.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















پریتی زینتا (Preity Zinta) ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی بۆڵیوود هاته ناو كۆڕی چالاكوانانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ قاچاغی مرۆڤ له وڵاته ئاسیاییه‌كاندا. ئه‌و ئه‌كته‌ره له‌چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌رگریكاری مافی منداڵ‌و نه‌جه‌واناندا هاوكاری راستهخۆو نزیك ئه‌نجام ده‌دات.
به‌شی گرنگ‌و سه‌ره‌كی هاوكاری زینتا له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوانه، تایبه‌ت ده‌بێت به چالاكییه‌كانی له دژی قاچاغی منداڵان‌و نه‌وجه‌وانه‌كانی هیند بۆ وڵاتانی دیكه.
ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌ی سینمای هیند، یه‌كێك بوو له میوانه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆنفرانسی هاوئاهه‌نگی كلتووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كه هه‌فته‌ی رابوردوو له بهمبهیی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆنفرانسه‌دا باس له كێشه‌و گرفته‌كانی كچان‌و ژنان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كرا‌و به‌شداری پریتی زینتا له‌و كۆنفرانسه‌دا بووه هۆی راكێشانی زیاتری سه‌رنجی میدیاكان.
زینتا له‌لێدوانێكدا داوای له ملیۆنان جوتیاری سه‌رانسه‌ری هیند كرد تا منداڵه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی پاره نه‌فرۆشن. دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رگریكاری مافی منداڵان ده‌ڵێن ساڵانه نزیكه‌ی 1.2 ملیۆن منداڵ‌و نه‌جه‌وان بۆ قاچاغكردنیان ده‌فرۆشرێن. به‌پێی راپۆرته‌كان ئه‌وروپا، هیند، بهنگلادیشو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆرترین پشكیان لهقاچاغی مرۆڤدا هه‌یه.
سه‌رچاوه hawlati

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش کاک نامۆبۆ ئه‌م بابهتهجوانه سه‌رکه‌وتوو بیت...
پریتی یهکێکهلهوئهکتهرانهی که مناڵ زۆرلای پیرۆزه‌و مناڵی زۆر خۆش ده‌ویت..
سه‌رکه‌وتو وبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه