.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










فیستیڤاڵی فیلمی "دوبه‌ی" به پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك چالاكی به "ئامیتاب باچان" ئه‌كته‌ری ناوداری هیندی، رێز و سوپاس ئاراسته‌ی ئه‌و ئه‌ستێره ناوداره ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری "مهر" له سه‌ر زاری "واریتی"، "عه‌بدۆلحه‌مید جۆمعه"، به‌رپرسی فیستیڤاڵی فیلمی "دوبه‌ی" له‌باره‌ی پێشكه‌ش كردنی ئه‌و خه‌ڵاته به "ئامیتاب باچان" رایگه‌یاند: "هیچ كه‌سێك له سینه‌مای هیندستان، به ئه‌ندازه‌ی ئامیتاب باچان نه‌یتوانیوه كاریگه‌ری له سه‌ر بینه‌رانی جیهان دابنێت و ئه‌و خه‌ڵاته‌ش، سوپاسێكه كه ئاراسته‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره ده‌كه‌ین".
"باچان" ساڵی (1969) كاری هونه‌ری له سینه‌ما ده‌ستپێكردووه و له‌و (40) ساڵه‌ی رابردوو، سه‌ركه‌وتنی زۆری به‌ده‌ست هێناوه و بووه به ئه‌ستێره‌یه‌كی ناودار له سینه‌مای هیند و جیهان.
ئه‌و ئه‌كته‌ر جگه له‌و كاره وه‌كو پێشكه‌شكار، پرۆگرامه‌كانی "چ كه‌سێك ده‌یه‌وێت ملیۆنه‌ر بێت؟" و "برای گه‌وره" بهرِێوه ده‌بات.
شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "دوبه‌ی" له (9-16)ی دیسێمبه‌ر له شاری "دوبه‌ی" بهرِێوه ده‌چێت.
ئه‌و فیستیڤاڵه له خوله‌كانی پێشوو، رێزی له چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری جیهان وه‌كو "مۆرگان فریمه‌ن"(ئه‌كته‌ری ناوداری هۆلیوودی)، "عادل ئیمام"(ئه‌كته‌ری ناوداری میسری) و "یاش چۆپرا"(به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ری هیندی) گرتووه.
سه‌رچاوه؛؛؛؛؛؛؛؛ peyamner

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
