❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌ربازبوون له‌ چه‌وری‌ جه‌سته‌ به‌ رێگه‌ی ئاسان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-21 14:25:26

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

ده‌ربازبوون له‌ چه‌وری‌ جه‌سته‌ به‌ رێگه‌ی ئاسان

ده‌ربازبوون له‌ چه‌وری‌ جه‌سته‌ به‌ رێگه‌ی ئاسان

ده‌نگوباس - زیادبوونی‌ چه‌وری‌ له‌ جه‌سته‌دا به‌ دیارترین
نیشانه‌ی‌ قه‌ڵه‌وی‌ ‌و جه‌سته‌ی ناته‌ندروست ده‌ژمێردرێت،
بۆیه‌ سوتاندنی‌ چه‌وری‌ له‌ رێگای‌ وه‌رزشه‌وه‌ گرنگترین
كارێكه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ رزگاربوون له‌ چه‌وریه‌ زیاده‌كه‌
، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆیشتن ‌و راكردن دیارترین ئه‌و
وه‌رزشانه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ سوتاندنی‌ چه‌وری
‌ له‌ش و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ قه‌ڵه‌وی‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ زانایانی‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌
مژده‌یه‌كی‌ دڵخۆشكه‌ر ده‌ده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه
‌ ده‌یانه‌وێت كێشی‌ له‌شیان داگرن و له‌ هه‌مان
كاتدا نایانه‌وێت كاتێكی‌ زۆر به‌ وه‌رزشكردنه‌وه‌
به‌رنه‌سه‌ر یان هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌تدا كاتی‌ ئه‌وه‌یان نییه‌.
ئه‌و زانایانه‌ چه‌ند جوڵه‌یه‌كی‌ وه‌رزشی‌ ئاسانیان
دیاری‌ كردووه‌ تاكو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت
له‌ڕێی‌ وه‌رزشه‌وه‌ چه‌وری‌ له‌شیان بسووتێنن
ئه‌نجامی‌ بده‌ن، ئه‌مه‌شیان له‌سه‌ر پێگه‌ی
‌ ئه‌لیكترۆنی‌ (health.com) تایبه‌ت به‌ ته‌ندروستی
‌ بڵاوكردووته‌وه‌، جوڵه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسان كراون به‌ دوو به‌شه‌وه‌.
• ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ تازه‌ ده‌كه‌ن به‌ وه‌رزش پێویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی‌ خواره‌وه‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌ن:
1. رێكردن بۆ ماوه‌ی‌ 5 خوله‌ك به‌خێرایی‌.
2. راكردن بۆ ماوه‌ی‌ 3 خوله‌ك به‌ خێراییه‌كی‌ مامناوه‌ند.
3. رێكردنی‌ ئاسایی‌ بۆ هه‌ڵكێشانی‌ هه‌ناسه‌.
4. سێ‌ جار دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ 2 و 3.
5. رێكردنی‌ ئاسایی‌ بۆ ماوه‌ی‌ 5 خوله‌ك.
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام وه‌رزشیان كردووه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی‌ خواره‌وه‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌ن:
1. رێكردن به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا بۆ ماوه‌ی‌ 3 خوله‌ك، پاشان راكردن به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسان و له‌سه‌رخۆ بۆ ماوه‌ی‌ 7 خوله‌ك.
2. راكردن به‌وپه‌ڕی‌ خێراییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 2 خوله‌ك.
3. راكردن به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ بۆ ماوه‌ی‌ 3 خوله‌ك.
4. چوار جار دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ 2 و 3.
5. هێوربوونه‌وه‌ و پاشان راكردنێكی‌ زۆر له‌سه‌رخۆ بۆ ماوه‌ی‌ 7 خوله‌ك و دوای‌ ئه‌وه‌ش رێكردنی‌ ئاسایی‌ بۆ ماوه‌ی‌ 3 خوله‌ك.
bbwrn barezan nawe nwsar nazanm la malpare chaw gash wargerawa

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن LovE..........P (2009-11-21 14:45:44)

Kurdzhin
‌گه‌ر که‌س له‌ دونیا وه‌فای بۆم نه‌بێت
هه‌رگیز خه‌فه‌ت ناخۆم تا تۆم هه‌بیت
I LOVE YOU...........................P

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net