❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / موسولمانبونی ملیۆنێرێكی ئه‌مریكی له‌میانی گه‌شتێكی ده‌ رۆژه‌ی بۆ ولاتی سعودیه‌.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-22 20:16:34

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

موسولمانبونی ملیۆنێرێكی ئه‌مریكی له‌میانی گه‌شتێكی ده‌ رۆژه‌ی بۆ ولاتی سعودیه‌.

موسولمانبونی ملیۆنێرێكی ئه‌مریكی له‌میانی گه‌شتێكی ده‌ رۆژه‌ی بۆ ولاتی سعودیه‌.http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d37d914b06.jpg



11/21/2009 4:27:57 PM
همداد خالد
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا پارێزه‌رێكی گه‌وره‌و ناسراوو ملیۆنێرێكی ئه‌مریكی(مارك شیفر) له‌میانی گه‌شتێكی دا بۆ ولاتی سعودیه‌ موسولمان بونی خۆی راگه‌یاند وه‌ مارك به‌ناوبانگترین پارێزه‌ری تایبه‌ته‌ له‌لۆس ئه‌نجلۆس وه‌ دواین كێشه‌ كه‌ بۆلای به‌رزكرابۆوه‌ له‌به‌رده‌ستی دابووه‌ داوایه‌ك بوو له‌دژی گۆرانی بێژی ئه‌مریكی مایكل جاكسۆن پێش مردنی به‌هه‌فته‌یه‌ك..وه‌ چیرۆكی موسولمان بونی مارك شیفر له‌لایه‌ن رێنمویی كاری گه‌شتوگوزاری سعودیه‌ مامۆستا(ناسر شریف) به‌م شێوه‌یه‌ بۆمان باس ده‌كات وده‌لێت له‌كاتی گه‌یشتنی دا بۆسعویه‌ دوای كه‌مێك پشو هه‌رله‌وكاته‌دا ده‌ستی كرد به‌ پرسیاركردن ده‌رباره‌ی ئیسلام وه‌هه‌روه‌ها بۆماوه‌ی دوورۆژ دانیشتین له‌گه‌لی زۆر گرنگی به‌ پرسیاره‌كانی ده‌دا ده‌رباره‌ی ئیسلام وه‌له‌میانی ئه‌و دوورۆژه‌دا چه‌ند شوێنێك گه‌راین به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی له‌بیابان بینی سێ گه‌نج نوێژ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خۆل كه‌ ئه‌م دیمه‌نه‌ زۆر كاریگه‌ربوو له‌سه‌ری وه‌ ده‌لێت دواتر داوای هه‌ندێك كتێبی لێ كردم ده‌رباره‌ی ئیسلام وه‌منیش چه‌ند كتێبێكم بۆ ئاماده‌كرد وه‌ دواتر كه‌ كتێبه‌كانی خوێنده‌وه‌ زیاتر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ بوو بۆ ئیسلام هه‌ربۆ به‌یانی داوای لێكردم كه‌ فێری نوێژی بكه‌م ده‌لێت منیش بۆم باس كرد چۆنیه‌تی نوێژكردن وده‌ست نوێژهه‌لگرتن وه‌ئه‌ویش هه‌ستا چۆنیه‌تی ئه‌و نوێژكردنه‌ی كه‌ فێرمكردبوو ئه‌نجامی دا دواتر وتی ئێستا زۆر هه‌ست به‌ ئارامی ده‌كه‌م وه‌هه‌روه‌ها له‌شه‌وی پێنچشه‌م دا گه‌راینه‌وه‌ بۆ جه‌دده‌ كه‌ به‌رده‌وام بوو له‌ كتێب خوێندنه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئیسلام وه‌له‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی دا
دواتر پێم وت من ده‌بێت برۆم بۆ نوێژی هه‌ینی وتی منیش ده‌مه‌وێت له‌گه‌لت بێم بۆ سه‌یركردنی دیمه‌نه‌كانی نوێژ منیش پێم وت زۆر به‌پێخۆشحالیه‌وه‌ حه‌زده‌كه‌م له‌گه‌لم بێیت وه‌ كه‌ به‌رێكه‌وتین بۆ نوێژی هه‌ینی له‌به‌ر قه‌له‌بالغی له‌گه‌ل هه‌ندێك خه‌لكی تر له‌ده‌ره‌وه‌ نوێژمان كرد دواتر كه‌خه‌لكه‌كه‌ سه‌لامیان دایه‌وه‌ بینی كه‌ هه‌موان سه‌لام له‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن وه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌سه‌ر لێویانه‌و زۆر خۆشحالن ده‌لێت كه‌ ئه‌و دیمه‌نانه‌ی بینی زیاتر سه‌رنجی راكێشا وه‌ دوواتر كه‌ گه‌رایینه‌وه‌ بۆ ناو هوتێله‌كه‌ وتی ده‌مه‌وێت موسولمان بم وه‌ منیش وتم زۆر باشه‌ برۆ خۆت بشۆ دواتر كه‌ خۆی شوشت منیش پێم وت كه‌ ئه‌و وشانه‌ی ده‌یلێم له‌دوام بیلێوه‌ كه‌ شهاده‌ی هێناو موسولمان بوو دواتر دوو ره‌كات نوێژی ئه‌نجام دا وه‌ پێی وتم ده‌مه‌وێت برۆم بۆ حه‌ره‌می مه‌ككه‌ی پێرۆز بۆئه‌وه‌ی نوێژێكی تیادا ئه‌نجام بده‌م پێش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی شه‌ممه‌ ئه‌و ولاته‌ به‌ جێ بێلم وه‌ دواتر له‌گه‌لی چوم بۆ ناو حه‌ره‌می كه‌عبه‌ی پیرۆز كه‌ته‌ماشای كه‌عبه‌ی كرد بینیم روی له‌خۆشیان ده‌ گه‌شێته‌وه‌ وه‌ هه‌رچه‌نده‌ زیاتر ته‌ماشای ئه‌م دیمه‌نانه‌ی ده‌كرد زیاتر رووی ده‌گه‌شایه‌وه‌ والله ئه‌م دیمه‌نه‌ی كه‌ له‌رووی ده‌مبینی ناتوانم وه‌سفی بكه‌م وه‌ ناتوانم وه‌كو خۆی باسی بكه‌م وه‌ هه‌ر له‌وێ به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا سوراینه‌وه‌ وه‌ دوو ره‌كعات نۆیژمان ئه‌نجامدا وه‌ دوای ئه‌وه‌ی ویستمان بچینه‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ نه‌یده‌توانی چۆن ئه‌م شوێنه‌ به‌جێ بێلێت له‌خۆشییان وه‌دواتر هه‌رله‌م شوێنه‌دا له‌چاو پێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌نوسی دا كه‌ لێیان پرسی دوای ئه‌وی كه‌ موسولمان بوی ئێستا هه‌ست به‌ چی ده‌كه‌یت ؟؟لێره‌دا جوانترین وناسكترین وخۆشترین ووشه‌ی ده‌ربری( وه‌من حه‌زده‌كه‌م تێبینیه‌ك باس بكه‌م بۆ خوشك وبرای به‌رێزم چونكه‌ زۆر كه‌س واده‌زانێت كه‌ به‌خته‌وه‌ری له‌ ده‌وله‌مه‌ندی ومال وسامان وناوبانگ دایه‌ به‌لام خۆ ئه‌و پیاوه‌ له‌ لوتكه‌ی ده‌وله‌مه‌ندی دابووبووه‌ به‌لام بۆچی هه‌ستی به‌به‌خته‌وه‌ر بوون نه‌كردووه‌ له‌ هه‌مان كات دا هه‌م ملیۆنێر بووه‌ هه‌م پارێزه‌رێكی به‌ناوبانگ وه‌ دیاره‌ بێگومان نهێنی به‌خته‌وه‌ری له‌ چی دایه‌) به‌لێ له‌وه‌لامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسه‌كه‌دا وتی من ناتوانم هه‌ست وخۆشی خۆم ده‌ربرم به‌لام ته‌نها ده‌لێم من واده‌زانم ئێستا له‌دایك بومه‌ وه‌ من واده‌زانم ئێستا ژیانی راستیم ده‌ست پێ ده‌كات وه‌ ئێستا هه‌ست به‌به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌م له‌ژیانم.وه‌ له‌پرسیارێكی تر دا ئایا هه‌نگاوی دووه‌مت چی ده‌بێت له‌دوای موسولمان بونت وتی زیاتر له‌ باره‌ی ئیسلام ده‌خوێنمه‌وه‌ وه‌ دوواتر ده‌گه‌رێمه‌وه‌ بۆ سعودیه‌ تا فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێ بگه‌یه‌نم ... وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دیاره‌ كه‌ پێش ئه‌وه‌ی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی جه‌دده‌ به‌رێكه‌وێت به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌لگه‌نامه‌كه‌ی گۆری و له‌خانه‌ی دیانات نوسیویه‌تی (موسلم).

وێنه‌ی مارك له‌وكاته‌یدا له‌حه‌ره‌می مه‌ككه‌ دا راوه‌ستاوه‌
وێنه‌ی (مارك شیفر )له‌وكاته‌یدا به‌لگه‌نامه‌ی موسولمان بونی له‌ده‌ستدایه‌

198 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-22 20:28:35

BeYaR
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-30
دواترین سه‌ردان: 2013-01-10
په‌یامه‌كان: 1327
WindowsXPOpera

Re: موسولمانبونی ملیۆنێرێكی ئه‌مریكی له‌میانی گه‌شتێكی ده‌ رۆژه‌ی بۆ ولاتی سعودیه‌.

ده ست خۆش بۆ ئه م هه واله سه ركه وتوبيت

Kurdzhin
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/383881_289661834404846_192552140782483_684196_1842019408_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-22 21:19:12

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

Re: موسولمانبونی ملیۆنێرێكی ئه‌مریكی له‌میانی گه‌شتێكی ده‌ رۆژه‌ی بۆ ولاتی سعودیه‌.

Zor zor zor dllm pei xosh bu

Dast Xosh bo am hawalla xosh xoshaaa

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-22 22:12:31

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPOpera

Re: موسولمانبونی ملیۆنێرێكی ئه‌مریكی له‌میانی گه‌شتێكی ده‌ رۆژه‌ی بۆ ولاتی سعودیه‌.

dast xosh bet
eshala nmunay zor bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-11-23 03:45:25

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

Re: موسولمانبونی ملیۆنێرێكی ئه‌مریكی له‌میانی گه‌شتێكی ده‌ رۆژه‌ی بۆ ولاتی سعودیه‌.

baraste lam jora hawalana zor xoshan xwa iman ladli hamo kaseka bchaspini dast xosh botosh garila gyan xwa padashte tosh btawa

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-11-23 13:38:07

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsXPMSIE7

Re: موسولمانبونی ملیۆنێرێكی ئه‌مریكی له‌میانی گه‌شتێكی ده‌ رۆژه‌ی بۆ ولاتی سعودیه‌.

zoor swpas tan akam hawreyan bo payamakntan azizi mnn  mn la xzmati ewadam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net