❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌خورماڵ باوكێك كچه‌كه‌ی‌ ده‌كات به‌ژێر خۆڵه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-18 18:13:56

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE

له‌خورماڵ باوكێك كچه‌كه‌ی‌ ده‌كات به‌ژێر خۆڵه‌وه‌

له‌ ناوچه‌ی‌ قه‌یه‌فه‌ری‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ خورماڵ، دوومانگ له‌مه‌و به‌ر باوكێك كچه‌ ته‌مه‌ن بیست‌و چوار ساڵانه‌كه‌ی‌ به‌ چه‌قۆ كوشت‌و به‌ بێئه‌وه‌ی‌ كه‌س بزانێت له‌ناو كێڵگه‌‌ كشتوكاڵییه‌كه‌یدا ده‌ینێژێت، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌ لایه‌ن ده‌زگاكانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت‌و له‌به‌رده‌م داواكاری‌ گشتیدا دان به‌ تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت.

موزه‌فه‌ری‌ ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵ كه‌ خه‌ریكی‌ ئاژه‌ڵداریی‌‌و كشتوكاڵه‌، خاوه‌نی‌ سێ‌ كوڕو پێنج كچه‌و ئێستا له‌سه‌ر كوشتنی‌ كچه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌‌و كچه‌ گه‌وره‌و كوڕه‌كه‌ی‌ له‌ناو زینداندان.

موزه‌فه‌ر سه‌ره‌تای‌ كێشه‌ی‌ كچه‌ كوژراوه‌كه‌ی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌رو وتی‌ "ئه‌م كچه‌م هه‌ر سه‌ر به‌ئاژاوه‌و كێشه‌بوو، له‌ته‌مه‌نی‌ چوارده‌ ساڵیدا رایكرد له‌ده‌ستمان‌و مانگێك لای‌ سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ ژن بوو له‌سلێمانی‌، دواتر هێنامانه‌وه‌و هه‌میشه‌ خه‌ریكی‌ كاری‌ نابه‌جێ‌ بوو، ئه‌وكاته‌ منداڵ بوو به‌كه‌فاله‌ت هێنایانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌و وه‌رمگرته‌وه‌".

موزه‌فه‌ر كه‌ ته‌واوی‌ سه‌ر سپی‌ بووه‌و زۆربه‌ی‌ دانه‌كانی‌ له‌ ده‌مدا نه‌ماوه‌‌و وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت نه‌خۆشی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن‌و شه‌كره‌ی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌ی‌ خوشك‌و براكه‌ی‌ له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ كچه‌كه‌ی‌ بۆ ده‌هێننه‌وه‌ رق‌و كینه‌ی‌ چه‌ند ساڵه‌ی‌ له‌نوكی‌ چه‌قۆیه‌كدا كۆده‌كاته‌وه‌و ده‌ماری‌ ملی‌ كچه‌كه‌ی‌ ده‌بڕێت‌و چه‌قۆیه‌كیش ئه‌دات له‌ لای‌ سنگییه‌وه‌و هه‌ر له‌ناو ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی‌ كشتوكاڵی‌ تێدا ده‌كات ده‌ینێژێت.

كێشه‌ی‌ ئه‌م كچه‌، وه‌ك زۆرێك له‌كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ ئێستای‌ ناو خێزانه‌كانی‌ كوردستان له‌مۆبایله‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات. موزه‌فه‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ سێ‌ ساڵ له‌مه‌و به‌ر كچه‌كه‌ی‌ به‌بێ ئاگاداری‌ خانه‌واده‌كه‌ی‌ مۆبایلی‌ كڕیوه‌و خه‌ریكی‌ ته‌له‌فۆن‌و ته‌له‌فونكاریی‌ بووه‌ "هه‌رچه‌نده‌ خوێنده‌واریی‌ نه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌كارهێنانی‌ مۆبایل‌و ره‌وانه‌كردنی‌ ژماره‌كاندا زۆر زیره‌ك بوو، چه‌ندین جار پاره‌ی‌ ماڵه‌وه‌ی‌ دزیوه‌و داویه‌تی‌ به‌كارتی‌ مۆبایل، بێئه‌قڵبووم‌و له‌به‌ر حه‌یای‌ خۆم شكاتم لێنه‌كرد ده‌نا ده‌بوایه‌ بمدایه‌ته‌ دادگا، چونكه‌ زیاتر له‌ ده‌هه‌زار دیناری‌ سویسری‌ لێدزیوم".

موزه‌فه‌ر به‌لایه‌وه‌ ئاساییه‌ كه‌ مۆبایلی‌ هه‌بووبێت، به‌ڵام پێیوایه‌ ده‌بوو بۆ كاری‌ شیاو به‌كاری‌ بهێنایه‌ "گه‌ر چه‌نده‌ها په‌یوه‌ندی‌ ناجۆریشی‌ هه‌بوبێت نه‌مزانیوه‌و كوڕێكیش ئاگاداری‌ كردین كه‌ مۆبایلی‌ پێیه‌و كاری‌ خراپی‌ پێده‌كات، هه‌ر كه‌ خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ پێی‌ وتبوو هه‌ڵاتبوو به‌ره‌و ئێران".

موزه‌فه‌ر داخ‌و ده‌رده‌دڵی‌ زۆری‌ له‌كچه‌كه‌ی‌ ده‌كرد به‌وه‌ی‌ كه‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئاشكرا ببوو مۆبایلی‌ پێیه‌ به‌ره‌و دێی‌ سیاناوی‌ ئێران هه‌ڵدێت‌و له‌وێ‌ لای‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران به‌ ناوی‌ پژاكه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت. موزه‌فه‌ر به‌ده‌م گریانه‌وه‌ وتی‌ "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ خوشكه‌كه‌ی‌ داوای‌ سیمكارته‌كه‌ی‌ لێكردبوو حه‌وت كاتژمێر به‌پێ‌ رۆیشتبوو تا گه‌یشتبووه‌ گوندی‌ سیاناوو له‌وێ‌ ده‌ستگیر كرابوو، هه‌رچی‌ واسته‌ی‌ دنیا هه‌یه‌ بۆم كرد هه‌تا به‌ڕه‌ڵامان كرد، له‌وێ‌ ئیتیلاعات ئازادی‌ كرد یه‌كسه‌ر ئاسایش گرتیان‌و دوومانگ لای‌ ئاسایش بێسه‌رو شوێن بوو ئنجا ناردیانه‌ یه‌كێك له‌ سه‌نته‌ره‌كانی‌ ژنان".

موزه‌فه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ كچه‌كه‌ی‌ له‌ ناو سه‌نته‌ردا بووه‌و دواتر له‌ڕێگه‌ی‌ كه‌سێكه‌وه‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و ماڵه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ پێشاندراوه‌و چۆته‌ ئه‌وێ‌ كه‌ ماڵێكی‌ له‌شفرۆش بوون "به‌ڕاستی‌ حه‌قه‌ ئه‌و حوكمه‌ی‌ ئێستا به‌سه‌ر مندا ده‌درێت به‌سه‌ر ئه‌و ماڵه‌دا بدرێت كه‌ گرتوویانه‌ته‌ خۆیان كاریان پێكردووه‌".

وه‌ك موزه‌فه‌ر باسی‌ ده‌كات دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند مانگێك له‌و ماڵه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و هه‌موو شتێك له‌ده‌ستده‌دات پیاوی‌ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ داوای‌ ده‌كات بۆ خاڵۆزایه‌كی‌ "به‌ڵام هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاندین‌و ئاڵتونیان به‌قه‌رز بۆ هێنابوو، پاش هه‌فته‌یه‌ك به‌ ته‌ڵاقدراویی‌ بۆیان ناردینه‌وه‌و ئێمه‌ش هیچمان نه‌مانده‌ویست، چونكه‌ خه‌ڵك حه‌یای‌ خۆی‌ خۆشده‌وێت‌و له‌وه‌ زیاتر ته‌حه‌مولی‌ سوكایه‌تی‌ پێكردن‌و قسه‌ی‌ سوكی‌ خه‌ڵكمان نه‌ده‌كرد، دوایی‌ جارێكی‌ تر رایكرده‌وه‌ بۆ كه‌ركوك‌و خوشك‌و براكه‌ی‌ له‌وێوه‌ هێنایانه‌وه‌ ئیتر به‌ڕاستی‌ به‌نیازی‌ كوشتنیشی‌ نه‌بووم، به‌ڵام گه‌یشته‌ تینم چه‌قۆم لێداو كوشتم".


awene

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-30 20:28:56

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: له‌خورماڵ باوكێك كچه‌كه‌ی‌ ده‌كات به‌ژێر خۆڵه‌وه‌

قوربان ئه و ده ستانه ى بم هه قي خؤيه تى
شه ره ف و نامووس به نرخترين شته

ده سته كانت خؤش بيت به به تيكى جوان بوو

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-30 20:43:23

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: له‌خورماڵ باوكێك كچه‌كه‌ی‌ ده‌كات به‌ژێر خۆڵه‌وه‌

بێئه‌قڵبووم‌و له‌به‌ر حه‌یای‌ خۆم شكاتم لێنه‌كرد ده‌نا ده‌بوایه‌ بمدایه‌ته‌ دادگا، چونكه‌ زیاتر له‌ ده‌هه‌زار دیناری‌ سویسری‌ لێدزیوم".

   جاوجوان كيان ئيوه داواى ماف ئه كه ن كه جى ئيستاش الي ده ستى خؤش بيت اسلان ئه و بياوه ئيمانى نيه جونكه ئيسلام به هيج شيوه يه ك ريكا به كوشتنى نه داوه ئه وه ياسا هه يه و حوكم هه يه دوايى باوكى له خؤيه وه اليت شتى نا به جئ ئه كات له كه ل كئ كردوويه تى با بجيت له وكوره ماره بكات بس كوشتن هيج مانا يه كى نيه والله ئه و بياوه تا ماوه ابيت له سجن بال بداته وه كوشتن ئاو خواردنه وه يه والله له قيامه تيش حسابى له كه ل ئه كريت له دوايى كجه كه بكوزيت بيخاته زير كل ئه وه ج مرؤفايه تيكه هه زار شتى وامان بيستوه بس نه ك به و شيوه يه ى
خاله كؤسؤفى كيان ده ستت خؤش بيت كيانه كه م بابه تيكى بئ ويزدانه يه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-30 20:52:22

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE7

Re: له‌خورماڵ باوكێك كچه‌كه‌ی‌ ده‌كات به‌ژێر خۆڵه‌وه‌

supas bo payamakantan hawreyan dasti ewash xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-11-30 21:21:21

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: له‌خورماڵ باوكێك كچه‌كه‌ی‌ ده‌كات به‌ژێر خۆڵه‌وه‌

قسه كانت جوانن كاكه دلدار به لام ئه و كاره ى ئه و كجه ئه نجامى داوه جئ ى روو ره شيه
بروا بكه به ساى ئه و جؤره كه سانه وه ناوى ئه وانى تريش بيسه بئ
ته ريش به بؤنه ى ووشكه وه ئه سوتى
وايه باوكه كه كاريكى باشى نه كردوه
به لام داماوه جى بكات كجى به خيو كردوه ناز دونياى داوه تئ هه موو شتيكى بؤ دابين كردوه
ئه وه ش جاكه ى كجه كه يه تى سه رى باوكى خستؤته زير بئ ي
باشه ئه وه ووتمان له و كووره ى ماره كرد كه كارى خرابيان ئه نجام داوه
ياشه ئه ى سه رشؤريه كه ى؟
ئه ى حه ياو نامووسى؟
ئه و باوكه داماووه كه هه لكرى دابوونه ريتيكى كؤنه به بيي ئه م سه رده مه بيرناكاته وه
يه كيكيش بير بيت خؤت ئه زانى كه زوو هه له جن و بيركردنه وه ى باشيان بؤ نايات له تاوا كجه كه ى كووشتوه
ناليم باوكه كه كاريكى باشى كردووه به لام كجه ش مسته حه قى ئه و كووشتنه يه
مرؤف جاريك و دووان هه له ئه كات و دووباره ى ناكاته وه
هه ر له سه ر ئه و هه له يه برؤيت و قسه ى خه لكى كاريكه رى نه بيت جى؟
ئه و كات جى له و كجه بكه ى باشه؟
جا هيوادارم له مه به ستم تئ بكه ى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-11-30 21:39:25

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE7

Re: له‌خورماڵ باوكێك كچه‌كه‌ی‌ ده‌كات به‌ژێر خۆڵه‌وه‌

bo wa xot tura krdwa kisal

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-12-01 09:46:37

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: له‌خورماڵ باوكێك كچه‌كه‌ی‌ ده‌كات به‌ژێر خۆڵه‌وه‌

نا تووره نيم ئه وه راى منه جا تؤش كه يفى خؤته

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-12-01 09:55:09

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: له‌خورماڵ باوكێك كچه‌كه‌ی‌ ده‌كات به‌ژێر خۆڵه‌وه‌

ده‌ست خۆش کاکه‌ داستان سه‌رکه‌وتوبیت باوانم بابه‌تێکی گرنگه‌

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-12-01 10:44:40

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE7

Re: له‌خورماڵ باوكێك كچه‌كه‌ی‌ ده‌كات به‌ژێر خۆڵه‌وه‌

supas daryan giyan barezit basaqa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net