.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














هونەرمەند عیرفانی وەستا محەمەد:
هەندێك لە برادەرانی بەرنامەی بەرنامە پێیان ناخۆش بوو بەشداری تێدا بكەم
عیرفانی وەستا محەمەد ناسراو بە حەمە دەمبڵ چەندین كاری جوانی كۆمیدی پێشكەشی هونەری كوردی كردووە و توانیووتی خزمەتی بەرچاو بە هونەری كومیدیا بگەیەنێت و رۆڵكی باش لەو پێناوەدا ببینێت ئیستا یەكێكە لە ئەندامانی ستافی ( بەرنامەی بەرنامە) كە لە كەناڵی كوردسات پێشكەش دەكرێت، لە بەسەركردنەوەیەكی گوڤاری گوڵان بەم شێوەیە هاتە ئاخاوتن.
دیمانە: سۆران مارف كەریم Soran_marf1980@yahoo.com
* بەشداری كردنی تۆ لە بەرنامەی بەرنامەندا چۆن بوو وە كی هاندەر بوو؟
- لە راستیدا من حەزم كردووە لە زۆر بەرهەمی هونەریدا كار بكەم خزمەت بە هونەری كوردی بكەم ، كاك بەرزانی قاڵەی خەڵوز هات و پێی ووتم حەز دەكەم بەشداری بەرنامەی بەرنامە بكەیت و لەو بەرنامەیەدا رۆڵت هەبێت هەرچەند من پێشتر كاك بەرزانی قاڵەی خەڵوزم ئاگادار كردبوو كە من حەز بە بەشداری كردن لە بەرنامەی بەرنامە دەكەم، ئەویش كە هات پێی گووتم هەندێك لە بردارەدانی بەرنامەی بەنامە پێیان پێیان خۆشەو هەندێكی تریان پێیان ناخۆشە و حەز ناكەن پاشان ووتی وەرە وێنەی بەرنامەكە بگرین ئیتر من كە چووم كاك مستەفا ئەحمەدم بینی و سوپاسی دەكەم كە باوەشی بۆ كردمەوە بۆ بەشداری كردنم لە بەرنامەی بەرنامەدا.
* بۆچی هەندێك لە برادەرانی بەرنامەی بەرنامە رازی نەبوون بە بەشداری كردنی تۆ لە بەرنامەی بەرنامەدا؟
- من كاتێك كە چوومە بەرنامەی بەرنامە ستافەكە هەندێك كێشەیان هەبوو منیش چووم بەشداریم كرد دواتریش هەندێكیش لەو برادەرانە چوونە دەرەوەی بەرنامەكە و وازیان هێنا.
* تا چەند توانیووتە (بەرنامەی بەرنامە) بە ئاراستەیەكی باشتر بەریت و بینەرانی بەرنامەكە ئاسوودە بكەیت و تاچەند هەست بە سەركەووتن دەكەیت ؟
-من لە هەر شوێنێك كار بكەم هیوام كاركردن و خزمەتكردنی هونەرە و ئەوەی تا چەند من سەركەوتووم ئەوا جەماوەر دەتوانێن وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە ، كاركردن لەگەڵ ئەو ستافەدا جێگای شانازییە بۆ من، چونكە ئەو ستافە كەسانی بە تواناو خاوەن ئەزموونی زۆرن لە بواری هونەردا بە تایبەتی كاركردن لەگەڵ كاك بەرزانی قالەی خەڵوز كە زۆر هاوكاری منە لەو بەرنامەیەدا.
* ئەو ئاستەنگانەی كە لە بەرنامەی بەرنامە هەبوون ئیستا هیچ لەو كێشانە ماون؟
-نەخێر ئیستا هیچ كێشەیەك لە بەرنامەی بەرنامە نەماوە و بەرنامەكە زۆر بە باشی دەڕوات و لەوانەیە هەندێك لەو برادەرانەی رۆیشتوون بگەڕێنەوە ناو بەرنامەكە.
* هونەرمەند مستەفا ئەحمەد لە دیدارێكی تایبەتی بۆ گوڤاری گوڵان دەڵێت (مەگەر بە قودرەتی قادر بەرنامەی بەرنامە بەرەو پێش بچێتەوە) تۆ دەڵیێ چی ؟
- ئەوە بۆچوونی خۆیەتی، چونكە سلێمانی بریتی نییە لە چەند هونەرمەندێك خەڵكانی وا هەیە زۆر لە ئێمە باشترە من پێم وایە نەبەستراوە بەوەی كە تەنها چەند هونەرمەندێك دەتوانن بەرنامەیەك بەپێز بكەن یان پێشی بخەن، راستە ئەوان ئەزمونێكی زۆریان هەیە و بنیانتنەری بەرنامەكە بوون كە من تەمەنام دەكرد تا سەر خاوەنی بەرنامەكە بوونایە و كاریان بكردایە و منیش كارم لەگەڵیاندا بكردایە .
* دیاریكردنی رۆڵەكانی خۆت لە بەرنامەی بەرنامە لە سەر خواستی تۆیە یاخود ئامادەكاری بەرنامەكە رۆلت بۆ دیاری دەكات؟
- ئەوەی راستی بێت كاك دكتۆر شێركۆ و كاك بەرزان رۆڵەكان دیاری دەكەن .ئەوەی بۆ من دیاری كراوە هەرگیز لاریم لێی نەبووە.
* بەشداریت كرد لە فیلمی گەندەڵی چۆن بوو و مەبەست لەم فیلمە بە گشتی چی بوو ؟
- ئیمە لەو فیلمە توانیمان باس لە گەندەڵی بكەین لە زۆر لایەنەوە، هەروەها ئێمە ویستمان پەیامێك لەبارەی دیاردەی دزێوی گەندەڵی بخەینە روو و هەموومان هەوڵی بنەبڕكردنی ئەم دیاردە دزێوە بدەین، من وەكو ئەكتەرێك رۆڵم تیا بینی و كاك جوان بامەڕنی كاری دەرهێنانی بۆ كرد.
* هەندێك پێیان وایە ئەو كارانەی بەڕێزت زیاتر بۆ مەرامی بازرگانی كردن بە هونەرە نەوەك پەیام و مانا راستەقینەكەی هونەر خۆی ؟
- من بڕوام وایە هەموو كارێك كە دەكرێت بۆ بازرگانییە و هەموو ئەو فیلمە جیهانییانەی كە دەكرێت زۆر سوودی ماددی بەو كەسانە دەگەیەنێت، تۆ فیلمێكی جیهانیت بینیووە بە بەلاش نیشان بدریت و پەخش بكریت.
بۆیە دەڵێم من ئەگەر بۆ بازرگانی كارم بكردایە هەفتەی جارێك بەرهەمێكم دەبوو من لە ساڵێكدا تەنها یەك كار ئەنجام دەدەم.
* بەكارهێنانی هونەر بۆ مەبەستی بازرگانی چ ئەنجامێكی لێدەكەوێتەوە و هونەر بە چ ئاقارێكدا دەبات ؟
- بڕوا ناكەم هیچ هونەرمەندێك لە ڕێگەی هونەرەكەیەوە دەوڵەمەند بووبێت، هەروەها باوەڕ ناكەم هونەرمەند بتوانێت لەڕێگەی هونەرەكەیەوە بژی .
* بۆچی بەشداری لە دراما كوردییەكان ناكەیت؟
-من حەز بە بەشداری كردن لە دراماكاندا دەكەم و زۆر جار دەرهێنەرەكانیش تەكلیفیان كردووم،بەڵام هەندێك لە ستافەكانیان پێی خۆش نەبووە من بەشداری لە دراماكانیان بكەم بۆ نموونە كە من چووم بەشداری بەرنامەی بەرنامەم كرد هەندێكیان پێیان خۆش نەبوو بەشداری بكەم بە هەمان شێوەش بۆ دراماكانە،ئەمە هەمووی بۆ ئەو ململانییە دەگەڕێتەوە كە لە ناو هونەمەنداندا هەیە .
* تۆ چۆن وەڵامی ئەو كەسانە دەدەیتەوە كە حەز ناكەن كاریان لەگەڵ بكەیت؟
-من هونەرمەند بە گوڵێك دەشووبهێنم و هەر گوڵێكیش بۆنی خۆی هەیە. بەهەمان شێوە هەر ئەكتەرێكیش بینەر و ستایل و جەماوەی تایبەتی خۆی هەیە
*بۆ زیاتر كارەكانت كۆمیدین ؟
-من زیاتر حەز بە كاری كومیدیا دەكەم هەروەها كاری تراژیدیاشم ئەنجام داوە، من پێم وایە خەڵك زیاتر دەتوانێت لە ڕیگەی كومیدیاوە لە پەیامە هونەرییەكەت بگات .
* ئێمەی كورد توانیوومانە سوود لە كومیدیا وەربگرین بۆ گەیاندنی پەیامەكانمان؟
- بەڵێ دەتوانم بڵێم تا رادەیەك ئێمەی كورد توانیوومانە سوود لە هونەری كومیدیا وەربگرین، بەڵگەشمان بۆ ئەمە ئەوەیە كە خەڵك زۆر حەز لە كۆمیدیا دەكات .
* بەشداری كردنت لە كلپیی منداڵانی هونەرمەند عەزیز وەیسی چۆن بوو ؟
-رۆژێك كاك عەزیز وەیسیم لە سلێمانی بینی ووتی كاكە تۆم هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی بەشداری كلیپەكەم بكەیت منیش خۆم حەزم كرد لە كلیپەكەدابەشداری بكەم ، لەبەر ئەوەی كارەكە بۆ منداڵە و زۆرتریش بینەری كارەكانی من منداڵانن و زۆریش حەزدەكەم خزمەتی بواری منداڵان بكەم، چونكە منداڵ پاكە، منداڵ راستگۆیە .ئەوە بوو كارەكە ئەنجام درا.
* ئیستا بەرنامەی هونەریت چییە؟
-ئیستا هەموو كاتی خۆم بۆ بەرنامەی بەرنامە تەرخان كردووە سەرقاڵی كاركردنم لەو بەرنامەیە و هیوادارم بتوانم دڵی جەماوەری پێخۆش بكەم.
*هیچ كاتێك لە سەر شەقام شوێنە گشتییەكان بەر تەعلیق توانجی خەڵكی نەبوویتەوە بەو پێیەی ئەوەی تۆ زیاتر كارەكانت كومیدین؟
- هەتا ئیستا جگە لە خوشەویستی خەلك تووشی هیچ كاردانەوە نەبوومەتەوە منداڵ هاتووە بەرەو پیرم باوك هاتووە بۆ لام ووتویەتی منداڵەكەم نەخۆشەو ئەیەوێت تۆ ببینی.
* نازناوی حەمە دەبڵ چون بەسەر تۆدا سەپێنراوە، ئایا لەم نازناوە بێزار نیت؟
-رۆژێك منداڵێك لەگەڵ دایكی بوو هاواری كرد دایكە ئەری وەڵڵا ئەوە حەمە دەم بڵە، كەچی دایكی ڵێی توورە بوو ووتی ووس بە .بە پێچەوانەوە من دەڵێم من حەمە دەمبڵی ئەو منداڵەم . سەبارەت بەوەی چۆن ئەو نازناوەم وەرگرت كاتی خۆی منداڵێك هەبوو دایك و باوكی نەبوو ماڵیان لە دارە سووتاوەكە بوو لە خوشەویستیدا پێیان دەگووت حەمە كاتی كە قسەی دەكرد كەمێك قسەی دەكرد لەبەر ئەوەی ئەو هەتیوو بوو من زۆر حەزم دەكرد ئەومنداڵە بدوێنم، منداڵانی گەرەكیش بەو منداڵەیان دەگوت حەمە دەمبڵ منیش لە بڕگەیەكی بەرنامەی زەنگ خۆم ناونا حەمە دەمبڵ ئیتر لەو كاتەوە بەمن دەڵێن حەمە دەمبڵ.
من سوپاسی ئەو منداڵە دەكەم كە ئیستا گەورە بووە و من دەڵێم ئەو حەمە دەمبڵی ئەسڵە و هیچ كاتێك بەو نازناوە بیزار نابم.

لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه

لهسهر هێڵ نییه



دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت


لهسهر هێڵ نییه