.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














توێژه‌ری ده‌روونی: گێلاس عه‌بدوڵا
مامۆستای زانکۆ
ده‌رونناسی
بڕوا به‌خۆبوون نهێنی سه‌ركه‌وتنه و به‌دیهێنانی به‌خته‌وه‌رییه بۆ مرۆڤ. بڕوا به‌خۆبوون له‌گه‌ڵ له‌دایك بوونی مرۆڤ له دایك نابێت، به‌ڵكو به‌ده‌ست ده‌هێنرێت و په‌ره‌ده‌سێنێت، واته هۆكاره ژینگه‌ییه‌كان ڕۆڵیان هه‌یه له‌دروست بوونی بڕوا به‌خۆبوون لای مرۆڤ. گرنگترین هۆكاری ژینگه‌یی مامه‌ڵه‌ی چوار ده‌وره هه‌ر له قۆناغی منداڵیه‌وه تا ده‌گاته قۆناغه‌كانی تری ژیان چ خێزان و گشت ناوه‌نده‌كانی خوێندن چ كۆمه‌ڵگا به‌گشتی ده‌بنه هۆی دروستكردنی بڕوابه‌خۆبوون لای تاك یان به‌پێچه‌وانه‌وه، واته هه‌ر له منداڵیه‌وه ده‌كرێت وا له منداڵ بكه‌ین بڕوای به توانست و لێهاتووی خۆی هه‌بێت له‌ڕێگه‌ی نه‌شكاندنه‌وه‌و بێ نرخ نه‌كردنی كار‌و چالاكییه‌كانی، ڕێزگرتنی توانا‌و لێهاتوویه‌كانی، هاندان و پاداشت چ مادی بێت یان مه‌عنه‌وی وه‌ك به‌كارهێنانی ووشه‌ی بنیاتنه‌ر له‌بری وشه‌ی ڕوخێنه‌ر وه‌ك” ئافه‌رین”،”ده‌ست خۆش” ،”زۆرباشه”، “تۆ زیره‌كی” یان “كارێكی باشت كردووه” كه‌سانی وامان هه‌یه‌كه بوونه‌ته هانده‌ر بۆ كه‌سانی تر له رێگه‌ی ووته جوانه‌كانیانه‌وه و هه‌میشه هانده‌ری به‌رامبه‌رن بۆ كاری باش و داهێنان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ژماره‌ی ئه‌م كه‌سانه كه‌من له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر جار وشه‌كان ده‌بنه مایه‌ی ڕوخاندنی كه‌سه‌که، ئیتر بڕوای به هیچ شتێكی خۆی نامێنێت هه‌میشه خۆی به‌كه‌سێكی كه‌م توانا‌و بێ ده‌سه‌ڵات ده‌بینێت وه‌ك زۆر جار ئه‌م وشانه به‌منداڵ ده‌وترێت “ته‌مه‌ڵ” ، “تۆ هیچ نازانیت،“ جا تۆ چی ده‌زانیت” ، “تۆ به كه‌ڵكی هیچ كارێك نایه‌یت”..، ئیتر له‌چاوی كه‌سانی تره‌وه ده‌ڕوانێته خۆی، گه‌ر ئه‌وان به كه‌سێكی به‌تواناو زیره‌ك و لێهاتوویان زانی ئه‌وا به‌و شێوه‌یه خۆی ده‌بینێت، به‌ڵام زیاتر ئه‌و چاوه‌یه كه ده‌یكاته كه‌سێكی لاواز كه‌ناتوانێت شتێك پێشكه‌ش بكات له‌به‌رده‌م كه‌سانی تردا و هه‌ستێكی تیا دروست ده‌بێت كه‌ده‌بێته بیركردنه‌وه‌یه‌كی ڕوخێنه‌ر و خۆی وه‌ک که‌سێکی لاواز ده‌بینێت.
نه‌بوونی بڕوا به‌خۆبوون یه‌كێكه له‌كێشه ترسناكه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی وزه‌و توانای داهینان، ڕۆژانه گوێبیستی ئه‌م وتانه ده‌بین ” من ناتوانم” “من لاوازم” “بڕواناكه‌م بتوانم سه‌ربكه‌وم ” و زۆری تر. ئه‌م وتانه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ده‌روون و ده‌بنه مایه‌ی ڕوخاندن، هه‌رچه‌نده ئه‌و كه‌سه توانست و لێهاتوویشی هه‌بێت به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی بڕوا بوون به‌خودی خۆی كه خاوه‌نی توانا‌و لێهاتووییه ناگاته ئه‌نجام. ده‌توانین بڵێین ئه‌م حاڵه‌ته‌ش یه‌كێكه له گرفته ده‌روونییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كه‌كه‌سانێك هه‌ن زیره‌كن یان توانایه‌كی باشیان هه‌یه به‌ڵام له ئاستێكدا وه‌ستاون و ناتوانن هه‌نگاو بنێن، هه‌میشه ترسێك له‌ناخی ئه‌و كه‌سانه‌دا هه‌یه‌و پێش وه‌خت خۆیان سه‌رنه‌كه‌وتن بۆخۆیان داده‌نێن، تاک له‌مبارانه‌دا هه‌میشه ده‌ڵێت ” تۆ بڵێی باش بم “ “تۆ بڵێی ده‌رچم” “برواناكه‌م بتوانم وه‌ڵام بده‌مه‌وه” هه‌موو ئه‌مانه‌و زۆری تر له‌ئه‌نجامی زاڵ بوونی بیركردنه‌وه‌یه‌كی خراپ به‌رامبه‌ر به‌خودی خۆی ڕووده‌ده‌ن. هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ده‌ورێكی باڵایان هه‌یه له رووخاندنی كه‌سانی تر هه‌میشه به‌وته‌كانیان رۆحی كه‌سانی به‌رامبه‌ر ده‌كوژن و به‌چاوێكی كه‌مه‌وه ده‌ڕواننه تواناكانیان، گومانیان هه‌یه له سه‌ركه‌وتنیان له‌ئه‌نجامدانی كاره‌كانیاندا، له‌م جۆره ژینگه‌یه‌دا بێگومان كه‌سی ڕووخاو به‌رهه‌م دێت، هه‌میشه ترس و دڵه‌راوكێ ده‌روونی داگیر ده‌کات.
كه‌سانێكی زۆرمان هه‌یه له هه‌موو قۆناغه‌كان (منداڵ و هه‌رزه‌كارو گه‌نج و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن) خاوه‌ن توانست و به‌هره‌ن به‌ڵام خاوه‌ن بڕوانین به‌خۆیان بۆیه هیچ سوودێكیان لێنابینرێت له‌بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌دا.
ده‌كرێت هۆكاره‌كانی ئه‌م گرفته له چه‌ند خاڵێك دا دیاری بكه‌ین:
1- مامه‌ڵه‌ی كه‌سانی چوارده‌ور هه‌ر له ئه‌ندامانی خێزانه‌وه، مامۆستا‌و هاورێ و كه‌سانی شوێنی كاركردن به‌گشتی
2- سه‌رنه‌كه‌وتنی كه‌سێك له‌خوێندن و ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ڕوبه‌روی ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن باوانه‌وه یان مامۆستاكانه‌وه
3- سه‌رنه‌كه‌وتنی كه‌سێك له‌كارێكدا، ده‌رئه‌نجام روبه‌روی ڕه‌خنه‌ی ڕووخێنه‌ر ده‌بێته‌وه
4- گه‌ر كه‌سێك رووبه‌رووی شكاندن و سه‌رزه‌نشت كردن بێته‌وه له‌به‌رده‌م كه‌سانی تردا
5- به‌راوردكردن له‌نێوان كه‌سێك و هاورێكه‌ی یان كه‌سانی نزیكی و كه‌مكردنه‌وه له تواناوکارامه‌ییه‌کانی
6- تێروانینی كه‌سانی ده‌وروپشت تێروانینێكی خراپ بێت بۆ خودی تاك وه پشتی پێنه‌به‌ستن له هیچ كارێكدا و ده‌رفه‌تی بۆ نه‌ره‌خسێنن بۆ ده‌رخستنی تواناكانی
چۆن بروا به خۆبوون دروست ده‌بێت ؟
1- مامه‌ڵه‌ی كه‌سانی ده‌وروپشت له‌سه‌ر بناغه‌ی رێزگرتن له تاك بێت به‌هه‌موو خاڵه به‌هێزو لاوازه‌كانیه‌وه، به‌كارنه‌هێنانی ووشه‌ی روخێنه‌ر.
دانانی ئامانج و جێبه‌جێكردنیان ده‌بێته هۆی زیادبوونی بروا به‌خۆبوون2-
3- هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی، زاڵ بوون به‌سه‌ر ترس‌دا، له‌رێگه‌ی كاركردنه‌وه ترس نامێنێت و بروابه‌خۆبوون زیاد ده‌بێت
4- گرنگیدان به‌خوێندنه‌وه‌و خۆرۆشنبیركردن كه ده‌بێته زیادبوونی بروا به‌خۆبوون
5- به‌شداریكردن له‌گفتوگۆدا، چه‌ند قسه‌ت كرد بۆ جاری داهاتوو ئاسان تر ده‌توانیت به‌شداری گفتوگۆ بكه‌یت
یارمه‌تی دانی كه‌سانی تر بروابه‌خۆبوون زیادده‌كات 6-
7- قبوڵكردنی خود به‌هه‌موو كه‌موكوریه‌كانیه‌وه، هه‌میشه بیر له‌خاڵه به‌هێزو سه‌ركه‌وتووه‌كانت كه‌ره‌وه
8- گۆرینی بیركردنه‌وه و تێروانینی خراپ به بیركردنه‌وه‌و تێروانینی باش به‌رامبه‌ر به‌خود
گرنگیدان به رواڵه‌ت بروابه‌خۆبوون زیاد ده‌كات 9-


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه