.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






تكایه پێویستمان به‌خۆشه‌ویستی یه
ده‌توا نین بڵێن مناڵ جوانترین دیاری خوایه بۆ مرۆڤه‌كان , وه‌هه‌موومان به‌م سه‌رده‌مه به‌هه‌شتیه‌دا تێده‌په‌رین و هیواخواز بووین بۆ ساتێكیش بێ بگه‌رێنه‌وه ناو جیهانی پاكی و به‌رائه‌ت و یاری و پێكه‌نین و ڕاستگۆیی و دڵسافی , دنیایه‌ك له بێ خه‌می و بێ باكی ,له خه‌ونی و جوان و خۆشه‌ویستی , دنیایه‌ك وه‌ك جوانی راسته‌قینه‌ی دنیا , چاوی مناڵی ته‌نها خۆشیه‌كان ده‌بینێ هه‌ست به خۆشه‌ویستی و ناسكی و جوانیه‌كان ده‌كات ووا ده‌زانێ هه‌موو كه‌س خۆشی ئه‌وێ ,چونكه خۆی هه‌موو دنیای خۆش ده‌وێ ,دوره له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی , دنیا لای ئه‌و بریتیه له جیهانی یاری و خه‌و خواردنی شیرنی ، هه‌تا ئه‌گه‌ر بیرمان مابێ تام و چێژه‌ی خواردنی منالیمان جیاوازه له هه‌مان خواردنی ئیستامان , ئه‌وه سروشتی ژیانه‌و ده‌بێ به‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا تێپه‌رین و به‌ره و چاره‌نوسمان بڕوین تا ئه‌وشوێنه‌ی كه بومان دیاری كراوه؟, دوای ئه‌مه قۆناغێك له ژیان دێته پێش ئه‌ویش تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ( لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم كه‌قۆناغه‌كانی ژیان هه‌موی جوانه , به‌لاَم مرۆڤه‌كان به‌پێ ژینگه و داب و نه‌ریت ده‌یشێوێنن و به‌لایه‌كی تری ده‌به‌ن ) قوناغی گه‌وره بون و پێگه‌شتن واته بالغ بوون ,كه‌به‌راستی زور هه‌ستیاره و كه‌م تا زۆر مافی خۆی پێنه‌دراوه به شێوه‌یه‌كی گشتی , به‌تایبه‌ت كچان هه‌ر له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری لاشه و قوناغی بالغ بوونی , راسته‌و خۆ ده‌ورو به‌ریش له‌گه‌ڵی ده‌گۆرێن , سانسۆری له‌سه‌ر داده‌نێن ,چاودێری زیاتری ده‌كرێت , جیاده‌كرێته‌وه له ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به هه‌موو شێوه‌یه‌ك , له‌كاتێكدا ئه‌و خۆی له خۆی بێزاره و كه‌وتۆته ناو جیهانێك هیچ ده‌رباره‌ی نازانێ و پێویستی به زۆر به‌ر چاوڕوشنی و ئاشنایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م جیهانه‌ی كه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ پێشوی , به‌لاَم به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و په‌روه‌رده سه‌قه‌ته‌ی كه‌تا ئیسته پیاده ده‌كرێت بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی و هه‌موو ته‌مه‌نی, چاره‌نوسی خونچه‌كانی به ئه‌مرۆی ژیان گه‌یاند , یه‌كێ خۆی ده‌كوژێ , ئه‌وی تر خۆی ده‌سوتێنێ , یه‌كی تر توشی نه‌خۆشی ده‌رونی ده‌بێ ,ئه‌وی تر بێزاره ، سه‌رلێشێواوه ,نازانێ چی بكا ,ئه‌وه‌ی پێی بوترێ خۆشه‌ویستی هه‌ستی پێ نه‌كردوه كه به سروشت هه‌موو كه‌س حه‌زبه خۆشی‌ه ویستی‌ده‌كات , وه ئه‌گه‌ر پێی نه‌درێت هه‌ست به كه‌می و لاوازی‌و نه‌بونی خۆی ده‌كات , هه‌ر بۆیه كه‌له ماڵ له و خۆشه‌ویستیه بێ به‌ش بوو, له‌ده‌ره‌وه بۆی ده‌گه‌ڕێ , چونكه پێویستی پێیه‌تی وه‌ك سه‌رجه‌م پێویستیه‌كانی تر ,گرفته‌كه لێره‌وه ده‌س پێ ده‌كا ئایا سه‌ركه‌وتو ده‌بێ له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م خۆشه‌ویستیه ؟ئایا هاورێ كچه‌كه‌ی یارمه‌تی ده‌ریه‌تی یا نا؟ ئایا هاوڕێ كوره‌كه‌ی به ویژدانه ؟یان ئه‌ویش هه‌مان په‌روه‌رده‌ی وه‌رگرتوه؟ ئایا خیزان و كۆمه‌ڵگه رۆڵیان چی ده‌بێ؟چه‌ندین پرسیاری تر ؟هه‌ر بۆیه له جیاتی هه‌ره‌شه و ڕێگریه‌كان ومحاسه‌به‌كان و توره‌بون و قسه‌ی ناخۆش و هه‌ست بریندار كردن , هاورێی به ,,زۆر خۆشت بوی ,,,به‌ناسكی رێنمایی بكه ,,,مافی خۆی بده‌رێ ,,,هه‌ندێ لایه‌نی ته‌ندروستی بۆ ڕون بكه‌ره‌وه ,,,گۆرانكاریه‌كانی لا ئاسان بكه و به سروشتی تێی بگه‌یه‌نه ,به‌تایبه‌ت له‌خێزاندا رۆلی گه‌وره‌ی پێبسپێره , هه‌ستی متمانه‌یی و به‌رپرسیاریه‌تی تیا زیاد كه ,دڵنیابن ئه‌مانه له‌یاد ناكاو هه‌ست به ئارامی ده‌كا له خێزاند و خۆی به‌خۆدا چونه‌وه ده‌كات و ده‌زانێ كه‌ئیتر ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی تر روبه‌روی ژیان بێته‌وه , وه بزانینكه( كل ممنوع مرغوب)ه هه‌ربۆیه ووریا بین له دركاندنی هه‌ندێ ووشه , بیرم ناچێ كه ( گ) كچێكی شه رمن و گرینۆكه ئه‌ر چی ئیسه ته‌مه‌نی 30 ساله‌َ ووتی : هه‌رگیز بیرم ناچێ كه تازه نیشانه‌كانی گه‌وره بونم تیا ده‌رده‌كه‌وت دایكم و براكه‌م به‌رده‌وام ته‌ریقیان ده‌ركدمه‌وه‌و ئه‌یان ووت به‌سه یاری مه‌كه تۆ گوره بوی , هه‌موو جارێ زور ئه‌گریام دلم توند ئه‌بوو چونكه من زوتر نیشانه‌كانم تیا ده‌ركه‌وت و گه‌وره بوم به ته‌نیا له‌مال ئه‌یانهێشتمه‌وه؟؟؟ (ن) باسی خوی ده‌كا و ده‌ڵێ منیش هه‌موو جارێ باوكم له‌به‌ر ده‌می خزم و هاوڕێكانم قسه‌ی ناخۆشی پێ ده‌وتم هه‌رگیز بیرم ناچێ تا ئیسه‌ش هه‌ر له دڵما ماوه ؟؟(م)ووتی له ته‌مه‌نی 15 سالی شوم كرد بروام به‌خۆم نه‌ده‌كرد كه ئه‌م كوره منی خۆش بوێت , چونكه ئه‌وه‌ی ناوی خۆشه‌ویستی بێت له مالی ئیمه بونی نه‌بوو , نه‌بۆ كور نه بۆ كچ هه‌ر بۆیه شوم به كوره كرد و ئیسه په‌شیمانم چونكه ئه‌ویش ئه‌وه نه‌بو؟ ( ئیا) كچیكی ته‌مه‌ن 18 ساله ووتی باوكم زور ته‌بیعه‌تی ناخوش بوو هه‌ر بۆیه شوم كرد ,, به‌لام سه‌د بریا هه‌ر ناخۆشی ئه‌وێ با ؟؟؟؟ئه‌مانه‌و چه‌ندین هه‌ستی تر كه بونه قوربانی داب و نه‌ریت و په‌روه‌رده‌ی نا ته‌ندروست .... تكایه ئاگاداری خۆشه‌ویستی بن به كه‌می سه‌یر مه‌كه‌ن زۆر پێویسته بۆ هه‌موان ,,,مناله‌كان غه‌رقی خۆشه‌ویستی كه‌ن ,, ئینجا په‌روه‌رده‌یان كه‌ن , چونكه كه خۆشه‌ویستی هه‌بوو هه‌نگاوه‌كانی دواوه‌ی ئاسانه , وه خێزان زور گرنگه و ده‌وری خۆی ئه‌بینی له سه‌ركه‌وتن یا به دبه‌ختی تاك....
نیگارحمد علی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








Hamisha pewistaa
Dast Xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
وته كان زوور راستن
ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌ربژیت..به هيواى به رده واميت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه