❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کچێکی زانکۆ (به‌شی دووه‌م)و کۆتایی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-21 13:13:05

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsMSIE7

کچێکی زانکۆ (به‌شی دووه‌م)و کۆتایی

کچێکی زانکۆ به‌شی دووم و کۆتایی

ئاماده‌کردنی\ شه‌نێ

کاتێ هاورێکانمان زانیان ناتوانن بارپه‌چی بده‌ینه‌وه‌  یاکێکیان وتی: باله‌گه‌ڵ ئه‌م خۆسالارکه‌رانه‌دا قسه‌نه‌که‌ین و وازبێنین لێی ، پاشان رووی تێکردوو وتی: باراستی قسه‌ت زۆر بۆکردین ئامۆژگاریه‌کانیشت کۆتایی هات ... ئینجا ئێستا وازمان لێبێنه‌و برۆ به‌لای کاری خۆته‌وه‌. وتی: به‌داخه‌وه‌ قسه‌کانتان به‌من بری... به‌ڵام هه‌میشه‌ ئه‌واتان له‌یادبێت  که‌ ئه‌م کارانه‌تان پێچه‌وانه‌ی یاساو رێنمایه‌کانی زانکۆیه‌ ... پاشان مۆله‌تی خواست و رۆیشت من حه‌زم نه‌ده‌کرد به‌مشێوازه‌ وشکه‌ روبه‌روی ئه‌م کچه‌ جوان و رێک و پێکه‌ ببینه‌وه‌ ، که‌به‌لگه‌بوو له‌سه‌ر لاوازی ئێمه‌ له‌به‌رده‌م به‌ڵگه‌ به‌هێزه‌کانیدا من حه‌زم ده‌کرد هه‌ر به‌رده‌وام بوایه‌ له‌سه‌ر قسه‌کانی ئه‌و کاته‌ منیش بۆچونی خۆمم بۆ ئیسپات ده‌کرد له‌سه‌ر حه‌رام نه‌بوونی گۆرانی ! کچه‌که‌ رۆیشت و یه‌کێک له‌هاورێکانم ده‌ستی برد بۆ ته‌سجیله‌که‌ بۆئه‌وه‌ی وه‌ک جاری یه‌که‌م سه‌وت بداته‌ ته‌سجیله‌که‌ پاشان ده‌ستمان کرده‌وه‌ به‌گوێ گرتن له‌گۆرانی و قسه‌ی بێسود و پێکه‌نین به‌ده‌نگی به‌رز رۆژێک ئه‌مکچه‌م له‌زانکۆ بینی هات بۆلام و سلاوی لێکردم و ویستی داوای لێبوردنم لێبکات، به‌ڵام من له‌پێش ئه‌ودا داوای لێبوردنم لێکرد به‌هۆی ره‌فتاری ناشرینی هاورێکه‌مه‌وه‌ ده‌ستمان به‌قسه‌کردن کرد له‌ئه‌نجامی قسه‌کانماندا ده‌رکه‌وت که‌ئه‌ویش له‌هه‌مان ئه‌وبه‌شه‌یه‌ که‌منی لێم ، زۆر سه‌رم سورماوپێم وت به‌راستی وامزانی له‌یه‌کێک له‌کۆلێژه‌کانی شه‌ریعه‌ی!وتی بۆچی؟ وتم وادیاره‌ ئاستی رۆشنبیری شه‌رعیت به‌رزه‌ ئایا ئه‌وه‌ کاریگه‌ری نییه‌ بۆسه‌ر خوێندنه‌که‌ت؟ وتی هه‌رگیز چونکه‌ من کاته‌کانم رێکده‌خه‌م پابه‌ند بوونم به‌شه‌رعه‌وه‌ ڕێک خستن و ناسینی نرخ و گرنگی کاتی منی زیاترکردووه‌ هه‌روها زمانی ئینگلیزی و زانستی ژمێریاریش ده‌زانم ئه‌و دوانه‌ له‌گرنگترین کاره‌کانمن هه‌ندێک وانه‌ش بۆکچه‌ خوێندکاره‌کان شه‌رحده‌که‌م هه‌رکاتێک له‌مباره‌یه‌وه‌ شتێکت نه‌زانی من ئه‌وپه‌ری ئاماده‌یم تێدایه‌ . له‌وکاته‌دا به‌ گه‌وره‌یی و رێزه‌وه‌ سه‌یرم کرد و خۆم به‌ بچوک هاته‌ پێش چاو، ئه‌و وانه‌ی ئینگلیزی و ژمێریاری ده‌ڵێته‌وه‌ و ئێمه‌ش به‌ پێکه‌نین و گوێگرتن له‌گۆرانی کاتمان ده‌به‌ینه‌ سه‌ر ، ئایا ئه‌مه‌هاوچه‌رخی بونه‌ که‌من خه‌ونم پێوه‌ ده‌بینی؟! هه‌ستم کرد که‌ ئه‌مکچه‌ به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی گرنگی به‌من ده‌دات و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌کی دۆستانه‌م له‌گه‌ڵدا دابمه‌زرێنێت ، له‌دڵی خۆمدا ده‌موت چۆن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دابمه‌زرێنم که‌ئه‌و به‌رده‌وام باسی حه‌رام و حه‌ڵاڵ ده‌کات ؟ ئه‌م هه‌ستم بوو به‌رامبه‌ری ، وازی لێبێنه‌ چونکه‌ ئه‌وان هه‌روا توندن و نازانن که‌رۆژگار ده‌گۆرێ و مرۆڤیش پێویسته‌ خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژگاره‌ی که‌تێیدا ده‌زی دوربکه‌وه‌ له‌گیر خواردن به‌ده‌ست ئه‌م لوله‌که‌ تازه‌ پێگه‌یشتوه‌وه‌ ... هاوچه‌رخی بوون شارستانیه‌ت ، پێشکه‌وتن ،سه‌رکه‌وتن ... سوێند به‌خوا ئه‌م دیارده‌ مۆدێرنه‌ی که‌ تێیدا ده‌ژین هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ پانتۆڵی ته‌سک و ته‌نوره‌ی هه‌ڵقڵیشاوو پێڵاوی پاژنه‌ به‌رزو روخسارێک که‌له‌روخساری ئافره‌ته‌ پاڵه‌وانه‌کان ده‌چێت به‌لام ئه‌و که‌ ئینگلیزی و زانستی ژمێریاری ده‌زانێت له‌من شارستانی تره‌و هه‌روه‌ها پابه‌نده‌ به‌ ئاینه‌که‌شیوه‌ دووشتی چاکی له‌خویدا کۆکردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ چییه‌ من ده‌یڵێم ..؟! ئایا به‌م پله‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ته‌وه‌ به‌م کچه‌ کاریگه‌ر بووی؟ بۆچونی داهاتووم و بیرکردنه‌وه‌ی داهاتوم کوا؟ ئه‌و ئازادیه‌م کوا که‌ هه‌میشه‌ عه‌وداڵیبووم نانا پێویسته‌خۆم له‌مکچه‌ ده‌رباز بکه‌م به‌لکو ژیانم لێتێکنه‌دات.
دوای ئه‌وه‌ گه‌یشتمه‌ ئه‌و قه‌ناعاته‌ی که‌ چیتر نه‌بینێت و نه‌یبینم، هارکاتێکیش  هه‌رکاتێکیش له‌دوره‌وه‌ بینیم به‌رێیه‌کی تردا ده‌رۆم به‌لکو نه‌مبینێت ، به‌مشێوه‌یه‌ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هاورێکانی ترمدا به‌رده‌وامبوو ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌شێوه‌و متمانه‌ به‌خۆبونی و رۆشنبیرییه‌ به‌رزه‌ هه‌مه‌ جۆره‌که‌یی و هاوچه‌رخی بونه‌ ئاشکاره‌که‌ی ...
ماوه‌ ماوه‌ به‌خه‌یاڵمدا ده‌هات چرکه‌  ساتی حه‌قیقه‌ت هات ، نه‌خۆش که‌وتم و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ کرام و ماوه‌یه‌کی زحر تیایدا مامه‌وه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ تامه‌زرۆی بینینی هاورێکانم بووم ، بۆزانینی ده‌نگ و باسی زانکۆ ئه‌و محازه‌رانه‌ی که‌له‌ده‌ستم چووبون پاش هه‌فته‌یه‌کیه‌کێک له‌هاورێکانم هات بۆلام و بۆ نه‌هاتنی هاورێکانی تری عوزری بۆ هێنامه‌وه‌ که‌ئه‌وانیش حه‌زیان لێبوو به‌ڵام بۆیان نه‌گونجا، داوای کاسێتی ئه‌و محازه‌رانه‌م لێکرد که‌له‌ده‌ستم چووبوون ئه‌ویش به‌ڵێنی پێدام بۆمبێنێت منیش هه‌ر چاوه‌رێی بووم بێته‌وه‌ بۆمبێنێت به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ که‌رۆیشته‌وه‌ نه‌ئه‌و نه‌هاورێکانی ترم نه‌هاتن بۆلام ، هاورێیه‌تی ئه‌گه‌ر له‌کاتی ته‌نگانه‌وه‌ ناخۆشیدا نه‌بێت سودی چییه‌ ؟ ئایا هاورێی باش و خراپ له‌کاتی ته‌نگانه‌دا ده‌رناکه‌وێت ؟ هه‌فته‌یه‌کی تریش چاوه‌رێم کرد به‌ڵام سودی نه‌بوو ، دوورۆژ دوای ئه‌وه‌ هه‌واڵم بۆهات که‌وا کچێک له‌ده‌ره‌وه‌یه‌و ئه‌یه‌وێت سه‌ردانم بکات وامزانی له‌یه‌کێک له‌هاورێکانی خۆمه‌ کاسێتی موحازه‌ره‌ له‌ده‌ست چوه‌کانی بۆهێناوم که‌داوام کردبوو لێی ، به‌په‌رستیاره‌کم وت رێی بده‌ بابێته‌ ژووره‌وه‌ ، سه‌یرم کرد ئه‌و کچه‌ هاته‌ ژووره‌وه‌ که‌لای ده‌رگای زانکۆ باسی حیجابی بۆده‌کردم و ده‌مه‌قاڵێم له‌گه‌ڵ کردبوو ، که‌بینیم زۆر سه‌رم سورما له‌سه‌ردانه‌که‌ی ، چۆن زانی که‌من نه‌خۆشم و له‌نه‌خۆشخانه‌م ، که‌هاته‌ ژووره‌وه‌ دوای سڵاوکردن له‌ته‌نیشتم دانیشت ، ناسیمه‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ ئه‌و کچه‌یه‌ که‌لای کافتریاکه‌ ئامۆژگاری ده‌کردین له‌وکاته‌ی که‌ده‌نگی ته‌سجیله‌که‌مان به‌رزکردبۆوه‌..
ئه‌مه‌ ئه‌و کچه‌یه‌ که‌ له‌هه‌مان ئه‌وبه‌شه‌یه‌ منی لێم ئه‌مه‌ ئه‌و کچه‌یه‌ که‌ زۆر پێی سه‌رسام بووم له‌به‌ر جوانیه‌که‌ی و رۆشنبیریه‌که‌ی و وردبینیه‌که‌ی له‌هلبژاردنی جله‌کانی و که‌سایه‌تیه‌ به‌هێزه‌که‌ی، خه‌ریک بوو باوه‌ر نه‌که‌م که‌ئه‌مه‌ ئه‌و کچه‌ هاوچه‌رخه‌ بێت که‌واله‌لام دانیشتوه‌ و ئه‌م پۆشاکه‌ پان و درێژوو داپۆشه‌ره‌ی له‌به‌ردایه‌ پێم وت تۆ فڵان که‌سی ؟ وتی به‌ڵێ، پرسیارم له‌هاورێکانت کردو هه‌واڵی نه‌خۆشیه‌کای تۆیان پێوتم،منیش داوام لێکردن که‌ناوی نه‌خۆشخانه‌که‌و ره‌قه‌می ژووره‌کم پێبڵێن بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانت بکه‌م چونکه‌ سه‌ردانی نه‌خۆش پاداشتی زۆره‌ ، پێم وت به‌راستی من نازانم چۆن سوپاست بکه‌م له‌سه‌ر ئه‌م هه‌سته‌ جوامێرانه‌ت ، ده‌مه‌وێت داوای لێبوردن لێبه‌که‌م له‌هه‌موو ئه‌و ره‌فتاره‌ ناشرینه‌ی که‌ له‌به‌رامبه‌ر تۆدا ئه‌نجامم دا ، وتی هیچنییه‌و تۆ گوێی مه‌ده‌رێ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ تۆ به‌ساغو سه‌لامه‌تی له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌ربچیت، چونکه‌ کاتی تاقیکردنه‌وه‌کان نزیک بۆته‌وه‌ ، ئینجا کۆمه‌ڵیک ئه‌وراقی له‌جانتاکه‌یدا بۆده‌رهێنام و پێی وتم ئه‌مه‌ کۆمه‌ڵیک له‌و موحازه‌رانه‌یه‌ که‌له‌ده‌ستت چون ، له‌کۆتای هه‌ر موحازه‌ره‌یه‌کدامن پوخته‌یه‌ک له‌ هه‌ریه‌کێکیانم بۆ کرویته‌ ئێره‌و بۆتم نوسیوه‌ ، انشائڵلا له‌داهاتودا پاش هه‌فته‌یه‌کی تر سه‌رت لێده‌ده‌مه‌وه‌ ، له‌و کاته‌دا خۆم بۆ نه‌گیراو ده‌ستم کرد به‌گریان ، ئه‌و توند و تیژیو دژایه‌تیه‌ی خۆمم بیرکه‌وته‌وه‌ که‌له‌گه‌ڵیدا لای ده‌رگای زانکۆ لای کافتریاکه‌ ئه‌نجامم دا ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌و به‌و هه‌موو سۆز و خۆشه‌ویستیه‌وه‌ و به‌زه‌ییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌کات هه‌روه‌ها هاورێکانی خۆشم بیرکه‌وته‌وه‌ که‌چروک بوون له‌وه‌ی بێن سه‌ردانێکم بکه‌ن یان له‌رێگه‌یته‌له‌فۆنه‌وه‌ ئه‌حواڵ پرسیه‌کم بکه‌ن ،له‌و کاته‌دا بۆچونه‌کانم سه‌باره‌ت به‌ئازادی و پێشکه‌وتن هاوچه‌رخی بوون گۆرا ، به‌راستی ئێستا تێگه‌شتم که‌ئازادی له‌راگرتنی هه‌ستی که‌سانی ترو یارمه‌تی دانیان و سوک کردنی نه‌هامه‌تیه‌کانیاندایه‌ به‌راستی ئێستا تێگه‌شتم که‌ئیسلام ده‌سته‌ به‌ری ئازادی بۆ ئافره‌ت کردووه‌ مافی خۆی پێداوه‌  ده‌سته‌به‌ری ژیانێکی خۆشی بۆکردووه‌و له‌ژێر سایه‌ی دروشم و رێنماییه‌ ته‌واو پێگه‌شتوه‌کانیدا به‌هاورێکه‌مم وت ئێستا دان ده‌نێم به‌شکستیخۆمدا به‌نیازم له‌م چرکه‌ ساته‌وه‌ خۆم بگۆرم و به‌پێی شه‌رعی خوا هه‌ڵسو که‌وت بکه‌م ، بۆئه‌وه‌ی ببم به‌کچێکی چاک و پاکی وه‌کتۆ ، روخساری به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی پرشنگدار گه‌شایه‌وه‌  ووتی"ئه‌ی خوشکم له‌په‌یوه‌ندی نێوان من و تۆدا سه‌رکه‌وتو شکست خواردوو نیه‌  گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موومان بگه‌ین به‌خۆشی و  ئاسایش و بردنه‌وه‌ی  حه‌قیقی و به‌خته‌وه‌ری به‌رده‌وام" وتم به‌ڵی ئه‌مه‌ گرنگه‌.



به‌هیوای سود مه‌ندبوونتان لێی ،به‌راستی ئه‌مه‌ شتێکی زۆر باوه‌ له‌ناو هاورێیه‌تی ئه‌مرۆکه‌دا  به‌و هیوای له‌مه‌وه‌ سودێکتان وه‌رگرتبێت ..
هه‌رشادو سه‌رفرازبن..

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-21 20:54:22

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: کچێکی زانکۆ (به‌شی دووه‌م)و کۆتایی

ده‌ستت خۆشبێت یاخوا بۆ نوسینی ئه‌م جیرۆکه‌ خۆشه‌ و به‌سوده‌
ئه‌لێ به‌ (100)سال هاورێه‌کت هه‌بێت نه‌ك به‌ (1)سال سه‌د هاورێت هه‌بێت
ئه‌مه‌ له‌ شه‌قامه‌کان نه‌وتراوه‌
به‌خوا ئه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌ی کردووه‌ بێگه‌ومان راستی کردووه‌ شتیشی به‌سه‌رهاتووه‌ بۆیه‌ ئه‌م قسه‌ی کردووه‌
شه‌نی گیان زۆر راسته‌ هاوری ئه‌و هاورێه‌یه‌ که‌ له‌کاتی ته‌نگانه‌دا به‌ رووته‌وه‌بێت
ده‌نا کاتی ته‌نگانه‌ نه‌بێت له‌وانه‌یه‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ده‌ورو پشتت هاورێت بێت

دووباره‌ ده‌ستت خۆشبێت
به‌س به‌خوا زۆر ده‌مێکه‌ چاوه‌رێ ئه‌م به‌شه‌م ده‌که‌رد
مالت ئاوابێت ده‌ زو به‌شه‌که‌ی تریشت دانانبایه‌ با ئه‌وه‌نده‌ چاوه‌رێم نه‌کردبایه‌
له‌گه‌ڵ رێزم بۆت
هیوام خۆشی و سه‌لامتی تۆیه‌

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-21 21:28:02

DaYa GYaN
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2012-11-25
په‌یامه‌كان: 227
WindowsVistaMSIE7

Re: کچێکی زانکۆ (به‌شی دووه‌م)و کۆتایی

ده‌ستت خۆش بێت گیانه‌که‌م زۆر راسته‌ به‌ سه‌ده‌ها و هه‌زاره‌ها هاورێیه‌تی به‌ جۆره‌ هه‌یه‌ که‌ ته‌نها له‌ کاتی خۆشیدا هاورێن
سه‌رکه‌وتوو بیت گیانه‌که‌م خودا پاداشتی خێرت بداته‌وه‌

Kurdzhin


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-23 11:07:15

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کچێکی زانکۆ (به‌شی دووه‌م)و کۆتایی

ده‌ستت خۆش بێت کاک بێستون گیان و  دایه‌ گیان به‌رێزم ...
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان .. ، بێگومان هه‌رقسه‌یه‌ک کرابێت بۆمه‌به‌ستی خۆی زۆر راسته‌ و هیچ وته‌یه‌کیش له‌زیاده‌ نه‌وتراوه‌ ، ئه‌و وته‌یه‌ی به‌رێزیشت زۆرجوانه‌ (ئه‌لێ به‌ (100)سال هاورێه‌کت هه‌بێت نه‌ك به‌ (1)سال سه‌د هاورێت هه‌بێت) هه‌میشه‌ هاورێی تاکه‌مبێت به‌که‌ڵکتره‌ وه‌ک له‌زۆر ، وتراوه‌ (زۆرو بۆر) تا زۆربن هاورێ بۆرئه‌نوێن تاکه‌میش بن پوخت ئه‌نوێن و که‌ڵکیان لێوه‌رئه‌گیرێت..

به‌خوا چیبکه‌م خۆت ئه‌زانی به‌هۆی ئیمتیحاناته‌وه‌ زۆر مه‌جالم نه‌بوو ئیتر هه‌روابۆمکرا ، ئه‌زانم چاوه‌روان بویت زۆر ، ناخۆشه‌ چاوه‌روانی وه‌ڵڵا ببوره‌ ..
هه‌ربژین و ئاسوده‌بن،.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net