❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیاوێكی‌ میسری‌ خێزانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ خه‌ته‌نه‌ كرد!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-26 13:54:13

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

پیاوێكی‌ میسری‌ خێزانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ خه‌ته‌نه‌ كرد!

له‌ڕووداوێكی‌ ئیجگار سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ و بێ‌ وێنه‌دا , پیاوێـكی‌ میسریی دانیشـتووی‌ ناوچه‌ی‌ " شبـرا الخـیمه‌ " ی‌ پارێزگای‌ قلیـوبـیه‌ی‌ میسر هه‌ستا به‌خه‌ته‌نه‌ كردنی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ و به‌وه‌ش تووشی نه‌زیفێكی‌ زۆری‌ كرد و به‌په‌له‌ گه‌یاندیانه‌ نه‌خۆشخانه‌ .
ئه‌و پیاوه‌ به‌یارمه‌تیی خوشكه‌كه‌ی‌ خۆی‌ و مێرده‌كه‌ی‌ ( زاواكه‌ی‌ ) له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیاندا هه‌ستا به‌ " خه‌ته‌نه‌ " كردنی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ به‌چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی‌ تیژ و له‌كاره‌كه‌شیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و به‌په‌له‌ ئافره‌ته‌ قوربانیه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كرا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ خۆیان له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكرد .
دوای‌ داخڵكردنی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ناصری‌ گشتی‌, ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ قلیوبیه‌ له‌گه‌یشتنی‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ته‌مه‌ن " 22 " ساڵه‌یه‌ - ژنی‌ ماڵه‌وه‌ - ئاگادار كرانه‌وه‌ و له‌میانه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیشه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ماوه‌ی‌ سێ ساڵه‌ شووی‌ به‌پیاوێكی‌ خه‌ڵكی‌ فـران كردووه‌ , كه‌ ته‌مه‌نی‌ " 25 " ساڵه‌ و دوای‌ ماوه‌یه‌ك له‌پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا بۆی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خێزانه‌كه‌ی‌ له‌منداڵیدا خه‌ته‌نه‌ نه‌كراوه‌ , چونكه‌ زۆر داوای‌ كاری‌ سه‌رجێیی وژن و مێردایه‌تیی‌ له‌ پیاوه‌كه‌ی‌ ده‌كرد , كه‌ پیاوه‌كه‌یش توانا و حه‌زی‌ به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌ .
هه‌ربۆیه‌ ئه‌و پیاوه‌ له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی و زاواكه‌یدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێكده‌كه‌ون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ حه‌زه‌ سێكسیه‌ زۆره‌كانی‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ , له‌ماڵه‌وه‌ بۆ خۆیان خه‌ته‌نه‌ی‌ بكه‌ن , به‌ڵام ئه‌وه‌بوو كه‌ به‌هۆی‌ نه‌زانین و هاوارو په‌له‌قاژه‌ی‌ خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ تووشی نه‌زیف و خوێن له‌به‌ر ڕۆیشتنێكی‌ زۆربوو و ناچار به‌په‌له‌ گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی‌ و پیاوه‌كه‌یشی‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا به‌رپرسه‌كانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت .
شایانی‌ باسه‌ كه‌ زۆر جار به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و خێزانه‌وه‌ به‌هۆی‌ ساردی‌ و خه‌ته‌نه‌ كرانی‌ ئافره‌ته‌كانه‌وه‌ له‌لایه‌ن پیاوه‌كانیانه‌وه‌ لێیان ده‌درێت و ته‌ڵاق ده‌درێن , یان خیانه‌تی‌ خێزانیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت , ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی‌ ئه‌و خه‌ته‌نه‌ كردن و لێكردنه‌وه‌ی‌ پارچه‌ گۆشه‌ هه‌ستیار و پڕ مولوله‌یه‌وه‌ له‌ ئافره‌ته‌كه‌ , به‌ڵام ئه‌مه‌یان به‌پێچه‌وانه‌ی‌ باوونه‌ریته‌وه‌ بوو !! .

ستانداردکورد

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net