❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هونەرمەند تارا رەسوڵ هیوادارم لە هەولێر جەماوەر وەكو سلێمانی دڵم نەشكێنێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-24 15:01:51

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

هونەرمەند تارا رەسوڵ هیوادارم لە هەولێر جەماوەر وەكو سلێمانی دڵم نەشكێنێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-4b26e26805.jpg
هیوادارم لە هەولێر جەماوەر وەكو سلێمانی دڵم نەشكێنێت
تارا رەسوڵ ئافرەتێكی بوێری ناو هونەرو گۆرانی كوردییە، ساڵانێكە لە خزمەت هونەری گۆرانیدا بوونی خۆی سەلماندووە و خاوەن ستایل و ئەدایەكی تایبەت بە خۆیەتی وهەر بۆیەش ئەمە وای كردووە كە جەماوەرێكی زۆر هۆگری دەنگی خۆی بكات لەگەڵ ئەوەی تارا رەسول ساڵانێكە لە تاراوگە ژیان دەگوزەرێنی، بەڵام ئەو هونەرەی پێشكەشی دەكات هونەرێكی رەسەن وكوردانەیە، هەمیشە بۆنی هونەری كوردی لێدێت ماوەیەكە بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند كارێكی هونەری گەڕاوەتەوە كوردستان بۆ ئەم مەبەستەش لە شاری سلێمانی كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز كرد و ئەگەر بارودۆخەكە گونجا لەوانەیە لە شاری هەولێریش كۆنسێرتێكی گۆرانی پێشكەش بە هەوادارانی خۆی بكات، تارا خان بە خۆشحاڵییەوە دەرفەتێكی بۆ گوڤاری گوڵان رەخساند و بەم شێوەیە بۆ وەڵامی پرسیارەكان هاتە ئاخاوتن ..
* تارا ڕە سول چۆن باس لە ئە زمونی گۆرانی كوردی نوی دەكات؟
- سەختە بۆ من باس لە ئەزموونی ئەمڕۆی گۆرانی كوردی بكەم لەبەر ئەوەی كەسانی زۆر شارەزاتر و بە ئەزموونتی لە من هەن ئەوان دەتوانن لەو بارەیەوە قسەی هەبیت .بەڵام پێم وایە شێواویەكی زۆر بە هونەری كوردییەوە دیارە. من پێم وایە تێكەڵ كردنی هونەری كوردی بە هونەری جیهانی كێشەیەك بە ئاراستەیەكی سلبی بۆ هونەری كوردی دروست ناكات . من ئەو شێواویەی كە من بە هونەری كوردییەوە دەیبینم دەیگەڕێنمەوە بۆ جێ بونەوەی خەڵكێكی زۆر بی ئەزمون لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن زیاتر لە كەسە بەئەزمونەكان ئەم ئاریشەیە خودی ڕاگەیاندنەكان بەشدارن تیایدا.
هەروەها كەسانێك هەن لە وەزارەتێكی دیاریكراو بۆ بەڕێوەبردنی كارە هونەرییەكان ڕەنگە كەسێكی شارەزا بە بوارەكە نەبن، چونكە ئەمە ناكاتە ئەوەی تۆ گۆرانییەك یان سیدییەكت هەبێت و بكرێیتە بەرپرسێك بۆ كۆمەڵێك پڕۆژەی هونەری، چونكە پێشكەوتن و سەركەوتنی هونەرێكی فراوانی دەوێت .
من زۆر جار ئەمە بۆ كەمتەرخەمی و هەڵوێستی هونەرمەندان دەگەڕێنمەوە جاری واهەیە كەسێكی هونەرمەند پۆستێكی پێدەدرێت دەخرێتە بەر قسەو قسەڵۆك، من پێم وایە كەسێك بیەوێت خزمەتی هونەر بكات بێگومان كەسێكی هەستیارە .بەداخەوە دەڵێم ئێمەی هونەرمەند لەناو یەكتریدا تەبا نین، تەنیا مەبەستمان شكاندنی كەسایەتی یەكترە.ئەگەر ئێمەی هونەرمەند لە ناو یەكتردا كۆك بین بێگومان كەس ناتوانێت زیان بەهونەری كوردی بگەیەنێت ئەگەر بە من بڵین وەرە ببە بە بەرێوبەری دەزگایەكی هونەری بێگومان ئەو توانایەم نەبێت كارەكە ناكەم، بەڵام بەداخەوە لێرە خەڵك زۆری پێخۆشە بەرپرسیارێتییەكی هەبێت ئیتر بە لایەوە گرنگ نییە توانای ئەنجام دانی كارەكەی هەیە یاخود نا و بیر لە ئەنجامەكانیشی ناكاتەوە.
*ئەو شێوازە نوێیەی كە ئاماژەت بۆ كرد لە ناو گۆرانی كوردیدا هەیە ئایا ڕەسەنایەتی هونەری كوردی كاڵ ناكاتەوە؟
-من پێم وایە هونەری كوردی بە پێی پێویست كۆنەكراوەتەوە .زۆر جار كارێك یان ئاوازێك لە لایەن عەرەب یان تورك و كوردیشەوە پێشكەش كراوە . تائێستا یەكلا نەبۆتەوە كە ئەو بەرهەمە موڵكی كام لایەنە، چونكە هەر لایەنێك بە هی خۆی دەزانێت، بە هەرحاڵ دەبێت كارێك بكەین كە موڵكی هونەری خۆمان بپارێزین .نەوەك تۆ مۆسیقایەكی عەرەبی بهێنێت وتەنها تەرجومەی كوردی بێت و هیچی تری تێدا نییە كە كوردی بێت.
* هەندێك لەو ئافرەتە هونەرمەندانەی لە بوارەكەدا دەركەوتن زیاتر كاریان لەسەر ستایلی عەرەبی كردووە تۆ چۆن لە كاری ئەوان دەڕوانی ؟
- ئەوەی جێی سەیرە لای من هەندێك لەو كەسانە كار دەكەن و دواتریش پەشیمان دەبنەوە لە كارەكانی خۆیان ئەوەش ئەنجامی بێ ئەزموونییە، هەروەها پێم وایە كارێكی نا هونەرمەندیانە كە پێیان وایە تەنها دەركەوتنەكە گرنگە. ئەوانە بۆ یەكێكی وەكو من كە لە بوارەكەدا ئەزموونم هەیە گرنگیان نییە، بەڵام بۆ كوڕی گەنج و كچی گەنج كە لە بوارەكەدا شارەزا نین ڕەنگە جێگای دەست خۆشی بن بەڕاستی من وەك خۆم ئەو كارانە هەر بەكاری هونەری نازانم .
*ئایا بیسەری كورد تائیستا گەیشتۆتە ئەو ئاستەی كارە باشەكان لە خراپەكان جیابكاتەوە ؟
- بەداخەوە نەوەك بیسەر بەڵكو هونەرمەندی كوردیش تا ئێستا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی كارە باشەكان لە خراپەكان جیا بكاتەوە . من گوێم لە هونەرمەند بووە ووتویەتی گۆرانییەكی خێرا دەڵێم بۆ ئەوەی بیسەر بەلای خۆمدا ڕابكێشم و فرۆشی سیدیەكەم هەبی، بەڵام ئەمە كارێكی خراپە، چونكە دەبێت هونەرمەند كار بكاتە سەر ئیحساسی خەڵك تاپەیامە هونەریەكەی خۆی بگەیەنێت .
* نكوڵی لەوە ناكرێت تارا ڕەسوڵ دەنگێكی دیاری ناو هونەری كوردییە، بەڵام بەداخەوە ماوەیەك بەر لە ئێستا كۆنسێرتێكت ئەنجامدا لە شاری سلێمانی بە شێوەیەكی بەرچاو چۆڵی بە هۆڵی كۆنسێرتەكەوە دەبینرا . هۆكاری ئامادە نەبوونی جەماوەر لە كۆنسێرتەكەدا بۆچی دەگەڕێتەوە ؟
-من ڕۆحم بریندار بوو لە خەڵكی سلێمانی دەكرا هونەرمەندانی سلێمانی و جەماوەری باشتر ئامادەی كۆنسێرتەكە بونایە، لەبەر خاتری من نا، بەڵام دەبوایە لەبەر خاتری گروپی سەهەند كە كۆمەڵیك ژەنیاری بەتوانای سلێمانین و خزمەتی مۆسیقا و هونەری كوردی دەكەن ئامادەی كۆنسێرتەكە بونایە . بەداخەوە دەڵێم بۆ دوو ڕۆژی كۆنسێرتەكەم لە سلێمانی تەنها سەد بلیت فرۆشراوە كە بۆ من زەرەرێكی ماددی و مەعنەوی زۆر گەورە بوو بۆ من، چونكە لە كۆنسێرتەكەی سلێمانی تەنها خۆم ئەركی مادیم كێشاوە .
* لەوە ناترسی كۆنسێرتەكەی هەولێر كە بەنیازی ئەنجامی بدەیت وەكو ئەوەی سلێمانی جەماوەر ووجودی لەناو هۆڵەكەدا نەبێت ؟
- من وەكو ئاماژەم بۆ كرد دڵم لە سلێمانی شكاوە، من هیوام وایە لە شاری هەولێر پێشوازی لە كۆنسێرتەكەم بكرێت جەماوەرێكی باش ئامادەی كۆنسێرتەكە بێت بۆ ئەوەی چیتر دڵم نەشكێ، ئەركی ئەم كۆنسێرتە وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەستۆی گرتووە .
* وەكو لەبەر چاوە ( تارا ڕەسوڵ ) درەنگ درەنگ گۆرانی دەڵێت، واتە ساڵانە بایەخ بە ئەنجام دان و بەرهەم هێنانی سیدیەك نادەیت . پرسیار ئەوەیە تا چەند گرنگە هونەرمەند ساڵانە سیدییەكی هەبێت ؟
-من پێم وایە تۆ بتوانی دوو ساڵ جارێك بەرهەمێكی باش پێشكەش بكەیت باشترە لەوەی سیدیەكی خراپ بەرهەم بهێنیت بۆیە من لەو ڕوانگەیەوە كارم كردووە .
*دەڵێن یاسای پاراستنی مافی هونەرمەند تۆزی لەسەر نیشتووە هۆكاری كەم تەرخەمی هونەرمەند و نەبوونی فشاری هونەرمەندان نییە لە دەسەڵات ؟
-بە تەئكید هۆكاری سەرەكی هونەرمەندان و كەم چالاكی ڕۆڵی هونەرمەندە، ئەو كەسانەی هونەرمەندن لە شوێنە هونەرییەكان كار دەكەن ئەوەندەی هەوڵی كورسی دەدەن ئەوەندە هەوڵی جێبەجێ كردنی ئەركی هونەری خۆیان نادەن .
*تارا ڕەسوڵ بە خاوەن ڕێچكەو ستایلی خۆی ناسراوە بیرت لەوە نەكردۆتەوە لەو ستایلەی خۆت گۆڕانكاری بكەیت ؟
-من تا ئێستا توانیومە لە چەند ستایلێكدا كار بكەم من هەوڵ نادەم شێوازی دەنگم بگۆڕم لەبەر ئەوەی من خاوەن دەنگێكی هێمنم، بەڵام هەوڵ دەدەم شێوازی ستایلم بگۆڕم وەك چۆن دوای تەواوكردنی خوێندنی مۆزیك لە سوید گۆڕانم لە ستایلەكەمدا ئەنجامدا.
بەڵام بەرای تایبەتی خۆم پێم باشە هونەرمەند تاقیكردنەوەی لە زۆربەی ستایلەكاندا هەبێت . تا بزانێت لە كامیاندا سەركەوتووترە .
* تا چەند بەرهەمەكانت گوزارشتن بۆ واقعی ژیانی تایبەتی خۆت؟
- من ئەو بەرهەمانەی پێشكەشم كردوون ئەگەر لە ژیانی خۆمەوە نزیك نەبن بێگومان ناتوانم پێشكەشی دنیای هونەری كوردی بكەم و بە هونەر و گۆرانییەوە گوزارشتیان لێ بكەم.
* تاچەند ئاشنایەتیت لەگەڵ ئامێرەكانی مۆسیقادا هەیە ؟
- من خوێندنی تەكنیكی دەنگم تەواو كردووە، بەڵام وەكو هیوایەتێكی خۆم حەزم بە ژەنینی ئامێری گیتارە، بۆیە زۆر جار گیتار دەژەنم .
* ئێستا پرۆژەی هونەریت جگە لە بەرنامەی كۆنسێرتەكەی هەولێر چییە؟
- لەگەڵ تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان سەرقاڵی وێنە گرتنی ڤیدیۆ كلیپێكم. بە هیوام جێگای ڕەزامەندی هەوادارانی گۆرانی و مۆسیقای كوردی بێت.
* دوا پەیامت چییە ؟
- من گۆرانی بۆ ئاشقانی دەنگم دەڵێم گەر ئەوان لە كۆنسێرتەكانم ئامادە نەبن و پێی رازی نەبن لە هەمان كاتدت سیدییەكانم فرۆشی نەبێت لە بازاڕەكاندا ئەوا من ناچارم واز لە بواری گۆرانی و هونەری كوردی بێنم.


                                                    gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-24 16:14:54

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: هونەرمەند تارا رەسوڵ هیوادارم لە هەولێر جەماوەر وەكو سلێمانی دڵم نەشكێنێت

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ ئه‌م هه‌واله‌  هونه‌ریه‌  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت  گولی یانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net