەدات و رێگا دەگرێت لە زەردوویی(یرقان Jaundice)، ئارامبەخشە بۆ دەمارەكان و شەكەتی و هیلاكی دەروونی، شەقەسەر و شەرئێشە سووك دەكات بە تایبەتی كە بنەمایەكی دەروونی هەبێت. خواردنی كولەكەی زەرد یارمەتی گورچیلەكان دەدات بۆ راماڵینی زیخ و هەوكردن، هەروەها توانای گورچیلەكان بۆ فلتەركردنی خوێن باشتر دەكات.سوودە تەندروستییەكانی تری خواردنی كولەكەی زستانی بریتین لە: شكاندنی تێنوویەتی و دابەزاندنی پلەی گەرمی لەكاتی بەرزبوونەوەیدا،سوككردنی نیشانەكانی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە و كۆكە، پاراستنی پوك و كەمكردنەوەی ئازاری ددانەكان، نیشانەكانی نەخۆشییەكانی پرۆستات سووكتر دەكات، هەروەها دەنكەكانی(تۆوەكانی) كولەكەی زستانی بۆ نەهێشتنی كرمی شریتی لە ریخۆڵەدا سوودیان لێ وەردەگیرێت. ریشاڵ و مادە گرنگەكانی تری كولەكەی زەرد ئەندامەكانی لەش لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە دەپارێزن و ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن دادەبەزێنن و مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە دەپارێزن.


                                        gulan

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن frishtaykurd (2009-11-17 11:02:55)

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-17 11:14:20

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: كولەكەی زستانی دژی زەردوویی

ده‌ستت خۆش فریشته‌ خان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌ به‌راستی زانیاری زۆر پێویست و پر بایه‌خ بوون هه‌رچه‌نده‌ ره‌نگه‌ زۆربه‌مان نه‌مان ده‌زانی که‌ کوله‌که‌ ئه‌و هه‌موو سوده‌ی هه‌یه‌ که‌له‌م بابه‌ته‌ باسی کردووه‌ و سودی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ له‌ش و ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ری هه‌ندێک له‌ نه‌خۆشی و گرفته‌کان دووباره‌ ده‌ستت خۆش ئه‌زیزم ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت و هه‌رده‌م به‌رده‌وام بیت له‌ دانانی بابه‌تی وا به‌ سود و گرنگ . سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ ژیان

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net