❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ كه‌سێك كه‌ دڵی هه‌بێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-22 10:07:52

هه له بجه2010
خونچەی نوێ
شوێن: هه له بجه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-19
دواترین سه‌ردان: 2010-08-10
په‌یامه‌كان: 56
WindowsOpera

بۆ كه‌سێك كه‌ دڵی هه‌بێت

بۆ كه‌سێك كه‌ دڵی هه‌بێت   


وه‌رگێرِانى مامۆستا صلاح الدين عبدالكريم



هێشتا له‌بیرمه‌ كاتێك كه‌ منداڵێكى بچوك بووم.. خرامه‌ نه‌خۆشخانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له‌ ئه‌نجامى سه‌رما بوونم.. وه‌ له‌ كاتى ده‌رچوونمدا گوێم لێ بوو پزیشكه‌كه‌ به‌ باوكمى ووت: ئێستا ته‌ندروستى باشه‌، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ئه‌م نه‌خۆشى یه‌ له‌ داهاتوودا كاریگه‌رى هه‌بێت.. چه‌ند ساڵێكى درێژ تێپه‌رِی.. بووم به‌ گه‌نج و پاشان به‌ باوك.. هه‌ندێ جار هه‌ستم به‌ بێزارى و ماندوو بوون ده‌كرد كه‌ كه‌مترین كۆششم بكردایه‌.. چوم بۆ نه‌خۆشخانه‌ بۆ كردنى پشكنینى ته‌واو ( فحص ) .. بۆم ده‌ركه‌وت لاوازى هه‌یه‌ له‌ بۆرِی یه‌كانى دڵمدا.. وه‌ پێویستیم به‌ نه‌شته‌رگه‌ری یه‌ك هه‌یه‌ له‌ دڵمدا .. وه‌ئه‌م لاوازى یه‌ له‌ ئه‌نجامى سه‌رمایه‌ك تووشم بووه‌ له‌ سه‌رده‌مه‌كانى پێشوودا كه‌ بۆته‌ هۆى رِۆماتیزم له‌ دڵمدا .. هه‌وڵمدا پزیشكه‌كه‌ رِازى بكه‌م به‌ چاره‌سه‌ركردنێك یاخود پشوودانێك.. له‌جیاتى نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه‌.. به‌ڵام پێی رِاگه‌یاندم .. · پاش چه‌ند مانگێكى تر پێویستیت به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت.. وه‌ خۆت دڵنیا ده‌بیت له‌م شته‌.. به‌ڵێ وابوو پاش چه‌ند مانگێك لاوازى بۆم ده‌هات و بێزاریشم پێوه‌ دیار بوو.. وه‌ برِیارم دا رِازى بم به‌ قه‌زا و قه‌ده‌رى خواى گه‌وره‌ وه‌ ئیشه‌كه‌م بده‌مه‌ ده‌ستى خوا .. پاش فه‌حسێكى گشتى وئه‌وه‌ى كه‌ پێویست بێت له‌ لێكۆڵینه‌وه‌.. كاتێكم وه‌رگرت تا ئاماده‌ بم له‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ مانه‌وه‌ ئه‌ویش پێش كاتى جێ به‌ جێ كردنى نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه‌ به‌ یه‌ك رِۆژ.. وه‌ ئه‌م شته‌ رِویدا .. له‌ رِۆژى یه‌كه‌مدا خزمه‌كان سه‌ردانیان كردم .. وه‌من زۆر پشوو دڵ ئارام و هێمن بووم.. نزیكه‌ى زیاتر له‌ كاتژمێرێك له‌گه‌ڵ ئه‌و پزیشكه‌دا دانیشتم كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ جێ به‌ جێ كردنى نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه‌ .. له‌ شه‌وى پێش كاتى نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه‌ خه‌وتنێكى هێمنانه‌ نووستم.. بیرم له‌ هیچ شتێك نه‌كرده‌وه‌.. له‌گه‌ڵ بانگى به‌یانى­دا هه‌ستام له‌خه‌و.. گوێم له‌ بانگه‌كه‌ بوو.. وه‌ ده‌نگه‌كه‌ى له‌ ناوه‌وه‌م دوباره‌ ده‌بووه‌وه‌.. له‌شمى هه‌ژاند.. ده‌نگێك به‌ مێشكمدا هات.. ئارامىیه‌كه‌م گۆرِا.. نازانم چى رِووى دا به‌ سه‌رمدا.. نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه‌ قورسه‌.. له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ دوا رِۆژت بێت له‌م ژیانه‌دا.. له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ دوا بانگ بێت بیبیستیت له‌ ژیانتدا.. ئه‌م قسه‌ شاراوانه‌ رِامى ده‌كێشا له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ .. پێشتر من له‌ كوێ بووم.. پرسیارێك بوو واى له‌ فرمێسك كرد كه‌ به‌خورِ به‌چاومدا بێته‌ خواره‌وه‌ ... ژیانى رِابردووم وه‌ك خه‌و رِۆیشت.. من له‌ كوێم ده‌رباره‌ى قیامه‌ت؟! ئائه‌وه‌ مردنه‌و لێم نزیك بۆته‌وه‌.. وه‌ كاتێك چاوم به‌رز كرده‌وه‌.. په‌رستیاره‌كه‌ له‌لاى سه‌رمه‌وه‌ رِاوه‌ستابوو.. چیته‌؟ وه‌ڵامیم نه‌دایه‌وه‌.. هیچ وه‌ڵامم لا نى یه‌.. به‌ڵام هه‌ستى به‌ دڵه‌ رِاوكێ وشڵه‌ژاوى و نیگه‌رانیم كرد .. له‌وانه‌یه‌ چاوه‌رِوانى ئه‌م شته‌ بێت چونكه‌ ده‌رزى به‌نجى به‌ده‌سته‌وه‌ بوو.. ده‌ستم دانا.. وه‌من ده‌مزانى كه‌ دڵم ده‌ده‌مه‌ ده‌ست نه‌شته‌رگه‌ره‌كه‌.. وه‌پێش هه‌موو ئه‌مانه‌ ئیشه‌كه‌م دایه‌ ده‌ستى خواى گه‌وره‌.. سنگم ده‌كرێته‌وه‌ وله‌ت ده‌كرێت.. وه‌دڵم له‌ لێدان ده‌كه‌وێت به‌ درێژى ماوه‌ى نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه‌.. وه‌ له‌ كاتى كۆتایى هاتنى نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه‌ بارگه‌یه‌كى كاره‌باى ده‌درێت له‌ له‌شم بۆ گورج و گۆڵ كردنه‌وه‌ى دڵم و گه‌رِانه‌وه‌ى جارێكى تر بۆ لێدان.. وه‌له‌كاتى وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ یان ( لێ نه‌دانى دڵم) دووباره‌ كاره‌باى لێ ده‌درێته‌وه‌.. پاشان هه‌ڵده‌گیرێم له‌ سه‌ر شان بۆ گۆرِستان.. زانینم بۆ هه‌موو ئه‌م شتانه‌ به‌ درێژى واى لێكردم كه‌ ته‌ماشاى ژیان بكه‌م زۆر به‌ سوكى و بێ نرخى.. چۆن من كه‌مته‌رخه‌میم كرد له‌ ته‌مه‌نمدا.. پاش لێدانى ده‌رزی یه‌كه‌ بێهۆش بووم.. دواتر زانیم كه‌ نه‌شته‌رگه‌رىیه‌كه‌ له‌ دڵمدا هه‌شت كاتژمێرى به‌رده‌وامى خایاندووه‌.. سوپاسى خواى گه‌وره‌م كرد كه‌ دڵم وه‌ڵامى یه‌كه‌م لێدانى كاره‌بایى دایه‌وه‌ .. · پاش ده‌رچونم له‌ نه‌خۆشخانه‌.. هه‌موو رِۆژێك به‌ته‌مه‌نمدا ده‌چوومه‌وه‌.. ئه‌و رِۆژه‌م بیر ده‌كه‌وته‌وه‌ كه‌ فرمێسك به‌ خورِ به‌چاومدا ده‌هاته‌ خواره‌وه‌ كه‌ من له‌سه‌ر جێگاى مردن بووم .. چۆن وه‌ڵامى خواى گه‌وره‌ بده‌مه‌وه‌؟ وه‌ به‌چى؟ وه‌ هه‌رجارێك ئه‌و كاته‌م بیر بكه‌وتایه‌ته‌وه‌ گوێرِایه‌ڵى كردن و نزیك بوونه‌وه‌م له‌ خواى گه‌وره‌ زیادى ده‌كرد.. وه‌ هه‌ر كاتێك نه‌فسم رِاى بكێشتمایه‌ بۆ كه‌مته‌رخه‌مى و ته‌مه‌ڵى بیرى ئه‌و كاته‌م ده‌كرده‌وه‌.. سوپاسى خواى گه‌وره‌م كرد كه‌ گه‌رِاومه‌ته‌وه‌ بۆ ژیان سه‌ر له‌ نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-22 15:42:12

BeYaR
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-30
دواترین سه‌ردان: 2013-01-10
په‌یامه‌كان: 1327
WindowsXPOpera

Re: بۆ كه‌سێك كه‌ دڵی هه‌بێت

ده سته كانت خۆش بن به راستی
زۆر كاريگه ربوو سه ركه وتوبيت

Kurdzhin
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/383881_289661834404846_192552140782483_684196_1842019408_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-22 15:50:12

هه له بجه2010
خونچەی نوێ
شوێن: هه له بجه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-19
دواترین سه‌ردان: 2010-08-10
په‌یامه‌كان: 56
WindowsOpera

Re: بۆ كه‌سێك كه‌ دڵی هه‌بێت

ده ستى تويش خوش بيت كاك كيفى كيان هيودارم به دلى هه موتان بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-22 17:13:29

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: بۆ كه‌سێك كه‌ دڵی هه‌بێت

کاکه‌ هه‌له‌بجه‌ گیان ده‌ستت خۆشبێت به‌رێزم بۆ دانانی ئه‌م جیرۆکه‌ جوانه‌
یاخوا ته‌مه‌ن درێژبیت و سه‌رکه‌وتوبیت له‌ کاره‌کانت
هیوام به‌رده‌وامیته‌

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-11-22 17:48:18

هه له بجه2010
خونچەی نوێ
شوێن: هه له بجه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-19
دواترین سه‌ردان: 2010-08-10
په‌یامه‌كان: 56
WindowsOpera

Re: بۆ كه‌سێك كه‌ دڵی هه‌بێت

سوباس بو هه موتان هاوريان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-11-24 11:22:02

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: بۆ كه‌سێك كه‌ دڵی هه‌بێت

ده‌سته‌کانت خۆشبێت چیرۆکێکی زۆر کاریگه‌ر بوو هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net