❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ¤¤دایكێكی‌ میهره‌بان وكوڕێكی‌ بێ‌ وه‌فا¤¤

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-19 21:58:15

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

¤¤دایكێكی‌ میهره‌بان وكوڕێكی‌ بێ‌ وه‌فا¤¤

دایكێكی‌ میهره‌بان و .....كوڕێكی‌ بێ‌ وه‌فا 
وه‌رگێڕانی: هێمن چۆمانی‌ / سۆران


دایكم ته‌نها خاوه‌نی‌ چاوێك بوو... ڕقم لێی بوو ...چونكه‌ ده‌بووه‌ مایه‌ی‌ ته‌ریقبونه‌وه‌م .
له‌و قوتابخانه‌یه‌ی‌ كه‌منی‌ لێبووم وه‌ك چێشت لێنه‌ر كاری‌ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ بژێوی‌ ژیانمان دابین بكات و جێگای‌ باوكم بۆ پڕبكاته‌وه‌ ، ڕۆژێ‌ له‌ ڕۆژان ...كه‌ ئه‌و كات له‌ قۆناغی‌ سه‌ره‌تایی‌ ده‌مخوێند ، هات بۆ پۆله‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌بینینی‌ جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی‌ كه‌مێك له‌ ماندووبونه‌كه‌ی‌ و هیلاكیه‌كه‌ی‌ بڕه‌وێنێت و هه‌ناسه‌یه‌كی‌ پڕ له‌ له‌ ئارامی‌ هه‌ڵمژێت.
به‌ هاتنی‌ دایكم بۆ پۆله‌كه‌م زۆر هه‌ستم به‌ ته‌ریقبوونه‌وه‌ كرد و به‌ چاوه‌ پڕ ئاگرینه‌كانم غه‌زه‌ب بارانم كرد ... پێم ووت چۆن كاری‌ وا ده‌كه‌ی‌ ...
بۆ ڕۆژی‌ دواتر قوتابیێكی‌ هاوپۆلم پێی‌ ووتم : دایكی‌ ته‌نها چاوێكی‌ هه‌یه‌....ئوه‌ه‌ه‌
له‌و كاته‌یا حه‌زم ده‌كرد دڵم له‌ لێدان بكه‌وتایه‌و بمردبام یاخود دایكم له‌ ژیانم دوركه‌وتبایه‌ته‌وه‌ وهه‌رنه‌مدیبوایه‌ته‌وه‌ ، چومه‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ و دایكم هه‌ر كه‌ چاوی‌ پێ كه‌وتم به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ پێشوازی‌ كردم و به‌ره‌و ڕووم هات ...منیش زۆر به‌ توڕه‌یه‌وه‌ هاوارم به‌سه‌ریا كرد و پێم ووت بمردبوای‌ باشتر بوو نه‌وه‌ك سه‌ردانی‌ منت كردبا ،  هیچ وه‌لاَمی‌ نه‌دامه‌وه‌
هیچ بیرم له‌ووته‌ ناشیاوه‌كانم نه‌كردووه‌ چونكه‌ زۆر توڕه‌بم ! وه‌ هیچ گوێم به‌ هه‌ست و نه‌ستی‌ ئه‌و نه‌دا...
هیوایه‌تم بوو ئه‌و شوێنه‌ به‌جێبێڵم ، هه‌وڵی‌ زۆرم دا تا یه‌كه‌یه‌كه‌ی‌ قۆناغه‌كانی‌ خوێندنم به‌ سه‌ركه‌وتوویی‌ ته‌واو كرد وه‌ به‌ هۆی‌ نمره‌كانمه‌وه‌ توانیم له‌زانكۆی‌ سه‌نگافوره‌ وه‌ربگیرێم...
چووم بۆ سنگافوره‌ ..به‌ هه‌وڵی‌ زۆرمه‌وه‌ توانیم خوێندن به‌سه‌ركه‌وتویی‌ ته‌واو بكه‌م...پاشان ژیانی‌ هاوسه‌ریم پێك هێنا...وه‌ خانوێكم كڕی‌ تێیدا نیشته‌جێ‌ بووم... چه‌ند مناڵێكمان په‌یدابوو زیاتر ژیانمانی‌ خۆش كرد.
ڕۆژێ‌ له‌ ڕۆژان ئه‌و دایكه‌ی‌ چه‌نده‌ها ساڵ بوو نه‌مدیبوو بۆ ته‌نها جارێكیش چاوی‌ به‌نه‌وه‌كانی‌ نه‌كه‌وتبوو به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌ردانیكردنمان ئه‌م هه‌موو ڕێیه‌ دوور و درێژ و ناخۆشه‌ی‌ بڕیبوو به‌ ناڕه‌حه‌تیێكی‌ زۆره‌وه‌ تاكو توانیبووی‌ ماڵه‌كه‌م بدۆزێته‌وه‌ ، بینیم له‌به‌رده‌رگامان وه‌ستاوه‌ مناڵه‌كانم پێی‌ پێده‌كه‌نین...
به‌ سه‌رما قیژان و پێم ووت ئه‌وه‌ هاتوویت مناڵه‌كانم بترسێنیت ؟ لێره‌ بڕۆ با چاوم پێت نه‌كه‌وێت!!!
زۆر به‌ هێمنی‌ وه‌لاَمی‌ دامه‌وه‌و ( ببوره‌ ...ناونیشانه‌كه‌م هه‌ڵه‌ كردووه‌ ) ...پاشان ڕۆیشت و دیارنه‌ما... 
ڕۆژێك له‌و قوتابخانه‌یه‌ی‌ كه‌ كاتی‌ خۆی‌ خوێندنم تێیدا كردبوو نامه‌یه‌كم پێگه‌یشت له‌ نامه‌كه‌دا داوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ خێزانه‌ په‌رت و بلاَوه‌كه‌م لێكرا بوو.
منیش له‌به‌ر شه‌رمی‌ خۆم ، بڕیارمدا بچم بۆ ماڵی‌ دایكم ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خێزانم هه‌ست به‌و كاره‌ نه‌كات به‌ درۆ ووتم كاره‌كه‌م وا ده‌خوازێ‌ كه‌ سه‌فه‌ر بكه‌م!
دوای‌ كۆبونه‌وه‌ ڕۆیشتم بۆ ئه‌و ماڵه‌ی‌ كه‌ كاتی‌ خۆی‌ من و دایكم تێیدا ده‌ژیاین !!!
به‌لاَم كه‌ چووم ، دراوێسه‌كه‌ پێیی‌ ڕاگه‌یاندم كه‌ دایكت ....مردووه‌.
ته‌نها فرمێسكێكیش له‌ چاوانم نه‌هاته‌ خواره‌وه‌!!
دراوسێكه‌ نامه‌یه‌كی‌ پێدام كه‌ دایكم به‌ر له‌ مردنی‌ بۆ كوڕه‌ دڵ ڕق و بێ‌ وه‌فاكه‌ی‌ نوسیبووی‌ ،
له‌ نامه‌كه‌دا هاتبوو : كۆڕه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م ، به‌ هاتنم بۆ سه‌نگافوره‌ و ترسانی‌ مناڵه‌كانت زۆر داوای‌ لێبووردن ده‌كه‌م..
من زۆر دڵ خۆشم ده‌بم هه‌ر كاتێ‌ كه‌ بێیت بۆ سه‌ردانم به‌لاَم ئه‌گه‌ر كاتێ‌ هاتی‌ من له‌ ژیان نه‌مابم ئه‌وا به‌ دڵ حه‌ز ده‌كه‌م كه‌ پێشوازیت بكه‌م به‌لاَم ئه‌و كات ناتوانم سه‌رم له‌ سه‌رینه‌كه‌م هه‌ڵگرم!!
ڕۆڵه‌كه‌م بۆ ته‌ریق بونه‌وه‌كه‌شت چه‌ندان جار به‌ هۆی‌ منه‌وه‌ زۆر داوای‌ لێبوردن ده‌كه‌م...
  ئایا ده‌زانیت كاتێ‌ بچووك بووی‌ له‌ ڕووداوێكدا تووشی‌ كاره‌ساتێك بووی‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چاوێكت له‌ ده‌ست دا ، منیش وه‌ك دایك زۆر لام گران و ئه‌سته‌م بوو ڕۆڵه‌كه‌م گه‌وره‌ بكه‌م له‌ كاتێكدا ته‌نیا خاوه‌نی‌ چاوێك بێت ، بۆیه‌ چاوێكی‌ خۆمم پێشكه‌ش كردیت...وه‌ من زۆر هه‌ستم به‌ شانازی‌ ده‌كرد و دڵخۆش بووم به‌وه‌ی‌ كه‌ كوڕه‌كه‌م ده‌توانێت به‌ چاوه‌كانی‌ جیهان ببینێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی‌ خۆشه‌ویستی‌ .....دایكت



پێگه‌ی کۆمه‌ڵنیووز

هاورييان كاتيك ئه م به سه رهاته م خوينده وه زوور دلم توند  بوو له بيوه فاى كوران به تايبه تى بؤ دايكيان زوور به داخه وه كه هه ست ناكه ن به سوزو ميهره بانى دايك به ر به وه رده بوون و له دوايدا به جوريكى خرب باداشتيان ده ده نه وه و به ر هه لستى راو بوجونه كانيان ده كه ن .

خوازيارم هه موان ريزى داكيان بكرن و باداشتى جاكه كانى بده نه وه هه ر جه نده به هيش شيوه يه ك هيج كه سيك ناتوانيت باداشتى دايكى بداته وه

ياخوا خوداى مه زن و به خشنده و ميهره بان دايكى هه مو مان له ش ساغ و ته ندروست و ته مه ندريز بكات
بلين ئـــاااااااااميننننننن

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ღ.رۆژان.ღ (2009-11-19 22:05:08)

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-20 01:04:30

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

Re: ¤¤دایكێكی‌ میهره‌بان وكوڕێكی‌ بێ‌ وه‌فا¤¤

دەست خۆش خاتوو رۆژان ، زۆر ئەم چیرۆکەم خویندۆتەوە  زۆر گاریگەرە بەسەرھاتیکی ئاوا بەراستی  تالە بەداخەوە بۆ ھەموو ئینسانیکی لەم جۆرە نا ئینسانیە

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-20 11:28:40

Chamchamal_city
خونچەی نوێ
شوێن: Uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-11-29
په‌یامه‌كان: 58
WindowsXPMSIE

Re: ¤¤دایكێكی‌ میهره‌بان وكوڕێكی‌ بێ‌ وه‌فا¤¤

ده‌ستت خۆش رۆژان گیان به‌راستی بابه‌ته‌که‌ت کاریی گه‌ربوو  سه‌رکه‌وتوبیت ئه‌زیزه‌که‌م

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c65a4632dd.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-20 12:35:51

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ¤¤دایكێكی‌ میهره‌بان وكوڕێكی‌ بێ‌ وه‌فا¤¤

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ويست .
سوپاس  بۆ په‌یامه‌ نایابه‌كانتان ئه‌زیزانم خۆشحاڵتان كردم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-11-20 16:02:01

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ¤¤دایكێكی‌ میهره‌بان وكوڕێكی‌ بێ‌ وه‌فا¤¤

ئـــــــــامـــــــیــــن
رۆژان خان ده‌ستت خۆشبێت به‌رێزم بۆ دانانی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌
به‌راست کاتێك ئه‌م جیرۆکه‌م خوێنده‌وه‌ ته‌زویه‌ك به‌ له‌شمدا هاتا خواره‌وه‌
ئه‌ی که‌ ئه‌م کوره‌ زانی دایکه‌که‌ی چاوی خۆی بۆ ئه‌و به‌خشیوه‌ ئه‌بێت هه‌ستی ئه‌م کوره‌ چۆن بووه‌؟
ئایه‌ ئه‌و قه‌ت بیر له‌وه‌ناکاته‌وه‌ که‌ ئه‌ویش ئێستا خێزانی پێك هێناوه‌ مندالیان هه‌یه‌
گه‌ر مندالێکی خوا نه‌خواسته‌ شتێکی لێ بێت له‌ پێناوی منداله‌که‌ی ئه‌بێت جی بکات
به‌ڵام ئه‌م جۆره‌که‌سانه‌ هیج کاتێك ناتوانن بلێن دایك که‌ ته‌نها وشه‌شی دایکیش به‌کار بهێنن
جونکه‌ ئه‌زانیت خۆی جی له‌ دایکی خۆی کردووه‌

به‌ڵام بۆ ئه‌م جۆره‌ نوسینه‌ی به‌رێزیشتان

كۆد:

هاورييان كاتيك ئه م به سه رهاته م خوينده وه زوور دلم توند  بوو له بيوه فاى كوران به تايبه تى بؤ دايكيان زوور به داخه وه كه هه ست ناكه ن به سوزو ميهره بانى دايك به ر به وه رده بوون و له دوايدا به جوريكى خرب باداشتيان ده ده نه وه و به ر هه لستى راو بوجونه كانيان ده كه ن

هه‌موو که‌سێك وه‌ك یه‌ک نیه‌ و هه‌موو ناوله‌پی ده‌ستێکیش وه‌ك یه‌ك نیه‌
نابێت تۆش هه‌موویان کۆ بکه‌یته‌وه‌ که‌ کوران بێ وه‌فان به‌رامبه‌ر دایك

له‌گه‌ڵ رێزم بۆت له‌ ره‌خنه‌که‌م دڵگران نه‌بیت
به‌س ئه‌مه‌ راستیه‌ که‌ به‌ خوشکی خۆم وت

دووباره‌ ده‌ست خۆشبێت و رێزم هه‌یه‌ بۆت
هیوام سه‌رکه‌وتنته‌ له‌ ژیاندا

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-11-21 13:55:42

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ¤¤دایكێكی‌ میهره‌بان وكوڕێكی‌ بێ‌ وه‌فا¤¤

ده‌سته‌کانت خۆش بێت رۆژان گیان ، به‌راستی به‌سه‌رهاتێکی تابڵێی دڵ ته‌زێن بوو له‌کۆتایدا که‌نامه‌که‌ی دایکیمخوێنده‌وه‌ خۆمم پێنه‌گیرا فرمێسک به‌جاوه‌کانمدا هاته‌ خواره‌وه‌ زۆر کاریگه‌ربوو ، به‌راستی ئه‌وه‌ قسه‌ی خه‌ڵک کاریگه‌ری تێکردووه‌ بۆیه‌ وا ڕقی له‌دایکی بووه‌ ، خۆزگه‌ قسه‌ی خه‌ڵک نه‌بوایه‌ ، .. وه‌ هه‌رچییه‌ک بکرێت به‌رامبه‌ر به‌دایک ناگاته‌وه‌ ئه‌جرو پاداشته‌ی که‌دایک له‌گه‌ڵ رۆله‌کانی کردویه‌تی ،

هه‌ربژیت و سه‌رکه‌وتو بیت به‌قوربان
..

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-11-22 09:52:13

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ¤¤دایكێكی‌ میهره‌بان وكوڕێكی‌ بێ‌ وه‌فا¤¤

رۆژان گیان ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م چیرۆکه‌‌جوانه‌،
به‌رراستی زۆرزۆر کاریگه‌ره‌،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بۆئه‌وانه‌ی که‌ هه‌ست به‌ سۆزی گه‌وره‌ی دایک ناکه‌ن،،
هیوادارم ئه‌م چیرۆکه‌ ببێت به‌ په‌ندوئامۆژگاری ۆئه‌وانه‌ی هه‌ست به‌م سۆزه‌ ناکه‌ن،،،
سه‌رکه‌وتوو بیت گوڵه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-11-24 08:56:15

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ¤¤دایكێكی‌ میهره‌بان وكوڕێكی‌ بێ‌ وه‌فا¤¤

كاك بيستون ببوره بيرم جوه بنوسم هه نديك
به لام به خوا من مه به ستم هه موينيه
جونكه هه مو به نجه كانى ده ست وه ك يه ك نيه و كه سانى جاك و خرابيش به هه مان شيوه
زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ويست
سوزى  گیان
شــازاده  گیان
كاك بيستون  گیان
سوپاس  بۆ په‌یامه‌ نایابه‌كانتان ئه‌زیزانم خۆشحاڵتان كردم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-11-29 07:49:09

rawaz
خونچەی نوێ
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-14
دواترین سه‌ردان: 2013-02-21
په‌یامه‌كان: 68
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ¤¤دایكێكی‌ میهره‌بان وكوڕێكی‌ بێ‌ وه‌فا¤¤

dastt xosh bet

Kurdzhin
ئه‌وه‌نده‌ ئه‌زانم که‌ من هيچ نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-11-29 08:02:51

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ¤¤دایكێكی‌ میهره‌بان وكوڕێكی‌ بێ‌ وه‌فا¤¤

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ويست .......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net