.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















بلایك لایڤلی سادەیە لە ژیان و شاشە
كچە ئەكتەری ئەمریكی بلایك لایڤلی لە زنجیرەی (گۆسێب گێرل) كە ئێستا وەرزی سێیەمی نمایش دەكرێت ناسرا و ناوبانگی دەركردووە، بلایك دەربارەی كەسایەتی خۆی دەڵێ: كەسایەتی من لە زۆر رووەوە نزیكە لە سیرینا كە من لە زنجیرەكەدا رۆڵی ئەو كچەم دەبینی و حەزم لە پۆشینی ئەو جلانەیە كە دەم پۆشی و وەكو ئەو سادە بم تەنانەت زۆر جار هەست دەكەم من بە تەواوی گۆڕاوم بۆ سیرینا و بە هەمان ئەو قۆناغانەدا تێدەپەڕم كە لە زنجیرەكەدا پێیدا تێپەڕ دەبووم. لە لایەكی دیكەوە بلایك بەم زووانە لەسەر شاشەدا دەردەكەوێت لە فیلمی (ژیانی تایبەتی بیبا) لەگەڵ رۆبن رایت بین، هەر لەبەر ئەوەی یەكەم هەنگاوی ناوە لە جیهانی سینەمادا ئێستا وێنەكانی بەرگی چەندین گۆڤاری بەناوبانگی جیهانی داگیر كردووە كە دوایینیان گۆڤاری ( ماری كلیر) بوو، بلایك لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری ناوبراو دەڵێ: كاتێك تەمەنم سێ ساڵان بوو دایكم منی برد بۆ قوتابخانە، چونكە دەبوایە برایەكەم بچێتە قوتابخانە ئەویش نەیدەتوانی بچێت بۆ قوتابخانە، بەڵام لەبەر ئەوەی من باڵایەكی بەرزم هەبوو دایكم بەرپرسانی قوتابخانەی وا تێگەیاند كە من تەمەنم شەش ساڵانەیە، دواتر لە قوتابخانە وایانزانی من دووچاری هێواش گەشە كردنی عەقڵی بوومەتەوە بۆیە هەوڵیاندا من لە پۆڵێكی تایبەت دانێن، بۆیە لەو كاتەی قوتابییەكانی دیكە خەریكی خوێندن بوون من لە پۆڵەكەی خۆمدا دەخەوتم، بەڵام لە كۆتاییدا دایكم منی لە قوتابخانە دەرهێنا.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه