❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌ قووڵایی ده‌ریاکاندا به‌شی یه‌که‌م:

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-30 10:17:48

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌ قووڵایی ده‌ریاکاندا به‌شی یه‌که‌م:

ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌ قووڵایی ده‌ریاکاندا
به‌شی یه‌که‌م:
قورئانی پیرۆز ووته‌ی خوایه‌، قورئانی پیرۆز ئه‌و به‌ها ئاسمانیانه‌ی تێدایه‌ که‌ جه‌وهه‌ری ئاڕاسته‌ کردنیان له‌ خۆ گرتووه‌ بۆ مرۆڤ که‌له‌ سه‌ری بڕوات، په‌یڕه‌وی بکات له‌ خودو ئاکاری خۆیدا، به‌و جۆره‌ ده‌بێت به‌ مرۆڤێکی هیدایه‌ت دراوو خاوه‌نی به‌خته‌وه‌ری دنیاو قیامه‌ت، واته‌: ڕێبه‌رێکه‌ بۆ کۆنتڕۆل کردنی جووڵه‌ی مرۆڤ له‌ژیاندا له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وی‌یه‌دا، به‌ڵام ڕێگر چی‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ چه‌ند ئیعجازێکی زانستی تێدا بێت بۆ هه‌موو نه‌وه‌یه‌ک تاڕۆژی دوایی.
وه‌ک خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: "سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ". فصلت /53، واته: ‌به‌ڵگه‌تان پیشان ده‌ده‌ین تا بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌رکه‌وێت که‌ ئه‌م قورئانه‌ به‌حه‌ق نازڵ بووه‌ وه‌ له‌په‌روه‌ردگاره‌وه‌ هاتووه‌.
خشته‌یه‌ک هه‌یه‌ که‌له‌ ئه‌نجامی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و شاره‌زایی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ گه‌شت کردن به‌ده‌ریادا وه‌ سازدان و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌یه‌وه‌ به‌ ئاکامی گه‌یاندووه، که‌ ئه‌و خشته‌یه‌ له‌لایه‌ن (u.n)ه‌وه‌ دروست کراوه‌و وه‌رگێردراوه‌ بۆ سه‌ر زمانه‌کانی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌شتیوانێک به‌کاری بهێنێت له‌و کاته‌دا که‌ گه‌شت ده‌کات به‌ناو ده‌ریادا.
ئه‌و خشته‌یه‌ ئه‌م زانیاریانه‌ی تێدایه‌:
1- هێزی(با) ، 2- خێرایی‌یه‌که‌ی ، 3- ناوی (با)یه‌که‌ ، 4- حاڵه‌تی ده‌ریا ، 5- تێکڕا به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی ده‌ریاکه‌.
پاش ووردبوونه‌وه‌ له‌و خشته‌یه‌: که‌ 12 جۆر (با)ی تێدایه‌، له‌گه‌ڵ هه‌موو (با)یه‌کدا حاڵه‌تی ده‌ریا ده‌گۆڕێت، واته‌: په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه‌ له‌ نێوان (با)و حاڵه‌تی ده‌ریاکه‌دا، که‌ وورد ده‌بینه‌وه‌ ئه‌بینین چوار جۆری سه‌ره‌کی‌یه‌:
1- جۆرێکیان ئه‌توانین بڵێین هێوره‌.
2- جۆرێکیان پاڵ به‌که‌شتی‌یه‌وه‌ ده‌نێت به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک‌و پێک.
3- جۆرێکیان ده‌بێته‌ ڕه‌شه‌بایه‌ک زه‌ره‌رو زیانی ده‌بێت بۆ که‌شتیوانان.
4- ئه‌م جۆره‌یان که‌شتیوانان له‌ناو ده‌بات و نگرۆیان ده‌کات.
که‌ دێینه‌ سه‌ر قورئانی پیرۆز ئه‌بینین ئه‌م چوار جۆره‌ سه‌ره‌کییه‌ باس ده‌کات وه‌ هاوشێوه‌یی‌یه‌کی سه‌یر هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌و ڕاستیه‌و ئه‌و واقعه‌ی که‌ ده‌رکه‌وتووه‌ بۆ که‌شتی‌وانان و پسپۆڕان له‌گه‌ڵ ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆزدا: "إِن يَشَأْ يُسْكِنِ الرِّيحَ فَيَظْلَلْنَ رَوَاكِدَ عَلَى ظَهْرِهِ". الشوری/33، واته‌ : ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێت (با) ڕاده‌گرێت تا که‌شتیه‌کان له‌سه‌ر ئاوه‌که‌ له‌ بزووتن بکه‌ون.
نموونه‌مان هه‌یه‌: که‌شتی‌یه‌که‌ له‌ناو ده‌ریادایه‌و ده‌ریاکه‌ هێمنه‌ بایه‌که‌ له‌و ئاسته‌دا نی‌یه‌ که‌پال به‌که‌شتی‌یه‌که‌وه‌ بنێت، یاخود ده‌بینین که‌ ده‌ریاکه‌ هێمنه‌ وورده‌ وورده‌ ووروژاندنێک په‌یا ده‌بێت ئه‌بینین شڵه‌قاندنی ده‌ریاکه‌ زۆر ڕوون و دیار دێته‌ به‌ر چاو تا ده‌گاته‌ (سه‌رو 28 تا 55 گرێ)، قورئانی پیرۆز وه‌صفی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌کات و وه‌ صفی حاڵه‌تی ده‌روونی ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌کات که‌ دووچاری ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌بن ئه‌فه‌رمووێت: "جَاءتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءهُمُ الْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّواْ أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ دَعَوُاْ اللّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَـذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ ". یونس/22. ئه‌و حاڵه‌ته‌ که‌ ئیتر ڕووی ده‌ریاکه‌ ده‌شڵه‌قێنێت به‌رزو نزم ده‌بێته‌وه‌ بێگومان که‌شتی‌یه‌که‌ش نزم ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌ناو که‌شتی‌یه‌که‌دان ئاسۆ نابینن له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ ته‌ماشا ده‌که‌ن گه‌مارۆ دراون به‌ شه‌پۆلی به‌رزی ئاو شه‌پۆله‌کان ده‌روون ده‌ورووژێنێ، له‌وکاته‌دا په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر خوای گه‌وره‌ وته‌نها له‌ خوا ده‌پاڕێنه‌وه‌ که‌ خوا ڕزگاریان بکات له‌و به‌ڵایه‌،،، وه‌ک ئاشکراشه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌رگیز ده‌ریای نه‌دیوه‌و هه‌رگیز ڕووبارێکیش به‌ شاره‌که‌یدا نه‌ڕۆیشتووه‌.
حاڵه‌تێکی تر هه‌یه‌ که‌ شه‌پۆله‌کان زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه‌ وه‌ ئاو له‌گه‌ڵ خۆیاندا دێنن جاری وا هه‌یه‌ زیخ ده‌گوێزنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندا، ئیتر (با)یه‌که‌ ئاسایی (سه‌رو 56 گرێ)یه‌، به‌ عه‌ره‌بی پێ‌ی ده‌ڵێن (زوبعه‌) پێشی ده‌ڵێن: (اعصار) وه‌ ئه‌مه‌ حاڵه‌تێکی زۆر زۆر ترسناکه‌ ئه‌مه‌ گه‌رده‌لووله‌ (هاریکن) وه‌ قورئانی پیرۆزیش ده‌فه‌رمووێت: "فَيُرْسِلَ عَلَيْكُمْ قَاصِفا مِّنَ الرِّيحِ فَيُغْرِقَكُم بِمَا كَفَرْتُمْ ".الاسراء/69. جا پریشک بارانتان بکات بایه‌کی تێکشکێنه‌ر ( که‌ ئاوو زیخ و لمی هه‌ڵگرت‌بێ) له‌به‌ر ناسووپاسیتان نگرۆتان بکات. له‌ ئایه‌تێکی تردا: " وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوْجٌ كَالظُّلَلِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ". لقمان/32. تێبینی بکه‌ن: کاتێک که‌ شه‌پۆلێکیان بۆ دێت دایان پۆشێت ئیتر فه‌وتاندنیان 100% ده‌بێت، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ووردی سه‌یری شه‌پۆلی تێکشکێنه‌ر بکه‌ین ده‌بینین وه‌ک چه‌تر وایه‌، جار‌ی وا هه‌یه وه‌ک سێ چه‌تری له‌سه‌ر یه‌ک ڕوو به‌ که‌شتی‌یه‌ک ده‌وه‌ستنه‌وه‌ واته‌: ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ خێرایی‌یه‌که‌ی زیاتره‌ له‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی و له‌وه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌و یه‌که‌م جار ده‌کێشێت به‌که‌شتی‌یه‌که‌دا ، که‌شتی‌یه‌که‌و ئه‌وانه‌ی که‌له‌ناو که‌شتی‌یه‌که‌دان له‌ناو ده‌بات. تێبینی ئایه‌ته‌که‌ش بکه‌ین (موج) تاکه‌ به‌ڵام (ظلل) کۆیه‌ ئه‌مه‌ وه‌صفێکی زۆر وورده‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا که‌ بریتیه‌ له‌ حاڵه‌تی (گه‌رده‌لوول) وه‌ بێگومان ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌که‌ زۆر به‌ده‌گمه‌ن ڕووده‌دات، به‌ڵام قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات، که‌ خه‌لکی باوه‌ڕ به‌ محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بهێنن، چونکه‌ وه‌ک ئاشکرایه‌ ئه‌و له‌ژیانیدا ده‌ریای نه‌بینیوه‌.
قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رمووێت: "‌ مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ . بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ لَّا يَبْغِيَانِ ". الرحمن/19-20 . واته‌: ده‌ریایه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌ریایه‌کی تردا که‌ ئه‌گه‌نه‌ یه‌ک ئاویان تێکه‌ڵ نه‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌کتردا " بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ" واته‌: په‌رده‌یه‌ک له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌، ئیتر په‌رده‌که‌ ئاوی‌یه‌ یاخود شتی تر ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئاوه‌کانیان تێکه‌ڵ نابن.
عیلمی (بحار)، عیلمی جیۆلۆجیای ده‌ریاکان، به‌هۆی به‌کار هێنانی ئامێری زۆر پێشکه‌وتووه‌وه‌، عیلمێکی تازه‌ په‌یدا بووه‌ پێ‌ی ده‌ڵێن (التحسس عن البعد) واته‌: (هه‌ست کردن له‌ دووره‌وه‌) له‌مانگه‌ ده‌ست‌کرده‌کانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی زه‌وی‌و ده‌ریاو ژێر ده‌ریا ده‌که‌ن، تیشکی لێده‌دات و تیشکه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کۆمپیوته‌رێک و وێنه‌که‌ی ده‌کات و ده‌ڵێت: فڵان کانزای تێدایه‌، شێوه‌که‌ی وایه، وه‌ چه‌ند زانیاری‌یه‌کی تریش.
ناوچه‌یه‌ک هه‌یه‌، گه‌روویه‌که له‌ نێوان (ده‌ریای ناوه‌ڕاست) و (زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی)دا پێی ده‌وترێت ( گه‌رووی جبل طارق) هه‌زاران ساڵه‌ هه‌یه‌، به‌ چاو نابینرێت، وه‌ک سێگۆشه‌یه‌ک وایه‌، پێی ده‌وترێت ( جبلارته‌ر هێڵ giblart hill) هه‌ر به‌ناوی (جبل طارق)ه‌که‌وه‌یه‌ به‌س ناویانناوه‌ گرد، شاخ نیه‌ گرده‌ له‌ناو ده‌ریاکه‌دا، ئه‌مه‌ش به‌لێکۆڵینه‌وه‌ی (أقمار صناعی) ئه‌و گرده‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئه‌گینا به‌ چاو دیار نیه‌، ئه‌وه‌ ئه‌و (برزخ)ه‌یه‌ که‌ قورئانی پیرۆز باسی ده‌کات.. ناهێڵێت ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ئاوی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی‌دا تێکیڵ ببن، سبحان الله.
نه‌خشه‌یه‌کی جیهانی هه‌یه‌ هه‌ندێک ناوچه‌ ده‌بینرێت کاڵه‌ وه‌ هه‌ندێکی تر کاڵ تره، وه‌ هه‌ندێک ناوچه‌ تێره‌و هه‌ندێکی تر تێرتره‌، ئه‌مه‌ له‌ساڵی 1873 دا ئه‌م جۆره‌ لێکۆڵینه‌وانه‌ له‌لایه‌ن گروپێک به‌ناوی (چالنجه‌ر) که‌ به‌ریتانی بوون ده‌ستی پێ کردوه‌ (رحلة جالنجر)، له‌ ساڵی 1933 ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان سه‌دان ویستگه‌ی ده‌ریاییان داناوه‌ بۆ (مسح البحار).
له‌چاره‌کی دووه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا زانایان سه‌دان مه‌ڵبه‌ندی وه‌رگرتنی زانیاری جێولۆجیان دانا له‌ شوێنه‌ جیاجیاکانی سه‌ر به‌ ده‌ریا و زه‌ریاکان، له‌ناو جه‌زیره‌ی بجوک یان له‌ به‌له‌م و پاپۆڕه کاندا، فه‌رمانبه‌ریان بڵاوکرده‌وه‌ له‌هاتی دیاری کراودا به‌شه‌وو به‌ ڕۆژ، بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و سه‌رنج و تێبینی کردنی ئاوه‌ جیاوازه‌کان له‌ ده‌ریا و زه‌ریاکاندا.
پاش ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م زانیارییانه‌ کۆکرانه‌وه‌، نه‌خشه‌یه‌کی جوگرافیان دروست کرد، ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ له‌ ساڵی(1942) دا دروست کرا، خه‌تی سپی هاتووه‌ به‌ زه‌ریای هیندی‌دا، چه‌ند خه‌تێکی سپی به‌ ئه‌تڵه‌سیدا و به‌ زه‌ریای هادیدا...... ئه‌مانه‌ پێیان ده‌وترێت: (سنووری ئاوه‌کان)، هه‌ر له‌ناو ئاوه‌که‌دایه‌، ئه‌م لای ئاوه‌که‌ له‌گه‌ل ئه‌ودیودا جیاوازی هه‌یه‌ له‌ناو یه‌ک (زه‌ریا)دا، بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ بریتین له‌ ناوچه‌ ناوچه‌، وه‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ بۆ نموونه‌:
پله‌ی گه‌رمی ئه‌ملا له‌گه‌ڵ ئه‌ولادا جیاوازی هه‌یه‌، ڕێژه‌ی خوێ له‌ملا له‌گه‌ڵ ئه‌ولا جیاوازی هه‌یه‌، پله‌ی تواندنه‌وه‌ی ئۆکسجینی ئه‌ملا له‌گه‌ل ئه‌ولادا جیاوازی هه‌یه، وه‌ ئه‌و گیانه‌وه‌رو ڕووه‌کانه‌ی له‌ملا ده‌ژین جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ولا، جگه له‌ چڕی ئاوه‌که‌ش جیاوازی هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌ملا و ئه‌ولادا، ئه‌م ڕاستی‌یه‌ دوای ساڵی 1942 دۆزرایه‌وه‌،،، قورئانی پیرۆز زیاتر له‌ 1400 سال له‌مه‌و پێش باسی ده‌کات "‌ بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ لَّا يَبْغِيَانِ "، قه‌ت ئه‌م ئاوه‌ تێکه‌ڵ نابێت له‌گه‌ل ئاوه‌که‌ی تردا، ئه‌م خاسیه‌تی خۆی ده‌پارێزێت و ئه‌ویش خاسیه‌تی خۆی ده‌پارێزێت ، هه‌میشه‌ ئه‌و جیاوازیه‌ هه‌یه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا گه‌رمی ئه‌م تێکه‌ڵ نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا، سوێری ئه‌م له‌گه‌ل ئه‌ودا جیاوازی هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و په‌رده‌یه‌ هه‌یه‌ "‌ بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ" نزیکه‌ی (400)مه‌تر له‌ قووڵایی ده‌ریادایه‌،، ئایا پێغه‌مبه‌ر( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ڕۆیشتۆته‌ ژێر ئه‌و ئاوه‌وه‌؟! چۆته‌ (400) مه‌تر قووڵایی‌یه‌وه‌ تا بۆ خه‌ڵکی باس بکات؟!
له‌ساڵی (1900)داهه‌ندێک که‌شتیوانی ئه‌سکه‌نده‌نافی بۆیان ده‌رکه‌وت که‌وا له‌ قووڵایی ده‌ریادا شه‌پۆلی گه‌وره‌ تر هه‌یه‌ له‌و شه‌پۆلانه‌ی که‌له‌ڕووی ده‌ره‌وه‌ی ئاوه‌که‌دا ده‌رده‌که‌ون، له‌هه‌مان کاتدا ئاوێکی قووڵ هه‌یه‌ ۆێ‌ی ده‌وترێت (الماء العمیق) یان ( البحر العمیق) ئه‌م ئاوه‌ قووڵه‌، تاریکه‌، سارد تره‌ له‌ ئاوه‌کانی سه‌ره‌وه‌، هه‌تا بڕۆینه‌ خوار تر تاریک تر ده‌بێت وه‌ وورده‌ وورده‌ ڕه‌نگه‌کان نامێنێت بۆ نموونه‌:
ڕه‌نگی سوور تا ده‌گاته‌ قووڵایی (20) مه‌تر وه‌ ڕه‌نگی پڕته‌قاڵی تا (30) مه‌تر دوایی نامێنێت وه‌ ڕه‌نگی زه‌رد تا (50) مه‌تر وه‌ ڕه‌نگی سه‌وز قوڵ تره‌ تا (100) مه‌تره‌ وه‌ ڕه‌نگی شین تا (200) مه‌تره‌ دوای ئه‌و 200 مه‌تره‌ شینیش نامێنێت، واته‌ دوای 200240- مه‌تر هیچ جۆره‌ ڕه‌نگێک نامێنێت، ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌ماته‌یه‌کی سووری به‌ ده‌سته‌وه‌ بێت بڕواته‌ ناو ده‌ریاوه‌ زیاد له‌ 20 مه‌تر قوڵ بێته‌وه‌ دوای 20 مه‌تره‌که‌ ته‌ماشای ته‌ماته‌که‌ بکات به‌ ڕه‌نگی سوور نایبینێت، به‌ڵکو به‌ ڕه‌ش ده‌یبینێت، وه‌ ئه‌گه‌ر پڕته‌قاڵێکی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت دوای 30 مه‌تر به‌ڕه‌نگی پڕته‌قاڵی نایبینێت، چونکه‌ دوای 30 مه‌تر ڕه‌نگی پڕته‌قاڵی هه‌ڵده‌مژرێت، دواتر به‌ ڕه‌ش ده‌یبینێت، وه‌ ئه‌گه‌ر سێوێکی زه‌ردی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت دوای 50 مه‌تر به‌ ڕه‌ش ده‌یبینێت، وه‌ خه‌یارێکی پێ بێت دوای 100 مه‌تر به‌ ڕه‌ش ده‌یبینێت، وه‌ ئه‌گه‌ر پیرۆزه‌یه‌کی شینی له‌ په‌نجه‌دا بێت ئه‌وا دوای 200 مه‌تر به هیچ ڕه‌نگێکێک نایبینێت، چونکه‌ دوای200-240 مه‌ترده‌ست‌و ده‌وروبه‌ری هه‌مووی تااریکه ڕه‌شه‌.
ئینجا قورئانی پیرۆز که‌ وه‌صفی ئه‌م حاڵه‌ ده‌کات ئه‌فه‌رمووێت: " أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُّجِّيٍّ يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ سَحَابٌ ". النور/40، واته‌: وه‌ک چه‌نداها تاریکایی وایه‌ که‌ له‌ناو ده‌ریایه‌کی قوڵدا شه‌پۆل له‌سه‌ر شه‌پۆل بدات به‌سه‌ریدا، له‌سه‌روشیه‌وه‌ هه‌ورێک دایگرت بێت (هه‌ورێکی تاریک دایگرت بێت).
ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌که‌ ده‌فه‌رمووێت: " أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُّجِّيٍّ " وه‌ک تاریکییه‌ک له‌ ده‌ریایه‌کی قوڵدا (لُّجِّيٍّ ) واته‌: قووڵ، له‌و تاریکییه‌دا" يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ مَوْجٌ" به‌ شه‌پۆلێک داپۆشراوه‌، وه‌ سه‌رو ئه‌و شه‌پۆلێکی تره‌ که‌ شه‌پۆلی سه‌ر ده‌ریاکه‌یه‌ وه‌ وه‌ ئه‌ویش هه‌وره‌که‌یه‌، جا کۆتایی ئایه‌ته‌که‌ ده‌فه‌رمووێت: " إِذَا أَخْرَجَ يَدَهُ لَمْ يَكَدْ يَرَاهَا ". النور/40، ئه‌گه‌ر که‌سێکیش له‌و قووڵایی‌یه‌دا ده‌ستی خۆی ده‌ربهێنێت نایبینێت، ووشه‌ی (یکد) یان ( کاد) له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا دوو مانا ده‌به‌خشێت: مانایه‌کیان ( بالکاد ) زۆر به‌ زه‌حمه‌ت، وه‌ مانایه‌کی تریان ( مستحیل) هه‌ردوو باره‌که‌ تۆمار کراوه‌ واته‌: گه‌ر له‌ قووڵاییه‌که‌دا بێت هه‌ندێک شه‌به‌نگ مابێت ئه‌وه‌ به‌ زه‌حمه‌ت ده‌بینرێت وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ قووڵایی‌یه‌کی زۆر تردا بێت که‌ تیشک نه‌مابێت ( وه‌ک خوار 200240- مه‌تر) ئه‌وه‌ هه‌رگیز نایبینێت، ئایا کێ به‌ پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای له‌ده‌ر بێت) ی ووت که‌ ده‌ریا به‌م شێوه‌یه‌یه‌؟ ده‌ریایه‌کی قووڵ‌و تاریک وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستی خۆت ده‌ربهێنیت نای بینیت، بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌م قورئانه‌ " تَنزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ ". الزمر/1 . ده‌ر خه‌ری ڕازی ڕاستی‌یه‌ بۆ ئه‌و په‌یامبه‌ره‌ ( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).



-----------------------------------------------------
ئاماده‌کردنی : کوری ئیسلام
سه‌رچاوه‌: کۆباسه‌کانی میحراب.

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-01 17:24:37

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE7

Re: ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌ قووڵایی ده‌ریاکاندا به‌شی یه‌که‌م:

yaxwa dastt xosh  bet  kak  hasin  bo am  babta  jwana  sarkwtu  bet  gyan

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-01 17:47:20

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌ قووڵایی ده‌ریاکاندا به‌شی یه‌که‌م:

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-12-01 18:34:46

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌ قووڵایی ده‌ریاکاندا به‌شی یه‌که‌م:

ده ست خوش بیت سه ركه وتوبیت انشاء الله ئه بیت كه فالتی كوناهه كانت

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-12-01 18:58:28

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌ قووڵایی ده‌ریاکاندا به‌شی یه‌که‌م:

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت  کاکه‌ هێمن ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-12-13 18:50:03

KinG In LoVe
خونچەی نوێ
شوێن: Jordan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-06
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 10
WindowsVistaOpera

Re: ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌ قووڵایی ده‌ریاکاندا به‌شی یه‌که‌م:

ده‌ست خۆش کاک حسێن خۆشناوه....

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/df07a2ffb5.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-12-14 11:29:14

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌ قووڵایی ده‌ریاکاندا به‌شی یه‌که‌م:

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net