❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان براكان، بۆ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-17 17:36:03

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان براكان، بۆ؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0add7ed1f7.jpg
ئه‌م بۆچوونه‌ ته‌نیا كورده‌واریانه‌ نییه‌، به‌ڵام له‌كورده‌واریدا زۆر ماوه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا

له‌زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگاكانیتردا كاڵتر بۆته‌وه‌و له‌هه‌ندێ‌ كۆمه‌ڵگاشدا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت. به‌ڵام به‌گشتی ژن، یان مێیینه‌ له‌خه‌یاڵدانی ئه‌فسانه‌یی و ئایینی و فۆلكلۆریی كۆمه‌ڵگا نێرینه‌ییه‌كاندا پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌، هه‌م جێی ترس و په‌ره‌ستن و هه‌م نیشانه‌ی نه‌فره‌ت و خۆ لێبه‌دوورگرتنن. له‌لایه‌كه‌وه‌، مێیینه‌یی شتێكه‌ بۆ وه‌ده‌ستهێنان و هێنانه‌ ژێر ڕكێف، له‌لایه‌كیتریشه‌وه‌ ژن كائینێكه‌ هێنده‌ جیاواز كه‌ پێویسته‌ لێی بترسین، چونكه‌ له‌ئه‌فسوون و نهێنییه‌كانی تێناگه‌ین، پیسه‌، له‌گه‌ڵا هێزه‌ شاراوه‌كان تێكه‌ڵه‌. بۆیه‌ باشترین ڕێگا ئه‌مجاره‌یان ده‌سته‌مۆكردنیه‌تی له‌ڕێگه‌ی په‌رستن و عه‌شقه‌وه‌. ئاراسته‌كردنی عه‌شق بۆ ژن یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌ی ترسی نێرینه‌یه‌ له‌مێیینه‌و یه‌كه‌مین هه‌وڵدانه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵا مێیینه‌ وه‌ك خودایه‌ك، وه‌ك په‌رستراوێك. عه‌شقی پیاو بۆ ژن، له‌مجۆره‌ كۆمه‌ڵگایانه‌دا هیچ نییه‌ له‌خولیاو ترسێكی چه‌پاو زیاتر، كه‌ نێرینه‌ پاشئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه‌ ژن داگیر بكات، ئه‌مجا ئه‌و وزه‌ی ڕقه‌ی گۆڕیوه‌ به‌وزه‌ی خۆشه‌ویستی و مه‌راییكردن بۆ شاردنه‌وه‌ی حه‌زو خه‌ونه‌ دێرینه‌كه‌ی بۆ داگیركردن و چه‌وساندنه‌وه‌و ئه‌تككردن. هه‌روه‌ك چۆن هیچ مێیینه‌یه‌ك نییه‌ له‌جیهاندا خه‌ون به‌ده‌سته‌مۆكردنی پیاوه‌وه‌ نه‌بینێ‌، ئاواش هیچ پیاوێك نییه‌ حه‌زی له‌داگیركردنی مێیینه‌ نه‌بێت. به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ئه‌نگیزه‌و به‌ڵگه‌ی تایبه‌تی خۆی، كه‌ پێشینه‌ی ئه‌و ئه‌نگیزه‌و به‌ڵگانه‌ له‌میانه‌ی مێژوو و كه‌لتووری هه‌ریه‌كێ‌ له‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌وه‌ دروستبوون. به‌مجۆره‌ش ئێمه‌ قسه‌مان له‌سه‌ر تاكه‌كه‌س نییه‌، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی قسه‌مان له‌سه‌ر ململانێی ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌یه‌ له‌سه‌ر پێگه‌و ده‌سه‌ڵات.

پێگه‌، ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌مێژوودا جێی بایه‌خ بوون. ئه‌وكاته‌ی نێرینه‌كان له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر له‌وه‌ڕگه‌كان شه‌ڕیان ده‌كرد، مێیینه‌كانیش له‌سه‌ر ئازاترین و گه‌وره‌ترین نێرینه‌ سه‌روقژی یه‌كتریان ڕنیوه‌ته‌وه‌. ئه‌و ده‌مه‌ی فیوداڵه‌كان ژنی سه‌پانیان ڕاپێچده‌كرده‌ نێو كادان و حه‌سارانه‌وه‌، ژنه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵا خزمه‌تكارو ده‌ستوپێوه‌ندان ڕایانبواردووه‌. ئه‌و ده‌مه‌ی پادشاكان له‌گه‌ڵا جه‌نه‌ڕاڵه‌كانیان كۆده‌بوونه‌وه‌ بۆ پلانی داگیركردنی هه‌رێمی یه‌كتر، شاژنه‌كانیان به‌هۆی په‌یكبه‌ر و پیاوانی خۆیانه‌وه‌، له‌سه‌ر غه‌نیمه‌تی برانه‌وه‌ له‌گه‌ڵا لایه‌نی به‌رامبه‌ر سه‌ودایان كردووه‌. مێژووی ژن و پیاو، نێرینه‌و مێیینه‌، چه‌نده‌ پڕه‌ له‌دڵشكان و تۆران و سۆز، ئه‌وه‌نده‌ش پڕه‌ له‌ئازارو شكه‌نجه‌و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان له‌یه‌كتر. پێگه‌و ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی له‌سه‌رووی سرووشتی نێرینه‌یی و مێیینه‌ییه‌وه‌، توانیویانه‌ ببنه‌ به‌گه‌ڕخه‌ری ململانێی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.

وه‌ختێ‌ كۆمه‌ڵگا نێرینه‌ییه‌كان خاوه‌نی ئه‌م یاده‌وه‌رییه‌ دێرینانه‌ بن، بێگومان ئاسانه‌ ئاماژه‌كردن بۆ ژن وه‌ك بكه‌ری یه‌كه‌م، یان بكه‌ری ڕاسته‌وخۆی تێكدانی په‌یوه‌ندیی نێوان براكان. ژن ده‌كرێ‌ تاوانبار بێت به‌و پێیه‌ی له‌ڕه‌وتی ململانێ مێژووییه‌كانیدا له‌گه‌ڵا نێرینه‌، وه‌ك ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی به‌شدار بووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌نێرینه‌ كردووه‌. هه‌روه‌ها ژن ده‌كرێ‌ تاوانبار بكرێ‌ چونكه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی تاوانباری ده‌كات له‌میانه‌ی كه‌لتوورێكی دوورودرێژدا هه‌وڵیداوه‌، مێیینه‌ وه‌ك گوناهبارێك بناسینێ‌ كه‌ مه‌به‌ستی تێكدان و دووزمانی و ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه‌ له‌نێوان براو ڕه‌مزو بكه‌ره‌كانی تری سیستمی باوكسالاریدا.

گۆڕنی فۆرمی خێزانداریش كاریگه‌ریی هه‌یه‌ له‌سه‌ر بۆچوونی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ژن. له‌خێزانی گه‌وره‌دا، وێڕای هه‌ر ئه‌فسوونێك كه‌ ده‌وری ژنی داوه‌و هه‌ر ئه‌ركێك، كه‌ ژن هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ مێیینه‌ وه‌ك ئه‌ندامێكی به‌رهه‌مهێن شوێن و پێگه‌ی خۆی هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی ژنی گه‌وره‌و به‌ته‌مه‌ن. له‌گه‌ڵا گۆڕانی ئه‌م فۆرمه‌ی خێزان دروستبوونی فۆرمی بچووكی خێزانداریدا، ژن پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ستده‌دات و له‌ئه‌ندامێكی به‌رهه‌مهێنی خاوه‌ن پێگه‌وه‌، ده‌بێته‌ بێگانه‌یه‌ك، كه‌ هاتووه‌ كوڕێكی له‌خێزان داگیركردووه‌. له‌فۆرمی خێزانی گه‌وره‌دا، ئه‌و كه‌سه‌ی ژنی بۆ ده‌هێنرا له‌ڕووی سۆزدارییه‌وه‌ جێگه‌ی پرس نه‌بووه‌، چونكه‌ له‌بنه‌مادا ئه‌ركی ژن بریتیه‌ نییه‌ له‌پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی سۆزداری، به‌ڵكو بریتییه‌ له‌پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنێك، كه‌ كه‌وتۆته‌ هێزی كاره‌وه‌. ژن له‌م جۆره‌ خێزانانه‌دا له‌پێناوی زاووزێدا ده‌هێنرێ‌، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی كاری خێزان و هێزی به‌رگریی بنه‌ماڵه‌ زیاد بكرێ‌. به‌ڵام له‌فۆڕمی بچووكی خێزاندا، تاكایه‌تی نێرو مێ‌ و ڕه‌هه‌ندی  سۆزداری حسابێكی زیاتری بۆ ده‌كرێ‌. بۆیه‌ ئه‌ندامانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌، به‌تایبه‌تی دایك، خوشك هه‌ستده‌كه‌ن به‌هاتنی كه‌سێكی تر بۆ ناو بنه‌ماڵه‌كه‌یان، پشتیوانێكی سه‌ره‌كی خۆیان، كه‌ برایانه‌ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. داییك هه‌ستده‌كات كوڕه‌كه‌ی لێداگیر ده‌كرێ‌ و هه‌موو ئه‌م هه‌سته‌ شاراوانه‌ش كه‌ زۆرینه‌یان له‌ئاستی نه‌ستدا كاریگه‌ریی قورسیان هه‌یه‌، په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌ندامانی خێزان ده‌گۆڕێ‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌دا كه‌ ده‌ڵێ ژن سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانه‌، ڕۆڵی باڵای هه‌یه‌، چونكه‌ ژن یان بووك، وه‌ك بێگانه‌یه‌ك، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر ئه‌و ئاسایشه‌ی كه‌ هه‌ستی پێده‌كرا. به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ده‌ر نه‌بوو له‌توندوتیژی. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا توندوتیژی برای بێژن زیاتر قه‌بووڵكراو بووه‌، تاكو توندوتیژی ئه‌و برایه‌ی كه‌ ژنی هێناوه‌. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌، ئه‌و ده‌مه‌ی كه‌هێشتا برایه‌ك له‌براكان ژنی نه‌هێناوه‌، هه‌رچه‌ند توندوتیژاویش ڕه‌فتاری كردبێ‌ له‌گه‌ڵا خوشك و براكانی تری، چاویان لێپۆشیوه‌. به‌ڵام كاتێ‌ هه‌مان كه‌س چۆته‌ ژیانی هاوسه‌ردارییه‌وه‌و له‌هه‌مان ماڵدا ماوه‌ته‌وه‌، كێشه‌كان زیادیان كردووه‌و هه‌مووان ده‌میان له‌براكه‌یان كردۆته‌وه‌. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا به‌بڕوای من، كێشه‌و تێكچوونه‌ په‌یوه‌ندیی نێوان براكان، نه‌ له‌ئاسته‌ میتۆلۆژی و ئایینیه‌كه‌یداو نه‌ له‌ئاسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یدا ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌ندیی به‌ژنه‌وه‌ نییه‌. له‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌یی، ئایینیدا كێشه‌ی نێوان هابیل و قابیل كێشه‌یه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ ژن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نه‌بووه‌، مه‌گه‌ر بڵێین له‌ڕێگه‌ی گوناهی یه‌كه‌مه‌وه‌، كه‌ دایكه‌ حه‌وا به‌ باوكه‌ ئاده‌می ده‌كات، مێیینه‌ به‌شێكه‌ له‌هه‌ر كێشه‌یه‌كی تری سه‌رڕووی زه‌وی. بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان به‌م ڕیوایه‌ته‌ هه‌یه‌، گوناهی یه‌كه‌م ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ كاریگه‌ریی ژن له‌سه‌ر پیاو. كورد ده‌ڵێ: پیاو نابێت ئه‌قڵی خۆی بداته‌ ده‌ست ژن. به‌ڵام ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌ به‌س نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆی تێكچوونه‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان براكان بگێڕینه‌وه‌ بۆ ئاماده‌یی ژن. به‌بڕوای من ئه‌م لایه‌نه‌ هۆكاری تری له‌پشته‌وه‌یه‌، كه‌ به‌ته‌واویش زانراو نین. بۆ نموونه‌، هه‌ر له‌ڕیوایه‌ته‌ ئایینی/ ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌دا خودی یه‌زدان هۆكارێكه‌ بۆ تێكچوونی په‌یوه‌ندیی نێوان براكان. وه‌رگرتنی دیاری له‌هابیل و پشتگوێخستنی دیارییه‌كه‌ی قابیل، ئه‌گه‌ر وه‌ك سزایه‌كی تری یه‌زدان بۆ ئاده‌م، كه‌ وه‌ك پێویست گوێڕایه‌ڵا نه‌بوو، لێكبده‌ینه‌وه‌، كاریگه‌ریی زۆری هه‌بووه‌ له‌تێكچوونی نێوانیان و تێكدانی بنه‌ماڵه‌ی مرۆیی له‌فۆرمه‌ ئایینی/ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌ی خۆیدا. ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئاشكراكردنی هێزێكی شه‌ڕانی له‌ده‌روونی قابیلدا كه‌ مه‌یله‌ بۆ كوشتن و له‌ناوبردن له‌ئه‌نجامی ئیره‌ییه‌كی زۆره‌وه‌. كه‌واته‌ چ هێزێكی ده‌ره‌كی و چ هێزی ناوه‌كی، چ ده‌ستتێوه‌ردانی یه‌زدان و چ حه‌سوودی خودی مرۆڤ و ئیره‌یی بردنی، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كه‌مین نموونه‌ی تێكچوونی په‌یوه‌ندیی نێوان براكان هه‌بووه‌. هۆكارێكی نه‌بینراو، بریتییه‌ له‌كه‌لتووری نێرینه‌یی خۆی، كه‌ به‌توندی له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئاماده‌یی هه‌یه‌و له‌مێژووشه‌وه‌ میراتێكی زۆری بۆ ماوه‌ته‌وه‌. ئه‌م كه‌لتووره‌ له‌فۆرم و به‌رهه‌مهێناوه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كه‌ی خۆیشدا هۆكارێكی سه‌ره‌كی تێكدانی په‌یوه‌ندیی براكانه‌، چونكه‌ ئه‌و به‌هایانه‌ی له‌م كه‌لتووردا باڵاده‌ستن، بریتی نین له‌به‌های پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی و خۆشه‌ویستی، به‌ڵكو ئه‌م كه‌لتووره‌ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌، تۆڵه‌كردنه‌وه‌، ڕقهه‌ڵگرتن و ئه‌مجۆره‌ به‌هایانه‌ كارده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌لتووره‌ ڕه‌گه‌زی خۆی به‌پاكی و بێگوناهیش بخاته‌ڕوو به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی سازدانی ئه‌فسانه‌و حوكمی پێشینه‌دایه‌ له‌باره‌ی قوربانییه‌ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌، كه‌ مێیینه‌یه‌و به‌گوناهبارو تاوانباری له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. وێڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش، نابێت ڕۆڵی نایه‌كسانی ئابووریشمان بیر بچێت له‌خێزاندا، كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌، هه‌ندێ‌ هه‌ل و بوار بۆ بووك ده‌ڕه‌خسێنێ‌، كه‌ بۆ خوشك و براكانیتری ناڕه‌خسێنێ‌ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا به‌توندی به‌جێده‌هێڵێت. له‌كۆتاییدا پێویسته‌ بگوترێ‌: هیچكامێ‌ له‌م لێكدانه‌وانه‌ له‌چوارچێوه‌ی لێكدانه‌وه‌ی خودیانه‌ ده‌رناچن، به‌ڵام بۆ لێكدانه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌، پێویستیمان به‌داتاو توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی ورد هه‌یه‌. گرنگترین شتێ‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فۆرمه‌كانی تێكچوونی په‌یوه‌ندیی براكان له‌ئێستای ئه‌مجۆره‌ كۆمه‌ڵگایانه‌دا، زیاتر له‌وه‌ی ژن، یان مێیینه‌ هۆكاری بێت، دووباره‌بوونه‌وه‌ی میراته‌ قابیلی و هابیلیه‌كه‌یه‌، نه‌ك ئاماده‌یی ژن له‌نێوان براكاندا.

                                         
                                                                                                                                        سه‌رچاوه‌ shafaaq

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن namo_rose (2009-11-17 18:09:45)

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-19 14:11:36

تارا.
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-26
په‌یامه‌كان: 4
WindowsXPMSIE

Re: تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان براكان، بۆ؟

زؤر سوباس بؤ نوسينى ئةم بابةتة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net