.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






كلاسیكۆ (به‌رشه‌لۆنه × ریاڵمه‌درید) له‌نێوان پارێزگاری لهنازناوهكانی به‌رشه‌و گرانترین یاریزانه‌كانی ریاڵدا !؟
له‌ئێستا شه‌ری راگه‌یاندنه‌كانی هه‌ردوو یانه‌ی بهرشئهلۆنهو ریاڵمه‌درید ده‌ستی پێكردووه، ئه‌و دوو یانه‌یه‌ی كه جیهان له‌چاوه‌روانی یاری كردنیاندایه كه بریاره رۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر یاریگای نیوكامپی تایبه‌ت به به‌رشه‌لۆنه له‌یاری كلاسیكۆی خولی ئیسپانی له‌هه‌فته‌ی 12دا روبه‌روی یه‌كتر ببنه‌وه، یانه‌ی ریاڵمه‌درید ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێت داخی پار به به‌رشه‌لۆنه برێژێت، چونكه به‌رشه‌لۆنه سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی به‌ده‌ست هێناو ریاڵمهدریدیش ههرخهرێكی پیرۆزبایی كردن بوون له‌و یانه‌یه! به‌ڵام ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێت ئه‌و جهژنو شادیه‌ی ساڵی رابردوو له‌به‌رشه‌لۆنه تێك بدات‌و نههیڵێت پارێزگاریان لێ بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مساڵ پێرێزی سه‌رۆكی نوێی یانه‌كه پاره‌و پولی خسته كار‌و باشترینه‌كانی جیهانی له‌یانه‌كه‌یدا كۆكرده‌وه‌و بازاری كرین‌و فرۆشتنی یاریزانانی شڵه‌قاند، ریاڵمه‌درید پێش یاری كلاسیكۆ به‌ڕه‌كه‌ی له‌ژێر پێی به‌رشه‌لۆنه ده‌رهێناو یه‌كه‌می ریزبه‌ندی له‌به‌رشه‌لۆنه سه‌ند! ئه‌ویش پاش بردنه‌وه‌ی لهراسینغو یه‌كسان بونی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵا یانه‌ی بلباو، ئێستا ریاڵمه‌درید خاوه‌نی 28خاڵه‌و یه‌ك خاڵ پێش
به‌رشه‌لۆنه‌ی دووه‌م كه‌وتووه، مانوێل پیلگرینی راهێنه‌ری ریاڵمه‌درید چاوه‌رێی ئه‌و یاریه‌ی لێدهكرێتو مۆڵه‌تی تا ئه‌و یاریه ده‌درێتێ ئه‌مه به‌وته‌ی راگه‌یاندنه‌كان، ئه‌گه‌ر شكست بۆیانه‌كه‌ی تۆمار بكات ئه‌وا ئه‌گه‌ری وه‌ده‌رنانی زۆر ده‌بێت، چونكه له‌جامی مه‌لیكدا به‌ده‌ست یانه‌یه‌كی پله سێ ماڵئاوایی كرد، گه‌ربێتو كلاسیكۆش بدۆرێنێت ئه‌وا ئیتر نازناوی خولی ئیسپانیش ده‌كه‌وێته خه‌ته‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده بریاردان له‌سه‌ر خولی ئیسپانی له‌ئێستادا دروست نیه، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر یاری به‌به‌ره‌وه ماوه‌و جیاوازی ئه‌م دوو یانه‌یه‌ش ئه‌وه‌نده نیه بڵێین
نازناوه‌كه بۆ یانه‌یه‌كیان ده‌بێت، جیاوازی خاڵێك له‌ئێستادا كێبڕكێكه ئه‌وه‌نده‌ی تر گهرمو گوڕ دهكاتو ئه‌و دوو یانه‌یه له‌یه‌كتری هان ده‌دات، ئه‌م دوو یانه‌یه له‌زۆر روه‌وه نزیكن له‌یه‌كتری, بۆنمونه به‌رشه‌لۆنه 21گۆڵی تۆمار كردووه كه زۆرترین گۆڵی ئه‌مساڵه، ریاڵمهدریدیش 19 گۆڵی هه‌یه، هه‌ردوولاش له‌وه‌دا یه‌كسانن كه 8 گۆڵیان له‌سه‌ر تۆمار كرا، به‌لام له‌كۆی ئه‌و 11 یاریه‌ی
كه ئه‌نجامیان داوه به‌رشه‌لۆنه هیچ یاریه‌ك نهدۆراوهو 3 یاری یه‌كسان بووه‌و 8 یاری بردووه‌ته‌وه، ریاڵمهدریدیش یه‌ك یاری دۆراوه‌و 9 یاری بردوهوهتهوهو یه‌ك یاریش یه‌كسان بووه، ئه‌مانه‌ش ده‌مان گه‌یه‌نێته ئه‌و راستیه‌ی كه زۆر نزیكن له‌یه‌كتره‌وه، له‌ریزی هه‌ردوو یانه چه‌ند یاریزانێك هه‌ن كه یه‌كه‌مین كلاسیكۆیه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، ئیتۆی كاسیاس ترسێن نه‌ماوه! ئه‌و یاریزانه‌ی كه له‌هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و مایۆركا گۆڵی لهكاسیاس تۆمار ده‌كرد، به‌ڵام لهجێگهكهیدا یه‌كێك له‌باشترین گۆڵكارهكان هه‌یه كه ئیبراهیمۆڤیچه، ئیبرا ژماره‌ی پێوانه‌یی
بۆ یانه‌كه‌ی شكاند به‌وه‌ی له4 یاری سه‌ره‌تای خولی ئیسپانی توانی 4 گۆڵ تۆمار بكات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین یاریزانێك بوو له‌یانه‌كه‌یدا بتوانێت كارێكی له‌و شێوه‌یه تۆمار بكات، له‌ریزی ریاڵمهدریدیش كاكای به‌رازیلی دوای په‌یوه‌ندی كردن بهیانهكهوه له‌ریزی میلان به‌ئاواتی كلاسیكۆیه، كاكا هێشتر به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و ئاسته‌ی به‌ده‌رنه‌كه‌وتووه كه له‌ریزی میلان‌دا هه‌یبوو! چونكه له‌میلان فریاد ره‌سی یانه‌كه‌ی بوو له‌زۆربه‌ی یاریه‌كاندا، به‌لام له‌ریزی یانه مه‌له‌كیه‌كه هێشتر به‌دوای ئااستهكهیدا ده‌گه‌رێت! بلیتێكی تری ریاڵمه‌درید كه زۆرێك لهپارهكانی یانه‌كه‌ی
بردووه كریستیان رۆناڵدۆی پورتوگالیه، ئه‌م یاریزانه سه‌ره‌تایه‌كی باشی له‌یانه‌كه‌دا ده‌ست پێكردو كلیلی زۆرێك لهبردنهوهكانی یانه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كۆڵی یانه‌كه‌ی كوتاو له‌یاری مارسیلیا توشی پێكانیان كرد‌و هه‌ڵبژارده‌كه‌شی كولاندیانهوه، ئیتر ماویه‌كی دوروردرێژه به‌شداری له‌یاریه‌كاندا نه‌كردووه، به‌لام یانه‌ی ریاڵمه‌درید هیوایان بۆ گه‌رایه‌وه كاتێك له‌یاری به‌رامبه‌ر زیورخ له‌خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا توانی به‌شداری
بكات، كریستیانۆش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئیبارهیمۆڤیچو كاكا یه‌كه‌م یاری كلاسیكۆیه ئه‌نجامی ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر تامه‌زرۆی ئه‌و یاریه‌یه. هه‌ردوو یانه‌ش كێشه‌یان له‌وه‌دایه كه هه‌ریه‌كه له‌میسی‌و ئیبراهیمۆڤیچو رۆناڵدۆ تازه له‌پێكان گه‌راونه‌ته‌وه ره‌نگه ئه‌و ئاسته پیشان نه‌ده‌ن كه ئاستی راسته‌قینه‌یان بێت. ئه‌گه‌ر باسێكیش له یاری هه‌ردوو یانه بكه‌ین ده‌بینین یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌ته‌واوی هێڵهكانیهوه توانیویه‌تی وه‌ك هێرشبه‌رانیان گۆڵ تۆمار بكه‌ن، پیكیو
ئاڵڤێسو چاڤی‌و كیتا ئه‌گه‌رچی هێرشبه‌ریش نین به‌لام توانیویانه كۆمه‌ڵێكی زۆر گۆڵ بۆیانه‌كه‌یان تۆمار بكه‌ن، به‌لام له‌ریزی ریاڵمه‌درید زۆر جار پشت بههێرشبهرهكانیان ده‌به‌ستن! هیگواین له‌چه‌ند یاری رابردوو بردنه‌وه‌ی فه‌قیرانه‌ی بۆریاڵمهدرید تۆمار كردووه، هه‌رچه‌نده یاریزانانی تری یانه‌كه توانیویانه گۆڵ تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام زۆرێك لهگۆڵهكانی یانه‌كه
هێرشبه‌ره‌كانیان زۆربه‌یان تۆمار كردووه، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه باشترین یانه‌یه كه یاری به‌كۆمه‌ڵ ده‌كات، یاری ته‌دریجی دهكاتو پشت به‌تۆپی دوورهاوێژو هیرَشی پێچه‌وانه نابه‌ستێت، زۆرترین تۆپ لای هیڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌یه كه هه‌ریه‌كه لهچاڤیو ئینێستاو كیتا باڵیان به‌سه‌ردا گرتووه، به‌لام یانه‌ی ریاڵمه‌درید كارێكی سه‌ره‌كیان هیرَشی پێچهوانهیهكه له‌وه‌دا زۆر به‌باشی هه‌له‌كان ده‌قۆزنه‌وه، چونكه یانه‌ی ریاڵمه‌درید یاری دروستكه‌ری راسته‌قینه‌یان كه‌مه،
h چاڤی ئه‌لۆنسۆ كه لههیڵی ناوه‌ندی ریاڵ یاری ده‌كات زۆرجار به‌رگری كردن هه‌ڵده‌بژێرێت، هه‌روه‌ها لاسانا دیاراش هه‌مان كار ده‌كات، كاكا كه له‌پشتی هێرشبه‌رانه‌وه یاری ده‌كات زۆر جار خۆی به‌تۆپه‌وه ده‌چێت نه‌ك تۆپ بدات بههێرشبهران، به‌لام له‌ریزی به‌رشه‌لۆنه ئینێستاو كیتاو چاڤی دروستكه‌ری راسته‌قینه‌ن، هیڵی ناوه‌ندی هه‌ریانه‌یه‌ك بێزار ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده یاری ده‌كه‌ن! دواین یاریش كه به‌رامبه‌ر ئه‌نته‌رمیلانی پاڵه‌وانی 4 وه‌رزی رابردوی ئیتالیا له‌خولی
یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یاریان كرد یاریزانانی ئه‌و یانه‌یه‌یان وه‌ك جه‌ماوه‌ر پێكرد له‌ناو یاریگاو ته‌ماشای یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه‌یان ده‌كرد چۆن یاری ده‌كه‌ن! له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و جیاوازیانه‌ی باسمان كرد، یاری ئه‌مجاره جیاواز له‌یاریه‌كانی ترده‌بێت، بهتامتریش ده‌بێت به‌وه‌ی باشترین یاریزانه‌كانی جیهان له‌م دوو یانه‌یه‌دا خۆیانم بینیوه‌ته‌وه‌و به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن.
Yarega

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت رۆژان گیان بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته جوانه ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت هاورێ گیان له ژیاندا ، به هیوای ئه‌وه‌ی بێ به‌شمان نه‌که‌یت له بابه‌ته جوانه‌کانت هاورێ گیان ،
انشالله به‌رشه‌لۆنه‌ش هه‌مان سیناریۆی پار دووباره ده‌کاته‌وه (6-2 ) ،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت داده ۆژان هیودارم که به‌رشه‌م سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر ریال مه‌درید
و هیودارم که ئبراش گۆلێک تۆمار بکات 666666666666666666666666666666
ده‌ستت خۆش بێت سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xosh mn alem ba daxawa real daybatawa


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش سه ركه وتوبيت
من ئه ليم باخؤمان كر بكه ين تا رؤزى ياريه
ئه وجا زيره كى يانه كه به ديار ده كه ويت سوباس


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ئافه رم براكــانم كاكه ياده و كاكه ا‌حمه دى برام ئينشه الله به رشه سه ركه ويت
وه مه جبورين جاوه روانبين تاوه ك و دوبه يانى يارييه كه ده كات
ياخوا به رشه بيباته وه 2-6 نه بيت قه ينا هههههههههه
سه ركه وتن بو هه موتان كوله كانم
هه مومان ئازادين له ده ربرينى راوبوجون
شادبن برا ئازيزه كانم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش خاتووڕۆژان قه‌ینا بامن تاقانهبم لهناوتانائشڵاڕیاڵ ئه‌ی باتهوهوبهرشهکهتان ئه‌دۆڕێت من جمهوورێکی سه‌رسه‌ختی ڕیاڵم ههههههههههههه هاوڕێیان ڕاسته جمهوری ڕیاڵم به‌ڵام دڵی ئێووهنایهم بهههموویاری دنیا سه‌رکه‌وتووبیت ڕۆژان خان


له‌سه‌ر هێڵ نییه
daryan_1987 نووسی:
ده‌ست خۆش خاتووڕۆژان قه‌ینا بامن تاقانهبم لهناوتانائشڵاڕیاڵ ئه‌ی باتهوهوبهرشهکهتان ئه‌دۆڕێت من جمهوورێکی سه‌رسه‌ختی ڕیاڵم ههههههههههههه هاوڕێیان ڕاسته جمهوری ڕیاڵم به‌ڵام دڵی ئێووهنایهم بهههموویاری دنیا سه‌رکه‌وتووبیت ڕۆژان خان
هههه به دلنياييه وه ئيمه ش دلى ئيوه مان به لاوه كرنكه ئه مشه و يارييه كه ده بينين بزانين جيده بيت 
له‌سه‌ر هێڵ نییه








slawtan le bet
dast xosh bo am babata jwana
inshalla barshlona aibatawa
balam ba dlniayawa 6 gol w 5 gol nabinin
bas wakw inter milani le bkat basa

AV^_^AR 
من وه‌ک ئاوێنه ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ههههههه ئيشه الله ده ى باته ته وه وه الله منيش به ته ماى 5 و 6نيم 
ســـوپاس ده‌ستی ئيوه خــۆش بــیت ئهزیزمـ
ســـوپاس بــۆ ووشــــه جوانهکـــانتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه