❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ڵسوكه‌وتى ئافره‌تانى موسڵمان له‌ ماڵه‌كانیاندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-22 09:21:31

هه له بجه2010
خونچەی نوێ
شوێن: هه له بجه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-19
دواترین سه‌ردان: 2010-08-10
په‌یامه‌كان: 56
WindowsOpera

هه‌ڵسوكه‌وتى ئافره‌تانى موسڵمان له‌ ماڵه‌كانیاندا

ڕه‌گه‌ز و بنه‌واكانى په‌روه‌رده‌ى بانگه‌شه‌یى ماڵه‌وه‌

له‌ كاتێكدا كه‌ ناتوانرێت به‌رپرسیارى بانگه‌شه‌یى له‌ ماڵدا به‌ وردى كۆبكرێته‌وه‌ ، له‌وانه‌یه‌ بتوانین تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر گرنگترین به‌شه‌كانى ئه‌م به‌رپرسیارییه‌ ، ئه‌وه‌ش به‌م پێیه‌ى خواره‌وه‌ . یه‌كه‌م : په‌روه‌رده‌ى ئیمانى ( باوه‌ڕى ) و زانستى . دووه‌م : په‌روه‌رده‌ى ئاكارو ڕه‌وشتى ( خوو ڕه‌وشتى ) . سێ یه‌م : په‌روه‌رده‌ى ده‌روونى . چواره‌م : په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى . پێنجه‌م : په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌یى . شه‌شه‌م : په‌روه‌رده‌ى ئاره‌زویى ( جنسی ) . حه‌وته‌م : په‌روه‌رده‌ى بانگه‌شه‌یى .



پێنجه‌م : په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌یى به‌ڕاستى له‌و پێویستیه‌ى كه‌ داخوازراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ منداڵان كوڕان وكچان پێبگه‌یه‌نین له‌سه‌ر به‌هێزیى و توانادارى له‌جه‌سته‌دا ، و ته‌ندروستیان له‌ ته‌ندا ، وه‌ ئه‌وه‌ش یارمه‌تى ده‌رى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دایك بایه‌خ بدات به‌ ته‌ندروستى خواردنه‌كه‌ى و ئه‌مانه‌ت دارێتى له‌ نانپێدانه‌كه‌یدا ، كه‌واته‌ نابێت حه‌رامیان پێ بدات ، یان ئه‌وانه‌شیان پێ بدات كه‌ شوێنى گومانه‌ ، لەگەڵ شوێن كه‌وتنى ئه‌و یاسا ته‌ندروستیانه‌ى كه‌ هه‌ن سه‌باره‌ت به‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ و جل وبه‌رگ و خه‌وتندا . وه‌ فێرى ئه‌و ئادابه‌ ئیسلامیانه‌یان بكه‌ین كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌و كارانه‌وه‌ ، وه‌ نه‌هێلین زیادڕه‌وى بكه‌ن له‌ خۆشگوزه‌رانى و له‌ هیچ شتێكى تردا زیاد له‌سه‌ر پێویست بێت ، ئه‌ویش به‌جێ به‌جێ كردنى فه‌رمانى خواى په‌روه‌ردگار له‌م فه‌رمایشه‌یدا كه‌ فه‌رموویه‌تى : [ يَا بَنِي آدَمَ خُذُواْ زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍ وكُلُواْ وَاشْرَبُواْ وَلاَ تُسْرِفُواْ إِنَّهُ لاَ يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ ] ( سورة الأعراف : 31 )  ، واته‌ : ئه‌ى نه‌وه‌كانى ئاده‌م خۆتان داپۆشن له‌نوێژه‌كانتاندا وجلى جوان له‌به‌ر بكه‌ن ، وبخۆن وبخۆنه‌وه‌ ، به‌بآ ئه‌وه‌ى ئیسراف و زیاده‌ڕه‌وى تیا بكه‌ن ، چونكه‌ خواى په‌روه‌ردگار موسریفانى خۆش ناوێت . هه‌روه‌ك چۆن سونه‌ته‌ هه‌موو كه‌سێكیان ـ له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ ـ ڕابهێنین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ گونجاو و شیاوه‌ له‌ گه‌ڵیاندا ، له‌ جۆرى ئه‌و وه‌رزشانه‌ى كه‌ حه‌ڵاڵن وه‌كو : ڕاكردن و پێش بڕكێ و زۆرانبازى . هه‌موو جۆره‌كانى ئه‌م وه‌رزشانه‌ش پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم كردوونیه‌تى ، و بێده‌نگیش بووه‌ له‌وه‌ى كه‌ هاوه‌ڵه‌كانى كردویانه (رضي الله عنهم) . نموونه‌ى ئه‌وانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دایكى باوه‌ڕداران ( عائشه‌ ) ى كچى ( أبو بكر الصديق ) ـ ڕه‌زاى خوا له‌ خۆى و باوكى بێت ـ ، و خێزانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌یگێڕێته‌وه‌ :أنها كانت مع رسول الله صلى الله عليه وسلم في سفر وهي جارية ، فقال لأصحابه : تقدموا ، ثم قال : تعالي أسابقك ، فسابقته فسبقته على رجلي ، فلما كان بعد خرجت معه في سفر فقال لأصحابه تقدموا ، ثم قال : تعالي أسابقك ، ونسيت الذي كان وقد حملت اللحم ، فقلت : كيف أسابقك يا رسول الله ! وأنا على هذا الحال ؟ فقال : لتفعلن فسابقته فسبقني ، فقال : هذه بتلك السبقة " ( سنن أبي داود ، برقم : 2578 ، وصححه العلامة الألباني في صحيح سنن أبي داود ، برقم : 2248 ) .، واته‌ : له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا بووم صلى الله عليه وسلم له‌گوزه‌رێكدا ( سه‌فه‌رێكدا ) له‌ كاتێكدا ـ لاو بووم ـ ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به‌هاوه‌ڵانى فه‌رموو : پێشكه‌ون پاشان فه‌رمووى : وه‌ره‌ باپێش بڕكێ بكه‌ین پێش بڕكێم له‌گه‌ڵا كرد لێم برده‌وه‌ ، وه‌ پێش بڕكێكه‌شمان بەپێ بوو ، پاش ماوه‌یه‌كى تر جارێكى تر له‌ گه‌ڵیدا ده‌رچووم له‌ گوزه‌رێكى تردا ( سه‌فه‌رێكى تردا ) به‌هه‌مان شێوه‌ به‌هاوه‌ڵانى فه‌رموو : پێش كه‌ون ، پاشان فه‌رمووى وه‌ره‌ باپێش بڕكێت له‌گه‌ڵا بكه‌م ، پێش بڕكێكه‌ى ترم له‌بیر چوو بوو كه‌ كردبوومان ـ له‌و كاته‌دا قه‌ڵه‌و بووبووم ـ پێم ووت : چۆن پێش بڕكێت له‌گه‌ڵا بكه‌م من حاڵم وایه‌ ، ئه‌ویش فه‌رمووى : ئه‌بێ بیكه‌یت ، منیش پێش بڕكێم له‌گه‌ڵدا كرد ، لێى بردمه‌وه‌ ، پاشان فه‌رمووى : ئه‌مه‌ به‌وه‌ى پێشوو كه‌ لێمت برده‌وه‌ . وه‌ سه‌باره‌ت به‌ زۆرانبازى جێگیربووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ صلى الله عليه وسلم كه‌ زۆرانى گرتووه‌ له‌گه‌ڵ ( ركانة ) دا ، هه‌روه‌كو له‌ ( أبو جعفر ) ى كوڕى ( محمد ) كوڕى ( علی ) كوڕى ( ركانة ) وه‌ ئه‌ویش له‌باوكیه‌وه‌ : "أن ركانة صارع النبي صلى الله عليه وسلم ، فصرعه النبي صلى الله عليه وسلم  " ( صححه العلامة الألباني في صحيح سنن أبي داود ، برقم : 2248 )  ، واته‌ : ڕكانه‌ زۆرانى گرت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا صلى الله عليه وسلم و پێغه‌مبه‌رى خواش صلى الله عليه وسلم لێى بردووه‌ته‌وه‌ . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم بێ ده‌نگ بووه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ هاوه‌ڵانى زۆرانیان گرتووه‌ ، هه‌روه‌كو ( ابن هشام ) ده‌ڵێ : (( پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ڕێگه‌ى دا به‌ ( سمرة‌ ) ى كوڕى ( جندب الفزاري ) رضي الله عنه و ( رافع ) ى كوڕى ( الخدیج ) رضي الله عنه كه‌ هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان بیست وپێنج ساڵ بوون زۆرانبازى بكه‌ن ، كه‌ له‌ پێشتر ڕێگیرى لێكردبوون ، پێیان وت : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ( رافع ) پێشنیارى ئه‌وه‌ ده‌كات ، ئه‌ویش  ڕێی پێی دا كاتێ ڕێیدا به‌ ( رافع ) پێیان ووت : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ( سمره‌ ) زۆران ده‌گرێت له‌گه‌ڵ ( رافع ) دا ئه‌وه‌یش : ڕێی پێدا )) (*) .

=====================

سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت b8
سه‌رپه‌رشتیار بێستون گۆران



(*) بڕوانە‌  ( الروض الأنف في تفسير السيرة النبوية لابن هشام : ص 150 )

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-22 15:36:06

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌ڵسوكه‌وتى ئافره‌تانى موسڵمان له‌ ماڵه‌كانیاندا

ده‌ستت خۆشبێت به‌رێزم بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سودانه‌
به‌س تێبینیم بۆ گشت بابه‌ته‌کانت که‌ له‌یانه‌ بڵاوت کردووته‌وه‌
هیج بابه‌تێك ئامژه‌ت نه‌داوه‌ به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی
هیوادارم له‌ هه‌ر شوێنێك بابه‌ت ئه‌گوازیته‌وه‌ بۆ یانه‌ی کوردژین سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌که‌ بنوسه‌
بۆ ئه‌وه‌ی هیج که‌س مافی نه‌خۆرێت و مافی سایته‌که‌ش نه‌خوریت
هیوادارم له‌ بابه‌ته‌کانی داهاتووت ئاماژه‌ بده‌ی به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی

له‌گه‌ڵ رێزم بۆت
هیوام به‌رده‌وامیته‌

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-22 15:59:23

هه له بجه2010
خونچەی نوێ
شوێن: هه له بجه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-19
دواترین سه‌ردان: 2010-08-10
په‌یامه‌كان: 56
WindowsFirefox

Re: هه‌ڵسوكه‌وتى ئافره‌تانى موسڵمان له‌ ماڵه‌كانیاندا

به ريزم بابه ت ئايني كان بيوستى به سه رجاو ني

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-22 16:24:53

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌ڵسوكه‌وتى ئافره‌تانى موسڵمان له‌ ماڵه‌كانیاندا

به‌رێزم هه‌موو بابه‌تێك پێویستی به‌ سه‌رچاه‌یه‌
گه‌ر بابه‌ته‌که‌ ئاینیش بێت به‌لام له‌ خۆیه‌وه‌ نه‌نووسراوه‌ که‌سانێك هه‌ن پێوه‌ ماندووبونه‌ و بۆ نوسینه‌وه‌یان
ناوی نوسه‌ره‌که‌ بنوسه‌ یان سایته‌که‌ به‌رێزم
نابێت دڵ گران بیت له‌ قسه‌کانم
له‌گه‌ل ریزم بۆت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-11-22 16:34:35

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌ڵسوكه‌وتى ئافره‌تانى موسڵمان له‌ ماڵه‌كانیاندا

dastt  xosh  bet  bo amda krdne am  babata  xwda  padashtt bda   katt shad

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net