❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مێژووی دروست بونی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ڕیال مه‌درید

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-29 10:52:09

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

مێژووی دروست بونی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ڕیال مه‌درید

كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1ea3a3d803.jpg
(مێژووی دامه‌زراندنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ )
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین یانه‌كانی ئیسپانیا و جیهان كه‌بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ ساڵی (1899) دامه‌زراوه‌ ، كه‌ ناوی یاریگاكه‌ی (نیو كامپ)ه‌ كه‌ (99000)هانده‌ر ده‌گرێ ، (18) جاڕ خولی ئیسپانی و (25) جار كاسی ئیسپانی و (3) جار كاسی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و (6) جار كاسی سوپه‌ری ئیسپانیا و (4) جار كاسی سوپه‌ری ئه‌وروپی به‌ ده‌ست هێناوه‌ ، ئه‌و یاریزانه‌ ناودارانه‌ی له‌و یانه‌یه‌ یاریان كردووه‌ ئه‌مانه‌ن ” (ماڕادۆنا – ڕۆماریۆ – ستۆیشكۆف – كرۆیف – ڕۆنالدۆ – رۆناڵدینهۆ – ڕیڤاڵدۆ – ئیتۆ – میسی و هێنریش كه‌تا ئیستاش به‌رده‌وامن له‌و یانه‌یه‌ )

یاریگای {نیو كامپ}
یاریگای (نیو كامپ) یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین و جوانترین یاریگاكانی تۆپی پێ ی جیهانی له‌شاری به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌ر به‌ هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ، كه‌ له‌ 24/9/1957 یه‌كه‌مین یاری كردنه‌وه‌(افتتاح)ی له‌ ناودا ڕۆیشتووه‌ ، ‌ ئه‌و یاریگایه‌ جێگای (99000) هه‌زار هانده‌ر ده‌بێته‌وه‌

{به‌ ده‌ست هینانی كاسی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا}
له‌ساڵانی (1992 – 2006 – 2009 ) به‌ده‌ستی هێناوه‌ .

{به‌ ده‌ستهێنانی كاسی سوپه‌ری ئیسپانی }
له‌ ساڵانی (1983 – 1991 – 1992 – 1994 – 2005 – 2009 ) به‌ده‌ستی هێناوه‌ .

{به‌ده‌ست هێنانی كاسی ئیسپانی}
له‌ساڵانی ( 1910 – 1912 – 1913 – 1920 – 1922 – 1925 – 1926 – 1928 – 1942 – 1951 – 1953 – 1957 – 1959 – 1963 – 1968 – 1971 – 1978 – 1981 – 1983 – 1988 – 1990 – 1997 – 1998 – 2009 ) به‌ده‌ستی هێناوه‌

{نرخی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه‌ هاتوونه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ یان گوازراونه‌ته‌وه‌ یانه‌یه‌كی تر}
له‌ساڵی 1961 (لویس سوارێز) له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ چووه‌ یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به‌ (240)ملیۆن دۆلار ،له‌ساڵی 1982 (دیگۆ مارادۆنا ) له‌ یانه‌ی بۆكاجۆنیۆره‌وه‌ هاته‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ ساڵی 1984 له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ چووه‌ یانه‌ی ناپۆلی به‌ ( 7000،000)ملیۆن دۆلار ، له‌ساڵی 1997 یاریزان ( ڕۆناڵدۆ ) له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ چووه‌ یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان ، له‌ ساڵی 2000 یاریزان (لویس فیگۆ ) له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ چووه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید .

كورته‌یه‌ك له‌ژیانی یانه‌ی ریال مه‌درید

{مێژووی دامه‌زراندنی یانه‌ی ریال مه‌درید }
یانه‌ی ریال مه‌درید كه‌به‌ یانه‌ی مه‌له‌كی ناسراوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین و چاكترین و به‌ناوبانگترین یانه‌ی جیهانی كه‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵی (1902) ، وه‌ناوی یاریگاكه‌ی (سانتیاگۆ برنابیۆ ) یه‌ جێگای (106500) هانده‌ر ده‌بێته‌وه‌ ، كه‌ (31) جار خولی ئیسپانی و (17) جار كاسی ئیسپانیاو (9) جار كاسی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و (2) جار كاسی كروسی ئه‌وروپی به‌ده‌ستهێناوه‌ ، ئه‌و یارزانه‌ ناودارانه‌ی كه‌له‌ مێژوویدا یاریان بۆ كردووه‌ ” (دیستیفانۆ – بوشكاش – كماشو – هوكوسانشیز – ریندو – ڕۆناڵدۆ – زێدان – بێكهام – فیگۆ – ڕۆبینهۆ – ڕۆبن )

یاریگای { سانتیاگۆ برنابیۆ }
یاریگای(سانتیاگۆ برنابیۆ) یه‌كێكه‌ له‌ جوانترین و گه‌وره‌ترین یاریگاكانی جیهان كه‌كه‌وتۆته‌ شاری مه‌درید پایته‌ختی ئیسپانیا ، كه‌ ئه‌و یاریگایه‌ له‌ 24/12/1947 یه‌كه‌مین یاری (افتتاح) كردنه‌وه‌ی له‌ناو دا ڕۆیشتووه‌ ، ئه‌و یاریگایه‌ جێگای زیاتر له‌(106500) هانده‌ر ده‌بێته‌وه‌ .

{به‌ده‌ست هێنانی كاسی كروسی ئه‌وروپا}
له‌ساڵانی 1985 – 1986 جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێناوه‌ .

{به‌ده‌ست هێنانی كاسی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا }
له‌ساڵانی (1957 – 1958 – 1958 – 1959 – 1960 – 1966 – 1998 – 2000 – 2002) به‌ده‌ستی هێناوه‌

{جه‌ند زانیاریه‌كی گرنگ له‌ سه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و ریال مه‌درید }
1- گرانترین یاریزان كه‌له‌ یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌ چووبێته‌ یانه‌یه‌كی تر یاریزان (دیڤید بێكهام) بووه‌ به‌ (200) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی چۆته‌ یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مریكی .
2- یه‌كه‌مین گۆلكاری یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید یاریزان (الفریدودی ستایفاد) بووه‌ له‌ ساڵی 1958 به‌ (10) گۆڵ
3- یه‌كه‌مین گۆڵكاری یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ یاریزان (رونالد لدكویمان ) بووه‌ له‌ ساڵی 1994
4- گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ نوكامپ له‌ 28/2/1963 به‌ (5-1) ، وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ 2/5/2009 به‌ (6-2) له‌ریال مه‌دریدی بردۆته‌وه‌ .
5- ئه‌و یاریزانه‌ی كه‌ زۆرترین گۆڵی له‌ یاریه‌كدا له‌ ریال مه‌درید كردووه‌ ئه‌ویش (5) گۆڵ بووه‌ .


                                                                                                                                             سه‌رچاوه‌    yariga

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-29 10:54:29

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: مێژووی دروست بونی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ڕیال مه‌درید

زانیاری بەسودن بۆ ھاندەرانی سەر سەختی بەرشە و ریاڵ ھەربژیت بۆئامادەکردنی بابەتەکەت گوڵەکەم

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-29 11:55:54

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 539
WindowsXPMSIE

Re: مێژووی دروست بونی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ڕیال مه‌درید

dest xosh     hiwam sarkautnta

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-12-04 10:48:02

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: مێژووی دروست بونی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ڕیال مه‌درید

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان هیوادارم سودتان لێ وه‌رگرتبێت ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش شاد و به‌خته‌وه‌ر بن به‌ هیوای به‌رده‌وامیتان،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-12-04 12:57:14

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

Re: مێژووی دروست بونی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ڕیال مه‌درید

dast xosh har bzhet

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-12-07 09:39:12

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsXPMSIE

Re: مێژووی دروست بونی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ڕیال مه‌درید

ده سته كانت خؤش بابه تيكى زؤر جوانه هاورى ئازيزم

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-12-07 13:20:08

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: مێژووی دروست بونی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ڕیال مه‌درید

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ئازیزان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت سه‌رکه‌وتوبن هیواخوازم به‌خته‌وه‌رو سه‌رفرازبن ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net