❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كێ‌ ده‌ڵێ‌ خۆشه‌ویستی‌ خه‌یاڵه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-01 13:12:07

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

كێ‌ ده‌ڵێ‌ خۆشه‌ویستی‌ خه‌یاڵه‌

ئه‌وه‌ قسه‌ی‌ من نی‌یه‌ به‌ڵكو قسه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ چه‌ندان ساڵ خۆشه‌ویستیان كردووه‌و به‌ ئاگری‌ سووتاون زامێكی‌ وای‌ خستۆته‌ دڵیان كه‌ به‌ درێژایی‌ ژیانیان بناڵێنن ئه‌مانه‌ش چه‌ند دان پێداهێنانێكی‌ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌:
كچێك ده‌ڵێ‌ :
  من كچێكم ته‌مه‌نم 26 ساڵه‌ ،له‌ كاتی‌ خوێندنی‌ زانكۆم كورێكم ناسی‌ ، هه‌موو هۆكاره‌كان رێخۆشكه‌ر بوون له‌ به‌ر ده‌ممان بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر پێكه‌وه‌ بین و یه‌كتری‌ بناسین هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و كوڕه‌ له‌ شاره‌كه‌ی‌ ئێمه‌ نه‌بوو ،له‌ یه‌كه‌م دیداردا هه‌ستی‌ دڵی‌ خۆمان بۆ یه‌كتر هه‌ڵرشت ،به‌ تێپه‌ربوونی‌ كات په‌یوه‌ندی‌یه‌كه‌مان به‌ هێز ترده‌بوو به‌ شێوه‌یه‌ك وای‌ لێ‌هاتبوو نامان توانی‌ له‌ یه‌كتر جیابینه‌وه‌ ،پاش ته‌واو بوونی‌ خوێندنمان گه‌رایه‌وه‌ شاره‌كه‌ی‌ خۆی‌ منیش گه‌ڕامه‌وه‌ ناو خێزانه‌كه‌مان ،به‌لاَم په‌یوه‌ندی‌یه‌كه‌مان هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌ ڕێگه‌ی‌ ته‌له‌فۆن و نامه‌وه‌ ،په‌یمانی‌ دامێ‌كه‌ هه‌ركاتێ‌ كاری‌ ده‌ست كه‌وت بێته‌ خوازبێنیم ،منیش په‌یمانم دایه‌ چاوه‌ڕوانی‌ بكه‌م ،هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندان هه‌ڵم بۆ رێك كه‌وت بۆ ده‌ست پێكردنی‌ ژیانێكی‌ نوێ‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی‌ تر به‌لاَم هه‌رگیز ڕازی‌ نه‌بووم كه‌ ژیان له‌ گه‌ڵ كه‌سێكی‌ تر به‌سه‌ر به‌رم و ئه‌ویش پشت گوێ‌ بخه‌م !!
كاتێك كاری‌ ده‌ست كه‌وت په‌یوه‌ندی‌ پێ‌كردم و پێی‌ ووتم كه‌ دێته‌ داوام منیش له‌ ماڵه‌وه‌ باسم كرد و تێم گه‌یاندن زۆر ده‌ترسام كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ڕازی‌ نه‌بن, باوكم قایل بوو ....پێی‌ ووتم ده‌بێ‌ یه‌كێكی‌ ماڵه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵی‌ دابێت ،كاتێ‌ ئه‌و پرسیاره‌م لێی‌ كرد ده‌نگی‌ گۆرا ،ووتی‌ به‌ سه‌ردانێكی‌ مه‌بده‌ئی‌ دێته‌ شاره‌كه‌یان ....هه‌ستم كرد كه‌ درۆ ده‌كات .....هاته‌ شاره‌كه‌مان ....به‌لاَم سه‌د خۆزگه‌ نه‌هاتبایه‌ ،چونكه‌ هه‌ر ئه‌و هاتنه‌ بوو پاشان گه‌رایه‌وه‌و ئیتر په‌یوه‌ندی‌ و نامه‌كانی‌ به‌ یه‌كجاری‌ پچڕا ،هه‌ر كاتێك په‌یوه‌ندیم پێوه‌ده‌كرد هه‌ستم ده‌كرد ده‌یه‌وێ‌ پشت گوێم بخاو خۆی‌ له‌ باسه‌كان بدزێته‌وه‌....
تاوه‌كو نامه‌یه‌كم بۆ نووسی‌ و داوام لێكرد نیازو مه‌به‌ستی‌ ڕوون بكاته‌وه‌ ،ئه‌ویش وه‌لاَمی‌ دامه‌وه‌ ،به‌لاَم وه‌لاَمێك تاساندمی‌ ،ووتی‌ "ئیتر له‌ ئێستاوه‌ تۆم خۆش ناوێ‌،ناشزانم چۆن چۆنی‌ هه‌ستم گۆراوه‌ به‌رامبه‌رت ،بۆیه‌ داوا ده‌كه‌م په‌یوه‌ندی‌یه‌كه‌مان كۆتایی‌ پێ‌ بێت "....!!
ئه‌و كاته‌ زانیم چه‌نده‌ بێئاگاو په‌ریشان بووم دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌ش ساڵ له‌ناو ئه‌و خه‌یاڵه‌ بووم ئه‌وجا ئاوای‌ به‌سه‌ر هێنام ......ئێستا چی‌ به‌ ماڵه‌وه‌ بڵێم ؟هه‌ست  به‌ ته‌نیایی‌ و بێزاری‌ ده‌كه‌م ، به‌ شێوه‌یه‌ك توانای‌ كاركردن و بیركردنه‌وه‌م نه‌ماوه‌.......هتد"
ته‌نها ده‌مه‌وێ‌ سه‌رنج بده‌یه‌ ئه‌و رسته‌یه‌ی‌ كچه‌كه‌:((دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌ش ساڵ له‌ ناو ئه‌و خه‌یاڵه‌ بووم )).
یه‌كێكی‌ تر ده‌ڵێت :
"من كچێكی‌ ته‌مه‌ن 20 ساڵیم، هیچ كاتێ‌ باوه‌ڕم به‌وه‌ نه‌بووه‌ ووشه‌یه‌ك هه‌بێ‌ پێی‌ بڵێن خۆشه‌ویستی‌ )) (هه‌روه‌ك ئێستاش باوه‌ڕ ناكه‌م)، باوه‌ریشم به‌ هیچ كوڕێك نی‌یه‌ ،
هه‌رده‌م ئامۆژگاری‌ هاوڕێكانم ده‌كرد و ئاگادارم ده‌كردنه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ نه‌كه‌ونه‌ ناو داوی‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ سه‌رابیه‌ی‌ كه‌ نه‌م توانی‌ خۆمی‌ لێ‌ به‌دوور بگرم ....به‌ڵێ‌، كه‌وتمه‌ داوی‌ خۆشه‌ویستی‌, له‌ شوێنێكی‌ گشتی‌ بوو....گه‌نجێك به‌ نیگاكانی‌ شه‌یدای‌ كردم ،هه‌وڵی‌ دا ژماره‌ی‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌یم بداتێ‌ ،دڵم زۆر به‌توندی‌ بۆ ئه‌و كوڕه‌ لێیده‌دا ،حه‌زم ده‌كرد زیاتر لێی‌ نزیك ببمه‌وه‌, ئه‌وه‌ ئه‌و سوار چاكه‌ بوو كه‌ له‌ خه‌یاڵم وێنه‌كه‌یم كێشابوو ، شه‌وانه‌ش ده‌هاته‌ ناو خه‌ونه‌ سه‌رابی‌یه‌كانم ......زوو هه‌ستی‌ به‌ سه‌رسامی‌ و دڵه‌ڕاوكێی‌ من كرد ،ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی‌ دایه‌ كچه‌ هاوڕێكه‌م ،منیش لێم وه‌رگرت ،وام ده‌زانی‌ هه‌ر هه‌موو دنیام به‌ ده‌ست هێناوه‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرد ،یه‌كترمان ناسی‌ زۆرمان قسه‌ كرد ،... ئه‌و زۆر فێڵباز بوو ،منیش زۆر ڕاستگۆیانه‌ قسه‌م له‌ گه‌ڵ ده‌كرد...
هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ شێوه‌یه‌ك وهه‌ر كاته‌و به‌ جۆرێ‌ خۆشه‌ویستی‌ خۆی‌ بۆ ده‌رده‌بڕیم ،داوای‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵی‌ بێمه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ پیاسه‌و سه‌یران ،به‌لاَم من پێم ووت كه‌ ئاماده‌ نیم متمانه‌ی‌ كه‌س وكارم له‌ ده‌ست بده‌م و واز له‌و بنچینه‌ ئه‌خلاَقیانه‌ بێنم كه‌ وه‌كو سنوورێك بۆ خۆم دام نابوو ...، به‌لاَم ئه‌و ڕازی‌ كردم كه‌ له‌ گه‌ڵی‌ بچمه‌ پیاسه‌و گه‌ڕان  ، به‌ڕاستی‌ خۆشه‌ویستی‌ كوێری‌ كردبووم نه‌م ده‌توانی‌ باش و خراپ له‌ یه‌كتری‌ جیابكه‌مه‌وه‌ .....بڕیاری‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌م دا, ئه‌وه‌ جاری‌ یه‌كه‌مم بوو له‌ ژیانمدا كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ماڵ له‌ گه‌ڵ گه‌نجێك بدوێم و باسی‌ خۆشه‌ویستی‌ خۆمی‌ بۆ بكه‌م ....
باسی‌ هه‌ستی‌ خۆم و كچانم بۆ ده‌كرد به‌رامبه‌ر گه‌نجی‌ وه‌كو هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و ،به‌لاَم دیار بوو به‌ قسه‌كانم سه‌رسام نه‌بوو, له‌ قسه‌كانی‌ دا ده‌ركه‌وت كه‌ گاڵته‌م پێده‌كات و هه‌ستم بریندار ده‌كات ..... به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا به‌ڵكو ئه‌وه‌ی‌ زیاتر هه‌ستی‌ بریندار كردم بێڕێزی‌ ئه‌و بوو به‌رامبه‌رم,كاتێك ووتی‌: تۆ كچێكی‌ شه‌ریف نیت ،هه‌وڵیش مه‌ده‌ له‌ به‌رامبه‌ر من خۆت وا بنوێنی‌ "ئه‌وه‌ یه‌كه‌م و دوا دیدارمان بوو ،ئیتر بڕیارم دا كه‌ خۆشه‌ویستی‌یه‌كه‌م بكه‌م به‌ قوربانی‌ ئابڕو و ناموسم ،به‌لاَم كۆمه‌ڵه‌ یادگاری‌ و شیعرێك كه‌ به‌ ده‌ستی‌ خۆم نووسیبوم و له‌لایه‌ن ئه‌و بوو ڕازی‌ نه‌بوو بمداته‌وه‌......))
یه‌كێكی‌ تر له‌ پارچه‌ نووسینێكی‌ ده‌ڵێت :-
خه‌وو خه‌یاڵه‌كانمان له‌ ڕێگام ،خه‌یاڵه‌كانیش له‌ ناخم دا گه‌شه‌ ده‌كات ،ئه‌و ووشانه‌ش كه‌ هه‌ڵم بژاردوون بۆم نایه‌نه‌ سه‌ر دێری‌ لاپه‌ڕه‌ بێگیانه‌كان ،به‌لاَم هه‌رده‌م له‌ هۆش و هه‌ستم ده‌مێننه‌وه‌ ،چیڕۆكێك كه‌ پڕه‌ له‌و ئازارانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڵیان ده‌ژیم و ناخمیان سووتاندووه‌ ،به‌ڵێ‌..له‌و ڕۆژه‌وه‌ متمانه‌م به‌ كه‌س نه‌ماوه‌ ،له‌و ڕۆژه‌وه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی‌ بۆم بوو به‌ خه‌یاڵ و ناڕه‌حه‌تی‌یه‌ك كه‌ لێ‌ی‌ ڕاكه‌م یان له‌ بیری‌ خۆمی‌ به‌رمه‌وه‌.....
خۆشه‌ویستی‌ –ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستیم- دان به‌ ترس و خۆپارێزی‌ دانانێم لێی‌ به‌لاَم یان وه‌ره‌ له‌ ده‌رگا بده‌و خۆت تووشی‌ خه‌یاڵه‌كه‌ بكه‌ ،یان بڕۆ له‌بیر خۆتی‌ به‌ره‌وه‌......))
له‌و نووسین و قسه‌وبه‌سه‌رهات و نامانه‌ ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ خۆشه‌ویستی‌ شتێك نی‌یه‌ جگه‌ له‌ ئازارو خه‌یاڵ و ناڕه‌حه‌تی‌.
ئه‌و دان پێانانه‌ كه‌ ئاشقان و خۆشه‌ویستان باسی‌ ده‌كه‌ن به‌ڵگه‌ن له‌ سه‌ر قسه‌كانمان

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net