.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










موسڵمانی بهرِێز: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت(نوێژ كۆڵه‌كه‌ی دینه) ,نوێژ وه‌كو ئه‌و به‌رده وایه كه بۆ بنچینه‌ی خاویه‌ك داده‌نرێت, هه‌ر خانویه‌ك به‌ردی بناغه‌ی نه‌بێت ئه‌وا به‌شه‌كانی تری پێك نایه‌ت,بۆیه ئه‌ی موسڵمانی به‌رێز ده‌بێت بزانیت یه‌كه‌م كرده‌وه كه له رۆژی دوایی خوای گه‌وره پرسیارت لێ ده‌كات له‌سه‌ری (نوێژه‌كانته) ئه‌گه‌ر له نوێژه‌كانت ده‌رچووی ئه‌وا به پشتیوانی خوا ئه‌وانه‌ی تریشت ئاسان ده‌بێت,نوێژێك كه كۆڵه‌كه‌ی دین بێت و یه‌كه‌م شت بێ كه پرسیار له به‌نده بكرێت له‌سه‌ری كه‌واته ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته كه ئه‌م نوێژه به شێوه‌یه‌كی دروست و رِاست ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه بێت كه خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێت و لێمان وه‌ربگرێت,بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا باس له چونێتی نوێژی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئێمه به‌و شێوه‌یه ئه‌جامی بدات .... خوی گه‌وره نوێژ و طاعه‌تی هه‌موومان قبوڵ بكات......
پوخته‌ی چونێتی نوێژی پێغه‌مبه‌ر
ئاماده کردنی :خوشکه په یام
1-روكردنه كه‌عبه
ا-موسڵمانی بهرِێز ئه‌گه‌ر نوێژ بكه‌ی فه‌رز بێ یان سوننه‌ت له هه‌ر كوێ بوی روت له كه‌عبه بكه روكردنه كه‌عبه روكنێكه و له نوێژدا نه‌بێ نوێژه‌كه ته‌واو نابێ.
ب-جه‌نگاوه‌ر له نوێژی ترس و لهشهرِی توند‌و تیژدا روكردنه كه‌عبه‌ی له‌سه‌ر نامێنێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی بێتواناش بێت وه‌كو نه‌خۆش یان له ناو كه‌شتی و ترِومبێل و فرِۆكهدا بێت و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێ كاتی نوێژه‌كه‌ی به‌سه‌ر بچێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ش كه سوار بێت و نوێژی سوننه‌ت و وه‌تر بكات جا سوار وڵاخ بێ یان سواری هه‌ر شتێكی تر بێ به‌ڵام موسته‌حه‌ب وایه گه‌ر بۆ‌وی بكرێ له‌و كاته‌ی ته‌كبیری نوێژدابه‌ستن ده‌كات روی له كه‌عبه بێ پاشان روی له هه‌ر لایه‌ك ده‌كات با بیكات.
ج-هه‌ر كه‌سێك كه‌عبه‌ی لێ دیار بێ له سه‌ری واجبه چاو ببرِێته كه‌عبه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌عبه‌ی لێ دیار نه‌بێ ئه‌وا رِوی تێ ده‌كات.
د-ئه‌گه‌ر نوێژی دابه‌ستابو به‌ڵام به هۆی تهمو مژ یان به هه‌ر هۆیه‌كی تر روی له كه‌عبه نه‌كردبو و هه‌وڵی سۆراخكردن و دۆزینه‌وی قیبله‌شی دابوو ئه‌وا نوێژه‌كه‌ی دروسته و دوباره كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نی یه.
ث-ئه‌گه‌ر نوێژی كردوو روی له قیبله نه‌بو له‌و كاته‌دا كه‌سێكی وا هاته لای باوهرِی پێ دهكردو ئارِاستهی قیبله‌ی پێ رِاگهیاند ئه‌وا له سه‌ریه‌تی روی بۆ قیبله وهسورَێنێ و نوێژه‌كه‌شی ته‌واوه.
2-راوه‌ســــتان
1- له سه‌ری واجبه به راوه‌ستاوی نوێژ بكات ئه‌مه‌ش روكنه به‌ڵام له حاڵه‌تانه‌دا واجب نی یه:
له نوێژی ترس و شهرِی توندوتیژدا دروسته به سوارییه‌وه نوێژ بكات.
بێ‌توانا كه توانای راوه‌ستانی نه‌بێت ئه‌گه‌ر پێ ی كرا با دانیشێ ئه‌گه‌ر نا با له‌سه‌ر ته‌نیشت رِاكشێ و نوێژه‌كه‌ی بكات.
له نوێژی سوننه‌تشدا بۆی هه‌یه به سوارییه‌وه یان ئه‌گه‌ر حه‌زی لێ بوو به دانیشته نوێژه‌كه‌ی بكات.
كرِنوش و سوژده‌كشی به دانواندنی سه‌ری ده‌بێت به‌ڵام له سوژده‌كه‌یدا سه‌رس نه‌ویتر ده‌كات بۆ نه‌خۆشی دانیشتوش هه‌ر به‌م جۆره‌یه.
2-ئه‌وه‌ی به دانیشتنه‌وه نوێژ ده‌كات بۆی دروست نی یه شتێكی بىرز له‌سه‌ر زه‌وی دابنێ و سوژده‌ی له‌سه‌ر ببات چونكه ئه‌گه‌ر نه‌یده‌توانی راسته‌وخۆ سه‌ری بخاته سه‌ر زه‌وی ئه‌وا هه‌روه‌ك پێشتر باسمان كرد سه‌ری نه‌وی ده‌كات و له كرِنوش نه‌ویتر ده‌بێ.
نوێژی ناو كه‌شتی و فرِۆكه
1- نوێژی فه‌رز له ناو كه‌شتی و فرِۆكه دروسته .
2-ئه‌گه‌ر ترسی به‌ربونه‌وه هه‌بێ بۆی هه‌یه به دانیشتنه‌وه نوێژه‌كه‌ی بكات.
3-ئه‌گه‌ر پیر بێ یان جه‌سته‌ی لاواز و بێتاقه‌ت بێ ئه‌وا له راوه‌ستانه‌كه‌یدا ده‌توانێ متمانه بكاته سه‌ر ئه‌ستونێك یان گۆچانێك.
كۆكردنه‌وه له نێوان راوه‌ستان و دانیشتن‌دا
1-شه‌و نوێژ به راوه‌ستان بێ یان دانیشتن گه‌ر چی عوزریش نه‌بێ دروسته ده‌تونێ هه‌ردوكیشیان به‌م جۆره كۆبكاته‌وه: نوێژ ده‌سپێبكا و به دانیشتن بخوێنێ ئینجا كه‌مێك پێش كرِنوش هه‌ڵستێته‌وه و ئه‌وه‌نده ئایه‌تی ماوه‌ته‌وه به راوه‌ستانه‌وی بیخوێنێته‌وه پاشان كرِنوش و سوژده ببات ئینجا له ركاعه‌تی دوه‌مدا هه‌مان شت دوباره بكاته‌وه.
2-ئه‌گه‌ر به دانیشتنه‌وه نوێژ بكات با چوارچمكی دابنیشێ یان به‌هه‌ر جۆرێكی تر كه خۆی پێی خۆشه.
نوێژ كردن به پێڵاوه‌وه
1-بۆی دروسته به پێ خواسی نوێژ بكات هه‌روه‌ها به پێڵاوه‌وه‌ش دروسته. 2-باشتر وایه جار جار به پێ‌خواسی و جار جار به پێڵاوه‌وه نوێژ بكات چونی بۆ ره‌خسا بێ ئه‌وه‌ی له پێ كردن و له پێ كردنه‌وه‌ی پێڵاوه‌كه‌ی خۆی گرانبار بكاتئه‌گه‌ر پێ خواس بوو به پێ خواسی ئه‌گه‌ر پێڵاویشی له پێ بوو با به پێڵاوه‌وه بیكات.
3-ئه‌گه‌ر پێڵاوه‌كانی ده‌كه‌ند با له ته‌نیشتی راسته‌یان دانه‌نێ به‌ڵكو له ته‌نیشتی چه‌پیان دانێ ئه‌گه‌ر كه‌س له ته‌نیشتی چه‌ێی نوێژی نه‌ده‌كرد ئه‌گه‌ر نا با له به‌ینی لاقه‌كانی دایانبنێ به‌م جۆره به صه حیحی له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم گهرِاوهتهوه.
نوێژ كردن له‌سه‌ر مینبه‌ر
ئیمام ئه‌گه‌ر بیه‌وێ خه‌ڵك فێر بكات بۆی دروسته له‌سه‌ر شوێنێكی بڵندی وه‌كو مینبه‌ر نوێژ بكات له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كه رِابووهستێ و(الله اكبر) بكات و بخوێنێ و كرِنوش ببات ئینجا پاشه‌و پاش دابه‌زێته خواره‌وه‌و تاكو ده‌توانێ له بنكی مینبه‌ره‌كه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی سوژده‌كه‌ی ببات پاشان دهگهرِێتهوه سه‌ر مینبهرو له ركاعه‌تی دوه‌مدا هه‌مان شت دووباره ده‌كاته‌وه.
واجبێتی هه‌بوونی به‌ربه‌ست و لێ نزیكبوونه‌وه‌ی
1-بوونی به‌ربه‌ست بۆ نوێژ واجبه جا له مزگه‌وت بێ یا له شوێنی تر مزگه‌وتوكه‌ش گه‌وره بێ یان گچكه هیچ جیاوازی نی یه له‌به‌ر ئه‌و فه‌رموده گشتیه‌ی ده‌فه‌رموێ( لا تصل الا الى سترة ولا تدع احدا یمر بین یدیك فان ابى فلتقاتله فان معه قرین) واته: روه‌و به‌ربه‌ستێك نه‌بێ نوێژ مه‌كه مه‌هێڵه هیچ كه‌سێك به به‌رده‌مات راببورێ ئه‌گه‌ر هه‌ر ویستیشی تێپهرِێ لێ ی بده چونكه شه‌یتانه هاوده‌مه‌كه‌ی وای پێ ده‌كات.
2-واجبه له به‌ربه‌سته‌كه نزیك بیته‌وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمانی پێ كردووه.
3-ماوه‌ی نێوان جێ ی سوژده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و ئه‌و دیواره‌ی نوێژی به‌ره‌و روو ده‌كرد هێنده‌ی ئه‌و ماوه‌یه ده‌بو مهرِێكی پێ تێپهرِیبا جا هه‌ر كه‌سێك وا بكات ئه‌وا نزیك بوونه‌وه واجبه‌كه‌ی جێ به جێ كردووه.
به‌رزایی به‌ربه‌ست
1- به‌رزای به‌ربه‌ستله‌سه‌ر زه‌ویدا واجبه بستێك یان دوو بست بێ له‌به‌ر ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم كه ده‌فه‌رموێ ( اذا وقع احدكم بین یدیه مثل مؤخره الرحل فلیصل ولا یبالی من ورا‌ء ذلك)واته: هه‌ر یه‌كێكتان ئه‌گه‌ر به‌ره‌بستێكی به قه‌د به‌رزایی پاشكۆی كۆپاره‌ی وشتری له‌به‌رده‌مدا بێت با نوێژی خۆی بكات و هه‌ر شتێكیش به ئه‌و دیوی به‌ربه‌سته‌كه تێپهرِی گوێ ی پێ نه‌دات. 2-راسته‌وخۆ روی له به‌ربه‌سته‌كه ده‌كات چونكه له فه‌رمووده‌كاندا وا ده‌رده‌كه‌وێت خۆ وهرگێرِانیش له به‌ربه‌سته‌كه چ به‌لای چه‌پ یان به لای راست به جۆرێك راست به‌رامبه‌ر به‌ربه‌سته‌كه رانه‌وه‌ستێ شتێكه له فه‌رمودان نه‌سه‌لمێنراوه.
22-نوێژ كردن روه‌و گۆچانێك یان هاوشێوه‌ی گۆچانێكی له زه‌وی چه‌قێنراو یاخود رووه‌و دارێك یان ئه‌ستونێك بێ یان خیزانه‌كه‌شی بێت كه له‌سه‌ر جێخه‌وه‌كه‌یدا پێخه‌فه‌كه‌ی به خۆ دادابێ و رِاكشابێ یاخود روه‌وه گیاندا‌رێك بێت ئه‌گه‌ر چی حوشتریش بێ دروسته.
حه‌رامێتی نوێژ كردن روه‌و گۆرِ
به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نی یه موێژ روه‌و گۆرِ بكرێ با گۆرِی پێغه‌مبه‌را و كه‌سانی تریش بێ.
حه‌رامێتی رابورین به به‌رده‌می نوێژكه‌ردا ئه‌گه‌ر چی له مزگه‌فتی كه‌عبه‌شدا بێ
تێپه‌رین به‌به‌رده‌می نوێژكردا ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێكی له پێشدا هه‌بێ دروست نی یه جا له مزگوتی كه‌عبه‌دا بێ یان له مزگه‌وته‌كانی تر بێ له هه‌ر هه‌مویاندا هه‌ر نا دروسته له‌به‌ر ئه‌م فه‌رموده مه‌به‌ست گشتی یه‌ی پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم كه ده‌فه‌رموێ( لو یعلم المار بین یدی المصلی ماذا علیه لكان ان یقف اربعین خیرا له من ان یمر بین یدیه) واته:ئه‌و كه‌سه‌ی به‌به‌رده‌می نوێژ كه‌رێكدا راده‌بورێ ئه‌گه‌ر ده‌یزانی چ گوناهێك ده‌خاته ئه‌ستووی خۆی ده‌بوایه چل وه‌ختان چاوهرِێ بێ و رانه‌بوریبا تا نوێژه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كرد چاوهرِێ بێ باشتره نه‌ك تێپهرِێ.
به‌ره‌و پێش رۆشتن بۆ قه‌ده‌غه كردنی تێپهرِبوون
بۆی دروسته هه‌نگاوێك یان زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت تا نه‌هێڵێت كه‌سێكی نا ئه‌ركبار (غیر مكلف) به به‌رده‌میدا تێپهرِێ و به‌ڵكه به پشتیدا رابورێ.
ئه‌و تپێهرِ بوهی نوێژ به‌تاڵ ده‌كات
ئه‌گه‌ر نوێژكه‌ر به‌ربه‌ستی دانه‌نا بوو ژنێكی خواناس یان كه‌رچك یان سه‌گێكی رِهشی به به‌رده‌مدا تێپه‌ری نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستی دانابوو به‌ودیوی به‌ربه‌سته‌كه‌دا تێپهرِین نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ نابێ ئه‌وه‌یه گرنگی به‌ربه‌ست.
3-نیـــــــــــاز
نوێژ كه‌ر ده‌بێ له‌دڵی خۆیدا نیازی هه‌بێ كه به‌ته‌مایه نوێچ بكات و دیاریش بكات چ نوێژێك ده‌كات وه‌ك فه‌رزی نێوهرِۆ یان عه‌سر وه یان سوننه‌ته‌كانیان
نیازیش مه‌رجێكه یان رِوكنێكی نوێژه به‌ڵام به دوم دركاندنی نیازه‌كه بیدعه‌یه و پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته هیچ یه‌كێكیش له ئیمامه پهیرِهولێكراو و لاساكه‌ره‌وه‌كان رای نه‌داوه نیاز به ده‌م بگوترێ.
4-الله اكبر كردن
1-پاشان نوێژه‌كه‌ی به ته‌كبیرێك ده‌ست پێ ده‌كات كه ئه‌مه‌ش رِوكنێكه له‌به‌ر ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم كه ده‌فه‌رموێ(مفتاح الصلاه:الطهور وتحریمها:التكبیر و تحلیلها:التسلیم) واته:ده‌سنوێژ كلیلی نوێژه ته‌كبیریش قه‌ده‌غه‌كه‌ری ئه‌و جوله و تانه‌یه كه نابێ له نوێژدا بكرێن سڵاو دانه‌وه‌ش حه‌ڵاڵ كه‌ری جوڵه‌و وته‌كانه كه ده‌توانرێ له دوای ته‌واو بوونی نوێژدا بكرێن.
2-له هیچ نوێژێك ده‌نگی خۆی له ته‌كبیردا به‌رز ناكاته‌وه ته‌نها ئه‌گه‌ر ئیمام بێت.
3-بانگ ده‌ر ئه‌گه‌ر به پێویستی زانی دروسته ته‌كبیری ئیمام به ده‌نگێگی به‌رز به خه‌ڵك راگه‌ینته‌وه, بۆ نمونه له حاڵه‌تانه: ئه‌گه‌ر ئیمام نه‌خۆش بێت یان ده‌نگی كز بێت یان ژماره‌ی نوێژكه‌رانی دواوه‌ی گه‌لێ زۆر بێ و ده‌نگی ئیمامیان گوێ لێ نه‌بێ.
4-تا ئیمام له ته‌كبیره‌كه‌ی نه‌بێته‌وه مه‌ئموم ته‌كبیر ناكات.
ده‌ست به‌رز كردنه‌وه‌و چۆنێتیه‌كه‌ی
1 ده‌سته‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ته‌كبیره‌كه‌دا یان له پێشتر یان له پاشتر به‌رز ده‌كاته‌وه هه‌ر سێ جۆریان له سوننه‌تدا سه‌ڵمێنراون.
2-ده‌سته‌كانی به شێوه‌یه‌ك به‌رز ده‌كاته‌وه كه په‌نجه‌كانی راكشاو بن.
3- هه‌ردوو ده‌ستی تا به‌رامبه‌ر شانه‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه جار‌و باریش له‌م ئاسته‌دا به‌رزتری ده‌كاته‌وه تا ده‌گاته به‌رامبه‌ر گوێكانی.
ده‌ستگرتن و شێوازه‌كه‌ی
1- پاش ته‌كبیری نوێژدابه‌ستن ده‌ستی راستی ده‌خاته سه‌ر ده‌ستی چه‌پ كه ئه‌مه‌ش سه‌ننه‌تێكی پێغه‌میه‌رانه علیهم الێلاه والسلام پێغه‌مبه‌ریش ێلى الله علیه وسلم به‌م شێوازه فه‌رمانی به یاوه‌ران كردووه, به‌ردانه‌وه به خۆدا شۆرِكردنهوهشیان دروست نی یه.
2-به‌ری ده‌ستی راستی ده‌خاته سه‌ر پشتی ده‌ست و مه‌چه‌ك و باسكی چه‌پی.
3- جار‌و باریش به ده‌ستی راست ده‌ستی چه‌پی بگرێ.
شوێنی دانانی ده‌سته‌كان
1-ده‌سته‌كانی ته‌نها له سه‌ر سینگی داده‌نێ و له شوێنی تریان دا نانێ پیا و و ژن له‌مه‌دا به‌شدارن.
2-دروست نی یه ده‌ستی راستی له‌سه‌ر كه‌له‌كه دابنێ
دڵكزی و ته‌ماشاكردنی سوژده‌گا
1-له‌سه‌ری پێویسته له نوێژه‌كه‌یدا دڵكز بێ چاوی له هه‌موو ئه‌و نه‌خش و نیگارانه‌ش بپارێزێ كه مه‌شغولی ده‌كه‌ن له پێش خواردنێكیش نوێژ نه‌كات حه‌زو ئاره‌زوی بۆ بچێ هه‌روه‌ها له‌و كاته‌شدا نوێژ نه‌كات كه میز و پیسایی ته‌نگاوی ده‌كه‌ن.
2-له راوه‌ستاندا ته‌ماشای سوژده‌گاكه‌ی بكات.
3- ئاورِ به‌لای چه‌پ و ڕاست نه‌داته‌وه چونكه ئاورِدهنهوه دزینێكی شه‌یتانه كه له نوێژی به‌نده‌ی ده‌دزێ.
4- دروست نی یه چاو ههڵبرِێته ئاسمان
نزای نوێژ دابه‌ستن
دوای ته‌كبیری نوێژ دابه‌ستن و ده‌ستگرتنه‌كه‌ی نوێژه‌كه‌ی به چه‌ند نزایه‌ك ده‌ست پێ ده‌كات كه له پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم سه‌ڵمێنراون ئه‌م نزایانه‌ش زۆرن به‌ڵام ناراوترینیان ئه‌مه‌یه كه ده‌فه‌رموێ (سبحانك اللهم وبحمدك وتبارك اسمك وتعالى جدك ولا اله غیرك) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نزایه‌كان له پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم سه‌ڵمێنراون و فه‌رمانی پێ كردوون بۆیه ده‌بێ هه‌ر بگوترێن و وازیان لێ نه‌هێندرێ.
5- خوێندنه‌وه
1-پاشان خۆی به خوا په‌نا ده‌گرێ كه واجبه‌و ئه‌گه‌ر نه‌یكا گوناهی ده‌گاتێ.
2- سوننه‌ت وایه جار‌و بار بڵێ(اعوذ بالله من الشیطان الرجیم من همزه و نفخه و نفثه)
3-جار‌و باریش بڵێ(اعوذ بالله السمیع العلیم من الشیطان الرجیم).
4- پاشان له نوێژی به ده‌نگ و بێ ده‌نگدا به په‌نامه‌كی بڵێ(بسم الله الرحمن الرحیم).
خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه
1-پاشن هه‌موو ئایه‌ته‌كانی سوره‌تی فاتیحه ده‌خوێنێته‌وه كه به‌سمه‌له‌شی تێدایه خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه روكنێكی نوێژه‌و به‌بێ فاتیحه تواو نابێ له‌سه‌ر نا عه‌ره‌به‌كان واجبه ئه‌زبه‌ری بكه‌ن.
2-ئه‌وه‌ی نه‌توانێ با له باتی فاتیحه بڵێ(سبحان الله والحمد لله ولا اله الا الله ولا حول ولا قوه الا بالله).
3-سوننه‌ت وایه ئایه‌ت ئایه‌ت بیخوێنێته‌وه و له كۆتایی هه‌موو ئایه‌ته‌كانیش بوه‌ستێ بڵێ: (بسم الله الرحمن الرحیم) و بوه‌ستێ پاشان بڵێ(الحمد لله رب العالمین) و بوه‌ستێ پاشات بڵێ(الرحمن الرحیم) و بوه‌ستی ....ئیتر تا كۆتایی هه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم هه‌موو ئایه‌ته‌كانی به‌م جۆره خوێندوه‌ته‌وه‌و له كۆتایی ئایه‌تاكان ده‌وه‌ستاو به‌یه‌كه‌وه‌ی نه‌ده‌به‌ستنه‌وه هه‌رچه‌ند له واتاشدا له‌گه‌ڵ یكتر په‌یوه‌ستن.
4-دروسته به (مالك) یان به(ملك) بخوێندرێته‌وه.
فاتیحه خوێندنه‌وه‌ی موقته‌دی
له‌سه‌ر موقته‌دی واجبه له نوێژی بێ ده‌نگیدا له پاش خوێندنه‌وه‌ی ئیمام فاتیحه‌كه‌ی بخوێنێ هه‌روه‌ها له نوێژی به‌ده‌نگیشدا ئه‌گه‌ر گوێی له خوێندنه‌وه‌ی ئیمام نه‌یوو یان ئه‌گه‌ر ئیمام له پاش خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه‌كه‌یدا كه‌مێك كرِ ببێ تا موقتدی له‌م ماوه‌یه‌دا بتوانێ فاتیحه بخوێنێ هه‌رچه‌ند پێم وایه ئه‌م كرِ بونه له سوننه‌تدا نه‌سه‌لماوه.
خوێندنه‌وه‌ی دوای فاتیحه
1-له پاش خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه له ره‌كاعه‌تی یه‌كه‌م و دووه‌م سوننه‌ته سوره‌تێكی تر یان چه‌ند ئایه‌تێك بخوێنی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له نوێژی مردوشدا بێ.
2-جار‌و بار درێژه به خوێندنه‌وه‌كه‌ی ده‌دات و جار‌و باریش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی وه‌كو سه‌فه‌ر كردن و زگچون و نه‌خۆشی و گریانی منداڵ كورتی ده‌كاته‌وه.
3-كورت و درێژ خوێندنه‌وه‌كه به گوێره‌ی نوێژه‌كان دهگۆرِێ: خوێندنه‌وه‌ی نوێژی به‌یانیان له هه‌ر چوار نوێژه‌كانی تر درێژ تر ده‌بێ پاشن نیوهرِۆ پاشان مه‌غریب پاشان عیشا به زۆری وایه.
4-خوێندنه‌وه‌ی شه‌ونوێژێ له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مو ئه‌و نوێژانه درێژتره.
5-سوننه‌ت وایه خوێندنه‌وه‌ی ره‌كاعه‌تی یه‌كه‌م له هی دووه‌م درێژتر بێ.
6-خوێندنه‌وه‌ی دوه‌مین دو ركاعه‌تیش به قه‌د نیوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین دو ركاعه‌ت كورت تر بێ
خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه له هه‌موو ركاعه‌ته‌كاندا
1-خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه له هه‌موو ركاعه‌ته‌كاندا واجیبه.
2-هه‌روه‌ها سوننه‌ته جار‌و بار له دوه‌مین ده ركاعه‌تدا له پاش خویندنه‌وه‌ی فاتیحه سوره‌تی تریش بخوێنێ.
2-بۆ ئیمام دروست نی یه خوێندنه‌وه‌كه‌ی له‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی له سوننه‌تدا هاتووه درێژتر بكاته‌وه چونكه بۆ پیر و نه‌خۆش و ئافره‌تی خاوه‌ن منداڵی شیر خۆر و كه‌سانی كار له ئه‌ستۆ كه به كۆمه‌ڵی نوێژی له دو ده‌كه‌ن ده‌بێته مایه‌ی ئه‌سته‌م و زه‌حمه‌تی.
به‌ده‌نگ و بێده‌نگی له خوێندنه‌وه‌دا
1-خوێندنه‌وه‌ی نۆێژی به‌یانی و هه‌ینی و هه‌ردو ركاعه‌تی نوێژه بارانه‌و خۆرگیران و مانگ گیران و هه‌ردو ركاعه‌تی یه‌كه‌مینی نوێژی مه‌غریب و عیشا به ده‌نگ ده‌بێ به‌ڵام له نوێژی نیوهرِۆ و عه‌سر و ركاعه‌تی سێ یه‌می نوێژی مه‌غریب و دوه‌مین ده ركاعه‌تی عیشایشدا به بێده‌نگی ده‌بێت.
2-له نوێژی بێده‌نگدا بۆ ئیمام دروسته جار جاره ئایه‌تێكیان گوێبیست بكات.
3-به‌ڵام له نوێژی وه‌تر و شه‌ونوێژدا جار‌و بار به‌ده‌نگ و جار‌و باریش به بێ ده‌نگ ده‌بێ رادده‌ی به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه‌ش مامناوه‌ندی ده‌بێت.
به تهرِتیل خوێندنه‌وه‌ی قورئان
سوننه‌ت وایه قه‌رئان به تهرِتیل بخوێنێ په‌له‌په‌ل و تالوكه ی تێدا نه‌كات به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌یه‌كی رون و ره‌وان و پیت پیتی بێت ئه‌مه‌ش به پێ ی ئه‌و رِێ و شوێنانه بێ كه له لای زانایانی ته‌جویدناسی ناسراوان به ئاوازی لاییده‌و له‌سه‌ر یاساكانی مۆسیقا نه‌بێ.
راستكردنه‌وه بۆ ئیمام
موقته‌دی بۆی هه‌یه بۆ ئیمام راست بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی كرد یان پێ ی بڵێ و بیری بێنێته‌وه ئه‌گه‌ر بۆی نه‌هات یان له بیری كرد.
6-كرِنوش
1-ئه‌گه‌ر له خوێندنه‌وه‌كه‌ی بۆوه ئێستێك ده‌كا ئێستكردنه‌كه‌ی به قه‌د ماوه‌ی هه‌ڵكێشانه‌وه‌ی هه‌ناسه‌كه‌ی ده‌بێت.
2-پاشان ده‌سته‌كانی به‌و چۆنیه‌تی به‌رزده‌كاته‌وه كه له ته‌كبیری نوێژدابه‌ستندا باسكراوه.
3-ده‌ڵێ (الله اكبر) كه واجبه.
4-پاشان كرِنوش ده‌بات به‌و ئه‌ندازه‌یه ده‌مێنێتىوه كه جومگه‌كانی ئارام بگرن و گشت ئه‌ندامه‌كانی باری ئاسایی خۆیان وه‌رگرن ئه‌مه‌ش روكنێكه.
چۆنێتی كرِنوش بردن
1-هه‌ردوو ده‌ستی ده‌خاته سه‌ر ئه‌ژنۆكانی و لێیان گیر ده‌كات په‌نجه‌كانیشی لێك ده‌كاته‌وه وه بڵێی ئه‌ژنۆكانی گرتووه گشتیان واجبن.
2-پشتی راده‌هێلێ و به شێوه‌یه‌كی راست رِایدهكشێنێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاویشی به‌سه‌ردا برژێنن ئاوه‌كه‌ی له‌سه‌ر بوه‌ستێ.
3-سه‌ری نه‌وی ناكات و به‌رزیشی ناكاته‌وه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ پشتیدا به هه‌مان ئاست رِایدهگرێ.
4-ئانیشكه‌كانی له لای سینگی دوور ده‌خاته‌وه.
5-له كرِنوشهكهیدا سێ جار یان زیاتر ده‌ڵێ: (سبحان ربی العضیم) واته:پاكیگاری بۆ په‌روه‌ردگاری مه‌زن.
یه‌كسانی ماوه‌ی روكنه‌كان
1-سوننه‌ته ماوه‌ی روكنه‌كان هه‌ندی یه‌كتر بن واته كاته‌كه‌ی كرِنوش و راوه‌ستانی دوای كرِنوش و سوژده‌و دانیشتنی نێوان هه‌ردو سوژده یه‌كسان بن.
2-نه له كرِنوش و نه له سوژده‌دا دروست نی یه قورئان بخوێنێ.
راست بوونه‌وه له كرِنوش
1-پاشان له كرِنوش راست ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه‌ش روكنێكه.
2-له میانه‌ی راستبه‌نه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێ ( سمع الله لمن حمده) ئه‌مه‌ش واجبه.
3-له كاتی راستبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌سته‌كانی به‌و شێوازه به‌رز ده‌كاته‌وه كه له پێشودا باسمان كردووه.
4-پاشان قیت راده‌وه‌ستێ و ئارام ده‌گرێ تا گشت ئێسقانه‌كانی باری ئاسایی خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه ئه‌مه‌ش روكنه.
5-له‌م راوه‌ستانه‌وه‌دا ده‌ڵێ (ربنا ولك الحمد) ئه‌مه له‌سه‌ر هه‌موو نوێژكه‌رێك واجبه ئه‌گه‌ر چی مه‌ئمومیش بێ چونكه ئه‌مه?
له‌سه‌ر هێڵ نییه