.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






بووك و خه‌سوو
ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ هه‌میشه له‌سه‌ر یه‌ك باری تایبه‌ت نی‌یه، تاسه‌ریش یه‌ك ئاراسته ناگرێت.
به‌ڵكو هه‌ندێ جار گۆرانی به‌سه‌ردا دێت‌و ئه‌م گۆرانه‌ش هه‌ندێ هۆكار دروستی ده‌كات كه بارێكی نائاسایی له ده‌روونی مرۆڤدا ده‌خولقێنێت.
هه‌ر بۆیه ڕه‌چاوكردنی ئه‌و باره ده‌روونیه هه‌نگاوێكی باشه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشه خێزانیه‌كان.
باس‌و خواسی په‌یوه‌ندی نێوان(خه‌سوو بووك)و نه‌گونجانیان پێكه‌وه به‌سه‌ر هاتێكه ڕیشه‌ی به‌قولاَیی مێژوودا چووه‌و له هه‌موو سه‌رده‌م‌و زه‌مانێك و له‌ناو هه‌موو گه‌ل‌و هۆزێكدا باسكراوه.
هه‌ندێ په‌ندی كوردیش هه‌یه كه‌تایبه‌ته به‌كێشه‌ی بووك‌و خه‌سوه‌وه كه‌هه‌ر له‌پێشینه‌كانه‌وه تا ئێستا ده‌وترێته‌وه له‌وانه‌یه ئه‌و په‌ندانه‌و باسه‌كه خۆی بارێكی ده‌روونی نائاسایی لای هه‌ندێك له‌كچان دروست كردبێت كه بڵێین یا شو ناكه‌ین یان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت خه‌سوو نزیك بێت لێمان، وه‌ك ئه‌وه‌ی دێوه‌زمه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانیان بێت.
له‌ولایشه‌وه دایكی كوڕان هه‌مان بۆ چونیان هه‌بێت‌و پێش ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی ژن بهێنێت گرێ‌یه‌كی ده‌روونی ئاڵۆزی بۆ دروست بووبێت، به‌رامبه‌ر به په‌یوه‌ندی نێوان بووك‌و خه‌سوو.
كه له ڕاستیدا ده‌توانین بڵێن مه‌سه‌له‌كه یه‌كجار به‌و شێوه‌یه نیه به‌ڵكو دیارده‌كه رێژه‌یی‌یه له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر یاخود له‌خێزانێكه‌وه بۆ خێزانێكی تر ده‌گۆڕێت، ئه‌م په‌یوه‌ندیه هه‌ندێ جار كه‌شێكی هێمنی هه‌یه‌و هه‌ندێ جاریش توندی‌و ئاژاوه دروست بوونه كه هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و هه‌ندێكی له‌لایه‌ن بووكه‌كه‌وه‌یه و هه‌ندێكی كه‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خه‌سوه‌كه‌و زۆرجار هۆكاری تریش هه‌ن. بۆچاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش واباشه به‌وردی‌و زانستیانه بڕوانینه ده‌روونی هه‌ردووكیان‌و له گۆشه‌نیگای ئه‌وانیشه‌وه بڕوانینه ژیان‌و بزانین.
1 ـ هۆكاری دروست بوونی كێشه له‌نێوانیاندا چی‌یه؟
2 ـ رێگا چاره‌یه‌كی گونجاو كه‌جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی(خه‌سوو ، كور، بووك) بێت كامه‌یه؟
ژنه بانگخوازی ئیسلام خاتوو(زه‌ینه‌ب الغزالی) له ڕوانگه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه واقعیانه‌ی كه‌هه‌یه‌تی له بواری كێشه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كاندا له‌گۆڤاری(المجتمع)دا له ژماره 1196 به‌م شێوه ڕوونی ده‌كاته‌وه.
بێگومان هۆكاره‌كان یه‌ك لایه‌نه نین‌و هۆی نه‌گونجانیشیان به‌م شێوه‌یه‌یه:
بووكه… ده‌یه‌وێ سه‌ربه‌خۆبێ له‌به‌رێوه‌بردنی كاروباری ماڵه‌كه‌یدا بێ‌ئه‌وه‌ی جگه خۆی‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌سێكی سێیه‌م هه‌بێت ده‌ست بخاته كاریه‌وه‌و ئه‌وه بكه‌و ئه‌وه نه‌كه‌ی ڕۆژانه‌ی بۆ دووباره‌بێته‌وه چونكه ده‌یه‌وێت ماڵێكی نوێ دروست بكات به‌وشێوه‌و وێنه‌یه‌ی كه له‌بۆچوونی خۆیدایه‌و نه‌خشه‌ی بۆكێشاوه.
ئیتر له‌م كاته بیر له‌وه ناكاته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه گه‌وره‌یه‌یه دایكێكی هه‌یه ڕه‌نجی له‌گه‌ڵ كێشاوه‌و په‌روه‌رده‌ی كردووه شه‌ونخونی زۆری كێشاوه تا به‌و شێوه‌یه پێگه‌یشتووه‌و ئه‌و پیاوه‌ی لێ‌ده‌رچووه كه‌ئێستا هاوسه‌ری ئه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ویشدا خه‌سوو زۆر قورسه به‌لایه‌وه كوره‌كه‌ی لێی جیابێته‌وه له‌وانه‌یه وابزانێت كه بووكه‌كه‌ی لێی داگیركردووه ده‌ستی به‌سه‌ر دڵ‌و هه‌ست‌و شعوریدا گرتووه‌و، له‌و دایكه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه كه په‌روه‌رده‌ی كردووه، ئه‌وه‌ش بزانین خه‌سو نه‌وه‌ی سه‌رده‌مێكه‌و بووكه‌كه‌ی نه‌وه‌ی سه‌رده‌مێكی دوای ئه‌وه‌و هه‌ر سه‌رده‌مه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه هه‌ریه‌كه‌یان له‌وانه‌یه بۆچوونی ئه‌وی‌كه‌ی پێ قبوڵ نه‌بێت یاخود فه‌همی نه‌كات، بێگومان زیاتر كێشه‌كه لێره‌وه دروست ده‌بێت. لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك پێویسته بڵێین:
ئه‌و ئافره‌ته‌ی شووی كردووه‌و هاوسه‌ری پێكه‌وه‌ناوه مافی خۆیه‌تی به‌ئازادی ژیان به‌رێته سه‌ر له‌ماڵی خۆیداو به‌رێوه‌بردنی كاروباری ماڵه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی خۆیدا بێت، بێ‌ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك هه‌بێت له‌لایه‌ن یه‌كێكی تره‌وه.
به‌ڕاستی هه‌ندێك له‌م لایه‌نه‌وه سنووریان به‌زاندووه‌و زیاد له پێویست ده‌ست ده‌خه‌نه كاروباری ماڵه كوریانه‌وه به‌ناوی دڵسۆزی یاخود خۆشه‌ویستیان بۆ كوره‌كه‌یان ، ئه‌ویش كاریگه‌ری خراپی دروست كردوه‌و بووه‌ته هۆی دروست بوونی كێشه.
بۆیه به‌خه‌سووه‌كان ده‌ڵێن: چه‌ند جوانه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بووكه‌كه‌تدا به‌میهره‌بانی و خۆشه‌ویستی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت، به‌رۆڵه گیان‌و كچم بانگی لێوه بكه‌یت.
چونكه هاوسه‌ری بووكه‌كه‌ت كوڕی تۆیه‌و پارچه‌یه‌كه له‌جه‌رگت و مناڵه‌كانیش له‌نه‌وه‌ی تۆن، دڵت پڕ بكه له خۆشه‌ویستی دایكی نه‌وه‌كانت زۆر به‌دوای هه‌ڵه‌ی( بووكه‌كه‌تدا) مه‌گه‌ر یێ‌و زمانت شیرین‌و پاراوبێ له‌گه‌ڵیدا له‌تاوانه‌كانی ببوره‌وعه‌یبه‌كانی بپۆشه، ده‌وری دایكێكی به‌سۆز ببینه به‌رامبه‌ری، وه‌ك هاورێ‌و خوشك به ئه‌ویش وه‌ك كچ‌و هاورێ‌و خۆشه‌ویست هه‌ڵسوكه‌وتت له‌گه‌ڵ ده‌كات، هه‌موو جارێ ئه‌وه وه‌بیر خۆت بهێنه رۆژێك له ڕۆژان تۆش بوك بویت‌و خه‌سوت هه‌بوو، چۆن پێت خۆش بوو خه‌سوت هه‌ڵسوكه‌وت بكات ئاوا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ بووكه‌كه‌ت بكه.
پاشان به بووكه‌كه‌كان ده‌ڵێین:
چه‌ند جوانه ئه‌گه‌ر به‌چاوی دایك بۆ خه‌سووت بڕوانیت‌و هه‌ر به‌و چاوه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت له‌گه‌ڵی چونكه هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رهه‌می ئه‌و داره‌یه‌و له‌ودایكه‌یه و رۆژێ له رۆژان به‌دڵ خۆزگه‌ی بۆ بوونی خواستووه.
جا تۆ به‌رهه‌می ئه‌و داره‌ت چنیوه‌ته‌وه ده‌بێت وریابیت نه‌یبڕیته‌وه، بزانه چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كان پاداشتی گه‌وره‌ی هه‌یه، چۆن هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌یت چاكه له‌گه‌ڵ دایكت بكه‌یت به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵ بده چاكه بكه‌یت له‌گه‌ڵ خه‌سووت كه(دایكی)(هاوسه‌ره‌كه‌ته)و ئازاردانی دایك‌و باوك تاوانێكی گه‌وره‌یه به‌پێی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر() به‌تاوانه گه‌وره‌كان ناوی بردووه, ده‌فه‌رموێت: (الا ادلكم على اكبر الكبائر؟ قالوا بلى يا رسول الله قال الشرك بالله، وعقوق الوالدين… الا وشهادة الزور) هاوكاری پیاوه‌كه‌ت بكه بۆ چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ باوك‌و دایكی‌و هه‌میشه رێنمونی باش به بۆ ئه‌وه.
بزانه هه‌موو كه‌س به‌رهه‌می (كاری) خۆی ده‌چێنێته‌وه ئه‌مڕۆ بووكیت گه‌ر ویستی خوای لێبێت سبه‌ی ده‌بیت به خه‌سوو.
له كۆتایدا به‌دڵنیایی‌یه‌وه ده‌ڵێن ئاینی پیرۆزی ئیسلام مافی سه‌رجه‌م تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی دابین كردووه‌و له هه‌ر جێگایه‌ك به‌رنامه‌ی ئیسلام به‌رقه‌رار بووبێت گشت كه‌سێ خاوه‌ن مافی خۆی بووه.
ئه‌و خێزانه‌ش كه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست بینا كراون ئه‌م جۆره كێشانه كه‌مه یاخود هه‌رنییه تیایدا ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌س له ئاستی خۆی هه‌ست به ئه‌ك‌و مافی خۆی ده‌كات له ئه‌نجامدا كێشه دروست نابێت.
خه‌رامان محمد
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه