.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














فائیزهشێخانی
ئایا له‌ئیسلام دا شتێك هه‌یه بڵێت ئه‌و په‌یوه‌ندیه حه‌رامه؟ئایا هاوڕێیه‌تی كردنی نێوان كوڕان و كچان سودی زیاتره یان زیان؟
زۆرجار هاوڕێیه‌تی نێوان كوڕ‌و كچ سه‌رده‌كێشێت بۆدرووست بوونی په‌یوه‌ند ییهكی خۆشه‌ویستی ناشه‌رعی كه‌ئه‌مه‌ش ڕێگه پێدراونیهو حه‌رامه له‌ئیسلامدا.بهلاَم لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه كه‌ئایا ئه‌وه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ئیتر هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان كوڕ‌و كچ دانه‌بێت و,نه‌توانن قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر دا بكه‌ن؟یان ئه‌وه‌تا ئاسا ییهجۆرێك له‌په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌نێوان ئه‌و دووڕهگهزهدا؟بهلاَم لێره‌دا پرسیارێكی تر دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌گه‌ر جۆرێك له‌په‌یوه‌ندی هه‌بێت وئاسا یی بێت تائه‌ندازه‌یه‌ك ئایا جۆر‌و سنوری ئه‌و په‌یوه‌ندیه چی یه؟و چۆنه؟.
من له‌و بڕوایه‌دام باشترین جۆری په‌یوه‌ندی ئه‌وه‌یه كه‌په‌یوه‌ندییه‌كی خوشكانهو برایانه بێ ئه‌وه به‌و مانایه‌ی هێڵی سور نه‌به‌زێندرێت گهمهویاری به‌ئه‌قڵی یه‌كتری نه‌كرێت.....كه‌واته ئاساییه هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك دا هه‌بێت,بهلاَم ده‌بێت له‌سنورێكی دیاری كرا‌و دا بێت و نه‌بێته هۆی ماڵ‌وێران كردن و توڕه‌كردنی په‌روه‌ردگار.وه‌ك هاوڕێیه‌تی كچ و كوڕ له‌كۆلیژو په‌یمانگاكان وسلاَوكردن له‌یه‌كتری به‌بێ قسه‌كردنێكی زۆر‌و درێژدادڕی لهگفتووگۆكان دا .بهلاَم تاڕاده‌یه‌ك كێشه‌یه‌ك نیه ئه‌گه‌ر هاتوو قسه‌كردن بووله‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندییان به موحازه‌ره‌كان و بابه‌ته زانستی یه‌كانی تره‌وه هه‌بێت به‌پێی پێویست.نه‌ك ڕاوه‌ستان وپێكه‌نین و گاڵته‌و گه‌پ له‌گه‌ڵ یه‌كتری ودرێژه‌دان به‌قسه‌ی بێ مانا و بێ كه‌ڵك و دانیشتن به‌یه‌كه‌وه له‌كافتریای كۆلیژو پیاسه‌كردن ومانه‌وه‌ی دوای ده‌وام و ده‌رچوون به‌یه‌كه‌وه بۆده‌ره‌وه‌ی كۆلیژو بوونی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و ئاڵوگۆڕكردنی قسه‌كانیان له‌كاتی پشووهكانداو.........
وه هه‌ربه‌هۆی ئه‌و جۆره پهیوهندیانهوهیه كه‌خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كردوه,چونكه خۆیان توشی ماڵوێرانی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی كچه‌كه كه‌وا له‌ناخ و ده‌روون دا هه‌ست به‌تێك شكان و ئازار ده‌كات ,ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی كه‌هه‌ر كێشه‌و گرفتهك له‌نێوانیان درووست بێت قوربانی یه‌كه‌می ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كچه‌كه‌یه؟چونكه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌ركێشه‌یه‌ك له‌نێوانیان بێته‌كایه‌وه ئه‌وا كچه‌كه نزیكه‌ی 80%باجه‌كه‌ی ده‌دات .بێگومان ئه‌وه‌ش (كچ قوربانی یه‌كه‌مه له‌ڕوودانی ههركێشهیهكدا)په‌یوه‌ندی به‌داب و نه‌ریته نێگه‌تیڤه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه‌یه,نه‌ك به‌یاساكانی ئیسلامه‌وه, چونكه ئیسلام نه‌ك هه‌رله‌گه‌ڵ چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌ت دانیه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هیچ ئاژه‌ڵێكیش دانیه چ جای مرۆڤ! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام هاتووه بۆ ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تی نه‌ك چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان؟!.
جالێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه‌تان بۆبگێڕمه‌وه ,بۆزانینی سودوزیانی هاوڕێیه‌تی نێوان كچان و كوڕان.ئه‌ویش به‌سه‌رهاتی كــچه قوتابییهكهو چیڕۆكه‌كه‌ی بریتیهلهپرۆسهی گۆرینه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێك دا كه‌ده‌ڵێ:من كچهقوتابییهكم به‌درێژایی ته‌مه‌نم دیندارو پابه‌ند بووم به‌ڕێنماییه‌كانی ئیسلامه‌وه,بهلاَم به‌داخه‌وه بالاَپۆش نه‌بووم سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشانه‌ی كه‌له‌ناو خێزانهكهمداههبوون من هه‌ر سوربووم له‌سه‌ر پابه‌ند بوون به‌ئه‌نجامدانی په‌رستشه‌كانی سه‌رشانمه‌وه بهلاَم كاتێ تێكه‌ڵی ئهوكهسانهم كرد كهلهخواوه دوور بوون كه‌وتمه ژێركاریگهرییانهوه ...كاتێكیش چوومه زانكۆ كاره‌كه زۆر قورس‌تر بوو,چوونكه تێكه‌ڵی كوڕان و كچانێكی یه‌كجار زۆربووم....بۆیه‌پاش ماوه‌یه‌ك زۆربهئاسایی مامه‌ڵه‌و ههڵسو كه‌وتم له‌گه‌ڵ كوڕه‌كاندا ده‌كرد تاپهیوهندییهكه له‌گه‌ڵ یه‌كێ لهكوڕهكاندا مۆركێكی تایبه‌تی وه‌رگرت وسه‌ره‌تا به(هاوڕێیه‌تی) ده‌ستمان پێكرد پاشان به‌تێپه‌ڕبوونی كات جۆری ئه‌و په‌یوه‌ندییه گۆڕا له‌په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیه‌تی یه‌وه بۆپهیوهندییهكی خۆشه‌ویستی وسۆزداری؟بهلاَم به‌مه‌رجێ ئه‌وپه‌یوه‌ندی یه دووربێ له‌كاری حه‌رام بێ شه‌رعی به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی پاك و بێگه‌رد بێت... دوای ئه‌وه ورده ورده ئه‌و په‌یوه‌ندی یه ته‌شه‌نه‌ی كرد‌و به‌ته‌له‌فۆن قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا كرد وباسی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كردم كه‌هه‌رگیز ناتوانێت لێم دووربكه‌وێته‌وه ,بۆیهسهرهتا بهرپهرچیم ده‌دایه‌وه بهلاَم دواتر كه‌وتمه داوی وتهكانییهوهو ئه‌و كاتانه‌م بهههلدهزانی كهكهسمان له‌ماڵه‌وه نه‌بوو قسه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كرد .دوای ماوه‌یه‌ك وای لێهات كه‌له‌گه‌ڵی دا ده‌چوومه ده‌ره‌وه بۆشوێنه گشتییه‌كان .ههتائهوهبوو جارێك لهوجارانهی كه‌به‌ته‌نیا بووین كاره‌كه چووه چوارچێوه‌یه‌كی حه‌رامه‌وه وئه‌وه‌ی كه‌نه‌ده‌بوو ڕووبدا ڕوویداو كارلهكارترازا...سه‌ره‌تا وابیرم ده‌كرده‌وه كه‌شه‌یتان دووره له‌منه‌وه تووشی دوو دڵی و گومانم ناكات.بهلاَم ئه‌وه‌بوو به‌هۆی چه‌ند كێشه‌و گرفتێكه‌وه كهلهنێوانماندا ڕوویدا ئه‌وكوڕه وازی لێهێنام؟
ئه‌وه‌ش كۆستێكی گه‌وره‌بوو بۆمن چوونكه دوای ئه‌وه‌ی لێم دووركه‌وته‌وه ئه‌و هه‌سته‌م لا درووست بوو كه ئیتر مرۆڤێك نییه شیاوی ئه‌وه‌بێت خۆشم بوێت,له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووكات پێی خۆش بوو كه‌هه‌ست و سۆزه‌كانی خۆیم بۆدهرببڕێت.له‌دیدی ئه‌ویش دا ئه‌و هه‌ست وسۆز ده‌ربڕینه دواجار ده‌گاته په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌رداری !!!.
به‌ڵێ ئه‌و فشارانه بووه هۆی كه‌وتنه ناو كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌شتی حه‌رامه‌وه ....منیش هه‌ركاتێك ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه نهم ده‌وێرا بخه‌وم ,چونكه ده‌م گوت ڕه‌نگه خوا له‌خه‌و دا گیانم بكێشێت ,ئه‌وكاته‌ش چۆن بتوانم له‌ڕووی دا ڕابووه‌ستم؟.....خۆم ئاماده‌نه‌كردبوو بۆمردن ...وام لێهاتبوو له‌حاله‌تێكی ناسروشتی دا ده‌ژیام وبه‌رده‌وام دڵم تێك هه‌ڵده‌چوو.....
تائهوهبوو ڕۆژێكیان هاوڕێیه‌كم داوای لێكردم بۆئامادهبوونم لهمحازهرهیهكی ئاینی دا ,بۆیهبڕیارم دا بڕۆم و له‌و محازهرهیهدا به‌ژداری بكه‌م .به‌ڵێ چوومه محازهرهكهوه,بهلاَم سه‌یرم كرد شته‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌بوو كه‌من چاوه‌ڕێم ده‌كرد(من له خه‌یاڵی خۆم وام دانابوو كهگلهیی وڕاز وشهكوای خۆم ببهمهلای وانه بێژه‌كه به‌رامبه‌ربه‌و هاوڕێیه‌م وكهوای لێبكات بێته‌وه به‌لای به‌ڵێنه‌كه‌ی و بێوه فانبێ)ئه‌و خه‌یاڵه‌م له‌وه وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو كه‌وا من پێشتر له‌و جۆره محازه‌رانه به‌ژداریم نه‌كردبوو...
وانه بێژه‌كه كه‌باسی له‌هه‌ست و سۆزی مرۆڤی بڕواداری ده‌كرد به‌رامه‌ر به‌په‌روه‌ردگارمان كه‌ده‌بێت چۆن بێت؟به‌ڕاستی وانه‌یه‌كی خۆش بوو ئه‌و هه‌سته‌ی له‌لا درووست كردم كه‌من زۆرتێنوو بووم ئه‌و وانه‌یه تێنوێتی شكاندم؟هه‌ستم ده‌كرد ژیانم بۆشایی و چاڵێكی گه‌وره‌ی تێدابووه‌و له‌و ڕۆژه‌دا پڕبۆته‌وه ...دوای ته‌واو بوونی محازهرهكه هۆڵی وانهوتنهوهكهم به‌جێهێشت و حه‌زم ده‌كرد باوه‌شی سۆز‌و خۆشه‌ویستی بكه‌م به‌هاوڕێ كچهكانمداو تێر تێر بۆن و ماچیان بكه‌م.به‌ڵێ وام هه‌ست ده‌كرد ده‌مه‌وێت له‌شه‌قامه‌كاندا ده‌ست بهێنم به‌سه‌ر ئه‌و خهڵكهداو ئافه‌رینیان لێبكه‌م.
به‌ڕێزان ئه‌وه‌نده دڵم خۆش بوو به‌جۆرێك هه‌ستم به‌وه‌نه‌ده‌كرد یان بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه‌من هه‌ڵه‌م كردووه‌و پێویستیم به‌تۆبه‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌یه وه‌ك ئه‌وه وابوو كه‌دڵنیام خوا لهگوناههكانم خۆش بووه یانی له‌دڵه‌وه ئه‌و هه‌سته‌م لهلادرووست ببوو.چونكه خوا زۆربهڕێزو میهره‌بانه,وهئێستاكه من لهسایهو فهڵی خواوه نه‌ك ههرقورئان ده‌خوێنم به‌ڵكو خه‌ڵكیش فێری قورئان ده‌كه‌م ...تكا كارم له‌خوا بمكاته مایه‌ی هیدایه‌ت دانی خه‌ڵكانی تر..وه‌من هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌رده‌وام ده‌ستی خه‌ڵكی بگرم و هانیان بده‌م بۆسه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست...ئێستا هه‌ندێ كاری باشی وا ده‌كه‌م كه‌هه‌رگیز به‌خه‌یاڵم دا نه‌هاتووه ئه‌و كارانه ئه‌نجام بده‌م كه‌ئه‌وه‌ش سوپاسی خوای له‌سه‌ر ده‌كه‌م ,وه‌سوپاس بۆخوا ئێستا ئاماده‌باشی ته‌واوم هه‌یه بۆمردن و زۆر مورتاح و دڵ خۆشم ,وهگومانم به‌خوا زۆرباشه‌و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ گومانی بهندهكهیدایه.
-


له‌سه‌ر هێڵ نییه







زورسوباس هوميم خوينده وه جيروككيش ماناي ئه وده دات كه ئيسلام هيج كاتيك دژی مافی ئافرت نه وستاوه به ڵكوبه رنامه وپروگرامی خودای گه وری بومروفایه تی
بوئه وی مروفه كان به به خته وری بژین سه ركوته وبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زؤر راسته قسه كه ت ده ستى تؤش خؤش بيت سه ركه وتوو بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه