❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌نێوان بێ‌ وه‌فایی‌ پیاو به‌وه‌فایی‌ ژندا.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-25 05:20:29

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

له‌نێوان بێ‌ وه‌فایی‌ پیاو به‌وه‌فایی‌ ژندا.

له‌نێوان بێ‌ وه‌فایی‌ پیاو به‌وه‌فایی‌ ژندا.



قسه‌یه‌كی‌ باوی‌ كوردیمان هه‌یه‌ كه‌ پیاو له‌پرسه‌ی‌ ژنه‌كانیاندا چاو بۆ ژنێكی‌ تر ده‌گێڕن‌و ده‌ڵێن، ئافره‌ت بڵێت كه‌سێك هه‌بێت جێگای‌ تۆم بۆ بگرێته‌وه‌.. بڕواناكه‌م!!؟

ئه‌مه‌ قسه‌ی‌ من نیه‌و قسه‌ی‌ باوكی‌ كورده‌واریه‌، واته‌كه‌شی‌ به‌جۆرێك ڕاڤه‌ده‌كرێت كه‌ ده‌وترێت پیاو بێ‌ وه‌فایه‌‌و ژن به‌وه‌فا، پیاو پاش مردنی‌ ژنه‌كه‌ی‌ نایه‌ڵێ‌ كفنی‌ زه‌ردبێ‌‌و ژنێكی‌ تر ده‌هێنێته‌وه‌‌و ژنیش ته‌مه‌نی‌ خۆی‌ ده‌كاته‌ قوربانی‌ منداڵه‌كانی‌‌و دڵی‌ ناهێنێ‌ جارێكی‌ تر كه‌سێكی‌ تر جێگه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بگرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ژنا‌و پیاوانیش به‌پێی‌ شه‌رع‌و یاسا ئازاده‌ له‌ گرتنه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ری‌ نوێ‌ به‌لاَم له‌كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا زیاتر پیاوانن هاوسه‌ری‌ نوێ‌ ده‌گرن‌و به‌ده‌گمه‌ن ژنان پاش مردنی‌ هاوسه‌ره‌كانیان شویه‌كی‌ تر ده‌كه‌نه‌وه‌ (تارا حه‌مه‌تۆفیق)ی‌ مافناس پێی‌ وابوو هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ شونه‌كردنه‌وه‌ی‌ ژنان عاتفی‌ بوونی‌ ژنانه‌ كه‌بونه‌وه‌رێكی‌ زیاتر عاتفیه‌و هه‌ر ئه‌و سۆزه‌ش زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ریانداو كار له‌سه‌ر دوابڕیاریان ده‌كات، به‌لاَم پیاوان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، وه‌هه‌روه‌ها پێشی‌ وابوو له‌كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا تاڕاده‌یه‌ك به‌شوره‌یی‌ ده‌زانرێت ژنان پاش مردنی‌ هاوسه‌ركانیان شوبكه‌نه‌وه‌ هه‌روه‌ك به‌شوره‌یی‌ ده‌زانرێت پیاوان پاش مردنی‌ هاوسه‌ره‌كانیان ژنێكی‌ تر نه‌هێننه‌وه‌.

به‌لاَم (محه‌مه‌د شه‌فیع)ی‌ مافناس به‌جۆرێكی‌ تر بۆبابه‌ته‌كه‌ ده‌چوو ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌یووت پیاو پێش مردنی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بیر له‌ هێنانی‌ ژنی‌ دووه‌م ده‌كاته‌وه‌ ئیتر چۆن پاش مردنی‌ هه‌نگاوی‌ بۆ نانێت، ئه‌و پێی‌ وابوو ژنان ناتوانن پاش مردنی‌ هاوسه‌ركانیان به‌ئاسانی‌ شویه‌كی‌تر بكه‌نه‌وه‌، له‌كاتێكدا بۆ پیاوان  زۆرئاسانه‌ هێنانه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ری‌ نوێ‌، هه‌رئه‌مه‌ش واده‌كات مردنی‌ پیاو بۆ ژن زۆر سه‌خت‌و گران بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌درره‌نگ تر له‌پیاو بیر له‌هاوسه‌رگیریه‌كی‌ تر بكاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و پیاوه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌مرێت زۆر ئاسانه‌ كچێكی‌ تر بهێنێت، به‌لاَم ده‌گمه‌نه‌ كوڕێك بێوه‌ژنێك بخوازێت وه‌هه‌روه‌ها زۆری‌ عاتفه‌ی‌ ژن واده‌كات كه‌دره‌نگتر له‌ پیاو بیر له‌ هاوسه‌رگرتنێكی‌ تر بكاته‌وه‌.

ئافره‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كلتووری‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌ به‌شوره‌ی‌ داده‌نێت پاش مردنی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌  هاوسه‌ره‌ێكی‌تر بگرێته‌وه‌، هۆكاری‌ تریش زۆرن كه‌له‌ زاتی‌ ئافره‌تدا هه‌ستی‌ پێده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ سروشتی‌ ئافره‌ت به‌زۆری‌ حه‌زی‌ به‌ شووكردنه‌وه‌یكی‌ تر نیه‌ له‌پاش مردنی‌ هاوسه‌ركه‌ی‌ به‌ده‌ر له‌مانه‌ش پێویستی‌ به‌جه‌سته‌یی‌‌و غه‌ریزه‌یه‌كانی‌ له‌ پیاودا ئاڵۆزترن.

به‌بۆچونی‌ (زمناكۆ عه‌لی‌) توێژه‌ری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ وه‌هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی‌ ژیانی‌ تاكه‌كه‌سی‌، كه‌له‌نێو ئه‌م كلتوره‌دا پێكهاته‌ی‌ ژنان بۆ ژیان بێ‌ پیاو له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا ئاسانترو گونجاوتره‌ له‌چاو پیاواندا، بۆئه‌و ژیانه‌ تاكه‌ كه‌سیه‌ (زمناكۆ علی‌) ده‌یووت پیاوان چاو له‌ده‌ستی‌ ژنانن خۆیان بۆ ڕێكخستنی‌ تاكه‌كه‌سی‌ ده‌سته‌وسانن بۆیه‌ واهه‌ست ده‌كه‌ن به‌بێ‌ بوونی‌ ژن ناتوانن بژین.

شتێكی‌ به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌ هه‌میشه‌ پیاوان خۆیان به‌بێ‌ ده‌سته‌لاَت ده‌زانن له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كانی‌ ماڵه‌وه‌ كه‌كۆمه‌ڵگه‌ جه‌سپاندویه‌تی‌ به‌سه‌ر ژن داو له‌نه‌ستی‌ ئه‌واندا هه‌رده‌بێ‌ ئافره‌ت بێ‌ به‌كاره‌كانی‌ ماڵه‌وه‌ هه‌ستێ‌‌و  پیاویش به‌كاری‌ ده‌ره‌وه‌، لێره‌وه‌ به‌توانایی‌ ئافره‌تانمان جارێكی‌ تر بۆ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ئه‌و وه‌ك بونه‌وه‌رێكی‌ به‌هێز خۆی‌ ده‌خاته‌ ژێرباری‌ كاری‌ ده‌ره‌وه‌ش‌و ماڵه‌وه‌ش‌و له‌گه‌ڵ به‌خێوكردنی‌ منداڵیشدا به‌بێ‌ َئه‌وه‌ی‌ وشه‌ی‌ (ناتوانم یا ناژیم) له‌فه‌رهه‌نگیدا هه‌بێت، هه‌روه‌ك زۆرجار به‌گوماندا ده‌چێت كه‌پیاوێك خێزانه‌كه‌ی‌ ده‌مرێت پاش ئه‌وه‌ ده‌ڵێت هاوسه‌رێكی‌ تر ده‌گرم بۆئه‌وه‌ی‌ خزمه‌تم بكات، واته‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ هێنانه‌وه‌ی‌ ژنی‌ نوێ‌ لای‌ پیاوی‌ هاوسه‌ری‌ مردوو به‌ وته‌ی‌ خۆیان خزمه‌تكردنه‌، ئه‌مه‌ش گۆشه‌نیگایه‌كی‌ هه‌ڵه‌یه‌ كاتێك پیاوان به‌سه‌ردارو ژنانیش به‌خزمه‌تكار بزانێت، هه‌رله‌م ڕاگۆڕینه‌وه‌یه‌دا (به‌ختیار عه‌لی‌) مافناسیش بۆچونی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌بێ‌ وه‌فای‌ پیاو به‌وه‌فای‌ ژن ئه‌و ده‌یووت وانازانم هاوسه‌رگیری‌ نوێ‌ له‌دوای‌ مردنی‌ هاوسه‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌وه‌فاوه‌ به‌ڵكو (وه‌فا‌و هاوسه‌رگیری‌) په‌یوه‌ست به‌ خۆشه‌ویستییه‌وه‌ واته‌ ده‌كرێت ئافره‌تێكی‌ مێرد مردوو شوبكاته‌وه‌‌و به‌وه‌فاش بێت بۆ هاوسه‌ره‌ مردوه‌كه‌ی‌‌و كه‌س‌وكاری‌‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

وه‌پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌گه‌ڵ خه‌دیجه‌ی‌ دایكمان نمونه‌ی‌ به‌رجه‌سته‌ی‌ به‌ڕێزی‌ پێشی‌ وابوو كه‌ئه‌م بابه‌تی‌ وه‌فاو هاوسه‌رگیری‌ نه‌كردن له‌دوای‌ مردنی‌ هاوسه‌ر كه‌زیاتر بۆ ژنانه‌، له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا یه‌ك عورف‌و داب‌و نه‌ریتی‌ لێكچو (ته‌حه‌كوم)ی‌ ناكات، وه‌به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ سێ فاكته‌ری‌ كاریگه‌ری‌ بوو به‌لایه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ق گرتن به‌هاوسه‌ر نه‌گرتنه‌وه‌ له‌دوای‌ مردنی‌ هاوسه‌ری‌ پێشوو ئه‌وانه‌یش.

1ـ عورف كه‌زیاتر چاوی‌ له‌سه‌ر ئافره‌تی‌ مێرد مردووه‌.

2ـ تێگه‌یشتنی‌ هه‌ڵه‌ له‌سه‌ر چه‌مكی‌ وه‌فاداری‌‌و خۆشه‌ویستی‌‌و هاوسه‌رگیری‌.

3ـ پێداویستی‌‌و حاجیاتی‌ ئه‌وكه‌سه‌ بۆ هاوسه‌رگیری‌ نوێ‌.

هه‌ربۆیه‌ (به‌ختیار عه‌لی‌) جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كرده‌وه‌ كه‌هاوسه‌ر مردو به‌دیار وه‌همی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌‌و ده‌رونیه‌وه‌ دانه‌نیشێت‌و هاوسه‌ر بگرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌وه‌فای‌ بۆهاوسه‌ره‌ مردوه‌كه‌یی‌‌و كه‌س‌وكاری‌.

ئه‌مانه‌ گوڵبژێرێك بوو به‌گوڵستانی‌ بۆچونه‌كانی‌ چه‌ند مافناس‌و توێژه‌ره‌وه‌یه‌كی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ دا كه‌هه‌موو كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ به‌یه‌ك چاوی‌ یه‌كسان سه‌یری‌ ژن‌و پیاو ناكات له‌پاش مردنی‌ هه‌ریه‌كه‌یان بۆئه‌وی‌ تریان من زیاتر نانوسم له‌م بابه‌ته‌دا‌و درێژه‌ی‌ ووت‌و وێژ داده‌نێم بۆ ئێوه‌ی‌ خوێنه‌ری‌ خۆشه‌ویست..



ئا/ مافناس سه‌رچنار ئه‌حمه‌د

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net