❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌ قووڵایی ده‌ریاکاندا به‌شی دووه‌م:

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-30 10:22:25

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌ قووڵایی ده‌ریاکاندا به‌شی دووه‌م:

ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌ قووڵایی ده‌ریاکاندا به‌شی دووه‌م:


دوای (240) مه‌تر ئیتر تاریکی‌یه‌کی سه‌یره‌، هیچ شتێک نابینرێت، به‌ڵام به‌ ئامێری تایبه‌تی ته‌کنه‌لۆجیایه‌کی زۆر پێشکه‌وتوو ئه‌گه‌ر بڕۆینه‌ خواره‌وه‌ ( وه‌ک زاناکان ڕۆیشتوون) به‌ناو ئه‌و تاریکی‌یه‌دا هه‌زاران مه‌تر ببڕین تا ده‌گه‌ینه‌ بنی ده‌ریاکه‌، هه‌ندێک شوێن (7 کم) هه‌ندێه شوێن (8 کم) هه‌ندێک شوێن (10 کم) واته‌ 10 هه‌زار مه‌تر قووڵه‌ وه‌ زیاتریش، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌گه‌ینه‌ بنی ده‌ریاکه‌ چی ده‌بینین! تروسکاییه‌ک ده‌بینین که‌ ئه‌وه‌ بنی ده‌ریاکه ئاخۆ ئه‌مه‌ چی بێت له‌ناو ئه‌و تاریکی‌یه‌و پاش بڕینی ئه‌و تاریکی‌یه‌؟! پاش هه‌زاران مه‌تر جا ده‌گه‌ینه‌ شوێنێکی له‌و جۆره‌، تروسکایی‌یه‌ک ده‌بینین ئه‌گه‌ر زیاتر نزیک ببینه‌وه‌( بێگومان به‌ ئامێر ئه‌گینا ناتوانین بگه‌ینه‌ ئه‌وێ) ئه‌بینین ئه‌و ناوچه‌یه‌ ڕۆشن ده‌بێته‌وه‌، ڕووناک ده‌بێته‌وه‌، ئه‌بینین ئاگره‌!‌ ئاگر دێته‌ ده‌رێ له‌بنی ده‌ریاکه‌وه‌! له‌گه‌ڵ ئاودا له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی گه‌وره‌دا! گه‌رمی ئاوه‌که‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت به‌ (400) پله‌ی سه‌دی، له‌ وێنه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستیدا ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئاگرو دووکه‌ڵه‌که‌ی به‌ ڕوونی دیاره‌، ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌مه‌ ته‌نها له‌یه‌ک شوێندا نیه‌ به‌ڵکو له‌ هه‌زاران شوێنی جیهاندا دۆزراوه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌مه‌ریکای باشووره‌وه‌ ( نه‌خشه‌ی تایبه‌تی) هێڵی ئاگره‌که‌ دیاره‌ که‌ به‌ هه‌زاران کیلۆمه‌تر ده‌ڕوات له‌ژێر ده‌ریادا، نه‌خشه‌ی جیهان هه‌یه‌ که‌ (ئاژانسی زانستی گرتوویه‌تی ئه‌گه‌ر باش ووردبینه‌وه‌ و سه‌یری بکه‌ین هێڵی ڕه‌شی له‌سه‌ر ده‌بینین که‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ژێر ده‌ریاکاندا ئاگر دێته‌ ده‌رێ، له‌وانه‌:
زه‌ریای هیندی گرتۆته‌وه‌و ده‌ڕوات به‌ره‌و زۆر شوێنی تر له‌ جیهاندا به‌ هه‌زاران کیلۆمه‌تر درێژ ده‌بنه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ده‌گه‌نه‌ که‌نداویش وه‌ ده‌ڕۆن به‌ره‌و ده‌ریای عه‌ره‌ب و به‌ره‌و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و به‌ره‌و زۆربه‌ی ده‌ریاکانی جیهان تا ده‌گه‌نه‌ زه‌ریای هێمن.
ئه‌و ده‌ریایانه‌ که‌ هه‌زاران مه‌تر قووڵن ئه‌و ئاگره‌ ناکوژێننه‌وه‌!!! ئه‌مه‌ش ڕاستی‌یه‌کی زانستی‌یه‌، زاناکانی ڕۆژئاوا به‌ ئامێری پێشکه‌وتوو ئه‌وانه‌یان دۆزی‌یه‌وه‌و ئه‌و نه‌خشانه‌یان داڕشت واته‌: له‌ هه‌زاران شوێندا له‌ژێر ده‌ریاکاندا ئه‌م ئاگره‌ هه‌یه‌، جا له‌ قورئانی پیرۆزدا خوای گه‌وره‌ سوێند ده‌خوات به‌ به‌دیهێنراوانی زاتی خۆی وه‌ک: به‌ڕۆژ.. به‌ مانگ.. به‌ عه‌سر.. به‌ به‌ره‌به‌یان .. به‌ به‌یانیان .. به‌ که‌عبه‌ی پیرۆز .. به‌ (بیت المعمور) ... به‌و دروست کراوانه‌ی که‌ گرنگیان هه‌یه‌ واته‌: سوێند ده‌خوات به‌ شتێک که‌ بوونی هه‌یه‌.. له‌ناو ئه‌و شتانه‌ی که‌ سوێندیان پێ ده‌خوات " وَالْبَحْرِ الْمَسْجُورِ ". الطور/6 ، سوێند به‌و ده‌ریایانه‌ی که‌ ده‌سوتێنرێن، به‌و ده‌ریایانه‌ی که‌ داگیرساون، ئه‌مه‌ نادیارێک بوو له‌لای ئیمانداران، ڕازێک بوو له‌لای ته‌فسیرکاران، تا ئه‌م دۆزینه‌وه‌ زانستی‌یه‌ ڕوو‌ی‌دا ئێستا ته‌فسیری ئه‌م سوێنده‌ ده‌زانین چی‌یه‌، ئێستا دێینه‌ سه‌ر " وَالْبَحْرِ الْمَسْجُورِ " له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا (سجر) واته‌: (أوقد وحرق) واته‌: داگیرساندن یا سووتاندی، ووشه‌ی (سیجاره‌) یا (جگه‌ره‌) واته‌: ئه‌و شته‌ی که‌ ده‌سووتێنرێت، لێده‌رهێنراوه‌که‌ له‌ (سجر)یه‌.
فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووێت: ( لاترکب البحر إلا حاجا أو معتمرا أو غازیا فإن تحت البحر نارا وتحت النار بحرا) واته‌: ( له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک نه‌بێت مه‌چنه‌ ناو ده‌ریاوه‌، چونکه‌ له‌ژێر ده‌ریادا ئاگر هه‌یه‌ وه‌ له‌ژێر ئاگره‌که‌دا ده‌ریا هه‌یه‌)، جارێ ئه‌وه‌ ئاگره‌که‌ دۆزرایه‌وه‌، هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ به‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ وه‌ به‌و پله‌ گه‌رمی‌یه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ ئه‌دات به‌ ده‌سته‌وه‌ که‌ ده‌ریایه‌کیش هه‌بێت له‌ژێر ئه‌و ئاگره‌دا، کاتێک که‌ سه‌یری نه‌خشه‌ی جیهان ده‌که‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ گۆی زه‌وی ته‌نها ئه‌و توێژانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی نه‌بێت که‌ چه‌ند سه‌د کیلۆمه‌ترێکه‌ ئه‌و هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌ له‌سه‌ری ده‌ژی و وشکانی‌یه‌ له‌گه‌ڵ ژێر ده‌ریاکانیش ئه‌گینا ده‌بینین ئه‌وی تری بریتی‌یه له‌ ده‌ریایه‌ک له‌ ئاگر، وێنه‌ی تر هه‌یه‌ ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات ئه‌و ئاگره‌ جاری وا هه‌یه‌ شه‌پۆله‌کانی ده‌گاته‌ سه‌ره‌وه‌، له‌بنی ده‌ریاکه‌وه‌ ئاگره‌که‌ به‌ر‌زده‌بێته‌وه و جاری وا هه‌یه‌ له‌ڕووی ده‌ریاکه‌ ده‌رده‌په‌ڕێت گڕو بڵێسه‌که‌ی و دووکه‌ڵه‌که‌ی زۆر به‌ ئاشکرا ده‌بینرێت، ئه‌م ڕووداوه‌ که‌ ڕووده‌دات ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی شه‌پۆلێکی زۆر ترسناک وه‌ زۆر جار بومه‌له‌رزه‌یه‌کی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت وه‌ک (100) سال له‌مه‌وبه‌ر له‌ناوچه‌ی هیندستان ڕووی‌دا ئه‌و شه‌پۆل و گڕه‌ بوو به‌هۆی له‌ناو بردنی (65000) که‌س، ئه‌و شوێنه‌ی که‌ ئاگره‌که‌ی لێ‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ که‌شتی‌یه‌کی سه‌ربازی لێ بوو که‌ پڕ بوو له‌سه‌رباز به‌هۆی پاڵه‌ په‌ستۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ بورکانی‌یه‌وه‌ هه‌ڵیدا بووه‌ سه‌ر چیایه‌ک ئێستاش شوێنه‌واری ماوه‌.
ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌که‌ خوای گه‌وره‌ پیشانمان ده‌دات به‌ چاوی خۆمان بیبینین ئه‌مه‌ ڕاستی‌یه‌که‌و له‌ سه‌رچاوه‌ی زانستیدا تۆمار کراوه‌، له‌ فیلمی سینه‌ماوه‌ وه‌ر نه‌گیراوه‌، هه‌مووی باوه‌ڕ پێکراوه‌، ڕۆژێکیش دێت که‌ هه‌موو ده‌ریاکان و زه‌ریاکان به‌و شێوه‌یه‌ ده‌سوتێن وه‌ک قورئان ده‌فه‌رمووێت: " وَإِذَا الْبِحَارُ سُجِّرَتْ " . التکویر/6، ڕۆژێکیش دێت، له‌ڕۆژی دواییدا که‌ هه‌موو ده‌ریاکان وه‌ک ئه‌و حاڵه‌ته‌یان لێ‌دێت.
هه‌ر له‌ناو عیلمی جێولۆجیدا ده‌بینین، چه‌ند موسڵمانێک چوون سه‌رێکیان‌دا له‌ گه‌وره‌ پڕۆفیسۆری جیهانی (باڵمه‌ڕ)، که‌ پسپۆڕی زانستی جێولۆجی‌یه‌، پێیان ووت ئێمه‌ی موسڵمان باوه‌ڕمان وایه‌ که‌ نزمترین شوێن له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌و شوێنه‌یه‌ که‌ سووپای ڕۆمه‌کان و سووپای فارسه‌کان خۆیاندا به‌یه‌ک‌دا، ئه‌ویش لای (بیت المقدس)ه‌وه‌یه‌، به‌ ئاماژه‌و به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی که‌ ده‌فه‌رمووێت: "غُلِبَتِ الرُّومُ . فِي أَدْنَى الْأَرْضِ". الروم/1-2، (أَدْنَى) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا دوو واتای هه‌یه‌،( زۆربه‌ی ووشه‌کانی قورئان دوو واتایان هه‌یه‌)، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووێت: (اتیت مفاتیح کل شیء) واته‌: (کلیلی هه‌موو شتێکم پێ‌دراوه‌، یان ووشه‌یه‌ک که‌ به‌ من دراوه‌ کۆمه‌ڵێک واتای هه‌یه‌).
(أَدْنَى) یه‌کێک له‌واتاکانی: نزیکترین خاڵه‌ بۆ دوورگه‌ی عه‌ره‌ب، ئه‌و واتایه‌ ده‌گرێته‌وه‌ له‌ ته‌فسیری قورئاندا، زۆربه‌ی موفه‌سیرین ئه‌و واتایه‌یان به‌کار هێناوه‌ که‌ نزیکترین شوێنه‌ بۆ دوورگه‌ی عه‌ره‌ب، واتایه‌کی تری هه‌یه‌: له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا (أَدْنَى) واتا ( أخفض) نزمترین شوێن،،، کابرای پڕۆفیسۆر ووتی: به‌خێر چه‌ندین شوێن هه‌یه‌ له‌ جیهاندا له‌وێ زۆر نزمتره‌.
ووتیان: ئێمه‌ قورئانه‌که‌مان ده‌ڵێت ئه‌وێ نزمتره‌.
ووتی: وه‌رن من ئه‌تڵه‌ستان بۆ ده‌هێنم، که‌ زۆر شوێن هه‌یه‌ له‌وێ نزمتره‌، ئه‌تڵه‌سه‌که‌ی هێنا، ئه‌و ئه‌تڵه‌سه‌ی که‌ پڕۆفیسۆره‌کانی دنیا کۆبوونه‌ته‌وه‌ ئینجا دروستیان کردووه‌، سه‌همێک هاتووه‌ بۆ ناوچه‌ی (بیت المقدس) له‌لای ده‌ریاچه‌ی (طبریة)وه‌، نووسراوه‌ (world lowest point) واته‌: (نزمترین خاڵ له‌ ڕووی زه‌ویدا)، کابرا وتی ئه‌مه‌ تازه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌، که‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ فه‌له‌ستین نزمترین شوێنه‌ له‌ ڕووی زه‌ویدا، ئێوه‌ چۆن زانیتان؟ موحه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) چۆن زانی؟ جیهازی نه‌بووه‌، شتی نه‌بووه‌، که‌واته‌: خوای گه‌وره‌ له‌پشت موحه‌مه‌ده‌وه وه‌ستاوه‌، خوای گه‌وره‌ فێری کردووه‌ (اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد).
یه‌کێکی تر له‌ ئیعجازه‌کانی قورئان ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆر ئایه‌تی به‌گوێره‌ی کات ده‌ڵێی ئه‌و کاته‌ دابه‌زیوه‌، وه‌ک ئه‌م ئایه‌ته‌ که‌ ده‌ڵێی ئێستا دابه‌زیوه‌: "‌ ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ " . الروم/41، ( فه‌ساد ده‌رکه‌وت له‌ ووشکانی و ئاودا به‌هۆی ده‌ست کردی مرۆڤه‌وه‌) .
بۆ نموونه‌: ده‌ریای ناوه‌ڕاست(120) شاری له‌سه‌ره‌، ساڵی (500 ملیۆن ته‌ن) خاشاک ده‌ڕێژرێت و فڕێ ده‌درێته‌ ناو ئه‌و ده‌ریا به‌سته‌زمانه‌وه‌، ده‌بڕۆ ئه‌و ده‌ریایه‌ به‌راورد بکه له‌گه‌ڵ (50) ساڵ له‌مه‌و پێشذا بزانه‌ چه‌ند پیس بووه‌! ‌
" ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ" ، بڕۆ سه‌یری خاک (زه‌وی کشتوکاڵ) ی بکه‌، له‌ هه‌موو ووڵاتانی جیهان بزانه‌ چه‌ند پیس بووه‌ به‌هۆی که‌ره‌سته‌ی کیمیاوی‌یه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌شیعه‌وه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی چرنۆبڵه‌وه‌، به‌هۆی به‌کارهێنانی که‌ره‌سته‌ی زه‌هراوی‌یه‌وه‌ " بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ" ، به‌هۆی خه‌ڵکه‌که‌وه‌ ئه‌م هه‌موو کارگه‌یه‌ هه‌یه‌، بێگومان ئه‌و (120) شاره‌ نزیکه‌ی (500 ملیۆن) که‌سی تێدا ده‌ژی، زبڵ و پاشه‌ڕۆی ئه‌م (500 ملیۆن)ه ده‌ڕژێته‌ ناو ئه‌م ده‌ریا به‌سته‌زمانه‌وه‌، شایانی باسه‌ که‌ له‌م (120) شاره‌، له‌سه‌دا نه‌وه‌دی خاشاکه‌که‌ ته‌نها له‌م سێ ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه‌( ئیسپانیا، ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا)،،، " لِيُذِيقَهُم بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ" که‌مێک تووشیان ده‌که‌ین به‌ڵکو بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌ڵێی ئێستا نازڵ بووه‌و بۆ ئه‌م کاته‌ دابه‌زیوه‌، قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ (تطور)ی مرۆڤدایه‌ ، هه‌تا ئاستی ڕۆشنبیریت به‌رز بێت ئایه‌ته‌که‌ به‌و ئاسته‌ ته‌فسیر ده‌که‌یت، دوای ئه‌و به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ته‌ماشا ده‌که‌یت تازه‌تر په‌یدا ده‌بێت.
له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێین: قورئانێکه‌ هه‌موو ووشه‌کانی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ نازڵ بووه‌ ( جل جلاله‌) و به‌ ئه‌مینی ئاسمانداو به‌ سه‌رداری فریشته‌کاندا ناردوویه‌تی بۆ ناو دڵی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، ئه‌و دڵه‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ پاراستوویه‌تی له‌ هه‌ڵه‌ کردن و له‌ بیر چوونه‌وه‌ " لَا تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ. إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ" هیچ په‌له‌ مه‌که‌ له‌خوێندنه‌وه‌ی قورئاندا، ئێمه‌ بۆت کۆده‌که‌ینه‌وه‌ و ناهێڵین بیرت بچێته‌وه‌.
----------------------------------------------------

-----------------------------------------------------
ئاماده‌کردنی : کوری ئیسلام
سه‌رچاوه‌: کۆباسه‌کانی میحراب.

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-30 11:13:33

BeYaR
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-30
دواترین سه‌ردان: 2013-01-10
په‌یامه‌كان: 1327
WindowsXPOpera

Re: ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌ قووڵایی ده‌ریاکاندا به‌شی دووه‌م:

ده ست خۆ ش كاك حوسێن گيان سه ركه وتوبيت

Kurdzhin
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/383881_289661834404846_192552140782483_684196_1842019408_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-30 11:30:56

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌ قووڵایی ده‌ریاکاندا به‌شی دووه‌م:

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net