.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















دۆمینیك حۆرانی یەكێكە لە گۆرانیبێژە لوبنانیانەی كە گۆرانییەكانی زیاتر لە ستایلی میللییەوە نزیكن و هەر بەم جۆرەش ناوبانگی دەركردووە، بەم دواییەش وەك زۆربەی كچە گۆرانیبێژە لوبنانییەكان رووی لە بواری نواندن كردووە لە فیلمی (البیه رۆمنسی) لەگەڵ محەمەد عادل ئیمام، بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم دیمانەیەی لەگەڵدا ساز بكەین.
دیمانە/ خەلیل بلەیی
Xalil2001@yahoo.com
*وەك هونەرمەندێك بوونت بە دایك هیچ كاریگەری بەسەر كارەكانتەوە هەبوو؟
- تەنیا لە كاتی سكپریم من خۆم بە كەمتەرخەم دەزانم بەرامبەر بە جەماوەر و هونەرەكەم، بۆیە دەمەوێ زۆر سوپاسی جەماوەرەكەم بكەم بەرامبەر ئەو خۆشەویستی و وەفایەی كە بۆ منیان هەبوو.
لە كاتی سكپڕیدا بڕیارمدابوو كە هیچ ئاهەنگێك ساز نەكەم بۆیە نزیكەی نەوەد ئاهەنگم رەت كردەوە كە داوام لێكرابوو ئەنجامیان بدەم، بێگومان ئەمەش دوای سەركەوتنی گۆرانی (خاشوگە) دێت كە گۆرانییەكی منە و تایبەتە بە ئاهەنگەكانی بووك گواستنەوە.
* دایكایەتی چی لە ژیانی تۆ گۆڕیوە؟
-خێزان گرنگترین شتە لە ژیانی مندا، دایكایەتیش خۆشترین هەستە لە جیهان و پێموایە نەك تەنیا بۆ من بەڵكو بۆ هەموو ئافرەتێك بە هەمان شێوەیە.
* بە بەراورد لەگەڵ هونەرمەندانی دیكەی لوبنان هاتنە نێو بواری نواندنی تۆ درەنگ نەبوو؟
- زۆر كارو سیناریۆی جۆراوجۆرم پێشكەش كراوە، بەڵام رازی كردنی من زۆر ئاسان نییە، چونكە من زۆر وردم لە كاركردن ە هەڵبژاردنەكانمدا، هیوا و ئاواتەكانم زۆرن، لە هەمان كاتدا داخوازییەكانم زۆر گەورەترن، من چاوەڕێی كاتی گونجاوم دەكرد، هەروەها چاوەڕێی ئەو رۆڵەم دەكرد كە ببێتە هۆی ئەوەی سەرنجم رابكێشێت و پێموایە لەم فیلمەدا ئەمەم دۆزییەوە.
*چۆن بوو بۆ بەشداری كردن لە فیلمی (البیه رۆمانسی) هەڵبژێردرای؟
-محەمەد ئەلسەبكی پێش من چاوی بە چەندین كچی دیكە كەوتبوو، ئەوانەی چاویان لەوە ئەوە بوو رۆڵەی بە من سپێردرا لە فیلمەكە ئەوان بیبینن، بەڵام ئەو واتە ئەلسەبكیی دەرهێنەر قەناعەتێكی تەواوی هەبوو كە ئەم رۆڵە بۆ من زۆر گونجاوە، حەزیشی كرد سوود لەناوبانگی هونەری من وەربگرێت، لەم بوارەشدا محەمەد عادل ئیمام زۆر هانیدا، چونكە محەمەد منی وەك هونەرمەندێك خۆشویست لە رێگای شاشەی تەلەفزیۆنەوە بەر لەوەی كەسایەتی منی خۆش بوێت، دواتریش یەكترمان ناسی ئێستاش زۆر خۆشمدەوێ وەك هونەرمەندێك و رێزی دەگرم.
* هەستت چی بوو كە بەرامبەر ئەو هونەرمەندە گەورانەی وەك لبلبە و حەسەن حوسنی و چەندانی دیكە راوەستای و بەشداریت لە كارێكی سینەماییدا كرد؟
- هەستێكی زۆر خۆشە، بەڵام وات لێدەكات هەست بە بەرپرسیاریەتی بكەیت، چونكە تۆ بەرامبەر كەسانی زۆر گەورە دەوەستی كە خاوەن مێژوویەكی سینەمایی دوور و درێژن، هیوادارم كە گەیشتمە تەمەنی ئەوان وەك ئەوان خاوەن ئەرشیفێكی هونەری پر لە كاری سەركەوتوو و مێژوویەكی پرشنگداری هونەری بم.
* لە بواری ئەكتەرییەوە كەسێك هەبوو هانت بدات؟
- من هەر لە منداڵییەوە حەزم لە كاری نواندن بوو، ئەمە جگە لەوەی ئەوانەی دەورووبەرم زۆر هانیان دام، چونكە دەزانن من بەهرەی نواندنم هەیە و متمانەی تەواویشیان بە بەهرە وتواناكانی من هەیە، هەروەها من هونەرمەندێكی گشتگیرم كە هەموو جۆرەكانی هونەر پێشكەش دەكات وەك گۆرانی و نواندن و شانۆ و هونەری سەماكردن.
* بەر لە ماوەیەك بەوە تاوانبار كرای كە لایەنگری لایەنێكی سیاسی لوبنانی دەكەی، ئایا ئەمە راستە؟
- ئەم قەسەیە راست نییە، چونكە من هیچ پەیوەندیم بە سیاسەتەوە نییە نە لەدوور نە لە نزیك و بەهیچ شێوەیەك سیاسەتم خۆش ناوێت.
* حەز دەكەی بچیتە نێو بواری مەسەلە سیاسییەكانەوە و ئایا گوێبیستیان دەبی؟
- نەخێر بە هیچ شێوەیەك هەوڵی ئەوە نادەم گوێبیستی هەواڵە سیاسییەكان بم یان چاودێرییان بكەم، من دەڵێم: با سیاسەت بۆ سیاسەتمداران جێ بهێڵین و هونەریش بۆ هونەرمەندان و ئەوانەی لە بواری هونەریدا پسپۆرن.
* ئەگەر داوات لێبكری خۆ بپاڵێوی بۆ پۆستێكی سیاسی ئایا رازی دەبی؟
- نەخێر رازی نابم، چونكە من لە ژیانی سیاسەت و سیاسەتمەداران دەترسم، تەنانەت ئەگەر كەسێكی سیاسیەتمەدار بۆ من بێتە پێش ئەوا بە دڵنیاییەوە رەتی دەكەمەوە و پێی رازی نابم، تەنیا لەبەر ئەوەی كاری سیاسەت دەكات.
* هاوسەرەكەت موسڵمانە تۆش مەسیحی چۆن بیروڕاكانتان لەگەڵ یەكتری دەگونجێ؟
- من و هاوسەرەكەم لەبارەی ئایینەكانەوە كراوەین و رێز لە هەموو ئایینەكان دەگرین، هەروەها من نامەوێ لە دەزگاكانی راگەیاندن بە هیچ شێوەیەك باس لە ئایینەكان بكەم، چونكە ئەمە باسێكە تایبەت بە كەسایەتی مرۆڤەوە و زۆریش تایبەتە.
* پێت وایە كەسێك هەبێت ركابەرێتیت بكات؟
- هونەرمەندی سەركەوتوو پیرۆزبایی لە سەركەوتنەكانی هەموو هونەرمەندانی دیكە دەكات، بەڵام ئیرەیی پێ نابات.
* كێن ئەو هونەرمەندانەی لێیان دەترسی و لێت دەترسێن بۆ ئەوەی شوێنیان بگرییەوە؟
- سوپاس بۆ خوا من دەرفەتی زۆرم لە پێشە و كارم ئەوەندە زۆرە كە دەرفەتی ئەوەم نییە بیر لە كەسانی دیكە بكەمەوە.
* چ جیاوازییەك هەیە لەنێوان دۆمینیكی ئێستا و دۆمینیكی بەر لە پێنج ساڵ؟
- من ئێستاش هەر وەكو خۆمم، بەڵام ئێستا زیاتر لە جاران هەست بەوە دەكەم كە زیاتر خۆم پێگەیاندووە و هەست بە بەرپرسیاریەتی دەكەم، چونكە هەر سەركەوتنێك هونەرمەند دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتییەكی گەورەتر بەرامبەر بە جەماوەری خۆی.
* چی دەزانی دەربارەی هونەری كوردی؟
-بێگومان زانیاریم هەیە دەربارەی هونەری كوردی، چونكە من میوانی پاڵاوتنی كۆتایی بەرنامەی (عێراق ستار) بووم كە لەسەر كەناڵی سۆمەرییە پێشكەش كرا، زۆریش سەرسام بووم بە بەشداربووە كوردەكان، چونكە خاوەن دەنگێكی زۆر خۆش و بەهرە و توانایەكی هونەری زۆر بوون، هیوادارم دەرفەتی ئەوەیان بۆ بڕەخسێ دەركەون و بناسرێن لە جیهانی هونەریدا و ناوبانگێكی باشیش پەیدا بكەن بەتایبەتی لە نێو وڵاتە عەرەبییەكان.
* ئەی سەبارەت بە گەلی كورد چ زانیارییەكت هەیە؟
- گەلی كورد گەلێكی كۆنە و خاوەن مێژوویەكی ناسراو و رەوشتی بەرزە یەكتریان خۆش دەوێت و هەستی نیشتیمانییان زۆرە بۆ وڵاتەكەی خۆیان.
* هەوڵت نەداوە سوود لە ئاوازی كوردی وەربگری؟
- زۆر حەز لە مۆسیقا و ئاوازی كوردی دەكەم، چونكە ئاوازە كوردییەكان رەسەنایەتییەكی زۆر هەڵدەگرن، هەروەها فۆلكلۆرێكی زۆریشی تێدا بەدی دەكرێت، بۆیە كاتێك گوێی لێدەگری وا هەست دەكەی كە دەتگەڕێنێتەوە بۆ نێو سروشتی جوان و رەسەنایەتی.
* ئێستا زۆر هونەرمەندی عەرەب سەردانی كوردستان دەكەن، تۆش بیرت لەمە نەكردۆتەوە؟
- ئەگەر دەرفەتێكی باشم بۆ بڕەخسێ و شتێكی باشی لەم جۆرەم پێشكەش بكرێ بۆ نا؟ هەروەها دەمەوێ ئەوەش بڵێم كە ئێستا من لە پرۆژەی ئەنجامدانی چەند ئاهەنگێك دەكۆڵمەوە لە كوردستان.
* حەزت لە چ رەنگ و وڵاتێك و وەرزشە و چ جۆرە ئۆتۆمبیلێكت پێخۆشە؟
- لە رەنگەكان حەزم لەپەمەیی و شاریش مۆناكۆ و لە ورزشیش زۆر حەز لە تێنسی سەر زەوی دەكەم و لە ئۆتۆمبیلەكانیش بینتلیم زۆر پێخۆشە.
*چ شتێكت هەیە بە خوێنەرانی گوڵان بڵێی؟
- بە خوێنەرانی گۆڤاری گوڵان دەڵێم( ئێوەم زۆر خۆش دەوێ هیوا خوازم ئاشتی لە سەرتاسەری عێراق بەرقەرار بێت، هەروەها بەڵێنیان پێ دەدەم گۆرانییەك بڵێم ئاوازەكەی كوردی بێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه