.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














شیرین ئه‌حمه‌د: هه‌ڵكه‌وت زاهیر داهێنه‌رێكی گه‌وره‌یه، سڵاوم بۆی هه‌یه، گه‌نجانی كورد نامه‌ی جوانم بۆ ده‌نێرن … زانا دڵشاد دزه‌یی
زانا دڵشاد دزه‌یی 
چوار شەممە, 18 تشرینی دووەم 2009 18:06
شیرین ئه‌حمه‌د یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانی عه‌ره‌به و به ره‌گه‌ز میسرییه، ئه‌و له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆ (سڤیل)، ئاماژه به كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی ده‌كات و ناشیه‌وی زۆر قسه له‌سه‌ر لایه‌نی تایبه‌تی بكری، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ساڵی له‌دایكبوونی. ئه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "ئاماده نیم ساڵی له‌دایكبوونم ئاشكرا بكه‌م، با وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ته‌نیا بۆ خۆم بمێنێته‌وه"، شیرینی هونه‌رمه‌ند ده‌شڵی "هه‌ڵكه‌وت زاهیر داهێنه‌رێكی گه‌وره‌یه و كاره‌كانی ئه‌وم زۆر به دڵه، سڵاوم بۆی هه‌یه".
هونه‌رمه‌ند شیرین ئه‌حمه‌د، كه زۆرترین جار ته‌نیا به شیرین ناوده‌بری، له‌و دیمانه‌یه‌یدا له‌گه‌ڵ (سڤیل) ئاماژه به چۆنییه‌تی ده‌ركه‌وتن و كاركردنی خۆی له بواری گۆرانی ده‌كا، ئه‌و وا باسی ده‌كات له مۆبایلی هونه‌رمه‌ندێكی هاوڕێیه‌وه خۆیه‌وه ده‌نگی تۆمار كراوه و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك سه‌رسامی ده‌بن و هاوكاری ده‌بن له به هونه‌رمه‌ندبوونی، ده‌ڵی "من له منداڵییه‌وه خولیای هونه‌ری گۆرانی بووم و به گرووپ به‌شداری چه‌ند فیستیڤاڵێكم كردووه، به‌ڵام له ده‌ركه‌وتنی مندا ناسر مه‌حروس ده‌ورێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه، ئه‌وكاته‌ی سه‌ڵاح شه‌رنوبی له مۆبایله‌كه‌ی خۆیدا ده‌نگی منی تۆمار كردبوو و دوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر گوێی له ده‌نگم ده‌بی، به گرنگییه وه‌سفی ده‌نگی منی كرد، ئه‌و براده‌رانه‌ش به ده‌نگمه‌وه هاتن، بێگومان هه‌ندێ كه‌سی دیكه‌ش رۆڵیان هه‌بوو و له بیریان ناكه‌م"، ئێستا شیرین له وڵاتی میسر نیشته‌جێیه و شانازی به وڵاتی میسره‌وه ده‌كات و به وڵاتی دایك وه‌سفی كرد، ده‌ڵی "من له وڵاتی میسر له‌دایك بووم و شانازی به وڵاته خۆشه‌ویسته‌كه‌م ده‌كه‌م، كه چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گه‌وره له‌و وڵاته‌دا چاویان به دنیا هه‌ڵهێناوه"، زۆر جار له راگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه باوكی شیرینی هونه‌رمه‌ند فلیپینییه، به‌ڵام شیرین دیسانه‌وه نایه‌وی راسته‌خۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش بداته‌وه و گوتی "من زیاتر حه‌ز ده‌كه‌م له‌سه‌ر ژیانی هونه‌ری قسه بكه‌م، به‌ڵام له میسر ئه‌و جۆره كێشانه نی‌یه و بۆ هه‌موو مرۆڤێك ئازادییه‌كی زۆر هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی هه‌بێت"، ئه‌و هونه‌رمه‌نده میسرییه هه‌ڵكه‌وتووی كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی به توانای میسری به نموونه‌ی ئازادییه‌كی زۆر له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا ده‌هێنێته‌وه، وتی "تا پله‌یه‌كی زۆر له وڵاتی میسر ئازادی هه‌یه، بوونی فیلم و ئه‌و كاره هونه‌رییانه كه ده‌بینرێن، شایه‌تی ده‌دات بۆ بوونی ئازادی له وڵاتی میسر، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌موو دنیادا ئافره‌ت سه‌ختی زۆری بۆ دێته ڕێ، به تایبه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له كاری هونه‌ریدا رۆڵیان هه‌یه و ده‌یانه‌وی كار بكه‌ن و هونه‌رمه‌ندبوونی خۆیان بسه‌لمێنن".
"هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر داهێنه‌رێكی زۆر گه‌وره‌یه و به به‌تواناترین ئاوازدانه‌ری ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ژمێردرێ، هه‌ڵكه‌وت زاهیر له سه‌ردانێكی بۆ وڵاتی میسر له‌لای هونه‌رمه‌ند (سه‌لاح شه‌رنوبی) داده‌نیشێت، له مۆبایل گوێی له ده‌نگم ده‌بێت و زۆر سه‌رسامم بوو، یه‌كسه‌ر به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم و بووه هاوكارێكی زۆر باشی من، ئه‌و ده‌رگایه بۆ من كرایه‌وه و هانده‌رێكی گه‌وره بوو، به‌ڵام به داخه‌وه ئێستا ئه‌و كه‌متر سه‌ردانی وڵاتی میسر ده‌كات، سڵاوم بۆی هه‌یه، زۆر حه‌ز به كاره‌كانی ئه‌و ده‌كه‌م". ئه‌وه شیرین ئه‌حمه‌دی هونه‌رمه‌نده وا ده‌ڵی، هه‌روه‌ها شیرین ده‌شڵی "گوێم له گۆرانی كوردی بووه، به‌ڵام زیاتر گوێم له كاره‌كانی كاك هه‌ڵكه‌وت زاهیر بووه، كورد مۆسیقایه‌كی جوانی هه‌یه". شیرین ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بی، حه‌ز ده‌كات سه‌ردانێك بۆ كوردستان ئه‌نجام بدات و به تایبه‌ت به زمانی كوردی گۆرانی بڵی، به‌ڵام "هێشتا بیرم لێ نه‌كردۆته‌وه و پڕۆژه‌ی وام بۆ نه‌هاتووه"، ئه‌و هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌یدا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، له ناو هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به‌كان بوونی حه‌ساده‌ت وای كردووه ژیانی هاوسه‌ری هونه‌رمه‌نده‌كان زۆر به زوویی فه‌شه‌ل بهێنی، كه تا ئێستا زۆرترین زه‌واجی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵام ناوبراو پێی وایه "شه‌رت نی‌یه هه‌موو جیابوونه‌وه‌یه‌ك به هۆكاری حه‌ساده‌تی هونه‌ركرنه‌وه بێت، ره‌نگ بێت له‌و كاته‌دا كێشه‌یه‌ك روو بدات و خه‌ڵك وا بزانێ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه"، شیرین ئاماژه‌شی به‌وه كرد، زۆر جار شووكردنی كچه گۆرانیبێژه‌كان ده‌بێته دروستبوونی كێشه له نێوان هونه‌رمه‌نده‌كه و به‌رپرسانی كاره هونه‌رییه‌كان، شیرین هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی تێنه‌گه‌یشتن گێڕایه‌وه، كه ئه‌و خۆیشی تووشی ئه‌و حاڵه‌ته بووه و ده‌ڵێت "هه‌ندێ جار نه‌گونجان له نێوان هونه‌رمه‌نده‌كه و ئه‌و كه‌سه‌ی كاره هونه‌رییه‌كان ده‌كات، رووده‌دات و ده‌گاته دادگاش، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت هیچ لایه‌كیان خراپ بێت، به‌ڵكو به هۆی نه‌گونجان و جیاوازی بیروڕا ئه‌و وازهێنان و شه‌ڕانه رووده‌دات، له‌به‌رئه‌وه من به كارێكی ئاسایی ده‌زانم، خۆشم له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌م كه‌وتینه جیاوازی بیروڕای جیا، دواتر رۆتانا توانی چاره‌سه‌ری بكات".
له زۆر راپۆرتدا كه له راگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، شیرین ئه‌حمه‌د تا ئێستا حه‌وت نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بوو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش بداته‌وه، گوتی "ئه‌وه‌یان زیاتر به كاری پریڤاتی مرۆڤی ده‌زانم، ئێوه بینیوتانه جوانكاریم كردبێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ هونه‌رمه‌ند به كارێكی ئاسایی ده‌بینم". شیرین هیواخوازه به سه‌ردانێك بێته كوردستان و ئه‌و گه‌نجه كوردانه ببینێت، كه له رابردوو و ئێستاشدا نامه‌ی جوانیان بۆ ناردووه، ده‌ڵێت "سوپاسم بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی خۆشه‌ویست هه‌یه، زۆر جار له‌لایه‌ن گه‌نجه‌كانی كورده‌وه له رێی فێس بووك نامه‌ی جوانم بۆ دێت، ئه‌و نامه جوانانه‌ی ئه‌وان ده‌خوێنمه‌وه و دڵخۆشم ده‌كه‌ن".
تێبینی: ئه‌و دیمانه‌یه له ژماره 9ی گۆڤاری (سڤیل) وه‌رگیراوه.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh be azizm waaaaaaaaw qsakany zor cwann rasta halkawt zahir dahenara mamostaia,,maiay shanazy kurda halkawt zahir

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده ست خؤش بابه تيكى جوانه شيرين ده نكى زؤر خؤشه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








zooor swpas hawreyan bo payamakantan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه