❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا ده‌زانیت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-14 16:24:39

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

ئایا ده‌زانیت؟


ئایا ده‌زانیت؟
كه‌ گیراوه‌یه‌ك له‌ ( ئاوی لیمۆ + دوو پارچه‌ سیر + هه‌ندێك زه‌نجه‌بیل + یه‌ك كه‌وچك ڕۆنی زه‌یتون ) ئه‌م گیراوه‌یه‌ تێكه‌ڵا كردنی به‌باشی ، ده‌بێته‌ هۆی پاك كردنه‌وه‌ی جگه‌ری مرۆڤ ، وه‌ پێویسته‌ مرۆڤ شه‌ش مانگ جارێك ئه‌و گیراوه‌یه‌ بخوات بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ری بپارێزێت له‌ پیسی.
وه‌ بشزانه‌ :
كه‌ تووه‌ فه‌ره‌نگی (شلك) زۆر به‌سووده‌ بۆ دڵا له‌به‌رئه‌وه‌ی باشترین دژه‌ته‌نی ئۆكسێنه‌ره‌كانه‌ وه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ خۆراكیه‌ خێرا تواوه‌كان ، وه‌ ئه‌م مادانه‌ كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر دابه‌زاندنی تێكڕای كۆلیستڕۆڵا له‌خوێندا وه‌ چالاكی سووڕی خوێن زیاد ده‌كات.
ئایا ده‌زانیت؟
بوونی خوێی زیاده‌ له‌ لاشه‌دا ده‌بێته‌ هۆی ئێسكه‌ نه‌رمه‌ ، به‌داخه‌وه‌ هه‌موومان وا ده‌زانین زۆر به‌كارهێنانی خوێ‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر فشاری خوێن و به‌رزی ده‌كاته‌وه‌ ، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌ نیه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ئێسكه‌ نه‌رمه‌ش وه‌ كاتێك خوێی زیاده‌ له‌لاشه‌مان
فڕێ‌ ده‌درێته‌ ناو خوێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵا كالیسیۆمدا ده‌چنه‌ پێكهاته‌ی ئێسكه‌وه‌ و زیانی پێ‌ ده‌گه‌یه‌نن.
بۆیه‌ پێویسته‌ به‌كارهێنانی خوێی چێشت كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ به‌ جۆرێك ڕۆژانه‌ له‌ (2400) ملیگرام زیاتر به‌كار نه‌هێنین.
بۆ زانیاریش یه‌ك پارچه‌ په‌نیری ئه‌مریكی بڕی (300) ملیگرام خوێ‌ی تێدایه‌ ، وه‌ له‌دوو پارچه‌ نانی سپی دا (269) ملگرام
خوێ‌ی تێدایه‌ وه‌ له‌نیو كوپ دۆشاوی ته‌ماته‌دا (740) ملیگرام خوێ‌ی تێدایه‌...
ئایا ده‌زانیت؟
خواردنی كه‌مێك له‌ (الالیاف) له‌ نێوان (25 – 35) ملگرام ڕۆژانه‌ ده‌تپارێزێ‌ له‌ توش بوون به‌زیانی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان وه‌
نه‌خۆشی دڵا و قه‌ڵه‌وی وه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و توش بونی سك چوون.
ئایا ده‌زانیت؟
حه‌بی ڕۆن ماسی ده‌توانرێت سوودی لێ‌ وه‌ربگیرێت بۆ ڕزگار بوون له‌ مه‌ترسی توش بوون به‌ نه‌خۆشی هه‌وكردنی جومگه‌كان كه‌
زۆر له‌ ئازار و ماندوێتی بۆ مرۆڤ دێنێته‌ پێش ، ئه‌م نه‌خۆشیه‌ واته‌ وشك بون و برین لێ‌ هاتنی جومگه‌ ڕۆماتیزمیه‌كان له‌
ته‌مه‌نه‌ جیاجیاكاندا توشی مرۆڤ ده‌بێت ، ته‌نانه‌ت له‌ ناو منداڵاندا ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بونی هه‌یه‌ و ده‌توانرێت نه‌خۆشیه‌كه‌
بدۆزرێته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی شی كردنه‌وه‌ی تایبه‌تی خوێنه‌وه‌.
ئایا ده‌زانیت؟
)  تێدایه‌ وه‌ هه‌ندێ‌ خۆراكی ترمان هه‌یه‌ كه‌ A یه‌ك گێزه‌ری قه‌باره‌ مامناوه‌ند چوار ئه‌وه‌نده‌ی پێویستی مرۆڤ له‌ ڤیتامین (
بڕێكی زۆر كه‌م له‌م جۆره‌ ڤیتامینه‌ی تێدایه‌ وه‌ك (په‌تاته‌ ، كوله‌كه‌ ، جۆرێك له‌ په‌تاته‌، كاڵه‌كی زه‌رد ، سپیناخ ، كه‌له‌رم)
ئایا ده‌زانیت؟
له‌تێك له‌بیبه‌ری سوری شیرین پێك دێت له‌ زیاتر له‌پێویستی ڕۆژانه‌ی مرۆڤێك له‌ ڤیتامین (ج ) هه‌روه‌كو چۆن هه‌ندێ‌ خۆراكی تر هه‌ن كه‌ پڕیانه‌ له‌م جۆره‌ ڤیتامینه‌ ، وه‌كو ( پرته‌قاڵا ، قه‌رنابیتی سه‌وز ، به‌زالیا )
ئایا ده‌زانیت؟
) تێدایه‌ ، وه‌ ماسی ( الرنج) D(500) غم ماسی له‌ جۆری ( الهلبوت ) زیاتر له‌ پێویستی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ له‌ جۆری ڤیتامین (
به‌ پله‌ی دووه‌م دێت له‌م بواره‌دا.
ئایا ده‌زانیت؟
به‌شێك له‌ لۆبیای وشك به‌ لێنراوی كۆمه‌كی مرۆڤ ده‌كات به‌ ڕێژه‌ی له‌ (90%) وه‌ك خۆراكێك كه‌ پێویستی ته‌واوی ڕۆژانه‌ی مرۆڤی تێدایه‌.

ئایا ده‌زانیت؟
كه‌ خواردنه‌وه‌ی چایی گیایی ڕێگایه‌كی كاریگه‌ر نیه‌ بۆ ڕزگار بوون له‌ قه‌ڵه‌وی ، به‌ڵكو تاكه‌ ڕێگایه‌كی كاریگه‌ر بۆ ڕزگار بوون
له‌قه‌ڵه‌وی بریتی یه‌ له‌ وه‌رزش كردن و گرنگی دان به‌ جۆر و بڕی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ ده‌یانخۆیت.
ئایا ده‌زانیت؟
خواردنی سیر و پیاز چاره‌سه‌رێكی ته‌واو سه‌ركه‌وتووه‌ بۆ زۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌كان ، چونكه‌ هه‌ردووكیان بڕێكی باش له‌ تێكه‌ڵه‌ی السلفاید ( كبریت) یان تێدایه‌ ، وه‌ ئه‌م تێكه‌ڵانه‌ كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ ، هه‌روه‌كو چۆن ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی كۆلیسترۆڵی خوێن به‌تایبه‌تی له‌ جۆری زۆر زیان به‌خشیان
).Ldi له‌ جۆری (
ئایا ده‌زانیت؟
خواردنی دوو مۆز یان زیاتر له‌ڕۆژێكدا ده‌بێته‌ هۆی دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ مه‌ترسی به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن ، وه‌ ده‌توانێت
په‌ستانی خوێن له‌به‌رزترین حاڵه‌تیا به‌تێكڕای سروشتی بهێڵێته‌وه‌ له‌ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌دا به‌بێ‌ به‌كارهێنانی ده‌رمانی
پزیشكی بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن.
وه‌ هه‌روه‌ها مۆز ڕێژه‌یه‌كی زۆری پۆتاسێۆم و ڕێژه‌یه‌كی كه‌میشی له‌ صۆدیۆم تێدایه‌ ، وه‌ ئه‌م جۆره‌ صۆدیۆمه‌ له‌و جۆره‌یه‌ كه‌له‌
خوێ‌ی چێشتدا هه‌یه‌ ، وه‌ شایه‌نی باسه‌ هه‌ر خۆراكێك پۆتاسێومی تێدا بێت ده‌بێته‌ هۆی ڕزگار بوون له‌ مادده‌ی صۆدیۆم كه‌
یارمه‌تی به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌دات.
ئایا ده‌زانیت؟
سودێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ (گه‌نمه‌شامی كوڵاو)دا كه‌ وای لێ‌ ده‌كات سوود وه‌رگرتنه‌كه‌ی شان بدا له‌شانی چه‌ند جۆرێكی تری
دانه‌وێڵه‌كان وه‌كو ( نۆك ، فاصۆلیا ) ئه‌م جۆره‌ی دانه‌وێڵه‌ بڕێكی زۆری له‌ پرۆتین تێدایه‌ كه‌ ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته‌ (30%) كێشی
دانه‌وێڵه‌كه‌ ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره‌ دانه‌وێڵه‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ بوونی هه‌ندێك ڕیشاڵ ، وه‌ هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر له‌ كانزای تری
تێدایه‌ . ئه‌و تاڵیه‌ی كه‌ له‌م دانه‌وێڵه‌دا هه‌یه‌ ده‌توانرێت به‌هۆی كوڵاندنیه‌وه‌ نه‌هێڵرێت وه‌ داده‌نرێت به‌ ده‌رمانێكی كاریگه‌ر
له‌ كرمی ناو ڕیخۆڵه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵا هه‌نگویندا بخورێت وه‌ له‌كۆندا خه‌ڵكی ده‌یان هاڕی و تێكه‌ڵی ئاردی گه‌نمیان
ده‌كرد.
ئایا ده‌زانیت؟
زاناكان بۆیان ڕوون بۆته‌وه‌ كه‌ ڕۆنی نه‌عنا یاریده‌ده‌ری ڕزگار بونه‌ له‌ نه‌خۆشی ڕیخۆڵه‌كان ئه‌ویش به‌هۆی كاریگه‌ریه‌كه‌یه‌وه‌
وه‌ك دژه‌ ته‌نێك دژی ته‌شنوجات وه‌ یاریده‌ی نه‌رم بوونی ماسولكه‌ گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌كان ده‌دات ، وه‌ هه‌روه‌ها وه‌كو دژه‌ ته‌نێكی
به‌كتری كارده‌كات.
ئایا ده‌زانیت؟
كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ باده‌م بۆ نمونه‌ (25) غرام كه‌ ده‌كاته‌ (25) ده‌نك نزیكه‌ی له‌ (12%) ی پرۆتینی پێویسـت له‌خۆ ده‌گرێت و
) وه‌ (25) گرام له‌ E ته‌ندروســتیه‌كی باش به‌ده‌ســت ده‌هێنێت بۆ مرۆڤ ، وه‌ هه‌روه‌ها (35%) یشـی بریتیه‌ لـه‌ ڤیتامین ( كالیســیۆم وه‌هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ بوونی ریشــاڵه‌ خۆراكیه‌كان و ئاســن و زنك و مس  كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مویان پێویسـتن بۆ ڕێكخستنی خۆراك له‌ له‌شی مرۆڤدا به‌ شێوازێكی ته‌ندروست.


sayakurd

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن هاوكار83 (2009-11-14 16:26:14)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-21 18:04:06

sinoha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-23
دواترین سه‌ردان: 2011-02-28
په‌یامه‌كان: 222
WindowsXPFirefox

Re: ئایا ده‌زانیت؟

dast xosh  zor ba swda   swpas  bo gayandny aw zanyaryana.....

Kurdzhin
پێم بلێ هاورێی  کێی ؟ تا پێت بلێم تۆ  کێی..
(شـــــــــــــــــــــــکســــــــــــــپیـــــــــــــــــــــــر)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-21 18:26:57

hasa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-02
دواترین سه‌ردان: 2012-08-20
په‌یامه‌كان: 324
WindowsXPMSIE7

Re: ئایا ده‌زانیت؟

ده ست خوش ساركه وتو بیت

Kurdzhin
ئه ی ئه زیزان كوستی ئیوه زور گرانه
ئیوه ن  سه رچاوه ی  خوشی من له  و جیها نه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-12-02 13:03:35

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

Re: ئایا ده‌زانیت؟

سوپاس هاوڕێيان...
ده‌ستى ئێوه‌ش خۆش ‌بێت بۆ په‌یامه‌كانتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-12-02 23:38:14

KcHa..MrWaRi
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: share halamtw qwrbani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-23
په‌یامه‌كان: 735
WindowsXPFirefox

Re: ئایا ده‌زانیت؟

dastt xosh basaqa  sarkawtw byt

Kurdzhin
~~کاتێک زمان کراوه‌یه‌~~
~~ناکرێت ده‌رگای دڵمان دابخه‌ین~~


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13042836961.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-12-03 07:28:40

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

Re: ئایا ده‌زانیت؟

سوپاس‌ ده‌ستى تۆش خۆش ‌بێت ئه‌زيزم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net