.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ده‌ریخست ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی 8كوپ چای كاریگه‌ریه‌كی ته‌ندروستی باشی ده‌بێت له‌سه‌رمرۆڤ، كه به‌شێوه‌یه‌كی باش مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ .
ڕۆژنامه‌ی (دیلی ئیكسپرێس ) ی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له‌زانایانی به‌ریتانی به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه هه‌ڵساون‌و له‌م لێكۆلینه‌وهیه‌دا زیاتر سوده‌كانی مادده‌ی (كافیین)یان بۆ ڕوون بۆته‌وه،هه‌ربۆیه زاناكان دووپاتیانكرده‌وه كه‌خواردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له‌چاو وقاوه‌و كه‌كاو كه‌به‌مادده‌ی(كافیین) ده‌وڵه‌مه‌نده، سودێكی زۆر به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ‌و كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆ سه‌ركاره‌كانی(عه‌قل)زیاتر ده‌كات‌و هه‌روه‌ها توانای بیروهۆش‌و ڕادده‌ی بینین زیاترده‌كات‌و به ئاگایی مرۆڤ زیادده‌كات.
له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه كه په‌رستیار (كاری رۆكستۆن)كه‌تایبه‌تمه‌نده به‌بواری خۆراك‌و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه بوو، دوای گه‌ڕان وخوێندنه‌وه‌ی 47 لێكۆلینه‌وه سه‌باره‌ت به(مادده‌ی كافیین)بۆی ڕوون بۆوه كه‌ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی (400مللیگرام )له‌مادده‌ی كافیین كه له هه‌ریه‌كه له(چاو وقاوه‌و كه‌كاو)بوونی هه‌یه،سودێكی ئێجگار زۆری بۆدڵ‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵی جۆری(ldl)ی هه‌یه‌و مرۆڤ له‌مه‌ترسیه‌كانی جه‌لته‌ی دڵ ده‌پارێزێت.
سه‌رچاوه kurdsat

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
