❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بەختەوەرى لەگەڵ قەناعەت دایە....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-18 13:37:01

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

بەختەوەرى لەگەڵ قەناعەت دایە....

بەختەوەرى لەگەڵ قەناعەت دایە....



ئەزانم ئیستە هیلاکى ..دڵ بەخەمى .بێ تاقەتى و هێزت نیە..هیچ ڕوناکى شک نابەى تروسکەى هیوات نەماوە ..ساتەکان ئەستەم گوزەر ئەکەن ..خۆشیەکان لیت دورن ..


ئەزیزم:
بەوەى هەی وە هەتە وە چۆن دروست کراوى  ڕازى بە ...بە شێوەو ڕوخسارت ،،بە هاوسەرت ..بەماڵ و منالت..بە بوون  و نەبونیت ..بە جۆرى ژیان و گوزەرانت ...بە نەخۆشى و لەشساغیت  ..بە زیرەکى و سادەییت ،،بەکارو کاسبیت بە هەستان و بەرزبونەوەت ..بەدەرچون  ودەرنەچونت ..بەسەرکەوتن و شکستیت ..بە ماند وبون و هەوڵدانت ..بە گریان و خەندەکانت ......بە کۆسپەکان و ناخۆشیەکانى سەر رێت ..بە هەموو شەڕەکانى رۆژگار و مل ملانێى ژیان ...وە بزانە تا ماوى تۆ خاوەنى یەک تەمەنى تا بەختەوەر بى هەوڵدە چاکسازى تیا بکە بە قەناعەت  چونکە بەختەوەرى و قەناعەت بەیکەوە گرێدراون .
بەرێزم:
ئەزانم ئیستە هیلاکى ..دڵ بەخەمى .بێ تاقەتى و هێزت نیە..هیچ ڕوناکى شک نابەى تروسکەى هیوات نەماوە ..ساتەکان ئەستەم گوزەر ئەکەن ..خۆشیەکان لیت دورن ..
تۆش ..لەهەرکوێیەکى لەم سەر ڕوى زەمینە  ..لە زیندانى ..یان نەخۆش خانە..تەنیایى بوتە هاوڕیت..دەوروبەرت چۆڵە و وا ئەزانى لە بیابانى ووشک و لەژێر دارێکى بێگەڵاداى ..
ئیتر وا دنیا بە ڕوتا داخراوەو نازانى چى بکەى ؟؟؟؟خۆشەویستان کۆچیان کردوەو جێماوى..
تۆش ئەبینم ..وا لەناو جێگەى نەخۆشیداى ..چارەسەرت ناکرێ ...دەستێک ..یان قاچێکت
نەماوە ...هیچ شک نابەى دڵت خۆش کا ..دەوروبەت بۆنى خیانەت و بێ وەفایى  لێ دێ..
هاورێم:
دڵنیام پێویستیت بە زۆر ەو نازانى کلیلەکانى دەروازەى ناخت بدەى بەکێ ؟..دڵت پرە لە غەم و تەم ،،ئەتەوێ زور بڵێى و هاوار کەى بەس چۆن و کەى؟دەتەوێ کارەکانت ئاسان بن..دەرونت ئاوەدان بێ ..هەناسەت فێنک بێ...کەمێ پشوو بدەى ،،دورکەویەوە لە ناوەندى هەڵەو تاوان ..لە ئازارو ژانى ناڵەى دەرون ..دەتەوێ سەفەر لەگەڵ ئاو و مانگ و رووناکى کەى..دەتەوى ساتەکان هاورێت بن ..دنیا بەهەموو جوانیەوە بوت پێبکەنێ و باوەشى سۆزت بۆ واڵا کا...دەتەوێ دیدەى چاوت پڕبێ لە خۆشى و بەختەوەرى راستەقینە؟؟؟بیر ئەکەیەوە ؟؟چۆن ؟؟بە چ شێوازێ؟؟
من پێت ئەلێم ..زور ئاسانە ...تەنها و تەنها  ..بەردەوام  ..بێزار مەبە ..دوبارەى کەرەوە ..
ووشەى (استغفراللە)واتە داواى لێخۆش بوون  ..ئەم ووشەیە کلیلى بەختەوەرى و قەناعەتە
دل خوش بوونە..ڕزق و رۆزیت زیاد دەکا..دەرونت دەکرێتەوە..ناخت رۆشت دەبێ ..خەمەکانت دەرەوێنەوە..کارەکانت ئاسان دەکا ..سودمەند دەبى..پلەو پایەت بەرز دەبێتەوە..لە فەرمودەیەک دا هاتوە (من اکثر الاستغفارجعل اللەله من کل هم فرجا ،ومن کل ضیق مخرجا، ورزقە من حیث  لا یحتسب)
وە هەروەها (فقلت استغفروا ربکم انه کان غفارا ویرسل السماءعلیکم مدرارا) سورە نوح
تەنها  تاقى بکەرەوە  و بزانە چى ئەبێ.. دڵنیابە زەرەر ناکەى ...ئەگەر لەم تەمەنە کورتەش ئەنجامەکەى نەبینیەوە ..ئەوا بەدڵنیایەوە بەرهەمەکەى لە دوا رۆژدا چاوەرێت دەکا ....



به‌خته‌وه‌ری

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-18 13:47:37

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: بەختەوەرى لەگەڵ قەناعەت دایە....

بەوەى هەی وە هەتە وە چۆن دروست کراوى  ڕازى بە ...بە شێوەو ڕوخسارت ،،بە هاوسەرت ..بەماڵ و منالت..بە بوون  و نەبونیت ..بە جۆرى ژیان و گوزەرانت ...بە نەخۆشى و لەشساغیت  ..بە زیرەکى و سادەییت ،،بەکارو کاسبیت بە هەستان و بەرزبونەوەت ..بەدەرچون  ودەرنەچونت ..بەسەرکەوتن و شکستیت ..بە ماند وبون و هەوڵدانت ..بە گریان و خەندەکانت ......بە کۆسپەکان و ناخۆشیەکانى سەر رێت ..بە هەموو شەڕەکانى رۆژگار و مل ملانێى ژیان ...وە بزانە تا ماوى تۆ خاوەنى یەک تەمەنى تا بەختەوەر بى هەوڵدە چاکسازى تیا بکە بە قەناعەت  چونکە بەختەوەرى و قەناعەت بەیکەوە گرێدراون .

بابــه تيكى نايابه ده ست خوش خوشكه كه م
هيوادارم به رده وام بابه تى جوانمان بيشكه ش بكه يت

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-18 13:54:20

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: بەختەوەرى لەگەڵ قەناعەت دایە....

سوپاس به‌قوربان ده‌ستی تۆی گوڵیش خۆشبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-18 16:59:18

BeYaR
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-30
دواترین سه‌ردان: 2013-01-10
په‌یامه‌كان: 1327
WindowsXPOpera

Re: بەختەوەرى لەگەڵ قەناعەت دایە....

ده سته كانت خۆش بن زۆر به سوودبو سه ركه وتوبيت

Kurdzhin
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/383881_289661834404846_192552140782483_684196_1842019408_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-11-18 17:06:43

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: بەختەوەرى لەگەڵ قەناعەت دایە....

سوپاس ده‌ستی تۆش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net